Menu Close

وانەی 13: ئامرازە یاریدەدەرەکانی زمانی کۆری: و, لەگەڵ, لە, دەربارەی

لێرە کلیبکە, بۆ دەستکەوتنی پەرتووکی ڕاهێنان بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم وانەیەدا بڕۆیت

ئەم ڤیدیۆیانەی خوارەوە بەردەستە بۆ بەهێزکردنی ئەو چەمکانەی لەم وانەیەدا فێرکراون:

مەشقی ڕستە , ڕێنووس , دووبارەکردنەوەی وانە

وشەکان

وشەسازییەکە بە مەبەستی سادەیی جیا دەکرێتەوە بۆ ناو و کردار و هاوڵناو و هاوڵکار.

دەتوانرێت فایلێکی PDF بدۆزرێتەوە کە بە ڕێکوپێکی ئەم وشانە دەخاتە ڕوو و زانیاری زیادە لێرە.

دەتوانیت هەوڵبدەیت هەموو وشەکانی ئەم وانەیە بدۆزیتەوە، و هەموو وشەکانی هەر وانەیەک لە یەکەی 1 لە پاکێجێکی بیست و پێنج لە گەڕان بەدوای وشەدا.

ناوەکان:
사실 = ڕاستی

= دەرمان

음악 = موسیقا

하늘 = ئاسمان

= زەوی

지하 = ژێرزەوی

= نان

쓰레기 = زبڵ/پاشەماوە

회계사 = ژمێریار

녹차 = چای سەوز

= ددان

정부 = حکومەت

성격 = کەسایەتی

온도 = پلەی گەرمی

커튼 = پەردە

= هەناسە

کارەکان:
축하하다 = پیرۆزبایی کردن

일어나다 = هەڵدەستێ

준비하다 = ئامادە دەبێت

들어오다 = دێتە ژوورەوە

들어가다 = دەچێتە ژوورەوە

입장하다  = دەچێتەژوورەوە

(شێوەی کاری “مافی چوونەژوورەوە” )

숨쉬하다 = هەناسە دەدات

هاوڵناوەکان:
흥미롭다 = سەرنجڕاکێش بێت /خۆش بێت

늦다 = دەرنگ بێت / دواکەوتوو

시원하다 = ئارام کەرەوە بێت  / فێنک بێت / حەسانەوە بێت

질투하다 = حسود / دڵپیس بێت

맵다 = توون بێت

죄송하다 = داوای لێبووردن كردن / بەداخەوە

미안하다  = بەداخەوە/ داوای لێبوردن کردن

무겁다 = قورس بێت / گران بێت

가볍다 =ڕووناك بێت

유명하다  = بەناوبانگ بێت

익숙하다  =ئاشنا بیت لەگەڵ شتێک

کارەکان:
요즘 = لەم ڕۆژانە

같이 = بەیەکەوە

بۆ یارمەتیدان لە لەبیرکردنی ئەم وشانە، هەوڵبدە Memrise tool بەکاربێنیت.

لە یەکەی یەکەمدا 1050 نوسراوی وشەسازی هەیە. هەموو نووسینەکان بەستراوەتەوە بە فایلێکی دەنگییەوە.

دەتوانیت هەموو ئەم فایلانە لە یەک پاکێجدا دابەزێنیت لێرە.

پێشەکی

لە دوا وانەدا, چەند یاریدەدەرێکی گرنگی کۆری فێربوویت کە دەتوانیت لە بارودۆخی جۆراوجۆردا بەکاری بهێنیت. هێشتا چەند یاریدەدەرێکی بنەڕەتی تر هەن کە پێویستە ئاگاداریان بیت پێش ئەوەی دەست بکەیت بە فێربوونی ڕێزمانی ئاڵۆزتر. زۆربەی ئەم یاریدەدەرانە زۆر باون، بۆیە زەحمەتە ڕستە دروست بکەیت بە بەکارهێنانی ڕێزمانی ئاڵۆزتر بەبێ بەکارهێنانی ئەوەی لە وانەی 12  فێربوویت، و چی فێردەبیت لەم وانەیەدا. با دەست پێ بکەین!

ئامرازە یاریدەدەرەکانی کۆری (و): ~/, ~/이랑 and ~하고

~과/와, ~랑/이랑 و ~하고 دەتوانرێت هەموویان بە شێوەیەکی گۆڕاوە بەکاربهێنرێن بۆ ئەوەی مانای “و” بدەن لە زمانی کۆریدا.  ~과 و ~와 وەک یەکن. ~과 بەو وشانە دەبەسترێتەوە کە بە نەبزوێن کۆتای دێت. ~와 بەو وشانە دەبەسترێتەوە کە بە بزوێن کۆتای دێت. بە چۆنیەکی, ~랑 و이랑 وەک یەکن. ~이랑 بەو وشانە دەبەسترێتەوە کە بە نەبزوێن کۆتای دێت. ~랑 بەو وشانە دەبەسترێتەوە کە بە بزوێن کۆتای دێت. ~하고 دەتوانرێت بەو وشانە  ببەستێتەوە کە کۆتاییان بزوێن یان نەبزوێن بن. ئەمانە دەتوانرێت  بە شێوەیەکی تا ڕادەیەک سادە بە ناوەکانەوە زیاد بکرێن. بۆ نموونە:

우리는 밥과 빵을 팔아요  = ئێمە برنج و نان دەفرۆشین

나는 사과와 바나나를 샀어 = من سێو و مۆزم کڕی

دوو نموونەی سەرەوە ~와/과/랑/이랑/하고 نیشان دەدەن لە نێوان دوو ناودا دانراوە کە پێکەوە وەک بەرکاری ڕستەکە کاردەکەن. سەرنج بدە هەرچەندە دوو ناو هەن، بەڵام هەردووکیان (پێکەوە) جۆرێک وەک تاکە بەرکاری ڕستەکە کاردەکەن.

ئامرازە یاریدەدەرەکانی تر دەتوانن بەو پێکهاتەوە بلکێن کە بە بەکارهێنانی ~와/과/랑/이랑/하고 بە هەمان شێوە دروستکراوە. بۆ نموونە:

나는 인천이랑 서울에 갈 거야  =  من دەچمە ئبنجۆن و سیئول

형하고 아버지는 영화를 봤어 = براکەم و باوکم سەیری فیلمێکیان کرد

저는 약과 녹차만 샀어 = من تەنها دەرمان و چای سەوزم کڕی

ئامرازە یاریدەرەکانی کۆری (لەگەڵ): ~/, ~/이랑 و ~하고

هەر لەو کاتەی پێت وابوو ئەمە وانەیەکی ئاسان دەبێت! ها! ئەمە بۆ قسەکەرێکی زمانی کوردی شێتانە دەردەکەوێت, بەڵام هەمان ئامرازەکان بەکاردەهێنرێن بۆ مانای “و” و “لەگەڵ” لە زمانی کۆریدا. دەتوانیت تەنها بە دەقی گفتوگۆکە جیایان بکەیتەوە، کە وا دەردەکەوێت کە قورس دەبێت. بەڵام هەرچەندە ڕەنگە پێت وابێت کە قورسە، بەڵام هەمیشە ڕوونە (تەنانەت بۆ کەسێکی سەرەتایی) ئەگەر قسەکەر هەوڵی دەربڕینی مانای “و” یان “لەگەڵ” بدات بەهۆی پێکهاتەی ڕستەکەوە.

بۆ نموونە کاتێک بەکاردێت بۆ ئەوەی مانای “و”ی هەبێت، ناوێک هەمیشە بەدوای 과/와/(이)랑/하고 دێت: بۆ نموونە:

나는 사과와 바나나를 샀어 = من سێو و مۆزم کڕی

دوای 와 ناوێکی تر بەکاردەهێنرێت، واتە باسی سێو و مۆز دەکەیت. بەڵام ئەگەر ئەمەم وت:

나는 친구와 갔어 = من لەگەڵ هاوڕێکەم چووم

هیچ ناوێکی زیادە لە دوای 와 نییە، واتە تەنیا دەتوانێت مانای “لەگەڵ” بدات. ئەگەر ~와 لەو ڕستەیەدا مانای “و”ی هەبوایە، وەرگێڕانی بەم شێوەیە دەبوو:

چووم هاوڕێکەم و…

… کە تەنها قسەی بێمانایە

ئه‌مانه‌ هەندێک نموونەن:

저는 친구와 집에 갔어요 = من لەگەڵ هاوڕێکەم چووم بۆ ماڵەوە

나는 아버지랑 공원에 갈 거야 = من لەگەڵ باوکم دەڕۆم بۆ پارک

선생님은 학생들과 박물관에 갔다  = مامۆستاکە لەگەڵ خوێندکارەکان چوو بۆ مۆزەخانە

요즘에 사람들이 친구들이랑 매운 음식을 먹지 않아요  = لەم ڕۆژانەدا/ لەم ڕۆژگارەدا خەڵک لەگەڵ هاوڕێکانیان خواردنی توون ناخۆن

هەروەها سەرنج بدە کە لە ڕاستیدا دەتوانیت ئەم ئامرازەنە  بەکاربهێنیت بۆ مانای هەردوو “و” و “لەگەڵ” لەناو هەمان ڕستەدا:

저는 밥을 친구랑 저의 어머니랑 먹었어요 =

لەگەڵ دایکم و هاوڕێکەم (برنج*)م خوارد

*زۆرجار خەڵکی کۆری “밥” (برنج) بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی بە سادەیی بە واتای “خواردن” بێت. لە ڕاستییەوە سەرچاوە دەگرێت کە خەڵکی کۆری لەگەڵ (نزیکەی) هەموو ژەمێکدا برنج دەخۆن – بۆیە ئەگەر خواردت، ئەوە مانای وایە کە برنجت خواردووە. دەتوانیت بڵێیت “밥을 먹었어” کە دەتوانێت بە سادەیی مانای “خواردم” بێت.

(هەروەک ئێمە لە زمانی کوردیدا لە جیاتی وتنی “خوارنم خوارد” دەڵێین “نانم خوار”)

دوو هاوڵکار کە بە شێوەیەکی باو لە ڕستەکاندا بەکاردەهێنرێن کە “لەگەڵ”یان هەیە بریتین لە 같이 و 함께.هەردووکیان بە واتای “پێکەوە” دێت، و دەتوانرێت لە ڕستەکاندا بەکاربهێنرێت تەنانەت ئەگەر ڕستەکە یەکێک لە ئامرازەکانی بە مانای “لەگەڵ” نەبێت (과/와/랑/이랑/하고). بۆ نموونە:

우리는 빵을 같이 먹었어요 = ئێمە نانمان بەیەکەوە خوارد

우리는 빵을 함께 먹었어요 = ئێمە نانمان بەیەکەوە خوارد

우리는 집에 같이 들어갔어요  = ئێمە پێکەوە چووینە ناو ماڵەکە

우리는 집에 함꼐 들어갔어요 = ئێمە بەیەکەوە چووینە ناو ماڵەکە

우리는 음악을 같이 들었어요  = ئێمە بەیەکەوە گوێمان لە مۆسیقا گرت

우리는 음악을 함께 들었어요 = ئێمە پێکەوە گوێمان لە مۆسیقا گرت

بەکارهێنانی وشەی “پێکەوە” لە هەمان ڕستەی وشەی “لەگەڵ” لە زمانی کوردیدا بەزۆری ناسروشتییە. بۆ نموونە بۆ من شتێکی ناسروشتی دەردەکەوێت  کە شتێکی لەم شێوەیە بڵێم:

لەگەڵ هاوڕێیەکم پێکەوە نانم خوارد

بەڵکو لە زمانی ئینگلیزیدا دەڵێین یەکێک لەم ڕستانەی خوارەوە:

لەگەڵ هاوڕێیەکم نانم خوارد

پێکەوە نانمان دەخوارد

بەڵام لە زمانی کۆریدا، لە هەریەکێک لەم بارودۆخانەدا 같이 یان 함께 بەکاربهێنرێت باشە؛ واتە – بە وشەی “لەگەڵ” لە ڕستەکەدا، یان بەبێ ئەو. بۆ نموونە:

저는 빵을 친구랑 같이 먹었어요 = من نانم لەگەڵ (پێکەوە)هاوڕێیکەم خوارد

저는 빵을 친구와* 함께 먹었어요 = من نانم لەگەڵ (پێکەوە)هاوڕێیەکەم خوارد

나는 친구랑 먹었어요 = من  نانم لەگەڵ هاوڕێیەکم خوارد

저는 친구와 빵을 먹었어요 = من نانم لەگەڵ هاوڕێیەکم خوارد

تێبینی: لێرە “نانم خوارد” مەبەستی لە  خواردنی “نان”ە نەک ژەمی خواردنە.

سەرنج بدە کە من ~와م بەکارهێناوە لەگەڵ 함께 لەبری ~랑. هەروەک چۆن لەگەڵ مانای “و”دا، “~와/과” زیاتر لە نووسین و لە بارودۆخی فەرمیدا بەکاردەهێنرێت، لە کاتێکدا “~ 이)랑)” زیاتر ئەگەری بەکارهێنانی هەیە لەقسەکردندا. ئەمەش بە تەواوی پەیوەستە بەو کەسەوە کە قسە دەکات/دەنووسێت، بەڵام بەگشتی ڕاستە. بە هەمان شێوە بەکارهێنانی “함께” بەگشتی لە نووسین و بارودۆخی فەرمیدا بەکاردەهێنرێت. بۆیە بەکارهێنانی 함께 لەم حاڵەتانەدا زیاتر لەگەڵ ~과/와 جووت دەبێت.

بۆ زیادکردنی ئاستێکی ئاڵۆزی زیادە بۆ ئەم ڕوونکردنەوە – 같이 زیاتر لە 함께 بەکاردێت (같이 ڕەنگە یەکێک بێت لە باوترین وشەکان لە زمانی کۆریدا، لە کاتێکدا 함께 زۆر زیاتر دەکەوێتە خوارەوەی لیستەکە). بەڵام کاتێک 함께 بەکاردەهێنرێت، ئەگەری بەکارهێنانی زیاترە لەگەڵ ~과/와. ئەمانە تەنها گشتاندنێکن لەسەر بنەمای تێبینییەکانی ساڵانێک قسەکردن لەگەڵ خەڵکی کۆریا.

نموونەی زیاتر:

저는 녹차를 엄마랑 같이 마셨어요  = لەگەڵ دایکم  چای سەوزمان خواردەوە

저는 엄마랑 유명한 영화를 같이 봤어요 = من لەگەڵ دایکم تەماشای/سەیری فیلمێکی بەناوبانگمان کرد

저는 선생님과 함께 공부했어요  = من لەگەڵ مامۆستاکەم خوێند

저는 여자 친구와 함께 영향을 봤어요 = من لەگەڵ خۆشەویستەکەمدا سەیری فیلمێکمان کرد / من سەیری فیلمێکم کرد لەگەڵ خۆشەویستەکەمدا

هەروەها دەتوانیت ئەم ئامرازانە بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی بڵێیت کە تۆ بە سادەیی ‘لەگەڵ’ کەسێکدایت لە شوێنێکدا. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ بكه‌یت، ده‌بێت 있다 له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ هاوڵکارەکان به‌ مانای “پێكه‌وه‌” به‌كاربهێنیت. بۆ نموونە:

나는 친구랑 같이 있어 = من لەگەڵ هاوڕێکەمم

저는 친구와 집에 함께 있어요  = من لەگەڵ هاوڕێکەمم لە ماڵەوە / من لەگەڵ هاوڕێکەم لەماڵەوەین

سەرنج بدەن کە ئەم مانایەی “لەگەڵ” لە زمانی کۆریدا ناتوانرێت بەم شێوەیە بەکاربهێنرێت:

بە دەستەکانم خانوویەکم دروست کرد

لەبیرت بێت، “دەستەکانم” ئەو شێوازەن کە بەهۆیەوە شتێکت کردووە، بۆیە، وەک لە وانەی 12 فێربوویت ~으)로) پێویستە لەو بارودۆخانەدا بەکاربهێنرێت. بۆ نموونە:

저는 손으로 집을 지었어요

ئامرازە یاریدەدەرەکانی کۆری (بۆ) 에게/한테/

ئەم سێ ئامرازە هەموویان دەتوانرێت بەکاربهێنرێن بۆ ئاماژەدان بەوەی کە تۆ شتێک دەکەیت (بەزۆری دەیدەیت) بە کەسێک. 에게، 한테 و 께 هەموویان یەک مانایان هەیە، بەڵام ~한테 بەزۆری لە گفتوگۆدا بەکاردێت، ~에게 بەزۆری دەنووسرێت (هەرچەندە هێشتا لە گفتوگۆدا زۆر جار دەوترێت) و ~께 کاتێک بەکاردێت کە ئەو کەسەی شتێکی پێدەبەخشیت داوای ڕێزگرتن دەکات (께شێوەی  شەرەفی/ڕێزگرتن 에게/한테 یە).

아버지는 아들에게 돈을 준다  = باوکەکە پارەی بە کوڕەکەی بەخشی

나는 학생들헌테 한국어를 가르쳤어 = من قوتابیەکانم فێری زمانی کۆری کرد

저는 부장님께 그 사실을 말할 거예요 = من ئەو ڕاستیە بە سەرۆکەکەم دەڵێم

لە ڕستەی سەرەوەدا بە بەکارهێنانی ~께، ئەگەری ئەوە زیاترە کە کارێکی جیاواز (말씀) و شێوەی ڕێزمانی (드리다) بۆ کردنی بە سەر شێوەی فرمانی ڕستەکە بەکاربهێنرێت. لەم خاڵەدا، تۆ فێری هیچ کام لەو وشانە نەبوویت (یان چۆن بەکاردەهێنرێن)، بۆیە من لەم نموونەیەدا خۆم لە بەکارهێنانیان بەدوور گرت. ئەمانە لە وانەی 39 دەخرێنە ڕوو، بۆ ئێستا گرنگی بە بەکارهێنانی ~께 بدە لەم ڕستەیەدا.

تێبینی ئەوە بکە کە تەنها لەبەر ئەوەی ~께 بەکاردەهێنیت مانای ئەوە نییە کە ڕستەکەت پێویستی بە کۆتایی هێنان بێت بە شێوەیەکی بەڕێز. ~께 کاتێک بەکاردێت کە ئەو کەسەی پێ دەدرێت گرنگییەکی زۆری هەبێت، بەبێ گوێدانە ئەوەی قسە لەگەڵ کێ دەکەیت. بۆ نموونە ئەگەر مامۆستا بوومایە، لەگەڵ خوێندکارەکەم قسەم دەکرد، باسی شتێکم دەکرد کە دەدرێت بە بەڕێوەبەر، دەمتوانی بڵێم:

나는 책을 교장선생님께 줬어 = من پەرتووکێکم بە بەڕێوەبەر بەخشی/دا

دیسانەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لێرەدا وشەی “드리다” بەکاردەهێنرێت لەبری 주다. بۆ ئێستا سەرنج بخەرە سەر بەکارهێنانی ~께 و لە وانەی 39 دا بەردەوام دەبین لەسەر باسکردن.

ئامرازە یاریدەدەرەکانی (لە): ~에게서/한테서/()로부터

لە وانەی 12 فێربوویت کە에서 دەتوانرێت لە چەندین بارۆدوخی جۆراوجۆردا بەکاربهێنرێت کە بە مانای “لە” بێت 에게서/한테서 دەتوانرێت وەڕگێرانی “لە” یشی هەبێت, بەڵام بەشێوەیەکی سنوردارتر بەکاردەھێنرێن.

~에게서/한테서  ئەو مانایەی هەیە کە بە پێچەوانەی ~에게/한테/께, واتە کاتێک بەکاردێت کاتێک کەسێک شتێک لە کەسێک وەردەگرێت. ئەم ئامرازانە بەو کەسەوە دەلکێن کە مرۆڤ شتێک لێ وەردەگیرێت. بۆ نموونە:

나는 나의 여자친구에게서편지를 받았어  = من لە خۆشەوستەکەمەوە نامەیێکم پێگەیشت

ئەو “شتە”یەی کە وەردەگیرێت پێویست ناکات شتێکی فیزیکی بێت. دەتوانێت شتێکی بەرجەستە بێت وەک چیرۆک، ڕوونکردنەوە، یان شتی تر. بۆ نموونە:

저는 교감선생님에게서 한국어를 배웠어요 = من لە جێگری بەڕێوبەرەکەمەوە فێری زمانی کۆری بووم

저는 그것을 친구한테서 들었어요  = من لە هاوڕێکەم ئەوەم بیستووە

ئامرازێکی زۆر هاوشێوە بریتییە لە ~으)로부터) هەروەها دەتوانرێت ئەم ئامرازە بەو کەسەوە ببەسترێتەوە کە مرۆڤ شتێکی لێ وەردەگرێت. بۆ نموونە:

나는 나의 여자친구로부터  편지를 받았어 = من لە خۆشەویستەکەمەوە نامەیەکم پێگەیشت

저는 교감선생님으로부터 한국어를 배웠어요 =

من لە جێگری بەڕێوبەرەکەمەوە فێری زمانی کۆری بووم

저는 그것을 친구로부터 들었어요  = من ئەوەم لە هاوڕێکەم بیستووە

저는 친구로부터 사랑을 많이 받았어요 = من لە هاوڕێکانمەوە زۆر خۆشەویستیم وەرگرت

아버지로부터 선물이 왔어요  = لە باوکمەوە دیاریەکەم  بۆ هات / دیارییەک لەباوکمەوە هات

으)로부터 )~ هەروەها دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لەکاتی وەرگرتنی شتێک لە شتێکی غەیرە کەسی (واتە مرۆڤ نەبێت)  (کۆمپانیایەک/حکومەت/ هتد). بۆ نموونە

나는 돈을 정부로부터 받았어  = من پارەم لە حوکمەت وەرگرت

이것을 하늘로부터 받았어요  = ئەمەم لە ئاسمانەوە وەرگرتووە

بەڵام ناتوانیت ~에게서/~한테서 بەکاربهێنیت بۆ ئاماژەدان بەوەی کە شتێکت غەیرە کەسێکەوە وەرگرتووە

بۆ کورتکردنەوە، دەتوانرێت으)로부터) ~بەکاربهێنرێت بۆ ئاماژەدان بەوەی مرۆڤ شتێک لە کەسێک یان غەیرە کەسێک وەردەگرێت. ~에게서 و ~한테서 مانایەکی هاوشێوەیان هەیە، بەڵام تەنها کاتێک دەتوانرێت بەکاربهێنرێت کە مرۆڤ شتێک لە کەسێک وەربگرێت

شتێک بۆ کەسێک بکەیت: ~/ 위해()

ئەگەر بتەوێت بڵێیت کە تۆ شتێک دەکەیت بۆ (سودی) کەسێک، دەتوانیت ~를/을 زیاد بکەیت بۆ ئەو کەسەی کە شتێک بۆ دەکەیت، دواتر 위해(서):

나는 나의 여자 친구를 위해(서) 꽃을 샀어 = من گۆڵم بۆ خۆشەویستەکەم کڕی

나는 부장님을  위해(서) 이것을 썼어 = من ئەمەم بۆ بەڕێوبەرەکەم نووسی

저는 친구를 위해 빵을 만들었어요  = نانم بۆ هاوڕێکەم دروست کرد

아버지를 위해 시원한 물을 준비했어요 = من ئاوێکی  فێنکم/ساردم بۆ باوکم ئامادە کرد

پێناچێت جیاوازی لە نێوان 위해 و 위해서 هەبێت.

ئەم شێوێیە بەزۆری کاتێک بەکاردێت کە تۆ شتێک بۆ کەسێک ئەنجام دەدەیت، بەڵام دەتوانرێت هەندێک جار بەکاربهێنرێت کاتێک کارێک بۆ کەسێکی غەیرە کەسی دەکەیت:

저는 회사를 위해 열심히 일할 거예요 = من بەباشی بۆ کۆمپانیاکە کار دەکەم / کارێکی زۆر بۆ کۆمپانیاکە دەکەم

گرنگ ئەوەیە ئەو شتەی کە تۆ کارێکی بۆ دەکەیت دەبت ناو بێت. دەتوانیت 위해 بەکاربهێنیت بۆ ئاماژەدان بەوەی کە تۆ شتێک دەکەیت بۆ مەبەستی کارێک (من دەچمە ئەوێ بۆ مەبەستی بینینی فیلمێک) بەڵام لە  وانەی 32 دا فێردەبیت کە چۆن فێری ئەوە بوویت کارەکان بگۆڕی بۆ ناو.

هەروەها دڵنیابە لەوەی کە تێدەگەیت کە ‘بۆ’  دەتوانێت چەندین مانای لە زمانی کوردیدا هەبێت. تەنها لەبەر ئەوەی لە کوردیدا دەڵێیت ‘بۆ’, بەو مانایە نییە کە دەتوانرێت ڕاتەوخۆ وەربگێڕدرێت بۆ ~를/을 위해. لە زمانی کۆریدا، ~를/을 위해 واتە بۆ سوودی… بۆ نموونە لەم ڕستەیەدا:

من چاوەڕێی پاسەکەم – ‘پاس’ ئەو شتەیە کە تۆ چاوەڕێی دەکەیت، بۆیە، لە زمانی کۆریدا، تۆ یاریدەدەری ~을/를 بە ‘پاس”ەوە دەبەستیتەوە بەڵام نەک ~을/를 위해:

나는 버스를 기다린다

ئەمە لە ئێستادا بە شێوەیەکی نە باوەڕپێکراو گرنگ نییە، بەڵام پێم وابوو باسی بکەم. “위해” لە ڕاستیدا کارە و شێوەی بنەڕەتی کارەکەش 위하다 ە. کاتێک ~아/어/여 زیاد دەکرێت بۆ 위하다، دەگۆڕێت بۆ 위하여. ئەمە بۆ یەکەمجار لە وانەی 5  پێشکەش کرا. 하다 بە فەرمی دەگۆڕێت بۆ 하여 لەکاتی زیادکردنی ~아/어/여، بەڵام ئەمە بە شێوەیەکی باو کورت دەکرێتەوە بۆ 해. بۆیە دەتوانرێت لەبری “위해” “위하여” بەکاربهێنرێت. لە ڕووی تەکنیکییەوە ئەمە لە هەر وشەیەکدا دەکرێت کە بە ~하다 تەواو بێت، بەڵام پێدەچێت لەگەڵ 위하다 زۆر زیاتر بێت لە هەر کارێک یان هاوڵناوێکی تر.

لێرەدا تابلۆیەکی کۆری / 위하여 پیشاندەدات, وە ڕوونکردنەوەی منیش لەسەری.

دەربارەی شت ~ 대해

~에 대해 دەتوانرێت بە ناوەکانی وەک 를/을 위해یشەوە ببەسترێتەوە، بەڵام ئەمە مانای “دەربارەی” هەیە. زۆر ئاسانە تێبگەیت کاتێک لە بارودۆخی سادەدا بەکاردەهێنرێت:

나는 너에 대해 생각했어  = من بیرم لە تۆ کردەوە

나는 나의 아버지에 대해 말했어 = من دەربارەی باوکم قسەم کرد /من باسی باوکمم کرد

나는 그것에 대해 책을 쓸 거야  = من دەربارەی ئەوە پەرتووکێک دەنووسم /پەرتووکێک لەسەر دەنووسم

그 회계사는 정부에 대해 나쁜 말을 했어요 = ئەو ژمێریارە قسەی خراپی لەبارەی حکومەتەوە کرد

هەروەک چۆن لەگەڵ ~을/을 위해서، جیاوازییەکی زۆر کەم (ئەگەر هەبێت) لە نێوان ~에 대해 و ~에 대해서دا هەیە. بۆ نموونە دەکرا ئەو ڕستانەی سەرەوە هەموویان بەم شێوەیە بنووسرێن:

나는 너에 대해서 생각했어 = بیرم لە تۆ کردەوە

나는 나의 아버지에 대해서 말했어 = من باسی باوکمم کرد

나는 그것에 대해서 책을 쓸 거야 = پەرتووکێک لەسەر دەنووسم/دەربارەی ئەوە پەرتووکێک دەنووسم

그 회계사는 정부에 대해서 나쁜 말을 했어요 = ئەو ژمێریارە قسەی خراپی لەبارەی حکومەتەوە کرد

یەکێک لەو ڕێگایانەی کە ناتوانیت ~에 대해 بەکاربهێنیت لەم ڕستەی خوارەوەیە:

خۆشترین/دەخوارترین شتم لە تۆدا چاوەکانتە.

زۆرم پێ خۆشە ئەو ڕستەیەتان بە زمانی کۆری فێر بکەم، هەرچەندە ڕێزمانەکەمان باسنەکردوە  ئاھ، چ گەمژەیە – نیشانت دەدەم – هەرچەندە تێگەیشتنێکی تەواو تا وانەی 28  نایەت.

너에 있어서 내가 가장 좋아하는 것은 너의 눈이야.

زۆر ئاڵۆزە بۆت لە ئێستادا, ڕێزمانی ناو ڕستەکەدا لە وانەی 28 دا باس دەکرێت. تا ئەو کاتە…

ئەوە بۆ ئەم وانەیەیە! پێم وایە ئەم وانە یەکێک بوو لە ئاسانترین وانەکان تا ئێستا… هاها، ڕات چییە؟ لەبەرکردنی سادە – هیچ شتێک زۆر ئاڵۆز نییە. لە وانەی داهاتوودا باس لە شتێک دەکەین کە قسەکەرانی ڕەسەنی هەر زمانێک هەرگیز بیری لێناکەنەوە کاتێک قسە دەکەن… ئەمەش واتە تێگەیشتنی قورس دەبێت! ئەم وانەیە وەک دیارییەک لە منەوە بیر بکەرەوە بۆ ئەوەی مێشکت ئارام بکەیتەوە پێش ئەوەی دەست بکەیتەوە بە سەرلێشێواوی!

!باشە, تێگەیشتم! بمبە بۆ وانەی داهاتوو

یان, لێرە کلیبکە, بۆ دەستکەوتنی پەرتووکی ڕاهێنان بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم وانەیەدا بەردەوام بیت

ئەوە بۆ ئەم وانەیەیە!

لە یەکەی یەکەمدا 1250 ڕستەی نموونەیی هەیە.

هەموو نووسینەکان بەستراوەتەوە بە فایلێکی دەنگییەوە. دەتوانن لێرەدا  هەموو ئەم فایلانە لە یەک پاکێجدا دابەزێنن.