Menu Close

هاوڵکارەکانی کۆری، ڕستەی نەرێ لە زمانی کۆری

لێرە کلیبکە بکە بۆ دەستکەوتنی پەرتووکی ڕاهێنان بۆ بەردەوامی دان بەم وانەیە

  بۆ بێبەرامبەری ئەم وانەیە لێرە کلیبکە  PDF

وشەکان

وشەکان جیاکراونەتەوە بۆ ناوەکان, کارەکان, هاوڵناوەکان و هاوکارەکان بە مەبەستی ئاسانکردن.

ناوەکان:
기계 = ئامێر

대학교 = زانکۆ, کۆلێژ

트럭 =  (لۆری (بارکێش

 검은색 = ڕەنگی ڕەش

흰색 =ڕەنگی سپی

음료수 = خواردنەوە

외국 = وڵاتی بیانی

외국인 =کەسێکی بیانی

고등 학교 = قۆتابخانەی ئامادەیی

도서관 = پەرتووکخانه

= شوێن

동시 = هەمان کات

= شەو

어젯밤 = دوێنێ شەو

= کات) ڕۆژ)

= خۆرهەڵات

= باشوور

= خۆرئاوا

=

کارەکان:
놀다 = یاریدەکات

쓰다 = بەکاردەهێنێت

쓰다 = دەنووسێت

실수하다 = هەڵە دەکات

수리하다 = چاك دەكاتەوە

잡다 = دەیگڕێت، زاڵ دەبێت ، لێىدەستێنێت

읽다 = دەخوێنێتەوە

내다 = باجەکەی دەدات

받다 = وەری دەگرێت ، دەستیدەکەوێت

도착하다 =( دەگات ,گەیشتن (شوێن

여행하다 = گەشت دەکات

هاوڵناوەکان
완벽하다 = تەواو بێت , بێخەوش بێت , نموونەی بێت

아프다 = ئازاراوی بێت، نەخوش بێت

똑똑하다 = زیرەک بێت

중요하다 = گرنگ بێت

젊다 = گەنج بێت

늙다 = پیر بێت

나쁘다 = خراپ بێت

هاوڵکارەکان:
바로 = ڕاستەوخۆ, یەکسەر

즉시 = ڕاستەوخۆ, یەکسەر

빨리 = خێرا

자주 = بە زۆری ، زۆرجار

가끔 = هەندێکجار ، هەندێک کات

많이 = زۆر

방금 = خولەکێک پێش ئێستا ، پێش ئێستا

갑자기 = لەناکاو

매년 = هەموو ساڵ ، هەر ساڵ

다시 = دووبارە

혼자 = بەتەنیا

= نا، نە

1050

1 بەندی تومارکراوی وشەکان هەن  لە بەندی

هەموو بەندە تۆمارکراوەکان بە فایلی دەنگیەوە بەستراون. ئەتوانیت بە یەک پاکێج ( گورزە)  داونڵودکەی لێرە

بۆ لەبەرکردنی ئەم وشانە Memorise tool  بەکاربێنە.

لەوانەیە بتەوێت گوێ لە هەموو وشەکان بگریت لە ڕێگای  ڤیدیوی ڕاهێنانی وشەکان.

هاوڵکارەکانی کۆری

لەم خاڵەدا, تۆ دەربارەی کارەکان و هاوڵنەوکانی کۆری بە قۆڵی فێربوویتە، بەڵام هێشتا زۆر ماوتە دەربارەی هاوڵکارەکان فێربیت. بەر لە هەموو شتێک, هاوڵکار چیە؟ هاوڵکارەکان وشەنە لە ناو ڕستەدا کە پێت دەڵێن کەینێ , لەکۆێ, بە چ ڕادەیەک شتێک دەکرێت.

کەینێ: سێشەممە من  چووم بۆ کار

لەکوێ: من لەناو خانووەکەم

ڕادە: من بە خێرای دەرگام کردەوە

لەم وانەیەدا, تۆ فێردەبیت کە چۆن هاوکارەکان لە ڕستەکانی کۆریدا بەکاربێنی. با دەست پێبکەین.

کەینێ و لەکوێ

هەرکاتێک وشەیێک لە ناو ڕستەدا دابنێیت کە کات یان شوێنی شتێک دەربخات, پێویستە یاریدەدەری 에 لە کۆتای ئەو وشە دابنێیت. لە مێشکدا دابنێ کە تەنها 에 تەنها یاریدەرە نیە کە لە کۆتای وشەکانی شوێن و کات دەتوانرێت دابنرێت. هەندێک یاریدەدەرەکانی دیکە هەن کە دەتوانن لە کۆتای ئەم وشانە دابنرێن بۆ دەرخستنی کەی یان لە کوێوە شتێک دەرکەوتووە, هەتا کەینێ و کوێ هتد. بۆ ئێستا، با تەنها باسی 에 بکەین.

ئەمە زۆر گرنگە. هەر چەندە هەموو شوێنەکان ( پارک, خانوو, نەخۆشخانە, ژوور, چێشتخانە, هتد) هەموویان ناون, کانێک باسدەکرێن وەکو شوێن, یاریدەدەری 에 دەبێت لە ڕەگەکە بنووسێتەوە. تێبینی جیاوازی نێوان هەردوو ڕستەکان بکە:

저는 병원을 지었어요 = من نەخۆشخانەیەکم درووستکرد

저는 병원에 갔어요 = من چووم بۆ نەخۆشخانە / نەخۆشخانەکە

لە ڕستەی یەکم “نەخۆشخانە” ئەو شتەیە کە بنیاتی دەنێیت _ کەواتە بەرکارە, کە دواوت لێدەکات یاریدەدەری 을/를 بەکاربێنی.

هەرچۆنێک بێت، ئەگەر بتەوێت بڵێیت کە لە کوێ نەخۆشخانەکەت درووست کرد, دەتوانی بڵێیت:

저는 병원을 공원 옆에 지었어요 = من لە تەنیشت پارکەکە نەخۆشخانەیەکم درووستکرد

سەرەڕای ئەمەش, هەر وشەیێک کە دەربخات شتێک لە چ کاتێک روودەدات, پێوستەی بە یاریدەدەری کۆری  에 پێوە بنووسێت. بۆ نموونە:

저는 화요일에 가겠어요 = من سێشەممە دەڕۆم

저는 저녁에 공부했요  = من لە ئێوارە خواندم / سەعیم کرد

저는 가을에 공원 옆에 병원을 지었어요  =  من لە پایزدا نەخۆشخانەیەکم لە تەنیش پارکەکە درووست کرد

باشترین بەش دەربارەی هاوڵکارەکانی کۆری ئەوەیە دەتوانن بە شێوەیەکی بنچینەی لە هەر شوێنێکی ڕستە دابنرێن. تاکە شوێن کە ناتوانن دابنرێن کۆتای ڕستەیە _ چۆنکە ڕستە دەبێت بە کار یان هاوڵناو کۆتای بێت. تەنانەت دەتوانرێت لە سەرەتای ڕستە دابنرێن:

여름에 저는 공부하겠어요  =  لە هاویندا من دەخوێنم/ من لە هاویندا دەخوێنم

خەڵکی کۆری ~에 زیاد ناکەن کاتێک 오늘 (ئەمڕۆ), 내일 ( سبەینێ) , 어제 ( دوێنێ) بەکاردێنن:

저는 한국에 오늘 도착했어요 = من ئەمڕۆ گەشتم بۆ کۆریا

저는 도서관에 어제 갔어요  = من دوێنێ ڕۆشتم بۆ پەرتووکخانە

저는 내일 한국어를  공부하겠어요  = من سبەینێ زمانی کۆری دەخوێنم

هەتا چ ڕادەیەک/ چەند

سەرباری ” کەینێ” و “لەکوێ” هاوڵکاڕەکان, زۆر لە هاوڵکارەکان لە کارەکان دەتوانن پێمان بڵێن هەتا چ پلە/ ڕادەیەک شتێک دەکرێت( یان چۆنەیەتی کردنی ئەو کارە). ئەم هاوڵکارانە هەندێکجار( بەڵام نەک هەمیشە) بە “ی ” کۆتای دێن:

من بەخێرایی ڕامکرد

من خێرا دەخۆم

من یەکسەر بەجێمهێشت

من بە زۆری لە پێنجشەممە هاوڕێکەم دەبینم

من هەندێجار زۆر دەخۆم

کاتێک ئەم جورە هاوڵکارانە لە ڕستەدا زیاد دەکەین٫ هیچ یاریدەرەێک پێوستناکات زیاد بکرێت.

لەکاتێکدا هاوڵکارەکانی دیکە بە گشتی ئازادن لە هەر شوێنێکی ڕستە دابنرێت, هاوڵکارەکانی بەم شێوەیە کە پەلە شتێک تا چەند دەکرێت دەردەخات ئاساییانە ڕاستەوخۆ بەر لە کار دادەنرێت. بۆ نموونە:

저는 저의 친구를 자주 만나요  = من بە زۆری چاوم  بە هاوڕێکەم  دەکەوێت

저는 밥을 많이 먹었어요  = من زۆر خواردنم خوارد

(برنج)

저는 집에 바로 갔어요 = من ڕاستەوخۆ چووم بۆ ماڵەوە

저는 숙제를 빨리 했어요 = من ئەکی ماڵەوەم بەخێرایی کرد /نووسیم

زۆر لەم وشانە هەر یەکسەر لە شێوەی هاوڵناوەوە گواستراوەتەوە بۆ دروستکردنی هاوڵکار.ئەمە لە زمانی ئینگلیزیدا وە لەزمانی کوردیش دا دەکرێت. بۆ نموونە:

خێرا -> بە خێرایی

ئاسان ->  بە ئاسانی

تەواو -> بە تەواوی

گەلێک لە هاوڵکارەکانی زمانی کۆری بە سادەی دروستدەکرێن بە زیادکرنی ‘게’ لە ڕەگی هاوڵناوەکە.

 

هاوڵکار

     

هاوڵناو

 

쉽게 =  بە ئاسانی

 

쉽다 = ئاسان

 

비슷하게 =  وەك يەكى

 

비슷하다 =  وەك یەك

 

다르게 = بە شێوەیەکی جیاواز

 

다르다 =  جیاواز

هاوڵناوەکانی کە بە 하다  کۆتای بێن, هەندێک جار دڵگۆرێن بۆ هاوڵکار بە گۆڕینی 하다 بۆ 히. لەگەڵ زۆربەی هاوڵناوەکان تۆ ئەتوانیت یان 게 یاخود 히 لە ڕەگەکە زیاد بکەی بە جیاوازی لە مانادا. تەنها شت کە من پێشنیار دەکەم بۆت ئەوەیە کە هەوڵبدەیت گوێ لەوە ببگریت کامە لە باڕۆدوخەیەکی تایبەتدا دەوترێت, چۆنکە تەنانەت خەڵکی کۆریش نازانن وەڵامی پرسیاری ” جیاوازی چیە لەنێوان 조용하게 و조용히” بدەنەوە:

              هاوڵکار               هاوڵناو
조용하게/조용히 =بە بێدەنگی / بە هێمنی 조용하다 = خامۆش/ بێدەنگ/ هێمن
 

안전하게/안전히 = بە سەلامەتی

 

안전하다 = سەلامەت

لە کۆتاییدا, هەندێک لە هاوڵناوەکان بە شێوەیەکی جیاواز دەگۆردرێن بۆ هاوڵکارەکان. کاتێک ئەمە روودەدات, ئەوان زۆر  لە  شێوە هاوڵناوە ڕەسەنەکەی چۆنیەکە:

 

هاوڵکار

 

هاوڵناو

 

많이 = بە زۆری*

 

많다 = زۆر

 

빨리 =  بە خێرایی

 

빠르다 = خێرا

*많다/많이 بە شێوەیەکی بنەڕەتی هەمان مانا لە خۆدەگرن بەدەر لەوەی یەکێك وهاوڵکارە یەکێك هاوڵناوە. زۆربەی کات جیاوازی نێوان  شێوەی هاوڵناو و هاوڵکار زۆر دیارە, بەڵام لەگەڵ 많이/많다, ماناکەیان وەک یەکە. سەیری ئەوانەی خوارەوە بکە:

저는 많은 밥을 먹었어요 = من زۆر برنجم خوارد

저는 밥을 많이 먹었어요 = من زۆر برنجم خوارد

ئێستا هەمووی دەزانیت, کە بەکارهێنانی هاوڵکار لە ڕستەدا وەک ئاو خواردنەوە ئاسانە:

저는 조용하게 먹었어요 = من بەهێمنی خواردم

저는 거리를 안정화게 건넜어요  = من بە سەلامەتی لە شەقامەکە دەربازبووم

저는 행복하게 살았어요 = من بە دڵخۆشی ژیام

بێگومان ئەتوانیت زیاتر لە هاوڵکارێک لە ڕستەدا بەکاربێنی. سەیرێکی لیستەکە بکە کە پێشتر پێم نیشاندایت:

저는 매우 빨리 달렸어요 = من زۆر خێرا ڕامکرد

저는 빨리 먹었어요 = من زۆر خێرام خوارد

저는 바로 떠났어요 = من یەکسەر بەجێمهێشت

저는 저의 친구를 목요일에 자주 만나요 = من بە زۆری لە هەینی چاوم بە هاوڕێکەم دەکەوێت

저는 가끔 너무 많이 먹어요 = من هەندێک جار زۆر دەخۆم

هەرچەندە دەتوانیت ئەمە بکەیت, بەکارهێنانی دوو هاوڵکار بۆ دەرخستنی ” ڕادەی شتێک” بە گشتی ناکرێت لە زمانی کۆریدا. بۆ نموونە, ئەمە ناپەسەندە:

저는 거리를 쉽게 빨리 건넜어요 = من بە ئاسانی بە خێرایی لە شەقامەکە دەربازبووم

( لە زمانی کوردیدا پەسەندناکرێت )

ڕستەی نەرێ

دوو ڕێگا هەن  بتوانیت ڕستەی نەرێ درووست بکەیت:

  1. بە زیادکردنی 안, کە ڕەفتار دەکات وەک هاوڵکار لەناو ڕستەدا. 안 ئاساییانە ڕاستەوخۆ لە پێش کۆتا کار یان هاوڵناو دادەنرێت. بۆ نموونە:

그 여자는 안 예뻐요 = کچەکە جوان نیە

저는 선생을 안 좋아해요 = من ماسیم خۆشناوێت

내일 학교에 안 가겠어요 = من  سبەینێ ناڕۆم بۆ قۆتابخانە

بەزیادکردنی  ~지 않다 لە ڕەگی کۆتا کار یان هاوڵناو. 않다 دواتر دەبێتە کار یان هاوڵناو لە ناو ئەو ڕستەیەدا وە بە گوێرەی ئەوە دبێت بکرێتە سەر شێوەی فرمان. بۆ نموونە:

그 여자는 예쁘지 않아요 = ئەو کچە جوان نیە

저는 상생을 좋아하지 않나요 = من ماسیم خۆشناوێت

저는 내일 학교에 가지 않겠어요 = من سبەینێ ناڕۆم بۆ قۆتابخانە

مانای هەریەکەیان وەک یەکە. لەسەر قسەکەرەکە دەمینێت کە بڕیاربدات کامە بەکاردەهێنرێت. هەندێک جار هەن کە ئاساییترە “안” بەکاربهێنرێت, وە هەندێک جار هەن کە ئاساییترە “~지 않다” بەکاربهێنرێت. لەم خاڵەدا تۆ وادابنێیت کە وەک یەکن. بە درێژایی خوێندت بە بەردەوامی بە 안 و~지 않다 پیشان دەدرێت. وە بەهۆی ئەم پیشاندانە تۆ دەتوانیت  بەرەبەرە  هەبژداردەیەک پێبگەیەنی بۆی کە  کامەیان و لەچ باڕۆدوخدا بەکاربێت.

من دەمەوێت تێبینی خۆم هاوبەش بکەم  کە من درووستم کردیە لە ماوەی شارەزایم لە زمانی کۆریدا. من پێم وایە ئەمە سوودمەند دەبێت بۆ فێرخوازەکان هەر وەک تێدەکۆشن بۆ تێگەیشتن لێی کاتێک هەندێک لە ڕێسا رێزمانیەکان بەکاردێن  لە سەرەوەی ئەوانیتر. هەندێک شتی کەم هەن کە من دەمەوێت قسەی لەسەر بکەم دەربارەی ڕستەی نەرێ.

هەر وەک دەزانیت زۆرینەی کارەکان بە ~하다 کۆتای دێن دەتونرێت بگۆڕێت بۆ شێوەی ناوی ئەو کارە لە ڕێگای لابردنی ~하다. بۆ نموونە:

공부하다 =  دەخوێنێت
공부 =خوێندن

실수하다 = هەڵە دەکات
실수 =  هەڵە

여행하다 = گەشت دەکات
여행 = گەشت

کاتێک دەردەخەیت کە ئەو کەسە “ناکات”  ~하다  کار,   باوە کە ~하다 لە ناوەکە جیابکەیتەوە و “안” لە نێوانیاندا دابنێیت. بۆ نموونە:

저는 공부를 안했어요 = من نەم خوێند

لەجیاتی:

저는 안 공부했어요
저는 실수를 안 했어요 = من هەڵەم نەکرد

لەجیاتی:

저는 안 실수했어요

저는 여행을 안 했어요 = من گەشتم نەکرد

لەجیاتی:

저는 안 여행했어요

هەروەها گونجاو دەبێت کە شێوەی ~지 않다 بەکاربێنی لگەڵ ئەم وشانە. هەرچۆنێک بێت, لەم بارەدا, گرنگ نیە ناوەکە لە جیابێت لە ~하다 یان نە. بۆ نموونە:

저는 공부하지 않았어요  = من نەم خوێند
저는 공부를 하지 않았어요  = من نەم خوێند

저는 실수하지 않았어요 = من هەڵەم نەکرد
저는 실수를 하지 않았어요 = من هەڵەم نەکرد

저는 여행하지 않았어요  = من گەشتم نەکرد
저는 여행을 하지 않았어요 = من گەشتم نەکرد

زۆر لە هاوڵناوەکان بە ~하다 کۆتای دێن. ناسروشتیە ~하다 لەم وشانە لابدەین و “안” لە نێوانیاندا دابنێین. تۆ ناتوانیت هاوڵناو جیابکەیتەوە و ” کار” لەسەری بکەیت لەگەڵ ~하다 چونکە ئەوان هاوڵناون. بۆ نموونە, ئەوانەی خوارەوە دروستنین:

저는 행복을 안 해요

( ئەمە مانای ئەوە نادات من دڵخۆش نیم)

هەرچەندە دەکرێت  ~지 않다 لەسەر 하다 ی هاوڵناوێک بەکاربێنی  یان  “안” لە پێش کار دابنێیت بێ ئەوەی جیابکەیتەوە. بۆ نموونە:

저는 안 행복해요 = من دڵخۆش نیم
저는 행북하지 않아요 = من دڵخۆشم نیم

خەڵک هەبوون پرسیاریان لەمن کردووە دەربارەی رێزبەندی ڕستە بە بەکارهێنانی هاوڵکار و هاوڵکاری نەرێ “안”. یەکێک لە فێرکارەکان پرسیاری لەمن کرد کە ئایا ئەم ڕستەیە درووستە یان نا:

저는 빨리 안 공부했어요

لەکاتێکدا لەوانەیە تێبگەیت ئەم ڕستەیە ناپەسەندە لە زمانی کۆری. هۆکارەکە دەکرێت لەبەر ئەوەی دوو هاوڵکار لە ڕستەکەدا بکارهاتوون. لەم ڕستەیەدا, هەردوو  “빨리” و “안”  وەک هاوڵکار ڕەفتار دەکەن کە دەریدەخەن  پلەی (ڕادەی) خوێندن کراوە. هەروەک پێشتر ئاماژەم پێکرد, ئەمە زۆربەی جار ناکرێت لە زمانی کۆریدا. لە جیاتی ئەوە ئەگەر بتەوێت ئەو مانایە دەڕببڕیت, تۆ ئەتوانیت ~지않다 خستنەسەری نەرێ لەجیاتی بەکاربێنیت. بە کردنی ئەمە, تۆ بە کاریگەریانە لاببەیت وە ئەمە دەمێنێتەوە:

저는 빨리 공부하지 않았어요 =  من  بەپەلە نەم خوێند

هەرچەندە هێشتا  دەکرێت ئەم ڕستەیە کەمێک  ناپەسەندبێت لە زمانی کۆریدا _ چونکە تۆ کەینێ دەڵێیت ” من بەپەلە نەم خوێند” ؟ لەزۆربەی باڕۆدوخەکاندا, زیاتر سروشتی دەبێت  کە بە سادەی هاوڵکاڕێک بەکاربێنین کە مانای دژیەکی  هەیە. بۆ نموونە, ئەم ڕستەیە:

저는 밥을 빨리 먹지 않았어요 = من بەخێرایی (برنج)م نەخوارد

زیاتر سروشتی دەبێت ئەمە بڵێیت؛

저는 밥을 천천히 먹었어요 = من بە هێواشی برنجم خوارد

نی/ نەبێت: 아니다

نەبیت کە دژی وشەی 이다( ببیت), کەمێک  بە شێوەیەکی جیاواز بەکاردێن. لەبیرت بێت کە 이다 هەمیشە ڕاستەوخۆ لە ناوەکانەوە دەنووسێت. بۆ نموونە:

나는 선생님이다 = من مامۆستام
나는 대학생이다 =  من قۆتابی کۆلێژم

بەڵام, کاتێک 아니다 بەکاردێنین, یاریدەدەری~이/가 لە ناوەکەوە دەنووسێت, وە 아니다 وەک وشەیەکی جیاکراو بەکاردێت:

나는 선생님이 아니다 = من مامۆستانیم
나는 대학생이 아니다 = من قۆتابی کۆلێژنیم

خوارەوە هەندێک نموونەن, لەگەڵ شێوەی فرمانی 아니다. تۆ فێربوویت کە چۆن هاوڵناوەکان و کارەکان بیکەیتە سەر شێوەی فرمان, بەڵام هێشتا فێرنەبوویتە چۆن 이다 و아니다 بیکەیتە سەر شێوەی فرمان. لە وانەی دابێت  فێردەبی.

나는 선생님이 아니다 = من مامۆستانیم
(저는 선생님이 아니에요)

나는 너의 친구가 아니다 = من هاوڕێکەتنیم
(나는 너의 친구가 이나야)

나는 대학생이 아니다 = من قۆتابی کۆلێژنیم
저는 대학생이 아니에요

کە نەبێت: 없다

هەروەک چۆن 아니다 دژی이다 یە_ 없다 دژی 있다 یە. لە وانەی 5, تۆ هەندێک شێواز فێربوویت لە بەکارھێنانی 없다 .있다 دەتوانێت دەریبخات کە کەسێک شتێکی ” نیە” یان شتێک لە ” شوێنێکی تایبەت نەبووە”. بۆ نموونە:

کە نەتبێت:

저는 돈이 없어요 = من پارەم نیە
저는 시간이 없어요 = من کاتم نیە
우리는 차가 없어요 = ئێمە ئۆتۆمۆبیلمان نیە

کە لە شوێنێک نەبیت:

저의 친구는 지금은 한국에 없어요
= هاوڕێکەم لە ئێستادا لە کۆریا نیە사람이 없었어요 = خەڵکی لێنەبوو

حەزت لێنەبێ / ڕقت لێبێت: 싫어하다 و싫다

لەکاتێکدا ئێمە باسی وشەکانی نەرێ دەکەین, من دەمەوێت خێرا باسی 싫어하다 بکەم.  “싫어하다” كارە کە بەکاردێت بۆ دەرخستنی کە کەسێک ڕقی لەشتێکە. 싫어하다 دژی 좋아하다 ( حەزی لێدەکات). بۆ نموونە:

저는 과이를 싫어해요 = من ڕقم لە میوە نیە

저는 과일를 좋아해요  = من حەزم لە میوە یە

لە وانەی 3 دا تۆ فێربوویت چۆن 좋다 و 좋아하다 جیاوازن. من ڕوونم کردەوە کە 좋다 هاوڵناوە ( مانای ” باش” دەدات), وە بەم شێوەیە ناتوانێت کار لە بەرکار بکات. بۆ نموونە:

그 선생님은 좋다 = ئەو مامۆستایە باشە

그 하교는 좋다 = ئەو قۆتابخانە یە باشە

شێوەی هاوڵناوی 싫어하다 دەبێتە 싫다. هەرچەندە, بە پێچەوانەی ئەوەی پێشبینیت دەکەیت, 싫다 بەکارناهێت بۆ مانای ” باش نەبێت”. هەتا وەکو دەریبخەیت کە شتێک ” باش نیە ” ( کە بەمانایەکی تر ” خراپ”), هاوڵناوی 나쁘다 بە باوەی بەکاردێت. لە جیاتی ئەوە, 싫다 بە زۆری بەکاردێت بۆ دەرخستنی کە کەسێک حەزی لە شتێک نیە ( هەروەک 싫어하다). بۆ نموونە:

저는 과일을 싫어요 = من حەزم لە میوە نیە

تێبینی بکە کە لەبەر ئەوەی 싫다 هاوڵناوە, ناتوانێت کار لەسەر بەرکار بکات, بۆیە یاریدەدری ~이/가 لە ناوەکەوە دەنووسێت. ئەم جۆرە ڕستانە لە ئێستا کەمێک ئاڵۆزن. من نامەوێت زۆر بە قۆڵی بچمە ناویدا. من لە وانەی 15 زیاتر بەقۆڵی گفتوگۆم کردەوە.

ئاگاداربە دوو ڕستەی نەرێ درووست نەکەیت. هەرچەندە, بە شێوەیەکی تەکنیکی و ڕێزمانی درووستە, ئەم بە پێکەنیناوی دەخوێنرێت:

저는 과일을 싫어하지 않아요 =  من نە حەزم لە میوە نیە

ئەمە کۆتای ئەم وانەیە.

1250بەندی تومارکراوی وشەکان هەن  لە بەندی 1

هەموو بەندە تۆمارکراوەکان بە فایلی دەنگیەوە بەستراون. ئەتوانیت بە یەک پاکێج ( گورزە)  داونڵودبکەی لێرە.

چۆنە تاقیکردنەوەیەک لە زانیاریت لەسەر ئەوەی لەم هەشت وانەیەی ڕابردوودا فێربوویت بکەیت. لەگەڵ وانەی 1 _ 8 تاقیکردنەوەی بچووک

ئەمرۆ نا بۆ تاقیکردنەوە؟

کەواتە ڕێگەم پێبدە چاوپێداخشاندێک لە بەشی دواتری وانەکانی ( 9_ 16) بکەم!

یان, ڕاستەوخۆ بمنێرە بۆ وانەی 9! یان, لێرە کلیبکە بۆ دەستکەوتنی پەرتووکی ڕاهێنان بۆ بەردەوامی دان بەم وانەیە.