Menu Close

وانەی 14: کارەکانی بکەر نادیار

لێرە کلیبکە, بۆ دەستکەوتنی پەرتووکی ڕاهێنان بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم وانەیەدا بڕۆیت

ڤیدیویەکانی خوارەوە بەردەستن بۆ بەهێزکردنی چەمکەکانی لەم وانەیدا فێرکراون :

مەشقی ڕستە , ڕێنووس , دووبارەکردنەوەی وانە

وشەکان

وشەسازییەکە بە مەبەستی سادەیی جیا دەکرێتەوە بۆ ناو و کردار و سیفات و ڕستەی ڕستەی.

فایلێکی PDF کە بە ڕێکوپێکی ئەم وشانە و زانیاری زیادە دەخاتە ڕوو لێرە  دەتوانن بدۆزنەوە.

دەتوانیت هەوڵبدەیت هەموو وشەکانی ئەم وانەیە بدۆزیتەوە، و هەموو وشەکانی هەر وانەیەک لە یەکەی یەکەمدا لە پاکێجێکدا لە بیست و پێنج گەڕان بەدوای وشەدا.

ناوەکان:
냄새(나다) = بۆن

장소가 = گەسکی کارەبایی

얼굴 = دەموچاو/ ڕووخسار

시장  = بازاڕ

= لەش

= ئاگر/ڕووناکی

숙제 = ئەرکی ماڵەوە

기억 = بیر/یاد/ یادگار

상자 =سندوق

바람 = با

세금 = باج

کارەکان:
켜다 = داگیرساندن/پێکردن

끄다 =  دەكوژێنێتەوە

숨다 = خۆ دەشاڕێتەوە

숨기다 = شتێک دەشارێتەوە

고장내다 = دەشکێنێت

놓다 = دانانی شتێك لە شوێنێك /پاڵکەوتن

눕다 =ڕادەکشێ /پاڵ دەکەوێت

준경하다 = ڕێزی دەگرێت / ڕێزگرتن

대체하다 = لەجياتی دا دەنێت / دەگۆڕێ

세공하다  =پێشكەش دەکات  / دەستەبەر دەکات

포함하다 = دەگڕێتەوە / دەگەڕێتەخۆ

내다  = وا لەشتێک بکەیت بێت یان دەربکەوێت

싸우다 = شەڕدەکان

속이다 =فێڵ لەکەسێک بکەیت

감동하다 = کاریتێدەکات / سەرسام دەبێت

서다 =(دەوەستێ (ڕاوەستان بە پێوە

کارەکانی بکەر نەدیار:
잠기다  = قفڵ کراێت

켜지다 = داگیرسا بێت / پێکرابێت

꺼지다 = بکوژێنرێتەوە

나다 =شتێکت هەبێت کە نەتبووبێت

고장나다 = شکاو بێت

화나다 = توڕەبیت / توڕە کرابێت

짜증나다  = پەستکرا بیت / بێزارکرا بیت

놓이다  = بۆ شتێک دانابرێتە خوارەوە

열리다 = کرابێتەوە

닫하다 = داخرا بێت

속다 = فێڵ کرابێت

هاوڵکار:
자꾸 = بەبەردەوامی

بۆ یارمەتیدان لە لەبیرکردنی ئەم وشانە، هەوڵبدە Memrise tool بەکاربهێنیت.

هەروەها دەتوانیت هەوڵبدەیت گوێ لە هەموو وشەکانی سەر لوپ بگرێت بەم ڤیدیوی ڕاهێنانی وشەکان.

لە یەکەی یەکەمدا 1050 نوسراوی وشەسازی هەیە. هەموو نووسینەکان بەستراوەتەوە بە فایلێکی دەنگییەوە.

دەتوانن لێرەدا   هەموو ئەم فایلانە لە یەک پاکێجدا دابەزێنن.

پێشەکی

ئەم وانەیە زۆر ڕێزمانی بێزارکەر و سەرلێشێواو لەخۆدەگرێت. ئێستا ئاگادارتان دەکەمەوە.

ئەگەر پێش خوێندنەوەی ئەم وانەیە سەیری لیستی وشەسازیی ئەم وانەیەت کرد، لەوانەیە لەگەڵ هەندێک لە وشەکاندا تێبینی شتێکی سەیرت کردبێت. زۆرێک لە وشەکان زۆر لە یەکتر دەچن. هۆکاری ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئەمڕۆ فێری کارەکانی بکەر نەدیار دەبیت لە زمانی کۆریدا. هەرچەندە لە سەرەتای خوێندنەکەمدا لە کارەکانی بکەر نەدیارم کۆڵیەوە، بەڵام لە ڕاستیدا ساڵێکم پێچوو تا بە تەواوی تێگەیشتم – و نەک لەبەر ئەوەی بە شێوەیەکی نەباوەرپێکراو قورسە، بەڵکو زیاتر لەوەی کە هەرگیز هیچ ڕێنمایییەکی دروستم سەبارەت بە کارەکانی بکەر نەدیارم وەرنەگرتووە.

من لە وانەکانمدا زۆر حەزم لە ڕوونکردنەوەی ڕێزمانی کوردی نییە. بەڵام تێگەیشتن لەوەی کە کارەکانی بکەر نادیار چین و چۆن لە ڕستە کوردییەکاندا بەکاردەهێنرێن، یارمەتیت دەدات لە تێگەیشتنت لە ڕستە کۆرییە هاوتاکانیان.

کاری بکەر دیار کاتێک بەکاردێت کە بکەرێک کردارێک ئەنجام بدات. بۆ نموونە:

لەم نموونانەی خوارەوەدا بابەتەکە بریتییە لە “من” .

من دەخۆم

فێر دەبم

من دەیکەمەوە

زۆرجار کارە بکەر دیارەکان  کار لەسەر شتێک دەکەن. بۆ نموونە:

وشەی “بەرکار” لێرەدا ئاماژەیە بۆ ئەو بەشەی قسەکردن کە کردارێک دەتوانێت کار لەسەر بکات. هەندێک جار فێرخوازان سەریان لێ شێواوە و پێیان وایە کە بەرکارێک بە واتای “شتێک” دێت، بۆ نموونە؛ “قەڵەمێک” یان “دەرگایەک”. لە ڕووی تیۆریەوە هەر ناوێک دەتوانێت بەرکاری ڕستەیەک بێت – لەوانەش کەسانێک یان بیرۆکەی ناماددی کە بە مانا وشەیی (نا زمان) بە “بەرکاڕ” نازانرێت. بۆ نموونە شتەکان لەم ڕستانەی خوارەوەدا هێڵکاری کراون:

من باوکی خۆم خۆش دەوێت

ئەو ڕێزی دەوێت

من برنج دەخۆم

فێری زمانی کۆری دەبم

دەرگاکە دەکەمەوە

هەندێک کارە بکەر دیارەکان  بە سروشتی خۆیان ناتوانن کار لەسەر بەکارێک بکەن. بۆ نموونە کاڕە بەکەر دیارەکان لەم نموونانەی خوارەوەدا هێڵکاری کراون:

من رۆیشتم بۆ پارکەکە

گەیشتمە پارکەکە

“پارک” لەم نموونانەی سەرەوەدا شت نین. کردارەکە کار لەسەر ئەو بەشەی قسەکردن ناکات. تەنها ئاماژە بە شوێنەکانی ناو ڕستەکە دەکەن.

لە هەموو ئەو نموونانەی سەرەوەدا، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئایا بەرکارێک لە ڕستەکەدا هەیە یان نا، بکەرەکە کردارەکە ئەنجام دەدات. ئەمانە هەموویان ڕستەی بکەر دیارن.

ڕستە بکەر نادیارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کردارێک لەسەر بکەرەکە ئەنجام دەدرێت. بۆ نموونە:

لێم درا

دەرگاکە کرایەوە

هەمبەرگەرەکە خواردرا

با سەیری کارێکی بکەر دیار و کارێکی بکەر نادیار بکەین کە لە ڕستە هاوشێوەکاندا بەکاردەهێنرێت:

1) دەرگاکەم کردەوە

2) دەرگاکە کرایەوە

لە نموونەی یەکەمدا “من” بکەرم و کرداری (کردنەوەی)م لەسەر بەرکاری (دەرگاکە) ئەنجامدا.

لە نموونەی دووهەمدا “دەرگا” بکەرە و کرداری (کردنەوەی) لەسەری ئەنجامدراوە.

لە خوارەوە چەند جووتێکی بکەر دیار-نادیعر دەخەینەڕوو بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەن بزانیت چۆن جیاوازن لە یەکتر:

هەموو ئەو نموونانەی خوارەوە لە کاتی ڕانەبردوودان. لە کاتی ڕانەبردوودا ئەم ڕستە بکەر نادیارانە (هەروەک زۆربەی ڕستە سادەکان کە لە کاتی ڕانەبردوودا بەکاردەهێنرێن) ناسروشتی دەردەکەون. بۆ نموونە هەرگیز ناڵێم “کۆمپیوتەرەکە دادەگیرسێنمەوە”. بەڵام من کاتی ڕانەبردوو بەکاردەهێنم تەنیا لەبەر ئەوەی ئەمە شێوەی بنەڕەتی “خام”ی ڕستەکەیە. دەتوانرێت بۆ ڕابردوو، داهاتوو بەکاربهێنرێت، یان شتە ئاڵۆزەکانی تریان بۆ بەکاربهێنرێت.

کۆمپیوتەرەکە پێدەکەم

کۆمپیوتەرەکە داگیرساوە

دەرگاکە قوفڵ دەکەم

دەرگاکە قوفڵ کراوە

ڕێز لە هاوڕێکەم دەگرم

هاوڕێکەم ڕێزی لێدەگیرێت

من برنجەکەم لێنا

برنجەکە دەکوڵێنرێت / لێدەنرێت

کارە بکەر نادیارەکان (وەک هاوڵناوەکان) ناتوانن کار لەسەر بەرکارێک بکەن. بۆ نموونە:

دەرگاکەم کردەوە (کاری بکەر دیار) – ڕاستە

دەرگاکە کراوەتەوە من (کاری بکەر نادیار) – هەڵە

دەرگاکە گەورە بوو من (هاوڵناو) – هەڵە بوو

بەڵام ئەو ڕستانەی کە کاری بکەر نادیاریان هەیە دەتوانن زانیاری زیاتر لەخۆ بگرن بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکەن کە کارەکە لەلایەن کێوە (یان بە چی) ئەنجامدراوە. بۆ نموونە:

دەرگاکە لەلایەن منەوە کرایەوە

دەرگاکە بە با کرایەوە

دەرگاکە لەلایەن پاسەوانەکەوە کرایەوە

منیش هەمان شت لەگەڵ هەموو ئەو ڕستە بکەر نادیارانە دەکەم کە پێشتر نیشانم داون:

کۆمپیوتەرەکە لەلایەن منەوە داگیرسێندرابوو

دەرگاکە لەلایەن مامۆستاکەوە قوفڵ کرابوو

هاوڕێکەم لەلایەن زۆر کەسەوە ڕێزی لێدەگیرێت

برنجەکە لەلایەن دایکمەوە لێنرابوو

لەبەر ئەوەی کارە بکەر نادیارەکان ناتوانن کار لەسەر بەرکار بکەن، هەرگیز ~을/를 لە ڕستەیەکدا نابینیت کە بە کارێکی بکەر نادیار لە زمانی کۆریدا پێشبینی کراوە. لەبیرت بێت، ~을/를 بەکاردێت بۆ نیشاندانی شتەکان لە ڕستە کۆرییەکاندا – و هەربۆیە بەکارهێنانیان بە کارە بکەر نادیارەکان مەحاڵە.

ڕەنگە ئەمە گرنگترین بڕگە بێت لە تەواوی وانەکەدا؛ بەزۆری بەکارهێنانی کارە بکەر نادیارەکان لە زمانی کۆریدا ناسروشتییە. نزیکەی لە هەموو بارودۆخێکدا سروشتیترە کە شێوی بکەر دیاری کارێک بەکاربهێنرێت.

بۆ نموونە لەبری ئەوەی بڵێین “خانووەکە دروستکراوە” سروشتیترە بڵێین “کەسێک خانووەکەی دروستکردووە” (کە ئەوە دەگەیەنێت کە ئێستا خانووەکە دروستکراوە).

سەرەڕای ئەوەش، تێگەیشتن لە چۆنیەتی بەکارهێنانی کارە بکەر دیارەکان لە زمانی کۆریدا زۆر گرنگە بۆ بەرەو پێشچوونت.

زۆر ڕێگە هەیە بۆ دروستکردنی ڕستەیەکی بکەر نادیار بە زمانی کۆری. لەم وانەیەدا سەیری ئەو ڕێگا جیاوازانە دەکەین کە دەتوانرێت ئەم کارە ئەنجام بدرێت.

هەروەها گرنگە لەبیرت بێت کە کارە بکەر نادیارەکان کارن – نەک هاوڵناو. فێرخوازانی کۆری زۆرجار وادەزانن کە هاوڵناون چونکە لە ڕواندن و دەنگ و هەستیان بە هاوشێوەی هاوڵناوەکان هەیە و هەرگیز کار لەسەر شتەکان ناکەن. هەمیشە لەبیرت بێت کە کارە بکەر نادیارەکان کارن. ئەمەش گرنگە چونکە دەبێت وەک کار کۆیان بکەیتەوە نەک وەک هاوڵناو.

باشە, با دەست پێ بکەین.

کارەکانی بکەر نادیاری کۆری 하다 بۆ  되다

پێشتر دوو جار پێم وتیت کە ئەو کارانەی کە بە 하다 کۆتاییان دێت بەزۆری دەتوانرێت لە 하다 جیا بکرێتەوە بۆ دروستکردنی شێوەی ناوی ئەو کارە. 하다 پاشان مانای “کردن”ی هەیە:

나는 일했어 = من کارم کردووە

کە هەمان مانای هەیە:

나는 일을 했어 = کارم کرد

لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ کارەکانی 하다، زۆربەی کات دەتوانیت بە سادەیی 하다 لەگەڵ 되다 بگۆڕیتەوە، بۆ ئەوەی ئەو کارە بیکەیتە شێوەی بکەرنادیار. بۆ نموونە:

포함하다 = جێگیرکردن
포함되다 = بخرێتە ناوەوە

제공하다 = دابینکردن
제공되다 = دابین بکرێت

대체하다 = گۆڕینی
대체되다 = بگۆڕدرێت

دەتوانیت لە کارە بکەر نادیارەکان بەکاربهێنیت بۆ دروستکردنی ڕستێک کە مانای هاوشێوەی ڕستەکانی هەر کارێکی بکەر دیارەکان هەبێت. لە ڕووی پێکهاتەییەوە ڕستەکان جیاواز دەبن بەڵام، چونکە وەشانی بکەر نادیارێکی کردارێک ناتوانێت کار لەسەر شتێک بکات. بۆ نموونە:

이 값은 세금을 포함했어요 = نرخەکە باجی لەگەڵدایە

세금을 포함돼요  = باجەکە خرایە ناوەوە /باجەکە لەگەڵدایە

저는 점심을 준비했어요  = من نانی نیوەڕۆم ئامادەکرد

점심이 준비되었어요 = نانی نیوەڕۆ ئامادەکرا

회사는 기계를 대체했어 = کۆمپانیاکە ئامێرەکەی گۆڕا

기계는 대체되었 = ئامێرەکە گۆڕدرا

زیادکردنی 어 بۆ 되 یان 되어 یان 돼 دروست دەکات بەبێ جیاوازی لە مانادا. (بۆ نموونە 되다 لە کاتی ڕانەبردوودا دەتوانێت یان 돼 بێت یان 되어. لە کاتی ڕابردوودا دەتوانێت یان 되었다 یان 됐다 بێت).

زۆرجار قسەکەر دەیەوێت ئاماژە بەوە بکات کە نانی نیوەڕۆ لەلایەن کێ/چی ئامادەکراوە، یان لەلایەن کێ/چی ئامێرەکە گۆڕدراوە. بۆ نموونە:

– نانخواردنی نیوەڕۆ لەلایەن قوتابخانەوە ئامادەکرابوو

– ئامێرەکە لەلایەن کۆمپانیاکە گۆڕدرا

لەم نموونانەی سەرەوەدا، هەرچەندە ئێمە هێشتا کارێکی بکەر نادیار بەکاردەهێنین، بەڵام زانیاری لەسەر چۆنیەتی ڕوودانی کارە بکەر نادیارەکە دراوە. ئەمە نموونەیەکە کە کاتێک زۆر باوترە کە شێوەی دیار بەکاربهێنرێت بەسەر شێوەی نادیار دا لە زمانی کۆریدا. لە زمانی کۆریدا (و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە زمانی کوردیشدا)، زۆر سروشتیتر دەبێت بڵێین “من نانی نیوەڕۆم ئامادە کرد” لەبری ئەوەی “نیوەڕۆکە لەلایەن منەوە ئامادەکرابوو.” سەرەڕای ئەوەش، ڕێزمان لەناو ئەم ڕستانەدا گرنگە، بۆیە پێویستە لێرەدا بەردەوام بم لە فێرکردنی بۆ ئێوە.

بۆ ئەوەی ئەم ڕستانە دروست بکەیت، پێویستە ئەوەت لەبیربێت کە ئەو ڕستانەی کە کارێکی بکەر نادیار پێشبینیکەریان هەیە ناتوانن بەرکاڕەکەیان هەبێت – ئەمەش واتە ناتوانیت ~를/을 بە “قوتابخانەکە” یان “کۆمپانیاکە”ەوە ببەستیتەوە. بۆ نموونە ئەو ڕستەیەی خوارەوە گاڵتەجاڕانە دەبێت و ڕەنگە بە هیچ شێوەیەک تێگەیشتوو نەبێت:

점심이 학교를 준비되었어요

لەم جۆرە ڕستانەدا، بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بدەیت کە چۆن/بە کام ئامراز کاری بکەرنادیار ڕوودەدات, پێویستە یاریدەدەرێکی جیاواز بەکاربهێنیت. ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌شه‌ی ڕسته‌یه‌ك كه‌س بێت، قبوڵكراوه‌ كه‌ یاریدەدەری “에게” به‌ ناوه‌كه‌وه‌ بلكێنرێت. بۆ نموونە:

그것은 이해되었어 =  تێگەهێنراو بوو

그것은 학생들에게 이해되었어 = ئەوە بۆ خوێندکارەکان تێگەهێنراو بوو

집은 청소되었어 = ماڵەکە خاوێنکرا بوو

집은 아버지에게 청소되었어 = ماڵەکە لەلایەن باوکمەوە خاوێنکرا

دیسانەوە زۆر پێشنیار دەکەم کە خۆت لە بەکارهێنانی ئەم دەنگە بکەر نادیارە  بە زمانی کۆری بەدوور بگری. پێویستم بەوەیە تێبگەیت کە لێرەدا چی دەناسێنرێت تا بتوانم لە وانەکانی دواتردا لەسەری بنیات بنێم. ئەو دوو ڕستەیەی سەرەوە باشترە بەم شێوەیە بگوترێ:

학생들은 그것을 이해했어요 = خوێندکارەکان لەوە تێگەیشتن

아버지는 집을 청소했어요 = باوکم ماڵەکەی خاوێنکرد

دەتوانرێت یاریدەدەری ~에 بەکاربهێنرێت کاتێک ئەم بەشەی ڕستەیەک ناکەس بێت. بۆ نموونە:

점심이 학교에 준비되었어요 = نانخواردنی نیوەڕۆ لەلایەن قوتابخانەوە ئامادە دەکرا

هەروەها دەتوانرێت یاریدەدری “~에 의해” بەو ناوانە ببەسترێتەوە کە لەم بارودۆخانەدا غەیرە مرۆڤن، بەڵام جیاوازی نێوان ~에 و ~에 의해 بە فەرمی تا وانەی 78   ناناسێنرێت، بەو پێیەی من ئامۆژگاری دەکەم کە ئەم شێوە نادیارە بەکارنەهێنرێت, باشتر وایە سەرنجت لەسەر پێشکەشکردنی ئێستا بێت و لە پێشەوە نەپەڕیتەوە.

هەروەها مانای 으)로 )~ لەبیرت بێت کە لە وانەی 12  فێربوویت. فێربوویت کە دەتوانرێت 으)로 )~بەکاربهێنرێت بۆ ئاماژەدان بە چ ئامرازێک/ئامێرێک/شێوازێک/ماددەیەک شتێک ئەنجام دەدرێت. ئەمەش واتە دەتوانیت شتێکی وەک:

저는 집을 청소기로 청소했어요 = من بە گەسکی کارەبایی ماڵم پاککردەوە

بەڵام، ئەگەر بتەوێت ئەو ڕستەیە بڵێیت بە بەکارهێنانی شێوەی بکەر نادیار (پاککردنەوە)، دەبوو دووبارە 으)로)~ وەک یاریدەدەری لکێنراو بە 청소기 بەکاربهێنیت چونکە ئەوە ئەو شێواز/ئامرازە بوو کە بۆی بەکارهاتبوو پاک بکرێتەوە:

 집은 청소기 청소했어=

ماڵەکە بە گەسکی کارەبای پاک دەکرایەوە، لە کاتێکدا:

집은 청소기에 청소되었어 = ڕاست نییە، هەرچەندە زۆربەی خەڵکی کۆری بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە تۆ تێدەگەن.

وای. سەرلێشێواوە.

بۆ من سەرلێشێواوە, دڵنیام بۆ تۆ سەرلێشێواوە, لە ڕاستیدا بۆ خەڵکی کۆریش سەرلێشێواوە – بۆیە زۆر خۆت بە جیاوازی نێوان ~에/에게 /~(으)로 لەمانەدا هەڵمەواسەوە  لەم دۆخانەدا چونکە، وەک وتم – خەڵکی کۆری ئەوەندەی کاە بکەر دیارەکان  بەکاردەهێنن، کارە بکەر نادیارەکان بەکارناهێنن.

پێویستە چی لە هەموو ئەمانە وەربگریت؟ چونکە زۆر سەرلێشێواوە خاڵە سەرەکییەکانم نووسی کە پێویستە بزانن:

  1. ئەو بڕگانەی کە بە کردارێکی پاسیڤ کۆتایی دێت هەرگیز ناتوانن وشەیەکیان هەبێت کە نیشاندەری بەرکاری (를/을) لە ناو بڕگەکەدا هەبێت.
  2. کارە بکەر نادیارەکان هەر وەک کارە بکەر دیارەکان دەکرێنە سەر شێوەی فرمان, هەرچەندە وەک هاوڵناو دەردەکەون
  3. هەرچەندە ئەو بڕگانەی کە بە کارێکی بکەر نادیار کۆتاییان دێت ناتوانن بەرکارێک لە بڕگەکەدا هەبێت، بەڵام دەتوانرێت یاریدەدەرەکانی دیکە بە ناوەکانەوە ببەسترێنەوە بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکەن کە چۆن کارە بکەر نادیارەکە ڕوویداوە. ئەم تەنۆلکانە بەزۆری بریتین لە:
  4. 에 – بۆ ئاماژەدان بەوەی کە شتێک بەهۆی کەسێکی ناکەسەوە ڕوویداوە
  5. 에 의해– بۆ ئاماژەدان بەوەی کە شتێک بەهۆی کەسێکی ناکەسەوە ڕوویداوە، بەڵام ئێمە هێشتا بە تایبەتی لێکۆڵینەوەمان لەم بابەتە نەکردووە
  6. 에게– بۆ ئاماژەدان بەوەی کە شتێک بەهۆی کەسێکەوە ڕوویداوە
  7. 으)로 )~– بۆ ئاماژەدان بەو ئامراز/شێوازەی کە شتێک بەهۆیەوە ڕوویداوە

شتێکی تر. تەنها لەبەر ئەوەی ناوێک لە ڕستەیەکی شێوەی نادیاردا یاریدەدەری ~에 (یان ~에게، یان ~에 의해 بۆ ئەو مەسەلەیە)ی پێ بەستراوەتەوە، مەرج نییە بەو مانایە بێت کە ئەو ناوەیە کە بووەتە هۆی ڕوودانی کارە بکەر نادیارەکە. ~에 هەروەها دەتوانێت ئەرکی ئاشناتری خۆی هەبێت کە دیاریکردنی شوێنێکە. بۆ نموونە پێشتر ئەم ڕستەمان بینی:

세금은 포함돼요 = باجەکە لەگەڵدایە

دەتوانم ناوی “값” لە ڕستەکەدا دابنێم بۆ ئەوەی ئاماژە بە شوێنی ئەو شوێنە بکەم کە باجەکە تێیدا هاتووە.

세금은 값에 포함된다 = باجەکە لە نرخەکەدا هاتووە

لە نموونەی سەرەوەدا سەرنج بدە کە یاریدەدەری “~에” ئەوە نیشان نادات کە باجەکە لە ژێر نرخەکەدا هاتووە. بەڵکو لە نرخەکەدا هاتووە. توانای ناسینەوەی شتەکانی وەک ئەمانە تەنها پێویستی بە مەشقکردن هەیە و تێگەیشتنت لەم شتە زیاد دەکات لەگەڵ پێشکەوتنت لە خوێندنەکانتدا. بۆ ئێستا هەوڵبدە زۆر سەرنجت لەسەر بەشە بچووکەکانی ئەم وانانە نەبێت، و زیاتر سەرنجت لەسەر وێنە گەورەکە بێت.

 

کارە بکەر نادیارەکانی کۆری하다 بۆ 받다

جگە لە شێوازی ئاسایی گۆڕینی 하다 لەگەڵ 되다 بۆ دروستکردنی کارێکی بکەر نادیار – ڕێگەیەکی دیکە (هاوشێوە) هەیە بۆ کردنی ئەم کارانە بە بکەر نادیار. ئەمە تەنها بە هەندێک کردار دەتوانرێت ئەنجام بدرێت (بەزۆری کار لەسەر مرۆڤەکان دەکات)، و بە گۆڕینی 하다 لەگەڵ 받다 (بۆ وەرگرتن) ئەنجام دەدرێت. بۆ نموونە:

저는 저의 형을 존경해요 = من ڕێز لە براکەم دەگرم

저의 형은 존경 받아요 = براکەم ڕێزی لێدەگیرێت

(پیتانە_ براکەم ڕێزی وەرگرت)

هەمان یاسا جێبەجێ دەکرێت لەگەڵ _ ~에 و~에게 وەک پێشتر باسکرا:

교장선생님은 선생님들에게 존경받아요 = بەڕێوبەرەکە لەلایەن مامۆستاکانەوە ڕێزی لێدەگیرێت

나는 너의 말에* 감동받아요 =  من سەرسام بووم بەوەی وتت

لەبیرت بێت 말하다 بە واتای “قسەکردن” دێت. بە لابردنی 하다، 말 دەبێتە شێوەی ناوی “قسەکردن”، کە بریتییە لە “وشەکان/ئەو شتەی کە وتت/ئەوەی وتت/هتد…”

کارە بکەر نادیارەکانی کۆری– نا –하다– کار

تا ئێستا تەنها فێری چۆنیەتی گۆرینی کارەکانی ~하다 بوویت بۆ شێوەی نادیار. بێگومان زۆر کردار لە زمانی کۆریدا هەیە کە بە~하다 کۆتایی نایەت. لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو وشانەی کە بە 하다 کۆتایی نایەت، زۆرجار وشەیەکی جیاواز (بەڵام زۆر هاوشێوە) هەیە کە دەتوانرێت بۆ ئاماژەدان بە شێوەی نادیار بەکاربهێنرێت. ئەم وشانە هەمیشە بە جیا لە لیستەکانی وشەسازیدا دەخرێنەڕوو. ئه‌مانه‌ هه‌ندێك نموونه‌ن:

켜다 = داگیرساندن
켜지다 = داگیرسابێت

끄다 = کوژاندنەوە
꺼지다 = کوژاندرابێت

닫다 = داخستن
닫히다 = داخرابێت

ئەو وشانەی سەرەوە تەنها چەند نموونەیەکن لە کارە

بکەر دیارەکان و هاوتا بکەر دیارەکانیان. زۆرتر لەم جووتە شێوەی دیار– نادیارە هەن و بەداخەوە هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی بە غەریزە بزانین کامیان بکەر دیارە و کامیان بکەر نادیارە. لە هەموو نموونەکانی سەرەوەدا، وشەی درێژتر (واتە ئەو وشەیەی کە یەک بزوێنی زیاتری هەیە) کاری بکەر دیارە. بەڵام هەندێک جار وشەی درێژتر کاری بکەر نادیار

بۆ نموونە:

붙다 = پەیوەست بوون
붙이다 = لکاندنی

끓다 = کوڵان بێت
끓이다 = کوڵاندن

ئەگەر سەیری ئەم نموونانە بکەیت، لەوانەیە بیر لەوە بکەیتەوە “ئۆھ, کەواتە ڕەنگە نەخشەکە ئەوە بێت – ئەگەر جووتێکی دیار-نادیا، هەبێت کە “이” جیاوازی نێوان ئەو دووانە بێت، ئەوا وشەی درێژتر دەبێتە کاری بکەر دیار.” بەداخەوە ئەوەندە سادە نییە. لێرەدا دوو نموونەی دیکەی جووتە دیار-نادیار دەخەینەڕوو کە پێچەوانەکەی نیشان دەدەن

:

쓰다 = نووسین
쓰이다 = بنووسرێت

보다 = بینین
보이다 = ببینرێت

زۆر نموونەی ئەم جووتە دیار-نادیارانە لە زمانی کۆریدا هەیە و هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی بزانیت کامیان بکەر دیارە یان کامیان بکەر نادیارە مەگەر بە تایبەتی لەبەرت نەکردبێت. ئەمە تەنها شتێکە کە هەرکاتێک تووشی بوویت دەبێت لەبەری بکەیت. تاکە شتێک کە یارمەتیدەرە ئەوەیە کە بەزۆری کاری بکەر دیار زۆر لە کاری بکەر نادیارەکە دەچێت – تەنها یەک بزوێن لە شێوەی دیاردا زیاد دەکرێت یان سڕاوەتەوە

باسی کارە بکەر نادیارەکان دەکەم، وە بەکارهێنانی 줄다 (کەم بێتەوە) و 줄이다 (کەم بێت) لەم ڤیدیوی یوتوبدا.

هەروەها لەم ڤیدیویەدا  باسی دەکەم، کەی 열리다 بەکاردەهێنرێت

دەتوانیت مامەڵە لەگەڵ ئەم کارە بکەر نادیارانە بکەیت وەک ئەو کارە بکەر نادیارانەی کە لە دوو بەشەکەی پێشوودا فێری بوویت ( کارەکانی 되다 و 받다). دڵنیابە کە کاری بکەر نادیار بەکاردەهێنیت نەک کاری بکەر دیار (بۆ نموونە – لە ڕستەیەکی شێوەی نادیاردا لەبری 닫다 بەکاربێنی 닫히다 بەکاربێنە):

밥은 학교에 의해 제공된다 = خواردن لەلایەن قوتابخانەوە دابین دەکرێت

밥은 학교에 의해 제공되었다  = خواردن لەلایەن قوتابخانەوە دابین دەکرا

문은 바람에 의해 닫혔어요  = دەرگاکە بە با داخرا

بەڵام لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کاڕە بکەر نادیارانەدا، پێویستە بیر لەوە بکەیتەوە کە ئایا ئەو کارە بکەر نادیارە لە دۆخی شتێکدایە یان نا. بۆ نموونە هەموو کارێکی بکەر نادیار کە لە دوو بەشەکەی پێشوودا فێری بوویت (하다 بۆ 되다 و 하다 بۆ 받다) کاری بکەر نادیار نەبوون لە دۆخی شتێکدا. بۆ نموونە,دیسانەوە:

나는 너의 말에 감동받았어 = بە قسەکانت سەرسام بووم

بە سادەیی بەو مانایەیە کە سەرسام بوویت. بەو مانایە نییە کە تۆ لە حاڵەتی سەرسامبووندایت. بەڵام، لەم ڕستانەدا:

کۆمپیوتەرەکە چالاکە.

تەلەفزیۆنەکە کوژاوەتەوە

دەرگاکە قوفڵ کراوە

هەموو ئەو ناوانە لە دۆخی شتێکدان. کۆمپیوتەرەکە لە حاڵەتی داگیرساندندایە، تەلەفزیۆنەکە لە حاڵەتی کوژانەوەدایە، دەرگاکەش لە حاڵەتی قوفڵکردندایە. بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بدەیت کە شتێک لە زمانی کۆریدا “لە حاڵەتی” شتێکدایە، دەبێت ~아/어 있다 زیاد بکەیت بۆ کارە بکەر نادیارەکە. بۆ نموونە:

وەک دەزانن 있다 لە زمانی کۆریدا چەندین بەکارهێنان و مانای هەیە. هەندێک جار 있다 کارە, هەندێک جار هاوڵناوە. کاتێک وەک ~아/어 있다 بەکاردێت وەک لێرەدا باسکراوە، 있다 کارە. بۆ ئێستا ئەمە تەنها بۆ تۆ گرنگە کاتێک بە شێوەی سادە دەکیتە سەر شێوەی فرمان. لە داهاتوودا کاتێکی تریش دێتە ئاراوە کە ئەم جیاکارییە گرنگ دەبێت.

저는 컴퓨터를 컸어요 = کۆپیوتەرەکەم داگیرساند
컴퓨터가 켜져 있어요 =  کۆمپیوتەرەکە (لە دۆخی) چالاکە

저는 TV를 껐어요 =  تەلەفزیۆنەکەم کوژاندەوە
TV가 꺼져 있요 =  تەلەفزیۆنەکە (لە دۆخی) کوژاوەتەوە

저능 문을 잠갔어요
= دەرگاکەم قوفڵ کرد

문이 잠겨 있어요
= دەرگاکە (لە حاڵەتی) قوفڵ کراوە

سەرنج بدەن لە ڕستە بکەر نادیارەکانی سەرەوەدا ~이/가 بەکارهاتووە. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەمە بەزۆری سروشتیترە لەگەڵ ئەم جۆرە ڕستانەدا. بۆ ئێستا نیگەرانی ئەوە مەبە (لە وانەی 17  باسی دەکەم)، و زیاتر سەرنجت لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی کارەکان (هەردوو شێوەی دیار و نادیار) بێت.

زۆر کەسم بینیوە کە سەریان لێ شێواوە لەم قسە بێمانایەی “دۆخ”ی ئەم کارە بکەر نادیارانە. حەز دەکەم بە تەواوی باس لەوە بکەم کە چۆن دەتوانرێت ئەم وشانە بەکاربهێنرێت بۆ وەسفکردنی ئەوەی کە شتێک لە “دۆخێکدا”یە و بەراوردیان بکەین بە هەمان کاری بکەر نەدیار کە لەو حاڵەتەدا نییە. بۆ نموون:

저는 문을 닫았어요 = دەرگاکەم داخست

ئەم ڕستەیە ڕستەیەکی بکەر دیارە. کارێکی بکەر دیارە و بەرکارێکی هەیە. ئەمە نابێت  ببێتە کێشە.

문이 닫혔어요  = دەرگاکە داخرابوو

ئەمە ڕستەیەکی بکەر دیارە. ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە کاتێکدا لە ڕابردوودا دەرگاکە لەلایەن شتێک یان کەسێکەوە داخراوە. ئەمە هاوتای بکەر دیاری وردی “저는 문을 닫았어요”ە – تەنها جیاوازی ئەوەیە کە ئێمە هیچ بیرۆکەیەکمان نییە کێ/چی دەرگاکەی داخستووە. هەرچەندە دەتوانیت وا دابنێیت کە دەرگاکە (دوای ئەو خاڵە) لە دۆخی “داخراو”دا بووە ئەم ڕستەیە بە تایبەتی ئاماژە بەوە ناکات.

문이 바람에 닫혔어요   = دەرگاکە بە با داخرا

ئەمە لە بنەڕەتدا هەمان ڕستەی سەرەوەیە، بەڵام لەم حاڵەتەدا دەزانین چۆن دەرگاکە داخراوە. دیسانەوە، هەرچەندە دەتوانیت وا دابنێیت کە دەرگاکە (دوای ئەو خاڵە) لە دۆخی “داخراو”دا بووە، ئەم ڕستەیە بە تایبەتی ئاماژە بەوە ناکات.

문이 닫혀 있었어요 = دەرگاکە داخراوە

ئەمە ڕستەیەکی تری بکەر نادیارە, بەڵام سەرنج بدە جیاوازی نێوان ئەم ڕستەیە لەگەڵ ئەو دوو نموونەیەی سەرەوە. لێرەدا ڕستەکە بە تایبەتی ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دەرگاکە لە دۆخی “داخراو”دا بووە. لێرەدا، ئێمە بە هیچ شێوەیەک هیچ بیرۆکەیەکمان نییە کە ئایا شتێک/کەسێک بەم دواییە کردبوویەوە؛ تەنها ئەوە دەزانین کە، لەو کاتەدا، دەرگاکە کراوە نەبوو.

저는 문을 닫아요=دەرگاکە دادەخەم

ئەمەش ڕستەیەکی تری شێوە دیارە کە کارێکی بکەر دیارە. هەرچەندە مانای هەیە، بەڵام ڕەنگە بەم شێوەیە نەگوترابێت مەگەر جۆرێک لە هاوڵکارەکان یان زانیاری دیکە لە ڕستەکەدا هەبێت (بۆ نموونە، “هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر 9:00ی شەو دەرگاکە دادەخەم”)

문이 닫혀요 = دەرگاکە دادەخرێت

لە کاتێکدا لە ڕووی تەکنیکییەوە ڕاستە، بەڵام پێویستت بە هەندێک زانیاری دیکە دەبێت بۆ ئەوەی ئەم ڕستەیە سروشتیتر بێت (بۆ نموونە، “دەرگاکە هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر 9:00 شەو دادەخرێت”). ئەمە هاوتای شێوە نادیاری وردی “저는 문을 닫아요”ە – جگە لەوەی کە لەم نموونەیەدا، هیچ زانیارییەک نییە کە کێ/چی دەرگاکە دادەخات. ڕستەکە ئاماژە بەوە ناکات کە دەرگاکە لە دۆخی “داخراو”دا بێت، بەڵکو ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دەرگاکە بە جۆرێک لە جۆرەکان دادەخرێت.

문이 닫혀 있어요  = دەرگاکە داخراوە

سەرنج بدەنە جیاوازی نێوان ئەم نموونەیە لەگەڵ ئەوەی سەرەوە. ئەم ڕستەیە ئاماژە بە داخستنی دەرگا ناکات. تەنها ئەوە دەخاتە ڕوو کە لە ئێستادا دەرگاکە لە دۆخی “داخراوە”دایە

문이 닫힐 거예요 = دەرگاکە دادەخرێت

دیسانەوە ئەم نموونەیە ئاماژەیە بۆ داخستنی دەرگاکە بە جۆرێک لە جۆرەکان. هاوتای شێوی نادیاری وردی “저는 문을 닫을 거예요”ە – جگە لەوەی کە لەم نموونەیەدا، هیچ زانیارییەک نییە کە کێ/چی دەرگاکە دادەخات.

문이 닫혀 있을 거예요  = دەرگاکە دادەخرێت

ئەمە ڕستەیەکی شێوە نادیارە کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا دەرگاکە لە دۆخی “داخراو”دا دەبێت. ئاماژە بەوە ناکات کە کێ/چی دەرگاکە دادەخات؛ تەنها ئەوە دەزانین کە، لەو کاتەدا لە داهاتوو دا، دەرگاکە دادەخرێت.

تەنها لەبەر ئەوەی کارێکی بکەر نادیار هاوتای بکەر نادیاری هەیە، بەو مانایە نییە کە دەتوانیت ~아/어 있다 بەو وشەیەوە ببەستیتەوە بۆ ئەوەی وەسف بکەیت کە لە “دۆخی” شتێکدایە. بە شێوەیەکی ئاسایی ئەمە تەنها بۆ وشەکانی وەک داگیرساندن، کوژاندنەوە، کراوە، داخراو و هتد… ئەنجام دەدرێت.

نموونەیەکی باشی ئەمە کە لەگەڵ کارێکی بکەر نادیار کار نەکات، لەگەڵ 속이다 و 속다 دایە.

속이다 = فێڵکردن لە کەسێک
속다 = فێڵی لێکرابێت

나는 친구를 속였어  = فێڵم لە هاوڕێکەم کرد

ئەمە ڕستەیەکی شێوە دیارە.

나는 친구에게 속았어  = فێڵم لێکرا لەلایەن هاوڕێکەمەوە

ئەمە ڕستەیەکی شێوە نادیارە

나는 속아 있다…

… من… لە حاڵەتی فێڵکردندام.

ئەمە مانای نییە. کاتێک فێڵت لێکرا، فێڵت لێدەکرێت. تۆ بەردەوام نابیت لە حاڵەتی “فێڵکردن”دا وەک ئەوەی

دەرگا لە حاڵەتی کراوە بوون دا هەرکە کراوەیە.

لێرەدا نموونەیەک دەخەینەڕوو کە من دەیخەمە ڕوو تەنها لەبەر ئەوەی دەنگم بۆی هەیە. من بەم زووانە ڕستەی نموونەیی زیاتر بۆ ئەم وانەیە بەدەست دەهێنم لەگەڵ کلیپی دەنگی زیاتر:

펜이 탁자에 놓여 있었어요 = قەڵەمەکە (لە حاڵەتی) لەسەر مێزەکە کەوتبوو

کارەکانی بکەر نایاری کۆری내다 و 나다

لە زمانی کۆریدا چەند وشەیەکی زۆر هەیە کە دەتوانێت بە

나다 یان 내다 کۆتای بێت.

ئەم دووانە هەمان ڕۆڵی وەک 하다 و되다 دەگێڕن, کە وشەیەک کە بە 나다 کۆتایی دێت شێوە نادیارە وە وشەیەک کە بە 내다 کۆتای دێت شێوە دیارە. بۆ نموونە:

끝내다 = تەواوکردن

끝나다 = تەواو بێت

나다 و 내다 لە ڕاستیدا دەتوانرێت وەک کرداری سەربەخۆ بەکاربهێنرێت هەروەها بە وشەکانی ترەوە ببەسترێتەوە. هەردوو ماناکەیان زۆر ئاڵۆزن و زۆر پشت بە دۆخەکە دەبەستن، بەڵام مانا گشتیەکانیان بریتین لە

:ئەمانە

나다 = بۆ ئەوەی شتێک بێتە پێشەوە/سەرهەڵبدات/ڕووبدات

내다 = بۆ ئەوەی شتێک بێتە پێشەوە/سەرهەڵبدات/ڕووبدات

بەڵام هەموو ئەو وشانەی کە بە 나다  کۆتای دێن کارێکی هاوتای  내다 هەیە (و بە پێچەوانەشەوە). بۆ نموونە, 어긋나다 وشەیەکە ( لەگەڵ شتێکدا لە هەنگاو دەربچێت) 어긋내다 وشەیەک نیە. بە هەر حاڵ, دوو باوترین وشە کە بە 나다/내다 کۆتای دێن بریتین لە:

끝내다 = تەواوکردن
끝나다 = تەواو بێت

고장 내다 = شکاندن
고장 나다 = شکاو بێت

زۆر باو و ئاساییە کە لە شێوەی نادیاردا کۆکردنەوەی کاتی ڕابردووی هەردوو ئەم وشانە بەکاربهێنرێت تەنانەت کاتێک شتەکە لە ئێستادا شکاوە/تەواو بووە. لە زمانی کوردیدا ئەم ڕستانە بە کاتی ڕانەبردوو دەڵێین، بەڵام لە ڕووی تیۆریەوە شتەکە/ئەرکەکە لە ڕابردوودا شکاوە/تەواو بووە

بۆ نموونە:

숙제는 끝났어요  = ئەرکەکانی ماڵەوەم تەواو بووە

컴퓨터는 고장 났어요  = کۆمپیوتەرەکە

تێکچووە

دەکرێت بۆ دەربڕینی ئەم ڕستانە شێوە دیار بەکاربهێنرێت، بەڵام بەکارهێنانی “나다” (وەک لە سەرەوە دەبینرێت) زیاترە لە بەکارهێنانی 내다 لەم حاڵەتانەدا. سەرەڕای

ئەوەش, ئەمانەی خوارەوە پەسەندکراون:

저는 숙제를 끝냈어요   = ئەرکەکانی ماڵەوەم تەواو کرد
컴퓨터를 고장냈어요   = کۆمپیوتەرەکەم شکاند

وەک پێشتر وتم, 나다 خۆی بە واتای ” شتێک بێتە پێشەوە/ سەرهڵبدات/ ڕووبدات” دێت واتە دەتوانرێت لە زۆرێک لە رستەکاندا بەکاربهێنرێت بۆ ئاماژەدان بەوەی هەندێک ناو بریتین ” دێتە سەرەوە”. سێ ڕێگەی باو بۆ بەکارھێنانی 나다 بریتین لە لەگەڵ 기억 ( یادەوەری) لەگەڵ 생각 ( بیرکرنەوە) لەگەڵ 냄새 ( بۆن):

아! 그것이* 기억났다!= ئاه! ئەوەم لە بیرە

(بە واتای وشەیی – یادەوەریم هاتە پێشەوە)

좋은 생각이* 났어요! = من بیرۆکەیەکی باشم هەیە

(بە واتای وشەیی _ بیرۆکەیەکی باش بۆم هات)

그 가방에서 냄새가 났어요 = ئەو جانتایە بۆگەنە     (بۆنێک لەو جانتایە دێتە دەرەوە)

그 방에서 냄새가 났어요 = ئەو ژوورە بۆنخۆشە

( بۆنێک لەو ژوورەوە دێتە دەرەوە)

لەبیرت بێت کە 나다 کارێکی بکەر نادیارە ناتوانێت کار لەسەر بەرکارێک بکات. بۆیە دەبێت یاریدەدەری 이/가 لەسەر “것” بەکاربهێنرێت. لە وانەی داهاتوودا  زیاتر دەربارەی ئەم پێکھاتە ڕستەیە دەزانیت.

نموونەیەکی دیکەی باوی  “나다” کە بەکاردەهێنرێت لەم دەستەواژەیەی خوارەوەدایە:

큰 일 났어요!

بە واتایەكی ڕەسەن ئەمە وەرگێڕدراوە بۆ “شتێكی گەورە/ئەرك/كارێك هاتە پێشەوە!” لە زمانی کۆریدا ئەم دەربڕینە هاوشێوەی دەربڕینی “ئۆ نەخێر! تازە شتێکی خراپ

ڕوویدا!”

بە درێژایی خوێندنی کۆری دەبینیت کە  “나다” لەگەڵ چەندین وشەی تردا بەکارهاتووە . باوترین نموونەکانی 나다 ( یان شێوەی دیارەکەی내다 ) نموونەکانی سەرەوەن.

نموونە باوەکانی تر کە بەم زووانە فێری دەبن لە خوارەوە هاتووە. من ئەم وشانەم لە لیستی وشەسازییەکانی سەرەوەدا دانەناوە، بۆیە پێویست ناکات ئێستا لە بەریان بکەیت. من تەنها لەم خاڵەدا پێتان دەناسێنم چونکە پەیوەندییان بەم بابەتە هەیە

소리 = دەنگ
소리가 나다 = کرداری ڕوودانی دەنگێک (کە دەنگێک “دەربکەوێت یان بێت”)

화 = توڕەیی، توڕەیی
화가 나다 =(” توڕەبوون (کە توڕەیی “دەربکەوێت

사고 = ڕووداو
사고가 나다 = ڕوودانی ڕووداوێک (کە ڕووداوێک “سەرهەڵبدات)

땀 = ئارەقە
땀이 나다 =(” ئارەقکردنەوە (کە ئارەقە “بکەیت

전쟁 = جەنگ
전쟁이 나다 = شەڕێک دەست پێ بکات (جەنگێک ڕووبدات)

멀미 = گێژيی جووڵە، دەردە جووڵی
멀미가 나다= ( کە نەخۆشی جووڵەی (دەربکەوێت

لەزۆرێک لە حاڵەتەکاندا, دەبینیت ک 나다 کراوتە سەر شێوەی فرمان بە کاتی ڕابردوودا کاتڵک ئێمە وەک قسەکەری کوردی بیر لە دۆخەکە دەکەینەوە لە کاتی ڕانەبردوودا. بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم دیاردەیە, با نموونەیەک لە پێشوو بهێنمەوە:

ئاھ! ئەوەم لەبیرە!= !아! 그것이 기억났다

لێرەدا سەرنج بدەن 나다 بە ڕابردوو کراوەتە سەر شێوەی فرمان بەڵام ڕستەی کوردیم وەرگێڕاوە بۆ کاتی ڕانەبردوو. ئەگەر بیرەوەرییەکەت وەک شتێک کە دەتوانێت “دەربکەوێت یان بێت” لە خەیاڵتدا بێت، لە ڕووی تیۆریەوە، یادەوەرییەکە پێشتر هاتبووە پێش ئەوەی ئەو ڕستەیە بڵێیت – بۆیە لە کاتی ڕابردوودا دروستی کردبوو. لێرەدا، چوارچێوەی گفتوگۆکە دەتوانێت ئاگادارت بکاتەوە ئەگەر قسەکەر ئاماژە بە شتێک بکات لە کاتی ڕابردوو یان ڕانەبردوو.

دەکرێت ئەم وشانە لە کاتی ئێستادا بەکاربهێنرێت، بەڵام ئەوە بەو مانایە دەبێت کە ناوەکە لە ئێستادا دێتە پێشەوە. نموونەیەکی باش لەو لیستەی سەرەوە ئەوەیە:

땀이 났어요 = من ئارەقە دەکەم

لێرەدا دیسانەوە دەتوانن 나다 ببینن کە بە کاتی ڕابردوو کراوەتە سەر شێوەی فرمان بەڵام ڕستە کوردییەکە وەرگێڕدراوە بۆ کاتی ڕانەبردوو. تەنها بە سروشتی وشەی “나다” (بۆ هاتنە دەرەوە) لە زمانی کۆریدا، کاتێک ئارەقە لە جەستەتدا “هاتۆتە دەرەوە” ئەوە مانای ئەوەیە کە ئێستا ئارەقەت لەسەر جەستەت هەیە کە ئێمە وەک قسەکەری کوردی دەڵێین “من ئارەقە دەکەم”.

کاتێک 나다 لەم حاڵەتانەدا خەریکە بکرێتە سەر شێوەی فرمان بۆ کاتی ڕانەبردوو, ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە شتەکە لە ئێستادا “دێتە سەرەوە”. لە زۆربەی بارودۆخەکاندا جیاوازییەکە کەم وێنەیە و جیاکردنەوەیان بەڕاستی دەبێتە دابەشکردنی موو.

بەڵام با هەندێک موو دابەش بکەین:

땀이 났어요  = ئارەقە لە جەستەمەوە دەهاتە دەرەوە… واتە لە ئێستادا ئارەقە لەسەر جەستەم هەیە… واتە تەڕ بووم بەهۆی ئەو ئارەقەی سەر جەستەم کە پێشتر لە جەستەم دەرچووبوو

땀이 나요  = ئارەقە لە ئێستادا لە جەستەمەوە دێتە دەرەوە

저는 그것이 기억 났어요 = ئەوەم بیرکەوتەوە…

واتە لە ئێستادا ئەو ڕاستییەشم لەبیرە… واتە ئەو ڕاستییە دەزانم کە پێشتر لەبیرم بوو

저는 그것이 기억 나요 = ئەو یادەوەرییە  لە ئێستادا تازە دێتە مێشکمەوە

(دێتە یادم)

بەڕاستی ئەم هەموو شتەی ڕابردوو/ڕانەبردوو تەواو پێشکەوتووە و شتێک نییە کە تێگەیشتنم لێی پەرەپێداوە تا چەندین ساڵ بەرکەوتنم بە زمانی کۆری. وەک کەسێکی سەرەتایی (تۆ هێشتا سەرەتاییت ئەگەر تەنها لە وانەی 14 بیت!) ڕەنگە پێویستت بە خەمی دابەشکردنی ئەم مووانە نەبێت. بەڵام کاتێک فێر دەبووم حەزم دەکرد لە شوێنێکدا ئەمەم بۆ ڕوون بکرێتەوە، بۆیە لێرەدا بۆتان ڕوون دەکەمەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکەم کە ئێمە هەمان ئەم دیاردەیە نابینین کاتێک ئەم وشانە لە ڕستە نەرێنییەکاندا بەکاردەهێنرێن. بۆ نموونە ئەگەر بڵێم:

그것이 기억 안 났어

ئایا ئەو ڕاستییەی کە یادەوەریت “نەیێت/ دەرنەکەوێت” بەو مانایەیە کە لە ئێستادا کاتێک ڕستەکەت وت نەهاتبێتت؟ ها…. تەنانەت ناتوانم سەرم لە ئەو ڕستەدا بێێنمە دەرەوە.

ئەم جۆرە ڕستە نەرێنییەی کاتی ڕابردوو لەگەڵ 나다 تەنها بۆ ئەوە بەکاردەهێنرێت کە بڵێین شتێکت لەبیر نەماوە لە ڕابردوودا. ئەگەر بتەوێت بڵێیت کە لە ئێستادا ناتوانیت شتێک لەبیربێت. دەتوانیت لە شێوەی فرمانی کاتی ڕانەبردوو بەکاربهێنیت. بۆ نموونە:

나는 ㄱ때 기억이 안 났어  = لەو کاتەدا (ئەوە)م لەبیر نەبوو

나는 그것이 기억 안 나  = ئەوەم لەبیر نییە

کارەکانی بکەر نەدیاری کۆری_– کارەکانی ئاسایی

تا ئێستا، فێربوویت دەربارەی مامەڵەکردن لەگەڵ کارەکانی 하다/되다/받다، ئەو کارانەی کە دەتوانن لە دۆخێکدا بن (닫다/닫히다) و کارەکانی 나다/내다. بەڵام هەندێک جار دەتوانرێت کارێک کە لەگەڵ هیچ کام لەم مەرجانەدا نەگونجێت، بخرێتە ناو شێوەی نادیارەوە. تەنها ئەوەی پێویستە لەم حاڵەتانەدا بکرێت ئەوەیە کە ~아/어지다 زیاد بکرێت بۆ ڕەگی کارەکە بۆ ئەوەی ببێتە بکەر نادیار. سەرنج بدەن کە ئەمە بە هەموو کارەکان ناکرێت، بەڵام هەندێک نموونەی باو بریتین لە:

주다 = بەخشین
주어지다 = بدرێت

(تێبینی بکە وشەکە 주어지다 ە نەک 줘지다)

짓다 = بنیات دەنێت
지어지다 = درووست بکرێت (짓 + 어 = 지어) + 지다 = 지어지다

기회가 주어졌어요  = دەرفەتێکم پێدرا

그 집은 한국에서 지어졌어요 = ئەو خانووە لە کۆریا دروستکراوە

هەر ئەوەندەیە!

پێشتر ئاگادارم کردیتەوە، لەم وانەیەدا ڕێزمان زۆر بوو. هەرچەندە هەموو ڕێزمانەکانی ئەم وانەیە زۆر گرنگن، و دەبێت تێبگەین بۆ بەردەوامبوونت لە پەرەپێدانی زمانی کۆری – لەبەرچاو بگرە کە هەمیشە سروشتیترە ڕستەی بکەر دیار بەکاربهێنیت لەبری ڕستەی بکەر نادیار لە زمانی کۆریدا.

دڵنیام زۆر سەرت لێ شێواوە! بەڵام من هەموو هەوڵێکم دا بۆ باسکردنی هەموو ئەو شتانەی کە کەسێک پێویستە بزانێت کاتێک دەبێت نیگەران بێت لە شێوەی نادیار بە زمانی کۆری.

!باشە، من تێگەیشتم! ببمە بۆ وانەی دابێت

یان, لێرە کلیبکە بۆ دەستکەوتنی پەرتووکی ڕاهێنان بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم وانەیەدا بڕۆیت.

ئەوە بۆ ئەم وانەیەیە!

لە یەکەی یەکەمدا 1250 ڕستەی نموونەیی هەیە.

هەموو نووسینەکان بەستراوەتەوە بە فایلێکی دەنگییەوە. دەتوانن لێرەدا  هەموو ئەم فایلانە لە یەک پاکێجدا دابەزێنن.