Menu Close

وانەی 10: ژمارەکانی کۆری

لێرە کلیبکە بۆ دەستکەوتنی پەرتووکی ڕاهێنان بۆ بەردەوامی دان بەم وانەیە

ڤیدیویەکانی خوارەوە بەردەستن بۆ بەهێزکردنی بیرۆکەکانی لەم وانەیدا فێرکراون:

Sentence Practice,  Dictation, Lesson Recap

وشەکان

وشەکانی ئەم بەشە پێویستناکات جیابکرێنەوە. لە مێشکمدا, هەموویان دەکەونە ژێر جۆری ” ئەوی دیکە.”

하나 = یەك

= دوو

= سێ

= چوار

다섯 = پێنج

여섯 = شەش

일곱 = حەوت

여덟 = هەشت

아홉 = نۆ

= دە

스물 = بیست

서른 = سی

마흔 = چل

= پەنجا

= یەك

= دوو

= سێ

= چوار

= پێنج

= شەش

= حەوت

 = هەشت

= نۆ

= دە

= سەد

= هەزار

= دە هەزار

= هیچ/ سفر

= هیچ/ سفر

فایلێکی PDF بە ڕێکوپێکی ئەم وشانە وە زانیاری زیاتر دەتوانرێت بدۆزرێتەوە لە لێرە.

ئەتوانیت هەموو وشەکانی ئەم وانەیە, وە هەموو وشەکان لە هەموو وانەکانی بەندی 1 بدۆزێتەوە لە یەک گۆرزەی بیست و پێنج لێگەڕانی وشەکان.

처음 = سەرەتا/ یەکەمجار

번째 =  … ژمێرەر بۆ یەکەم/ دووەم/ سێیەم

첫 번째 = یەکەم

두 번째 =دووەم

= ژمێرەر بۆ شتەکان

= ژمێرەر بۆ ڕەفتارەکان/ کردارەکان

= ژمێرەر بۆ خەڵک/ کەس

نموونە:

사람 두 명이 왔어요 =  دوو کەس هاتن

저는 사람 몇 명을 만났어요 = من چاوم بە هەندێک کەس/ خەڵک کەوت

저는 어제 다섯 명의 친구를 만났어요 = من چاوم بە پێنج لە هاوڕێکانم کەوت

= ژمێرەر بۆ ئۆتۆمۆبیلەکان

= ___ ژمێرەر بۆ پەرداخ/قاپ ی

= ” کاتژمێر”

= خولەک

= چرکە

= ساڵی تەمەن

بۆ یارمەتیدانی لەبەرکردنی ئەم وشانە, Memrise tool  بەکاربێنە.

لەوانەیە بتەوێت گوێ بیستی هەموو وشەکان بگریت لە ڕێگای ڤیدیوی ڕاهێنانی وشەکان.

1050 وشەکانی فەرهەنگ هەن لە بەندی 1. هەموو وشەکان بە فایلی دەنگیەوە بەستراون. تۆ ئەتوانیت هەموو فایلەکان داونڵود بکەیت بە یەک گۆرزە لێرە.

 

ژمارەکانی کۆری

ژمارەکانی کۆری لە ڕاستیدا زۆر ئاسانن هەرکە لێیان ڕاهاتوو. بەڵام, چونکە زۆر جیاوازن لە زمانی ئینگلیزی و کوردیش, بە زۆربەی جار قورسە بۆ قسەکەری کوردی کە تێبگەین لە سەرەتادا. یەکەم شت کە دەبێت بزانیت, دوو کۆمەڵەی ژمارە هەن لە زمانی کۆری: ژمارەکانی کۆری پەتی/پاك وە ژمارەکانی لە زمانی چینی داڕێژراوە ( پێیدەوترێت ژمارەکانی چینی کۆری). با یەکەمجار سەری ژمارەکانی کۆری چینی بکەین, چونەکە ئەوان ئاسانترن:

 

 

ژمارەکانی چینی کۆری

ئەمانە ژمارەکانی چینی کۆرین کە پێشتر دەستبەر کراوون:

일 = یەك
이 = دوو
삼 = سێ
사 = چوار
오 = پێنج
육 = شەش
칠 = حەوت
팔 = هەشت
구 = نۆ
십 = دە
백 = سەد
천 = هەزار
만 = دە هەزار

تەنها بەم ژمارانە, دەتوانیت هەر ژمارەیەکی دیکە درووست بکەیت لە 1_ 10 ملیۆن. هەموو ئەوەی پێویستە لەسەر تە بیکەیت کە یەکیان بخەیت:

일 = یەك (1)
십 = دە (10)
십일 = یانزە (10 + 1)
이십 = بیست (2 x 10)
이십일 = بیست و یەك (2 x 10 + 1)
이십이 = بیست و دوو (2 x 10 + 2)

백 = سەد (100)
백일 = سەد و یەك  (100 + 1)
백이 = سەد و دوو (100 + 2)
백구십 = سەد نۆوەت  (100 + 90)
구백 = نۆ سەد  (9 x 100)
천 = یەک هەزار  (1000)
천구백 = هەزار و نۆ سەد (1000 + 9 x 100)
오천 = پێنج هەزار (5 x 1000)
오천육백 = پێنج هەزار و شەش سەد  (5 x 1000 + 6 x 100)

만 = دە هەزار
십만 = سەد ھەزار
백만 = یەک ملیۆن
천만 = دە ملیۆن

ژمارەکانی چینی کۆری لە باڕۆدوخی دیاریکراو/ سنورداردا بەکاردێن. هەروەک هەر یەک لەمانە بە درێژایی وانەکانی دابێتدا فێردەکرێن, تۆ بە هێواشی فێردەبیت کە کەینێ ژمارەکانی چینی کۆری سەڕووی  ژمارەکانی کۆری پەتی بەکاردەهێنیت. بۆ ئێستا, نیگەران مەبە دەرباری لەبەرکردنی کەینێ دەبێت بەکاربهێنرێن, هەر وەک بە سروشتی بۆت دێت.

– لە کاتی ژماردن/ مامەڵەکردن لەگەڵ پارە

– لە کاتی پێوانە

– لە کاتی ژمێریاری بیرکاری

–  لە ژمارەی تەلەفوندا

– کاتێک باسی/ ژماردنی کات دەکەین بە هەر ڕێگایێک بێجگە لە کاتژمێر

– ناوی هەر مانگێك

– ژماردنی مانگەکان ( ڕێگایەکی دیکە هەیە بۆ ژماردنی مانگەکان بە ژمارەی کۆری پەتی/ پاك

 

 

ژمارەکانی کۆری پەتی

ئەمانە ژمارەکانی کۆرین کە پێشتر دەستبەر کراوون:

하나 = یەك

둘 = دوو

셋 = سێ

넷 = چوار

다섯 = پێنج

여섯 = شەش

일곱 = حەوت

여덟 = هەشت

아홉 = نۆ

열 = دە

스물 = بیست

서른 = سی

마흔 = چل

쉰 = پەنجا

درووستکردنی ژمارەکانی 11-19, 21-29, 31-39 (هتد…) ئاسانە, وە بەم شێوەیە دەکرێت:

11: 열하나 (10 + 1)

12: 열둘 (10 + 2)

21: 스물하나 (20 + 1)

59: 쉰아홉 (50 + 9)

تێبینی بکە هیچ بۆشایەک نیە لە نێوان وشەکانی ژمارەکان دەنوێنن بۆ هەردووکیان ژمارەکانی چینی کۆری و ژمارەکانی کۆری پەتی. من گفتوگۆم کردوە لەسەر ئەمە  لە وانەیەکی یەکجار قورستردا  کە پێشاندەدات چۆن ژمارەکانی گەورەتر لە 10،000 بەکاردێن. بۆ ئێستا, گرنگترە سەرنج بدەیت لەسەر ئەوەی چۆن ژمارەکانی ئاسان بەکاربێنیت بە ڕستەکاندا.

دوای 60, بێ گوێدان بە وەی کە چی دەکەیت. ژمارەکانی کۆری پەتی بە دەگمەن بەکاردێن. من جارێک لەگەڵ هاوسەرەکەمدا دەربارەی ئەمە  قسەم دەکرد, وە ئەوەیش وتی کە ئەو بیری لەوە نەکردوە کە  تەنانەت ژمارەیەکی کۆری پەتی بۆ 60 هەبووە. من پێموت”  بەڵێ هەیە: 예순. ”

کە ئەویش وڵامی داوە ” اھ بەڵێ, من لەبیرم چووتەوە.” کاتێک تۆ دەگەیتە ئەو بەرزیە ( تەنانەت  ئەوەندە بەرز وەک 40-50)  نەباو نیە ژمارەکانی چینی کۆری بەکاربێنیت لە جیاتیان.

ژمارەکانی کۆری پەتی بەکاردێن لە کاتی:

– تۆ شت/ خەڵک/ کریارەکان دەژمێریت

– باسی کاتژمێر بکەیت لە کاتدا

– هەندێکجار بەکاردێت کاتێک باسی مانگەکان دەکەن

دووبارە, نیگەرانی لەبەر کردنی ئەمانە بەمە, هەر کاتێک باسی ژمارەکانم کرد, من پێت دەڵێم کامە کۆمەڵە کە  وایبۆ دەچیت بەکاری بێنیت.

 

 

بەکارهێنانی ژمارەکان

ژمێرەرکان

کاتێک هەر شتێک دەژمێریت لە زمانی کۆریدا, پێویستە ژمارەکانی کۆری پەتی بەکاربێنیت. زیاد لەمەش, یەک شت هەیە کە زۆر قورسە بۆ قسەکەرەکانی ئینگلیزی و کوردیش سەریان لێدەربێنن, ئەوەیە کە کاتێک شتێک دەژمێریت لە زمانی کۆریدا,  هەروەها پێویستە تۆ ” ژمێرەرێک” بەکاربێنیت. باوترین ژمێرەرەکان ئەمانەن:

개 = ژمێرۆک بۆ شتەکان

명 = ژمێرۆک بۆ کەسەکان

번 = ژمێرۆک بۆ ڕەفتارەکان/ کریارەکان

زۆر ژمێرەریتر هەن, بەڵام ئەگەر نەتوانیت ژمێرەرێکی تایبەت بە شتێک بە بیرخۆت بهێنیتەوە, تۆ ئەتوانیت زۆربەی جار  “개” ( ژمێرەری شتەکان) لەشوێنی دا بەکاربێنیت لەجیاتیان.  تۆ فێری ژمێرەرەکانی قورستر دەبیت هەر کە بەرەوە پێش چوویت لە ڕێگای وانەکانی داهاتوودا. بۆ ئێستا, ئامانجەکە ئەوەیە کە ڕابێیت لەسەر بەکارهێنانی ئەم سێ ژمێرەرە ئاسانانە.

لەزمانی کوردیدا کە دەژمێرین, ئێمە هەندێکجار ژمێرەر بەکارناهێنین. بوڵکو ئێمە تەنها دەڵێین ” دوو کەس” هەر وەک لە:

من چاوم بە دوو کەس کەوتن

بەڵام شتێک لە زمانی کوردیدا داوای بەکارهێنانی ئەم ژمێرەرانە دەکات. بۆ نموونە ناتوانیت بڵێیت  “من دوو فیلمم کری” ( ئاماژە بە فیلمی ناو کامێرا دەکات نەک  ” فیلم”)  لە جیاتی ئەوە دەبێت بڵێیت ” من دوو خلۆکی فیلمم کری) وشەی خلۆک لەو ڕستەیەدا ژمێرەرە, هەروەها وەک ژمێرەری کۆریە. جیاوازی سەرەکی ئەوەیە کە ژمێرەر نزیکەی لە هەموو شتێکدا بەکاردێن لە زمانی کۆریدا.

وشەی 1, 2, 3, 4  و 20  دەگۆڕن کاتێک ژمێرەرێک زیاددەکەین:

1 = 하나 -> 한
2 = 둘 -> 두
3 = 셋 -> 세
4 = 넷 -> 네
20 = 스물 -> 스무

ژمارەیەک دابنێ, ژمێرەر بەدوایدا, لە دوای ناوێک کە دەری دەخات کە چەند شت لەو شتە هەنە. بۆ نموونە:

사람 두 명 = دوو کەس
사람 한 명 = یەك کەس
펜 다섯 개 = پێنج پێنووس
펜 마흔네 개 =  چل و چوار پێنووس

— — — —

هەروەها ئەگەری هەیە کە  کۆمەڵەی ژمارەی ژمێرەر پێش ناوەکەی کە دەژمێردرێت دابنرێت. هەرچەندە, ڕێگای سەرەوە کە پیشاندرا زۆر باوترە. کاتێک لە پێش ناو دادەنرێت, “~의”  لە ژمێرەرەکە زیاد دەکرێت, بۆ نموونە:

두 명의 사람 = دوو کەس

한 명의 사람 = یەک کەس

다섯 개의 펜 = پێنج پێنووس

마흔네 개의 펜 = چل و چوار پێنووس

مەبەسەت و فرمانی ~의 لەم جۆرە پێکهاتەدا لە وانەی 23

دا باسکراوە. هەر وەک وتم هەندێکجار کەمتر باوە ئەم ڕێگایە بەکاربێنیت بۆ ژماردن, بۆیە بۆ ئێستا, نیگەرانی ئەم ڕێزمانە مەبە. بە سادەی ویستم بزانیت کە ئەمە دەتوانرێت بکرێت. سەرنجێکی زۆرتر بدە لەسەر شێوەی “사람 두 명”  لە جیاتی شێوەی 두 명의 사람”.

— — — —

کاتێک وشەکان دەنووسین ( ژمارە بە  ڕەنووس) لە جیاتی بەکارهێنانی ژمارە ( بۆ نموونە, نووسینی “한”  لەجیاتی “1”)  شێوەی درووست ئەوەیە کە بۆشای لە نێوان ژمارەی ڕەنووسی و ژمێرەر هەبێت. بۆ نموونە:

한 개 لەجیاتی  한개

두 번 لەجیاتی  두번

세 명 لەجیاتی  세명

کاتێک ژمارەی کۆری بەکاردەهێنرێت,( بەمانایەکی تر کاتێک شت یان کڕیار دەژمێرین), وشە ( ژمارە بە ڕەنووس) زیاتر بە ئاساییانە بەکاردێت لەوەی ژمارەکان بکاربێت. لە وانەکانی ئێمەدا, تۆ هەندێجار دەبینیت وشەی کۆری نووسراوو ( ژمارە بە ڕەنووس)  کاتێک ژمێرەر بەکاردێت.

لە بارۆدوخەکانی تردا, کاتێک ژمارەی چینی کۆری بەکاردێن, هیچ جیاوازیەک نیە کە ئەگەر ژمارەی چینی کۆری بەکاربێنیت یان وشە.من دەگەڕێمەوە لەسەر ئەمە لە وانەی دابێت  کاتێک فێری کردار بۆ ژمارەکانی کۆری دەبیت.

ئەم ناوانە کە ئێمە ژماردوومانە ئێستا دەتوانن ببنە بەرکاری ڕستە:

나는 펜 네 개를 샀어 = من چوار پێنووسم کڕی

나는 햄버거 두 개를 먹었어 = من دوو هەمبەرگرم خوارد

— — — —

کۆمەڵەی ژمێرەری ژمارەکە دەکرێت بێتە پێش ناوەکە, هەروەک پێشتر باسمانکرد:

나는 네 개의 펜을 샀어 = من دوو پێنووسم کڕی

나는 두 개의 햄버거를 먹었어 = من دوو هەمبەرگرم خوارد

나는 어제 다섯 명의 친구를 만났어 =  من دوێنێ چاوم بە پێنج هاوڕێکانم کەوت

— — — —

هەرچەندە شوێن دانانی یاریدەدەرەکان گرنگە بۆ تێگەیشتنی سەرەتای لە ڕێزمانی کۆری, لە کۆتاییدا, ئاسوودەتر دەبیت لە لابردنی یاریدەدەکان هەموویان پێکەوە. لابردنی یاریدەدەکان شتێک نیە کە من ئامۆژگاری بکەم بۆ فێرخوازێکی سەرەتای چونکە زۆر گرنگە کە تێبگەیت چۆن   بەتەواوی بەکارییان بێنیت لە ڕستەکانی ئاڵۆزتردا. لەگەڵ ئەوەیشدا, بە زۆری لە ئاخاوتندا, لەم بارودۆخەدا یاریدەدەکان بەزۆری لادەبرێن. بۆ نموونە, دەکڕێت گوێ لە شتێکی بەم شێوەیە ببێت:

나는 펜 네 개 샀어 = من چوار پێنووسم کڕی

لەم داڕشتنەدا, هەروەها ئەگەری هەیەش یاریدەدەکان بکەیتە سەر ناوەکە لە جیاتی ژمێرەکە, بۆ نموونە:

나는 펜을 네 개 샀어 = من چوار پێنووسم کڕی

هەوڵدە زۆر نیگەرانی ئەمە نەبیت لەم قۆناغەدا, لەبەر ئەوەی سێ ڕستەکانی خوارەوە تەواو دەردەکەوێت بۆ کۆریەکان:

나는 펜 네 개 샀어

나는 펜을 네 개 샀어

나는 펜 네 개를 샀어

— — — —

ئەمانە چەند نموونەی دیکەن هی ژمێرەرەکان لە بەکارهێناندا:

그 사람은 차 네 대가 있어요 = ئەو کەسە چوار ئۆتۆمۆبیلی هەیە

저는 우유 두 잔을 샀어요 = من دوو شووشەی شیرم کڕی

저는 땅콩 두 개를 먹었어요 = من دوو پاقلەی سوودانیم خوارد

هیچ/ سفر

من وێنەم کرد لەبەر ئەوەی من باسی ژمارەکان دەکەم, من دەبێت ئاماژە بە شتێک بکەم دەربارەی چۆن/ کەی ژمارە سفر بەکاردێت. هەروەک ژمارەکانی دیکە, دوو ڕێگا هەن بۆ وتنی ” سفر/ هیچ” لە کۆریدا. بەڵام, بە پێچەوانەی ژمارەکانی دیکە, هەردوو شێوەی وتنی ” سفر” هی ڕەسەنی زمانی چینین.

영,کە ( ئەوەی من لێی تێگەیشتم) ئەو ڕێگایەیە خەڵکی چینی دەڵێن ” سفر”

영,  کە ئەویش بەجۆرێک وەک بڵێیت مانای ” هیچشتێک” دەدات

ئەوە زۆر گرنگ نیە, بەڵام ئەوەی گرنگە بزانیت کامە وشە بەکاربێنین لە کامە باردۆخدا.

پێویستە “영” بەکاڕبێنیت, کاتێک باسی:

  • خاڵەکان کاتێک وەردەگرێت یان لەدەست دەرێت, وەک لە یاریکردندا. بۆ نموونە, کاتێک دەڵێین گۆڵ “2 – 0”, تۆ دەڵێیت “이 대 영”.

نموونەیەکی دیکە ئەگەر تۆ لەناو تاقیکردنەوەدا بیت, وە تۆش پرسیار لە هاوڕێکەت بکەیت چەند خاڵت هەیە ئەو دەکرێت بڵێت “영점”

  • پەلەی گەرمی “سفر”
  • کاتێک ژمارە لە بیرکاریدا بەکاردێنین ( کە ئەویش تۆ تازە فێری زمانی کۆری بوویتە, دەشێت نەکەیت بۆ ماوەیەکی درێژ)

پێویستە  “공” بەکاربێنیت کاتێک باسی:

  • ژمارەی تەلەفون. بۆ نموونە کاتێک دەڵێین

“010 – 5555 – 5555”, هەموو سفرەکان دەبێت بخوێنرێتەوە بە “공.”  ئەگەر تو لە کۆریا نەژیت, ڕەنگە ئەمە نەزانیت, بەڵام “010” کۆدی نموونەی ناوچەیە بۆ تەلەفون ( بە کەمی لە سیئول). بۆیە کاتێک ژمارەی تەلەفون دەدەیت, زۆربەی جار بە وتنی “공-일-공”.

– ژمێرەری ڕەفتار و کردار

번 ژمێرەرێکی باوە کە ڕەفتار یان کردار دەژمێرێت, وە ڕاستەوخۆ لەگەڵ ناو ناژمێردرێت لە ڕستەدا. دانانی ژمارەیەک پێش  “번” هاوڵکارێک درووست دەکات کە پێت دەڵێت چەندجار شتێک کراوە. هاوڵکارێکە, بۆیە 를/을 زۆربەی جار پێوە نانووسێنرێت.

저는 어제 학교에 세 번 갔어요  = من  دوێنێ سێ جار چووم بۆ قۆتابخانە

저는 그 영화를 다섯 번 봤어요 = من ئەو فیلمەم پێنج جار بینووە

저는 오늘 두 번 운동할 것입니다  = من ئەمڕۆ دوو جار  مەشقم کرد

저는 어제 고기를 두 번  먹었어요 = من دوێنێ دوو جار گۆشتم خوارد

저는 오늘 축구를 네 번 할 거예요  = من ئەمڕۆ چوار جار یاری تۆپی پێ دەکەم

ئەمە بە تەواوەتی ئاسانە بۆ بەکارهێنان, بەڵام بەردەوام دەبیت لە فێربوونی ئەم وشەیە لە وانەی دابێت کاتێک فێربوویت کە چۆن بڵێیت ” ئەم جارە”, جاری دابێت”, وە ” کۆتا جار”.

 

 

وتنی کاتی کۆری

زۆر ڕێگای جیاواز هەن بۆ باسکردنی کات ( چرکەکان, خولەکەکان, کاتژمێرەکان, ڕۆژەکان, هەفتەکان, مانگەکان, ساڵەکان, هتد…). تۆ زیاتر فێردەبیت دەربارەی ئەوەی چۆن دەربخەیت کەی ئیشێکت کرد/ دەکەیت بەبەکارهێنانی ئەم وشەکانی ‘کات’ لە وانەی دابێت. لەم وانەیەدا, هەرچۆنێک بێت, دەربارەی وتنی کات فێردەبیت, هەورەک کات لە کاتژمێر.

کاتێک باسی کاتژمێر دەکەین, وەک لە  ‘کاتژمێر 2’ هەموو ئەوەی پێویستە تۆ بیکەیت ئەوەیە کە 시 پاش ژماریەک دابنێیت.

2시 = 2:00 (2کاتژمێر )

کاتێک باسی خولەک دەکەین, 분 دوای ژمارەکە زیادبکە:

2시 30분 = 2:30

ژمارەکانی کۆری پەتی بەکاردەهێنرێن کاتێک ژمارەی کاتژمێر دەڵێین. لە کاتێکدا ژمارەکانی چینی کۆری بەکاردەهێنرێن کاتێک ژمارەی خولەک دەڵێین. بۆ نموونە:

2시 30분  = 2:30, یان

두 시 삼십 분 = دوو و  سی خولەک

پێشتر لەم وانەیەدا من وتم کە کاتێک ژمارەی کۆری پەتی لەگەڵ ژمێرەر بەکاردەهێنیت, بە ژمارەی ڕەنووسی باوترە ل وەک بە ژمارە.  لەم بارەدا “시”  وەک ژمێرەرێک دەکرێت ببینرێت هەر کە ” کاتژمێرەکان” ژمێردران. هەرچەندە, نووسینی ژمارە یان وشە بە یەکسانی باون و پەسەندکراون کاتێک ئاماژە بە کات دەکەین. لە بارۆدوخی مندا, من پێم پەسەندە ژمارە لە جیاتی وشە بەکابێنم.

بۆ دەرخستنی خولەک, ژمارەکانی چینی کۆری بەکاردەهێنرێن وە ( هەروەک هەمووجار کاتێک ژمارەی چینی کۆری بەکاردەهێنرێت) هیچ جیاوازیەک نیە ئەگەر ژمارە یان وشە بەکاربێنیت. من پێم پەسەندە  لەم بارودۆخانەدا ژمارە بەکاربێنم.

بۆشایەکانی ئەمانەش هەروەها دەبێت گفتۆگوی لەسەر بکرێت. هەروەک پێشتر ئاماژەم پێکرد, کاتێک ژمارەیەکی ڕەنووسی لە پێش ژمێرەرەکە بنووسرێت دەبێت بۆشایەک لەنێوان ژمارەکە و ژمێرەرکە دابێت. ئەمە ڕاستە بۆ ژمارەکە  لەپێش  “분” یش.  بۆ نموونە ئەگەر وشەکە بنووسیت:

두 시 دەبێت لە جیاتی 두시 بنووسرێت

삼십 분 دەبێت لەجیاتی 삼십분 بنووسرێت

بەڵام, کاتێک ژمارە بەکاردەهێینین, پەسەندکراوە بۆشاییەکە لاببەیت وە ژمارەکە ڕاستەوخۆ بە ژمێرەری بەدوایەوە بنووسێت. بۆ نموونە:

2시 30분

بەشێوەیەکی سەرەکی, دەبێت بۆشاییەک هەبێت, هەرچەندە زۆرینەی خەڵکی بۆشای دانانرێن وە بەو شێوەیە دیارە کە دروستە لاببرێت. نموونەکانی دیکە:

3시 10분  = 3:10
세 시 십 분 = سێ و سی خولەک

12시 50분 = 12:50
열두 시 오십 분  = دوانزە و پەنجا خولەک

تۆ نموونەکانی زیاتری ئەمە دەبینیت لە وانەی دابێت کاتێک بەکارهێنانی زیاتری ژمارەکان فێردەبیت ( بەتایبەتی ژمارەکانی چینی کۆری). ئەگەر ناتوانیت هێشتا ئەمە بکەیتە لە مێشکتدا, ئاسانتر دەبێت کاتێک نموونەکانی زیاتر دەبینیت بە وانەی دابێت.

ئەم جارە دەتوانین ڕستەیەکی ببینین بە ئاسایی بە زیادکردنی 에 بۆ دەرخستنی کات:

나는 5시에 먹을 거야  = من لە (کاتژمێر)  5:00 دەخۆم

나는 2시에 30분에 왔어 = من لە  2:30 هاتم

우리는 야구를 1시에 할 거예요 =    ئێمە لە 1:00    بەیسبۆڵ دەکەین

우리는 7시 20분에 시작할 거예요  = ئێمە لە 7:20 دەستپێدەکەین

 

تەمەن

کاتێت دەریدەخەین کە کەسێک تەمەنی چەندە, دەبێت ژمارەکانی کۆری پەتی بەکابێنێت بەدرێژایی لەگەڵ وشەی “살” کە ژمێرەرە بۆ تەمەنەکان, بۆ نموونە:

저는 열 살이에요  = من دە ساڵم

저의 여자 친구는 스물여섯 살이에요  =هاوڕێکەم (هاوڕێی کچ ) بیست و شەش ساڵە

بەکارهێنانی ژمارەکانی چینی کۆری بۆ دەرخستنی تەمەنی کەسێک کە لە ژێر سی ساڵی بێت سەیر دەردەکەوێت.بەڵام بەکارهێنانی ژمارەکانی چینی کۆری لەجیاتی ژمارەکانی کۆری پەتی لە سەرووی سی ساڵی نەباو نیە. تەمەنەکە چەند گەورە بێت زیاتر لەوانەیە ژمارەکانی چینی کۆری ببیستیت کە بەکاردەهێنرێن لە جیاتی ژمارەکانی کۆری پەتی. دوای 50 تۆ زیاتر لەوانەیە تەنها ژمارەکانی چینی کۆری ببیستیت.

تۆ هێشتا فێرنەبوویتە چۆن پرسیار بکەیت, بۆیە بۆم زەحمەتە بۆت روونکەمەوە کە چۆن پرسیاری تەمەنی کەسێک بکەیت. تۆ زیاتر لە ڕستەکەی خوارەوە تێدەگەیەت، هەرکە دڵنیابویت لە ناوەڕۆکەی کە لەناو وانەی 21, 22 دا ناسێنرایت.

سەرەڕای ئەوە, لەبەرکردنی ڕستەکە باش دەبێت لەبەر پەندی باوی پرسیارەکە:

몇 살이에요? = تەمەنت چەندە؟

 

 

번째: یەکەم, دووەم, سێیەم, هتد…

بەکاردێت دوای ژمارە وەک ژمێرەرێک بۆ مانای یەکەم/دووەم/سێیەم/هت. کاتێک دەڵێین “یەکەم” “첫” لە شوێنی “한” دادەنرێت.

بۆ نموونە:

번째 = یەکەم

저의 첫 번째 친구는 착핬어요 = یەکەم هاوڕێم باش بوو

 저는 첫 번째를 차를 싫어했어요 = من یەکەم ئۆتۆمۆبیلم بەدڵنەبوو

ئەگەر وابیردەکەتەوە ئەمە سەرلێشێواوە, روونبکەوە چۆن لە زمانی ئینگلیزیدا یەک ‘one’ دەگۆڕێت بۆ یەکەم ‘first’,

دوو’two ‘ دەگۆڕێت بۆ دووەم ‘second’ , وە سێ ‘ three ‘ دەگۆڕێت بۆ ‘third’ هەمان شت لە زمانی عەرەبیدا, هەرچەندە لە زمانی کوردیدا زۆر ئاسانە بەڵام لە زمانەکانی تر دا جیاوازی هەر دەبێت.

دوای ‘یەکەم’ ئەتوانیت ژمارەکانی کۆری ئاسایی بەکاربێنیت.  هەروەکو لەگەڵ ژمێرەرەکان, ژمارە 2 – 4  کاتێک 번째 بەدوایان دا دێت دەگۆڕێن. بۆ نموونە:

 

번째 = دووەم

그 두 번째 선생님은  똑똑했어요 = ئەو مامۆستایەی دووەم زیرەک بوو

저는 두 번째 남자를 골랐어요 = من پیاوەکەی دووەمم هەڵبژارد

 

 

번째 = سێیەم

이 여권은 저의 세 번째 여권이에요  = ئەم پاسپۆرتە پاسپۆرتی سێیەممە

저는 세 번째 문을 열었어요  = من دەرگای سێیەمم کردەوە

 

번째 = چوارەم

저는 네 번째 사람이었어요 = من کەسی چوارەم بووم

이 아이는 저의 네 번째 아들이에요  = ئەم  منداڵە  کوڕی چوارممە

 

دوای ژمارە چوار, وشەکە ناگۆڕدرێت کاتێت 번째 زیاد دەکەین. بۆ نموونە:

이 수업은 오늘 저의 열 번째 수업입니다 = ئەمە وانەی دەهەممە لە ئەمڕۆدا

저는 백 번째 페이지를 읽었어요  = من پەیجی سەدەمم خواند

هەندێک جار لەوانەیە ئەم ژمارانە + ژمێرەرانە بە شێوەزاری خوارەوە بەکاربهێنرێن:

첫 번째 = 첫째 = یەکەم

두 번째 = 둘째 = دووەم

세 번째 = 셋째 = سێیەم

네 번째 = 넷째 = چوارەم

هتد .…

ئەمە ڤیدیویێکە هێمای کۆری رووندەکاتەوە کە ئەم بیرۆکەی بەکاردێت    بۆ 번째   کورتکردنی

ئەم شێوانەی کورتکراو ناتوانرێت بەکاربهێنرێت هێندەی زۆری باڕۆدوخەکاندا هێندە لە دەقی ڕەنووسیان. باوترین باڕۆدوخ کە تێیدا بەکاردەهێنرێن ئەوکاتەیە کە باسی منداڵی یەکەم/ دووەم/ سێیەم/ چوارەم هتد.. بکەیت. بۆ نموونە:

우리 둘째 아들은 구동학생이에요 = کوڕی دووەممان قوتابی ئامادەیی یە

우리 셋째 아니는 야구를 좋아해요 = منداڵی سێیەممان حەزی لە بەیسبۆڵە

이 아이는 우리 첫째 아들이에요 = ئەم ( منداڵە) کوڕی یەکەممانە

لەم بارودۆخانەدا, باوە کە تەنها ئاماژە بە منداڵ بکەیت وەک ” یەکەمی کەسێک” یان “دووەمی کەسێک.” بە زۆری ئێمە هەمان شت دەکەین لە زمانی کوردیدا. بۆ نموونە:

우리 둘째는 고등학교이에요 = دوومەکەمان (منداڵ) قوتابی ئامادەیی یە

 우리 셋째는 야구를 좋아해요 = سێیەمەکان (منداڵ) حەزی لە بەیسبۆڵە

이 아이는 우리 첫째예요  = ئەم (منداڵە) یەکەممانە

(ئێمە دەڵێین تاقانەکەمانە یان تاقانەیە)

هەرچۆنێک بێت, وەک ئەوەی ئاماژەم پێکرد, نائاساییانە دەبێت کە ئەم وشانە لە ڕستەی بەم شێوەیەدا بەکاربێنیت:

저는 셋째 문을 열었어요 (زۆر تێگەییویە, بەڵام نائاساییە )

저는 넷째 사람이었어요 (زۆر تێگەییویە, بەڵام نائاساییە )

شێوێنێکی دیکەی ئەتوانیت وشەکانی وەک 첫째 و 둘째 ببینیت  ئەو کاتەیە کە لیستەکان ئامادە دەکەیت دەربارەی شتەکان  کە پێویستە بکرێن, وە قسەکەر/نووسەر “یەکەم جار … و دووەم جار …”  دەردەخات. بۆ نموونە:

첫째, 저는 야채를 많이 먹겠습니다 = یەکەم جار, من زۆر سەوزە دەخۆم

둘째, 저는 매일 운동하겠습니다 = دووەم جار/ پاشان, من هەموو رۆژێك مەشق دەکەم

من تۆماری دەنگیم بۆ ڕستەکانی سەرەوەم زیاد نەکرد, چونکە وا هەست دەکەم زیاتر نووسراوە دەبن لەوەک ووتراو بێت.

وشەیەکی دیکەی بەسود 마지막  کە بەزۆری وەردەگێڕێتەوە بۆ ‘ کۆتا’. بۆ قسەکەری ئینگلیزی بە زۆری لە سەرەتادا سەرلێشێواو دەبێت لە تێگەیشتنی بەکارهێنانی 마지막 چونکە وشەی ‘کۆتا’ زیاتر لە مانەیەک هەیە لە زمانی ئینگلیزیدا, بەڵام لە زمانی کوردیدا یەک مانای هەیە. 마지막  ئاماژەیە بۆ کۆتا شت لە کۆتای زنجیرەیەک ڕووداودا.. هەر وەک لە “ژەمەی یەکەم… ژەمی دووەم… ژەمی سێیەم… ژەمی چوارەم… کۆتا ژەم. بەکارنایێت بۆ ئاماژەکردن بە شتی”پێشوو”.

لێرە هەندێک نموونەکانی 마지막 لە بەکارهێناندا:

이것은 저의 마지막 수업이에요 = ئەمە کۆتا وانەمانە

저는 마지막 것을  안 봤어요  = من کۆتا شتم نەبینی

لەم نموونانەدا,마지막 وەک وشەیەکی وەسفی/ وێنەی بەکارهاتوو, هەرچەندە هاوڵناو نیە لە شێوەی ڕەسەنی خۆی( هاوڵناو نیە چونکە بە  다 کۆتای نەهاتووە, وە ناکرێتە سەر شێوەی فرمان). وشەکان لە زمانی کوردیشدا بەم شێوەیە دەتوانرێت بەکاربێت. وشەی ” ڕوخسار” ناوە, بەڵام لە ڕستەی” من بۆیەی ڕوخسار دادەنێم”, وشەی ” ڕوخسار” وەسفی جۆری بۆیە دەکات. هەروەها, دەکرێت بڵێی ” ئەوە ژۆری کۆمپیوتەرە”, کە وشەی “کۆمپیتەر” وەسفی ژوورەکە دەکات.

 

 

처음– یەکەمجار

처음 وشەیەکی زۆر ئاڵۆزە کە دەتوانرێت لە زۆر باڕۆدوخدا بەکاربێت. من ساڵانێک زمانی کۆری دەخوێنم وە هێشتا نازانم چۆن  بە تەواوی لە هەموو باڕۆدوخەکاندا بەکاربێنم. دەکرێت لە ڕستەکاندا بەکاڕبێت کە تۆ باسی شتێک بکەیت کە یەکمجارە کرابێت. دەتوانرێت وەک ناو یان هاوڵکار بەکاربێت, بە پێی باڕۆدوخەکە ( کە ئاڵوزیەکەی زیاد دەکات) دوو باڕۆدوخە باوەکان ئەمانەن:

 

1) 처음에 … ( یەکەمجار/لەسەرەتادا )

처음에 그 여자를 싫어했어요  = لە سەرەتادا/ یەکەمجار ئەو کچەم بەدڵنەبوو

저는 처음에 체육 수업을 싫어했어요 = یەکەمجار/  لەسەرەتادا  من وانەی وەرزشم خۆشنەدەویست

 

لە رستەیێکدا دابنێ وەک هاوڵکارێک کە دەریبخات کە ئەمە یەکەمجارە شتێک روویداوە:

저는 어제 선생님을 처음 만났어요 = من دوێنێ بۆ یەکەمجار چاوم بە ماموستەکەم کەوت

저는 내일한국에 처음 갈 것입니다 = من سبەینێ بۆ یەکەمجار دەڕۆمە کۆریا

تۆ هەتاوەکو لێرە هاتوویت! تۆ ناتوانیت ئێستا بوەستیت! ههه. چەماوەی فێربوون لە ئێستادا هێشتا بەتواوی بەرزە, بەڵام لە ئایندەدا زۆر ئاسانتر دەبێت. هەروەک من بەبەردەوامی دەڵێم, هەبوونی بنچینەیەکی پتەوی چەمکەکانی ڕێزمانی بنەڕەتی زمانی کۆری  دواتر یارمەتیەکی یەکجار زۆرت دەدات!

ئەمە کۆتای ئەم وانەیەیە!

!باشە, من تێگەیشتم! بمبە بۆ وانەی دابێت

یان, لێرە کلیبکە بۆ دەستکەوتنی پەرتووکی ڕاهێنان بۆ بەردەوامی دان بەم وانەیە.

1250نموونە ڕستەکان هەن لە بەندی 1.

هەموویان بە فایلی دەنگیەوە بەستراون. ئەتوانیت لە یەک گۆرزە هەموویان داونڵود بکەیت لێرە.