Menu Close

وانەی 9: شێوەی فرمانی کردنی 이다 (할 것이다)

لێرە کلیبکە بۆ دەستکەوتنی پەرتووکی ڕاهێنان بۆ بەردەوامی دان بەم وانەیە

ڤیدیویەکانی خوارەوە بەردەستن بۆ بەهێزکردنی چەمکەکانی  لەم وانەیدا فێرکراون:

Sentence Practice, Dictation, Lesson Recap

وشەکان

وشەکان جیاکراونەتەوە بۆ ناوەکان, کارەکان, هاوڵناوەکان و هاوڵکارەکان بۆ مەبەستی ئاسانکاری.

فایلەکیPDF بە ڕێکوپێکی ئەم وشانە پیشاندەدات و زانیاری زیاتر دەتوانرێت بدۆزرێتەوە لێرە.

دەتوانی هەموو وشەکانی ئەم وانەیە, وە هەموو وشەکانی بەندی 1 بدۆزێتەوە لە گوزەی بییست و پێنج لە لێگەڕانی وشەکان .

ناوەکان:
공장 = کارگە

= نەخۆشی تا

극장 = شانۆ

회사 = كۆمپانيا

장소 = شوێن

간판 = هێما

직업 = کار/ ئیش

수업 = وانە

고기 = گۆشت

돼지 = بەراز

돼지고기 = گۆشتی بەراز

= مانگا /چێل

소고기 = گۆشتی گا/ مانگا/ ڕەشەووڵاخ

= گۆڵ

= بەها / نرخ

땅콩 = پاقلەى سودانى

축구(하다) = (یاری تۆپی پێ (دەکات

야구 (하다)  = (يارى بێسبۆڵ (دەکات

여권 = گەشتنامە، پاسپۆرت

수건 = خاولی

체육 = پەروەردەکردنی لەش

지하철 = میترۆ/ شەمەندەفەری ژێر زەمین

미래 = داهاتوو

کارەکان:
되다  = دەبێتە بە / بوون

시작하다  = دەستپێدەکات

행동하다  = نوواندن دەکات

소개하다 = پێی دەناسێنێت / پێشکەش دەکات

발견하다 = دەدۆزێتەوە

방문하다  = سەردانی دەکات

잃다 =  وون دەكات/ لەدەستی دەچێت/ بزر دەکات

잃어버리다  = وونی دەکات / بزر دەکات / لەدەستی دەدات

입다 = لەبەردەکات / جلی لەبەردەکات

벗다 = جل) دادەکەنێ)

웃다 = پێدەکەنێ

هاوڵناوەکان:
부끄럽다 = شەرمن بێت

건강하다 = تەندروست بێت

هاوڵکارەکان و وشەکانیتر:
이제 = ئێستا

현재 = ئێستا

بۆ یارمەتیدانی لەبەرکردنی ئەم وشانە Memrise tool  بەکاربێنە.

لەوانەیە بدەتوێت گوێ لە هەموو وشەکان بگریت بە یەک گۆرزە لەڤیدیوی ڕاهێنانی وشەکان.

شێوەی فرمانکردنی 이다

لەوانەکانی پێشووتردا, تۆ زۆر دەربارەی شێوەی فرمانی کردنی کار و  هاوڵناوەکان فێربوویت. ڕێك سێ شت لە زمانی کۆریدا دەکرێنە سەر شێوەی فرمان: کار, هاوڵناو وە 이다. شێوەی فرمانی کردنی 이다 جیاواز لە کار و هاوڵناوەکان. لە ڕاستیدا, زۆر کات هەیە کە 이다 بە شێوەیەکی جیاواز ڕەفتار دەکات لەوەی کارەکان و هاوڵناوەکان – کە لە وانەکانی داهاتوودا فێردەبیت.

لەم وانەیەدا, تۆ فێربوویت کە چۆن 이다 بیکەیتە سەر شێوەی فرمان, وە دەبینیت کە چۆن کردنە سەر شێوەی فرمان جیاواز دەبێت لە کارەکان و هاوڵناوەکان. رستەکانی خوارەوە شێوەی سادە, شێوەی ڕانەبردووی 이다 پیشاندەدات, کە تۆ لەوانەکانی هەتا کو ئێستا بینیووتە:

나는 선생님이다 =  من مامۆستام

ئەگەر کۆتا پیتی ناو پێش 이다  بە بزوێن کۆتای بێت, تۆ ئەتوانیت 이 لاببەیت. بۆ نموونە:

나는 의사다 = من پزیشکم
나는 의사이다 = من پزیشکم

هەردووکیان بە درووست دەبینرێن, لێرە, بێژەی “이”  لەگەڵ بێژەی بزوێنی ناوەکە یەکدەخرێت. ئەگەر هەردوو ڕستەکانی سەرەوە بڵێیت, جیاوازیەکی بچووک ئەتوانیت ببینیت.

بەپێچەوانەوە, ئەگەر کۆتا پیتی ناوەکە پێش 이다 بە نەبزوێن کۆتای بێت, یەکخستنەکە روونادات. بۆ نموونە:

나는 선생님이다 = ( من مامۆستام ( ڕاستە
나는 선생님다 –  ناڕاستە

یەکخستنی 이다 روونادات, چونکە هیچ شتێکی نەیە کە لەگەڵی یەکبخات. زیاتر دوورتر, ئەگەر وشەی  “선생님다”,  بڵێیت, بە گونجاوی دەرناکەوێت, قورسە وا لە  دەوت بکەیت  لە دەنگی “ㅁ” یەکسەر بۆ دەنگی  “ㄷ” بجۆڵێنیت. ئەم ڕێسایە لە شێوەکانی تری فرمانی 이다 دەردەکەوێت, بەڵام کەمێک ئاڵۆزترە.

لە نزیکەی هەموو بارودۆخدا, ئەتوانیت شێوەی فرمانی 이다  بەجیاوازی بیکەیت بەپێی ئەوەی ناوەکە بە کۆتای بزوێن یان نەبزوێن نووسابێت.هۆکاری ئەوەی بە جیاوازی کراونەتە سەر شێوەی فرمان وەک نموونەی سەرەوەیە 의사다 بەرامبەر 의사이다.  لێرە, بێژەی “이” لەگەڵ شتێکی تر یەکخراوە, وە لەبەر ئەوە ووندەبێت. تۆ دەربارەی هەموو شێوەکانی فرمان  بەتایبەتی فێردەبیت, بەڵام لێرە نموونەیەکت دەدەمێ بۆ ئەوەی ئامادەتبکەم بۆ هەموو روونکردنەوەکانی داهاتوو. هەوڵمەدە لە مانای ئەم ڕستانە تێبگەیت , تەنها سەرنج لەوەی من پێشکێش دەکەم بدە.

هەروەک دوای فێردەبیت, کاتێک 이다  دەکەینە سەر شێوەی ڕابردوو لە شێوەی سادە, “었다” زیادەکەیت لە ڕەگی  ” 이), “이다). ئەمە لە ڕاستیدا زۆر ئاسانە کە لێی تێبگەیت, چونکە هەموو کار و هاوڵناوەکانی دیکە بەدوای هەمان یاسا دەکەون. بۆ نموونە:

의사이었다
선생님이었다

بەڵام, بێژەی 이었다 دەتوانرێت یەکبخرێت لەگەڵ  “였다”  کاتێک ناوەکە کە بە نووساوە بە کۆتایەکەی بزوێن. بۆ نموونە, هەردووک لەمانە راستن:

의사이었다
의사였다

هەردووکیان بڵێ, وە گوێ بگرە گە چۆن کەمی جیاوازی هەیە لەنێوان دا. نەک تەنها ئەوە, بێژەی ئەو هەردووانە زۆر ئاسانە وە بە ئاسانی لە دەم دەردێت.

بەپێچەوانەوە, 이 و 었다 ناتوانرێت یەکبخرێت کاتێک ناو لە کۆتا نەبزوێن زیاد دەکرێت. بۆ نموونە:

선생님이었다 –  ڕاستە
선생님였다 –  هەڵەیە

هەردووکیان بڵێ, گوێ لە جیاوازیەکە بگرە. نەک تەنها ,‘선생님였다 قورسە بڵێیت. قورسە زمانت لە دەنگیㅁ یەکسەر بۆ دەنگی 여. زۆر ئاسانترە بەم شێوەیە بڵێیت: 나는 선생님-이-었-다.

هەرچەندە من تەنها باسی ڕابڕدوو شێوەی سادە دەکەم لەم نموونەدا, هەمان یاسا لە زۆر باڕۆدوخیتردا جێبەجێ دەکرێت. ئەگەر ئەمە لە مێشکتدا بهێڵیتەوە کاتێک دەربارەی شێوەی فرمانکردن فێردەبیت لەم وانەیەدا, زۆر ئاسانتر وەردەگریت.

 

이다 ڕانەبردووی سادە

گۆڕینی 이다 بۆ سەر شێوەی ڕانەبردوو ڕێژەییانە تێکەڵاوە بەراورد لەگەڵ ڕابردوو چونکە بڕگەی نوێ زیادکراوە بەبێ هیچ ژيربێژىەک ( لوجیکێک) دوایانەوە.  کەچی شێوەی فرمانی ڕابردوو بەسادەی دەکرێت بە پێکەوەنووسادنی  “이” لە  خستنەسەری نموونەی ڕابڕدوو “었다” , شێوەی فرمانی ڕابردوو ئەو خستنەسەرەکانی کە نابینرێن  لەگەڵ  هیچ کار و هاوڵناویەکی دیکە. با یەکەمجار باسی ئەمانە بکەین.

شێوەی ڕێزگرتنی نافەرمی نزم

~이야 لە وشەیەک کە بە نەبزوێن کۆتای بێت زیادبکە, یان ~이)야) لە وشەیەک کە بە بزوێن کۆتای بێت زیادبکە:

나는 좋은 학생이야 = من قوتابییەکی باشم
그것은 책이야 = ئەو شتە پەرتووکە
나는 선생님이야 = من مامۆستام
이것은 여권이야 = ئەمە گەشتنامەیە

그것은 사과야 = ئەو شتە سێوە
나는 의사야
= من پزیشکم요구는 좋은 스포츠야 =  بێسبۆڵ یاریەکی  خۆشە/ بێسبۆڵ وەرزشێکی باشە

“아니다”  کاتێک دەکینە سەر ئەم شێوە ڕێزگرتنە, بەسادەی  “~야” لە  “아니다:”

나는 학생이 아니야  = من قوتابی نیم
그것은 책이 아니야 = ئەو شتە پەرتووک نیە

ڕێزگرتنی نافەرمی بەرز

~이에요 لە وشەیەك کە بە نەبزوێن کۆتایبێت, لە ~예요 وشەیەک کە بە بزوێن کۆتای بێت:

그것은 사진이에요 = ئەو شتە وێنەیە
저는 선생님이에요 = من مامۆستام
저는 좋은 학생이에요 = من قوتابییەکی باشم

이 사람은 저의 누나예요 = ئەم (کەسە)خۆشکمە
저는 의사예요  = من پزیشکم
그것은 사과예요  = ئەو شتە سێوە

“아니다” کاتێک دەکینە سەر ئەم شێوە ڕێزگرتنە, بە سادەی 에요 لە 아니다:

저는 학생이 아니에요  = من قوتابی نیم

تێبینی بکە کە خەڵکی کۆری زۆربەی جار شڵەژاون لە وەی ئایا پێویستە  “~예요” یان “~에요”  لە 아니다 زیادبکرێت. بۆیە, نەباو نیە کە ببینیت کەسێک “아니예요” بەکابێنێت.

ڕێزگرتنی فەرمی بەرز

~입니다 (~이 + ~ㅂ니다)  زیادبکە لە کۆتای وشەی کە بە بزوێن یان نەبزوێن کۆتای بێت:

저는 의사입니다  = من پزیشکم
그 사람은 저의 형입니다 = ئەو کەسە براکەمە
저는 선생님입니다  = من مامۆستام
저는 좋은 학생입니다 = من قوتابیەکی باشم
이 고기는 돼지고기입니다  = ئەم گۆشتە گۆشتی بەرازە

لەگەڵ ئەو وشانەی کە بە بزوێن کۆتای دێن, ئەتوانیت ~이 لاببەیت وە ~ㅂ니다 ڕاستەوخۆ بە وشەکەوە بنووسێنیت. ئەمە زیاتر باوە لە گفتوگۆکردندا نەک  زۆربەی جار لە نوسینیدا.

کاتێک “아니다”  دەیکەنە سەر ئەم شێوە ڕێزگرتنە, تۆ پێوستە “~ㅂ니다” ڕاستەوخۆ لە” 아니다” زیاد بکەیت. بۆ نموونە:

저는 의사가 아닙니다 = من پزیشک نیم
저는 학생이 아닙니다 = من قوتابی نیم
그것은 저의 직업이 아닙니다 = ئەو (شتە) ئیشی من نیە
그것은 저의 여권이 아닙니다 = ئەو (شتە)پاستپۆرتەکەی من نیە
그 건물은 극장이 아닙니다 = ئەو بینایە پێشانگا نیە

이다 ڕابردووی سادە

شێوەی فرمانکردنی 이다 بۆ ڕابردوو زۆر ئاسانە, وە بە پێکەوەنووسادنی ~이 لە ~었~ دەکرێت. کاتێک کۆتا بڕگە لە بزوێن کۆتای بێت, ~이 + ~었 دەتوانرێت بچووک( تێکەڵ)  بکرێن بۆ دروستکردنی  ~였.

ڕێزگرتنی نافەرمی نزم

~이었어 لە هەموو وشەکان زیادبکە. ئەگەر وشەکە بە بزوێن کۆتای بێت ~이었어 دەتوانرێت بچووک بکرێت  بۆ ~였어.

나는 바쁜 선생님이었어 = من مامۆستایەکی سەرقاڵ بووم

나는 학생이었어 = من قوتابی بووم

나는 선생님이었어 = من مامۆستا بووم

나는 나쁜 애기였어 = من منداڵێکی خراپ بووم

나는 나쁜 의사였어   = من پزیشکێکی خراپ بووم

ڕێزگرتنی نافەرمی بەرز

ئەم شێوازی فرمانکردنە هەروەک هی سەرەوەیە ( ڕێزگرتنی نافەرمی نزم), بێجگە لە وەی  “~요” زیاد دەکرێت لە کۆتای ~이었 یان ~였. بەم شێوەیە, دەبێت ~이었어요 لە هەموو وشەکان زیاد بکەیت. ئەگەر وشەکە بە بزوێنێک کۆتای بێت ~이었어요 دەتوانرێت بچووک بکرێت بۆ 였어요.

그것은 큰 비밀이었어요 = ئەوە نهێنیەکی گەورە بوو

저는 선생님이었어요  = من مامۆستا بووم

저는 의사였어요  = من پزیشک بووم

저는 나쁜 애기였어요 = من منداڵێکی خراپ بووم

شێوەی سادە

هەر وەک هی سەرەوە, بەڵام دەبێت کۆتای ~다 ڕێک لەجیاتی “~어요” زیادبکەیت. بەم شێوەیەش, دەبێت ~이었다 لە هەموو وشەکان زیادبکەیت. ئەگەر وشەکە بە بزوێنێک کۆتای بێت, ~이었다 دەتوانرێت بچووک بکرێت بۆ~였다.

 나는 선생님이었다 = من مامۆستا بووم

나는 의사였다 = من پزیشک بووم

ڕێزگرتنی فەرمی بەرز

~이었습니다 لە هەموو وشەکان زیادبکە. ئەگەر وشەکە بە بەزوێنێک کۆتای بێت ~이었습니다 دەتوانرێت بچووک بکرێت بۆ 였습니다.

저는 선생님이었습니다 = من مامۆستا بووم

저는 의사였습니다 = من پزیشک بووم

لەهەموو بارەکانی تری ڕابردوودا,아니다 هەروەک هەر وشەیەکی تر دەکرێتە سەر شێوەی فرمان. نموونە لەسەر هەر یەک لە شێوەی ڕێزگرتن:

나는 핫생이 아니었어

나는 학생이 아니었다

저는 학생이 아니었어요

저는 학생이아니었습니다

شتە نامۆیەکە ئەوەیە کە هەندێکجار خەڵکی کۆری ئەمانە بەکاردێنن:

나는 학생이 아니

나는 학생이 아니

저는 학생이 아니어요

저는 학생이 아니습니다

تەنها بەپێی یاسای زمانەکە بڕۆم, من دەبێت وادابنێم یەکەم کۆمەڵە  ڕاستە. من ئەمە بە پێی ئەوەی کە لە هیچ وشەیەکی دیکە ئێمە  “~였~” لە ڕەگێک زیاد ناکەین, بە مانایەکی تر , “~였~”  درووستکراوە لە “이 + 었,”  بەڵام بەشتێکی تەنهای هەرگیز دانانرێت.

چۆن کارەکان/ هاوڵناوەکان دەکیتە سەر شێوگی دەمی داهاتوو

لە وانەی 6, تۆ فێربوویت چۆن وشەکان بگۆریت بو داهاتوو بە زیادکرنی 겠어/겠어요/겠다/겠습니다 لە ڕەگی وشەکان. هەرچەندە زیادکردنی ~겠~ لە ڕەگی وشە  یەکێك لە ڕێگاکانی گۆرینی وشەکان  بۆ داهاتوو, ڕێگای باوتر هەیە بۆ گۆڕینی سەر شێوەی داهاتوو لە کردنی ئەمە!

بەر لەوەی فێربیت چۆن ئەمە بکەیت, یەکەمجار پێویستە زیاتر ڕێزمان فێربیت( واتە, چۆن 이다 بە گونجاوی دەکیتە سەر شێوەی فرمان). هەر ڕێگایەک بێت, ~겠~ هێشتا لە زمانی کۆری بەکاردێت, بەڵام نەک ئەوەندەی  شێوازەی کە وا خەریکە فێردەبیت دەربارەی.

بۆ  کارەکان وهاوڵناوەکان, کاتێک دەکینە سەر شێوەی داهاتوو, پێوستە یەکەمجار ~ㄹ/을 لە ڕەگی وشەکە زیادبکەیت.

کاتێک ~ㄹ/을 لە ڕەگێک زیاد دەکەیت, ~ㄹ ڕاستەوخۆ لە ڕەگەکانی کە  کۆتای پیتی بزوێن دێن دەنووسێنرێت, وە~을 لە ڕەگەکانی کە بە نەبزوێن کۆتای دێن دەنووسێنرێت.

بۆ نموونە:

بە بزوێن کۆتای دێت, بۆیە 가다
가다 + ㄹ = 갈

بە نەبزوێن کۆتای دێت, بۆیە 먹다
먹다 + 을 = 먹을

_ _ _ _ _ _ _

ئەمە ئەوپەڕی ئاڵوزی دەردەکەوێت ( وە بەڵێ ئاڵۆزە دەبێت):  زیادکردنی ~ㄹ/을 لە ڕەگی هاوڵناوێک دەیگۆڕێت بۆ وشەیەک کە وەسفی ناوێک لە داهاتوودا دەکات. بۆ نموونە:

행복한 사람 = کەسی دڵخۆش
행복할 사람 = کەسێک کە دڵخۆش دەبێت

هەروەها, ( ئەمە ئەو شوێنەیە کە ئاڵۆز دەبێت)  زیادکردنی ~ㄹ/을 لە ڕەگی کارێک دەگۆڕێت بۆ وشەیەک کە وەسفی ناو لە داهاتوودا دەکات.

먹을 음식 = ئەو خۆاردنەی کە دەخۆرێت
(لە داهاتوودا دەخۆرێت)

بە کرداری, هەموو دەستەواژەکان _ بە کار کۆتای بێن, کە وەسفی ناوێک بکەن _ بە باوی بەکاردێن. بۆ نموونە:

제가 먹을 음식 = ئەو خواردنەی کە دەخۆردرێت لەلایەن منەوە
( ئەو خۆاردنەی من دەخۆم)

— — — — — —

ئەگەر ناتوانیت لە روونکردنەوەی لەنێوان هێلەکاندا تێبگەیت_ نیگەران مەبە.  ئەو ئاستە ڕێزمانە زۆر قورسە لەم ئاستەی فێربوونەدا وەربگریت. ئەو ڕێزمانە زۆر بە قۆڵی گفتوگۆ لەسەری دەکرێت لە وانەکانی26_29. ئەگەر هێشتا سەیرێکی ئەو وانانەت نەت کردوە, ئاسوودەیی خۆت وەربگرە. بەڵام , شتەکانی ناو ڕێزمانەکە هێشتا بۆت گرنگ نیە. بۆ ئێستا, ئەمانە سێ خاڵی سەرەکین کە دەمێت بیریا لێبکەیتەوە:

  1. زیادکردنی ~ㄹ/~을 لە ڕەگی هاوڵناوێک ڕێگەدەدات کە هاوڵناوەکە وەسفی ناوێک بکات لە داهاتووی سادەدا
  2. زیادکردنی ~ㄹ/~을 لە ڕەگی کارێک ڕێگە بە کارەکە دەدات وەسفی ناوێک بکات لە داهاتووی سادەدا
  3. چۆنکە ئەم  شێوە وشە نوێیانە دەتوانن وەسفی ناوەکان بکەن,  پێوستە بەدوای ناوێک بکەون

ئەمە هەمووی چ پەیوەندییەکی هەیە لەگەڵ شێوگی داهاتوو؟

کاتێک کۆریەکان شێوەی فرمانی کردنی بۆ شێوەی داهاتوو دەکەن, بە زۆری بە زیادکردنی ~ㄹ/~을 لە کار/ هاوڵناو دەکەن.

ئەمە بە فەرمی وەک زیادکردنی ㄴ/은 لە ڕەگی هاوڵناوە کە دەزانیت.(좋다 -> 좋은).

دەبێت بزانیت, هەرچەندە تۆ ناتوانیت ڕستەیەک کۆتا بێنیت بەم شێوەیە:

나는 좋은

چونکە 좋은 هاوڵناوە کە وەسفی ناوێک دەکات, ناو دەبێت بەدوای 좋은 بێت:

나는 좋은 사람

ئێستا, بۆ کۆتای پێهێنانی ڕستەکە , تۆ پێوستە 이다 لە ناوەکە زیادبکەیت:

나는 좋은 사람이다 = من کەسێکی باشم

بۆیە دووبارە, کاتێک کۆریەکان کارێک/ هاوڵناوێک دەکەنە سەر شێوەی فرمانی شێوگی دەمی داهاتوو, بە زۆری بە زیادکردنی ~ㄹ/~을 لە ڕەگی وشەکە:

나는 행복할
나는 먹을
나는 공부할

بەڵام ئەمە کارەکان/ هاوڵناوەکان دەگۆڕن بۆ  هاوڵناوەکانی کە وەسفی ناوەکان دەکەن. هەر بۆیە, ( هەروەک 좋은) ناو پێویستە بەدوای ئەم وشانە بکەوێت. ناوەکەی کە هەمیشە لەم بارودۆخەدا بەکاردێت 것 ( شت):

나는 행복할 것
나는 먹을 것
나는 공부할 것

ئێستا, بۆ کۆتای پێهێنانی ئەو ڕستانە, تۆ پێوستە 이다 لە ناوەکە زیاد بکەیت:

나는 행복할 것이다
나는 먹을 것이다
나는 공부할 것이다

ئەگەر هەوڵبدەیت ئەم ڕستانە ڕاستەوخۆ بۆ کوردی وەربگێڕیت, ئەم مانایەیان هەیە:

من شتێکم کە دڵخۆش دەبم

من شتێکم کە دەخۆم

من شتێکم کە دەخوێنم

بەڵام مانای درووستیان ئەمانەن:

나는 행복할 것이다 =  من دڵخۆش دەبم

나는 먹을 것이다 =  من دەخۆم

나는 공부할 것이다 = من دەخوێنم

이다 دەتوانرێت دواتر بگۆڕێت بۆ سەر شێوەی فرمان بە پێی ئاستی ڕێزگرتن یان ڕەوشتی شێوەی. بەڵام ئەمە لە مێشکتدا دابنێ کە خۆ ئەگەر ئەم ڕستەیە کرابێتە شێوەی داهاتوو, 이다  دەبێت بە ڕانەبردوو بمێنێتەوە. چونکە ~ㄹ/을 شێوگی دەمی داهاتوو درووست دەکات, 이다 پێویستناکات لەسەر شێوەی داهاتوو بێت.

هەندێکجاریش کورت دەکرێت بۆ  거, بۆ هیچ هۆکارێکیتر نیە بێجگە لەوەی کە ئاسانترە بڵێیت و ڕستەی کورتتردروست بکەیت. بۆ نموونە, ئەم دووانە ڕێک هەمان شتن:

저는 밥을 먹을 것이에요  = من برنج دەخۆم

저는 밥을 먹을 거예요 = من برنج دەخۆم

تێبینی بکە کە ~이에요 زیاد دەکرێت کاتێک 것 ( بە نەبزوێن کۆتای دێت) بەکاردەهێنرێت وە ~예요 زیاد دەکرێت کاتێک 거 ( کە بە بزوێن کۆتای دێت) بەکاردەهێنرێت. ئەمە هەمان یاسایە کە کە پێشتر لەم وانەیەدا  فێربوویت کاتێک 이다 دەکەینە سەر شێوەی فرمان بە پێی کۆتا پیتی ناوێک کە بە نەبزوێن یان بزوێن کۆتای دێت.

تێبینی بکە کە خەڵکی کۆری بە زۆری سەرلێشێواون لەوەی کە ئایا پێویستە  “~이에요,”  یان  “~예요” یان “~에요” لە 거 لەم باڕۆدوخانەدا زیاد بکەن. هەربۆیە نەباوە ببینیت کەسێک “할 거에요”  بەکاربێنێت.

نموونەکانی دیکە:

나는  내일 친구를 만닐 것이야 = من سبەینێ هاوڕێکەم دەبینم

나는 내일 친구를 만날 거야 = من سبەینێ هاوڕێکەم دەبینم

저는 내일 학교에 갈 것입니다  = من سبەینێ دەڕۆم بۆ قوتابخانە

저는 영어를 공부할 거예요 = من زمانی ئینگلیزی دەخوێنم

لە وانەی 7 دا تۆ فێربوویت کە چۆن وشە ناڕێکەکان دەگۆڕێن لە ئەنجامی زیادکرنی خستنەسەرەکانی جیاواز. ئەمە یەکجارتو بە  زیادکردنی ~ㄹ/을  بناسێنرێیت. با سەیری بکەین چۆن وشە ناڕێکەکان دەگۆڕێن بە زیادکردنی ئەم ڕێسایە ڕێزمانە.

  • ㅅ ناڕێک, ㄷ ناڕێک وە ㅂ ناڕێک هەموویان بەدوای هەمان یاساکانی کە لە وانەی 7 دا ناسێنرا دەکەون. زیادکردنی بزوێن دەبێنە هۆی گۆڕانکاریەک ( یان لابردنێک) لە کۆتا پیتی ڕەگەکە.
  • ㅡ و 르 ناڕێک  کاریگەر نین ( ناگۆڕدرێن) بەم خستنەسەرانە
  • زیادکردنی ~ㄹ/을 لە وشەیێک کە بەدوای ㄹ ناڕێک بکەوێت گۆرانکاریەک دێنێت کە ئاشنا نیت لەگەڵی. بە ئاسایی, تۆ ~ㄹ لە ڕەگی وشەیێك کە بە بزوێن کۆتای بێت زیاد دەکەیت, وە ~을 لە ڕەگی وشەیێک کە بە نەبزوێن کۆتای بێت.
  • بۆ نموونە: 잃다 + ~ㄹ/을 = 잃을

예쁘다 + ~ㄹ/을 = 예쁠

  • بەڵام, کاتێک تۆ ~ㄹ/을 لە ڕەگی وشەیێك زیاد دەکەیت کە ㄹ کۆتای بێت, ㄹ لادەبرێت وە ㄹ ڕاستەوخۆ لە ڕەگەکە زیاد دەکرێت. لە ڕاستیدا, تۆ شتێک رەشکرد وە  ڕێک وەک هەمان شتت  لە شوێنی دانا. بۆ نموونە: example:갈다 + ㄹ/을 = 갈

빨다 + ㄹ/을 = 빨

열다 + ㄹ/을 = 열

저는 문을 열 거예요  = من دەرگاکە دەکەمەوە (열 + 을 = 열)

خوارەوە  خشتەیەکە  کە گۆڕانکاریەکان پیشاندەدات کە لە ئەنجامی زیادکردنی ~ㄹ/을 لە وشەیەک.

 

+ ~ㄹ/을 것이다

 

ئایا ئەمە جێبەجێ دەکرێت؟

 

وشە

 

ناڕێك

지을 것이다 بەڵێ

 

짓다 = (درووست دەکات ) ㅅ ناڕێك

 

걸을 것이다 بەڵێ 걷다 = (پیاسە دەکات) ㄷ ناڕێك

 

쉬울 것이다 بەڵێ 쉽다 = (ئاسان بێت) ㅂ ناڕێك
도울 것이다 بەڵێ 돕다 = یارمەتی) دەدات) ㅂ ناڕێك
잠글 것이다 نەخێر 잠그다 = ( قفڵ دەدات) ㅡ ناڕێك
다를 것이다 نەخێر 다르다 = ( جیاواز بێت ) 르 ناڕێك
길 것이다 نەخێر 길다 = ( درێژ بێت ) ㄹناڕێك

   تێبینی بکە  من وشەی 돕다 شم بەکارهێناوە. هەر وەک لە وانەی 7 فێربوویت – ㅂ  دەگۆڕێت بۆ 오 کاتێک ~아/어 ( یان هەر وەرگرێک) زیاد بکرێت. کاتێک هەر بزوێنەکیتر زیاد بکرێت, ㅂ دەگۆڕێت بۆ 우 هەروەک لەسەر دەبینیت.

ئەم هەمان گۆڕانکاریانە دەبینیت لە ناڕێکەکان هەر کاتێک تۆ شتێک زیادبکەیت کە بە ~ㄹ/을 دەست پێبکات. بۆ نموونە:

~ㄹ/을래(요) – وانەی 44

~ㄹ/을까(요) –  وانەی 63

~ㄹ/을게(요) – وانەی 63

~ㄹ/을걸(요) –  وانەی 115

이다  داهاتوو – بەکارهێنانی 되다

이다 گۆڕینی بو داهاتووی سادە هەروەک ئەوەی سەرەوە دەکرێت. بەڵام دەکرێت کارێکی تریش بەکاربهێنرێت; 되다. 되다 یەکێکە لە هەرە وشەکانی قورسی کۆری, بەشێوەیەکی سەرەکی چونکە زۆر مانای هەیە. بە مانای هەر یەکەیان دەناسێنرێیت هەر کە لە ڕێگای وانەکانماندا بەرەوپێش چوویت, بەڵام یەکەم مانای  ‘되다’ ” دەبێت/بوون”… کە جیاوازیەکی بچووکی هەیە لەگەڵ “بوون”. ڕێگەم پێبدە وشەی  “되다”  پێت بناسێنم بە پیشاندانی نموونەکانی کە بە شێوگی ڕابردوو بەکارهاتبێت:

( تێبی بکە لەو ڕێگایەی  되다 بەکاردێت. ~이/가 بە ناوەکە نووساوە کە بکەری ” دەبێت”ە لەجیاتی ~를/을)

저는 선생님이 되었어요 =   من بووم بە مامۆستا

کە کەمێک جیاوازە لە:

저는 선생님이었어요 = من مامۆستا بووم

زۆر وەک یەکن, بەڵام جیاوازی نێوان ” بوون” وە ” بوون” ( کە لەم بارودۆخەدا لە کاتی ڕابردوویە ‘بوو’) ئەوەیە کە

“دەبێت/بوون”  کە پێشووی ئەو کاتەیە, باڕۆدوخەکە جیاواز بوو. من دڵنیام تۆ تێگەیشتی, بەڵام ڕێگەم پێبدە بە بەکارهێنانی نموونەکانی کوردی باس بکەم:

پار من بووم بە مامۆستا

من پارەکە مامۆستا بووم

کاتێک تۆ دەڵێی ” من پار بووم بە مامۆستا”  تو ئەوە دەردەخەی _ کە  بەر لە پارەکە  تۆ مامۆستا نەبووی_ بەڵام پارەکە تۆ بوویت بە مامۆستا.

کاتێک تۆ دەڵێی ” من مامۆستا بووم”  تۆ دیار ناکەیت کە ئەگەر تۆ مامۆستا بوویت بێش ئەو کاتەش, یان هەتا هێشتا مامۆستایت.  هەموو ئەوەی دیاری دەکەیت ئەوەیە کە تۆ پارەکە مامۆستا بوویت, وە هیچ زانیاریەکیتر نادرێت.

되다 دەتوانرێت لە  کاتی ڕانەبردووشدا بەکاربێت ( وە دووبارە جیاوازیەکی بچووک لەگەڵ 이다) من نموونەکان هەڵدەگرم بۆ کاتێک کە من ڕێساکانی رێزمانی زیاترم پیشانداوە  قۆڵتر لەناو ئەم خولی وانەیە. هەموو مەبەستەکەم بە ئاماژە کردنی روونکردنی کارپێکردنی لە داهاتووی سادەدا. یەکەم جار, ناپەسەندە 이다 بگۆرین بو شێوی فرمان بە بەکارهێنانی ~겠다.

나는 선생님이겠다

ئەگەر تۆ بڵێیت کە شتێک ” دەبێتە” شتێک لە داهاتوودا, لەبەر سروستی وشەکە  “되다” هیچ جیاوازیەکی ڕاستەقینە نیە کە ئەگەر되다 یان 이다 بەکاربێنیت. بۆ نموونە:

저는 곧 선생님이 될 것입니다  = من بەم زووانە دەبم بە مامۆستا

저는 곧 선생님일 거예요 = من بەم زووانە دەبم بە مامۆستا

نموونەکانیتر:

나는 미래에 의사가 될 거야   = من لە ئایندەدا دەبم بە پزیشک

나는 미래에 의사일 거야 = من لە ئایندەدا دەبم بە پزیشک

한국이 곧 좋은 나라가 될 것이다 = کۆریا بەم زووانە دەبێتە وڵاتێکی باش / خۆش

한국이 곧 좋은 나라일 것이다 = کۆریا بەم زووانە دەبێتە وڵاتێکی باش

이 장소는 공원이 될 것이다 = ئەم شوێنە دەبێتە پاڕک

이 장소는 공원일 될 것이다 = ئەم شوێنە دەبێتە پارک

تەنها دەمەوێت ئاماژە بەوەبکەم کە “일”  کە لە سەرەوە دەبینیت وشەی “일“ نیە. بەڵکو شێوەی فرمانی کاتی داهاتوویە ( بەکارهێنانی شێوەی فرمان کە لەم وانەیەدا فێرکراویت) هی 이다.

선생님이다  دەبێتە 선생님 + 이다 + ~ㄹ/을 것이다.

هەرکە فێری وشەی زیاتر بوویت, تۆ دەتوانیت ئەم هەمان فۆرماتی ( شێوازی) ڕستە جێبەجێ بکەیت بۆ دروستکردنی ڕستەی بەم شێوەیە:

ئەم شوێنە دەبێتە پارک ساڵێکی تر

من دەبم بە پزیشک دوای چەند مانگێکی تر

لە وانەی 11دا, تۆ فێری وشەکانی پێویست دەبێت بۆ ئەم جۆرە ڕستانە.

ڕستەکانی سەرەوە بە بەکارهێنانی 이다 و되다 لە شێوگی دەمی داهاتوودا دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ دروستکردنی ڕستەی نەرێش. کاتێک شێوەی نەرێی되다 لە ڕستەیەکدا درووست دەکەین, تۆ دەتوانیت تەنها 안 یان  ~지 않다 زیاد بکەیت هەر وەک هەر کار و هاوڵناوێکیتر. کاتێک شێوەی نەرێ لە ڕستەی 이다 درووست دەکەین, دەبێت 아니다  بەکاربێنیت. تۆ ئەتوانیت هەر یەک لە جووتە ڕستەکانی سەرەوە بگۆریت بۆ ڕستەی نەرێ. بۆ نموونە:

나는 미래에 의사가 되지 않을 거야 =  من نابم بە پزیشک لە ئایندەدا

나는 미래에 의사가 아닐 거야 = من نابم بە پزیشک لە ئایندەدا

한국이 곧 좋은 나라가 되지 않을 거야 = کۆریا نابێتە وڵاتێکی باش

한국이 곧 좋은 나라가 아닐 거야 =  کۆریا نابێتە وڵاتێکی باش

이 장소는 공원이 되지 않을 거야 = ئەم شوێنە نابێتە پارک

이 장소는 공원이 아닐 거야 = ئەم شوێنە نابێتە پارک

سرووشتیتر دەبێت ئەگەر بڵێیت ” من نامەوێت ببم بە پزیشک لە ئایندەدا”  تۆ فێردەبیت چۆن ئەمە بڵێیت و ڕێسا رێزمانەکانیتر کە وا لە قسەکردنەکەت دەکن زیاتر سروشتی بێت هە رکە بەرەو پێشچوویت بەدرێژایی خوێندنەکەماندا. بۆ ئێستا, هەوڵدە تێبگەیت چی کرا وە بە شێوەیەکی ڕێزمانی, وە زۆر نیگەرانی ئەوەمەبە کەی دەتوانیت ئەم جۆرە ڕستانە بەکاربێنیت.

یەک شتی خێرای دیکە, وە منامەوێت کاتێکی زۆر بەم لەسەر ئەمە چونکە هەر زۆر بارتم گران کردوە بە ڕێزمان لەم وانەیەدا.  هەر چۆنێک بێت, شێوگی دەمی داهاتووی 이다 لەم وانەیەدا ناسێنراوە, وە من وا هەست دەکەم پێویستە ئەمە لێرە باسبکرێت. بە بەکارهێنانی شێوەی داهاتووی ~ㄹ/을 것이다 لەسەر 이다, هەروەها دەتوانیت رستە درووست بکەیت کە تێدا قسەکەرەکە دەربارەی بارۆدوخێکی دیاریکراو مەزندە دەکات لە ڕانەبردووی سادەدا. سەیری هەندێک لە نموونەکان بکە:

그 사람이 의사일 거예요 = ئەو کەسە دەشێت/ ڕەنگە پزیشک بێت

  그것은 여권일 거예요 = ئەو شتە دەشێت/ دەکرێت گەشتنامە بێت

문제는 돈일 거예요  = کێشەکە دەشێت/ ڕەنگە پارە بێت

لەبیرت بێت تۆ 일 لەم وشانە زیاد ناکەیت. تۆ ~이다 زیاد دەکەیت بە زیادکردنی ~ㄹ 것이다 لە 이다.  من زۆر پرسیارم لێدەکرێت لە لایەن فێرخوازەکانەوە کە ئایا ئەم  “일”  لەکوێوە هاتووە.

ئەم وشانە دەتوانرێت بوترێن بەکارهێنانی 아니다 لەجیاتی 이다:

그 사람이 의사가 아닐 거야  = ئەو کەسە دەشێت/ ڕەنگە پزیشک نەبێت

그것은 여권일 아닐 거야  = ئەو شتە دەکرێت/ ڕەنگە پاسپۆرت نەبێت

문제는 돈이 아닐 거야 = کێشەکە دەشێت/ ڕەنگە پارە نەبێت

تێبینی بکە لەم بارودۆخانەدا قسەکەرەکە باسی خۆی ناکات. هەروەها هەرچەندە ڕستەکە شێوەی داهاتووی سادە  بەکارهێنراوە , قسەکەرەکە مەزندەی شتێک دەکات کە بارەکەیە لە ڕانەبردووی سادەدا. بەم شێوەیە, سەیرە هاوڵکاری کاتی لەم ڕستانەدا دابنێین ( بۆ نموونە ” ساڵێکی دیکە” یان ” چەند مانگێکیتر” ) چونکە قسەکەرەکە هەوڵنادات ئەم مانایە درووست بکات.

پرسیارەکە دواتر دەبێتە _ چۆن بتوانم دیاریبکەم کە ئەگەر کەسێک یەکێک لەم ” مەزندە/ وادانان”ڕستانە دەڵێیت یان دەڵێیت ” شتێک دەبێتە شتێک.” تۆ بە بەردەوامی بە درێژایی خوێندنت لە زمانی کۆریدا فێردەبیت کە تێگەیشتی ڕستەی کۆری هەمووی لەسەر دەقەکە دەمێنێت _ وە باڕۆدوخەکە بەنزیکی هەمیشە روون دەکاتەوە کە قسەکەرەکە دەیەوێت چی دەرببڕێت.

بۆ ئێستا, لەجیاتی خەریك بوون بە جیاوازییەکی کەم لە مەزندەدا, من پێشنیارت دەکەم کە سەرنج بدەیت لەسەر ئەوەی چۆن شێوەی ~ㄹ/을 것이다 لە کارەکان/ هاوڵناوەکان لە داهاتووی سادەدا بەکاربێنیت – وە بزانە کە 되다 دەتوانرێت لەجیاتی 이다 کاتێک دەکینە سەر شێوەی داهاتووی سادەدا.

ئەمە کۆتای ئەم وانەیەیە!

1250 نموونە ڕستەکان هەن لە بەندی 1.

هەموویان بە فایلی دەنگیەوە بەستراون. ئەتوانیت لە یەک گۆرزە هەموویان داونڵود بکەیت لێرە.

!باشە, من تێگەیشتم! ببمە بۆ وانەی دابێت

یان, لێرە کلیبکە بۆ دەستکەوتنی پەرتووکی ڕاهێنان بۆ بەردەوامی دان بەم وانەیە.