Menu Close

وانەی 7: ناڕێکەکانی زمانی کۆری

لێڕە کلیبکە بۆ دەستکەوتنی پەرتووکی ڕاهێنان بۆ بەردەوامی دان بەم وانەیە

 بێبەرامبەری ئەم وانەیە لێرە کلیبکە PDF

وشەکان

وشەکان جیاکراونەتەوە بۆ ناوەکان, کارەکان, هاوڵناوەکان و هاوکارەکان بە مەبەستی ئاسانکردن.

ناوەکان:
눈썹 = برۆ

교사 = مامۆستا

= پۆلی قوتابیان لە قۆتابخانە

직장 = شوێنی کار

= دیوار

=( کوڵك, تووك ,موو ( نەك مووی سەر

머리카락 = قژ

저녁 = ئێوارە ، نانی ئێوارە

점심 = نانی نیوەڕۆ ، ژەمی نیوەڕۆ

= جل و بەرگ

오전 = بەیانی

오후 = پاش نیوەڕۆ

여름 = هاوین

가을 = پایز

겨울 = زستان

= بەهار

کارەکان:
찿다  = دەدۆزێتەوە , دەگەڕێت بەدوای

가르치다 = فێڕدەکات

일하다 = ئیش دەکات ، کار دەکات

 짓다 = بنیات دەنێت, درووست دەکات

가지다 = دەبێتە خاوەنی

잠그다 = دادەخات, قفل دەدات

잊다 = لەبيريدەكات، بيريدەچێتەوە

돕다 = یارمەتی دەدات

주다 = دەدات

맞다 = ڕاست دەکات

هاوڵناوەکان:
쉽다 = ئاسان دەبێت

덥다 = گەرم بێت

그립다 = بیری دەکات, غەریبی (کەسێک) دەکات

귀엽다 = جوان بێت , شیرین بێت

춥다 = سارد بێت

어렵다 = قورس بێت ، زەحمەت بێت

더럽다 = پیس بێت

바쁘다 = سەرقاڵ بێت

같다 = وەك یەك بێت

안전하다 = سەلامەت بێت

딱딱하다  = ڕەق بێت

부드럽다 = نەرم و نیان بێت

가능하다 = شیاو بێت , دەکرێت ڕووبدات, ئەگەری هەیە

불가능하다 = ئەستەم بێت , مەحاڵ بێت

예쁘다 = جوان بێت

هاوڵکارەکان:
일직 = زوو

매일 = ڕۆژانە

10501 بەندی تومارکراوی وشەکان هەن  لە بەندی

هەموو بەندە تۆمارکراوەکان بە فایلی دەنگیەوە بەستراون. ئەتوانیت بە یەک پاکێج ( گورزە)  داونڵودکەی لێرە

بۆ لەبەرکردنی ئەم وشانە, Memorise tool  بەکاربێنە.

لەوانەیە بتەوێت گوێ بیستی هەموو وشەکان بیت بەیەک گورزە لەڕێگای  ڤیدیوی ڕاهێنانی وشەکان.

ناڕێکەکان

هەروەک لە هوموو زمانەکان, هەندێک لە ناڕێکەکانی شێوەی فرمان هەن کە دەبێت بیانزانیت.ناڕێکەکان لەسەر کارەکان و هاوڵناوکانی دیاری کراو جێبەجێ دەکرێت کاتێک شتێک لە ڕەگی وشەکە زیاد دەکەین. ڕێزمانی کۆری پشت دەبەستێت بەم ” خستنەسەڕانە” کە لە ڕەگەکانەوە زیاد دەکرێن. من لە وانەی 5  ئاماژەم پێکرد, بەڵام دەمەوێت  دووبارەی بکەمەوە لێرە.

سەدەها خستنەسەر هەن کە دەتوانیت لە ڕەگی کار و هاوڵناوەوە زیاد بکەیت. هەندێک لەم خستنەسەرانە شێوی فرمانین و هەندێکیان ڕێسای ڕێزمانین کە مانایان هەیە لە ڕستەدا.

تۆ ئێستا هەندێک لەم خستنەسەرانە فێربوویتە. بۆ نموونە:

  • ~ㄴ/는다 بۆ کردنی سەر شێوەی سادە
  • ~아/어 بۆ کردنی سەر شێوەی ڕێزگرتنی نافەرمی نزم
  • ~아/어요 بۆ کردنی سەر شێوەی ڕێزگرتنی نافەرمی بەرز
  • ~ㅂ/습니다 بۆ کردنی سەر شێوەی ڕێزگرتنی فەرمی بەرز
  • ~았/었어 بۆ کردنی سەر شێوەی ڕێزگرتنی نافەرمی نزم بە کاتی ڕانەبردوو
  • ~ㄴ/은 لەسەر هاوڵناو زیاددەکرێت بو وەسفکردنی ناوی دابێت.

لە وانەکانی داهاتوو , دەربارەی زۆر زیاتر لەم خستنەسەرانە فێردەبیت. بۆ نموونە, هەندێک لەوانە:

  • ㄴ/은 후에 بۆ مانای ” دوای/ پاش”
  • ~기 전에 بۆ مانای ” لە پێش/ بەر لەوەی”
  • ~기 때문에 بۆ مانای” لەبەر ئەوەی/ چۆنکە”
  • ~아/어서 بۆ مانای ” لەبەر ئەوەی / چۆنکە”
  • ~(으)면 to بۆ مانای ” کاتێک”
  • ~아/어야 하다 بۆ مانای” کەسێک دەبێت / پێویستە”
  • ~아/어서는 안 되다 بۆ مانای ” کەسێک دەبێت ئەوە نەکات/ نابێت “

ئاگاداربە, هەندێک لەم خستنەسەرانە بە بزوێن دەست پێدەکات, و هەندێکیان بە نەبزوێن دەست پێدەکات. زۆڕینەی خستنەسەرەکان ناڕێکەکان زیاددەکرێن کاتێک کۆتایەکە بزوێن بێت. ㄹ ناڕێک کە لە کۆتای وانەکە دەناسرێت تەنها ناڕێکێکە کە بەکاردێت کاتێک نەبزوێنێک لە ڕەگێک زیاددەکەین.

با سەیری ڕستەیەک بکەین بەر لەوەی هەر یەک لە ناڕێکەکان بناسێنم. با وابڵێین دەمانەوێت وشەی  “어렵다 بیکەینە شێوەی ڕابردوو بەکارهێنانی شێوەی نافەرمی نزم. ئەمە ڕوودەدات:

어렵다 + ~았/었어 = 어려웠어

لێرە ئەتوانیت ڕەگی وشە ڕاستیەکە گۆرا ببینیت. ئەمە ئاماژە دەکرێت وەک “ㅂناڕێک” . چۆنکە هەمان دیاردە ڕوودەدات لەگەل زۆرێک ( نەک هەموویان) لە وشەکان کە ڕەگەکیان بە “ㅂ” کۆتای دێت.

هەروەک  پێشووترئاماژەم پێکرد, زۆرێک لەم ناڕێکەکانە بەکاردەهێنرێن کاتێک بزوێنێک  لە ڕەگێک  زیادبکەین. زۆرێک لە خستنەسەرەکان کە بە بزوێن دەست پێدەکەن هەن, وە تۆ دەستت پێکرد بە فێربوونی هەندێک لەم شێوە فرمانانە لە وانەی 5 و 6:

  • ~아/어
  • ~아/어요
  • ~았/었어
  • ~았/었어요
  • ~았/었습니다
  • ~았/었다

بەو واتایە, ئەم وانەیە ناڕێکەکانی زمانی کۆری پیشاندەدات وە چۆن دەگۆڕێن لە ئەنجامی زیادکرنی ئەم شێوە فرمانیانە. لەوانەکانی دواتر کاتێک فێری خستنەسەرەکانی تر بوویت, ئەتوانیت ئەوەی لەم وانەیەدا فێربوویت لەسەر ئەو بیرۆکانە جێبەجێ بکەیت. بۆ ئێستا, با دەستپێبکەین.

ناڕێك

ئەگەر کۆتا پیتی ڕەگی وشەیەک بە ㅅ (بۆ نموونە  짓다 = بنیات دەنێت) ، ㅅەکە لادەبرێت کاتێک بزوێن زیاد دەکەین. بۆ نموونە, کاتێک دەگۆرین بۆ شێوەی فرمان:

짓다= درووست دەکات/ بنیات دەنێت

짓 + 어 = 지어
나는 집을 지어  = من خانوویەک درووست دەکەم

짓 + 었어요 = 지었어요
저는 집을 지었어요 = من خانوویەکم درووست کرد

تێبینی بکە ئەمە تەنها ڕوودەدات کەتێک بزوێنێک زیاد دەکەین. کاتێک دەگۆرین بۆ شێوەی سادە, بۆ نموونە, تۆ تەنها  “~는다” لە ڕەگەکە زیاد دەکەیت, بەم شێوەیەش ㅅ ڕەشناکرێتەوە. بۆ نموونە:

집을 짓는다 = خانووێک درووست دەکات

هۆکاری ئەوەی ئەم ناڕێكیە دەکرێت بۆ نەهێلانی گۆڕینی دەنگی وشەکە بە تەواوی دوای کردنە سەرشێوەی فرمان.

بێژەی 짓다 وەک ‘jit-da.’ دەوترێت

بێژەی 지어 وەک ‘ji-uh’ دەوترێت

بێژەی 짓어 وەک ‘jis-suh’

ئەوەی سێیەم ( کو درووستنیە) بە تەواوەتی دەنگی ڕەگی  وشەکە دەگۆڕێت کاتێک بزوێنێک زیاددەکرێت ( لە ‘jit’ بۆ  ‘jis.’ كەچی لەوەی دووەم دا دەنگی ڕەگی وشەکە تەنها دەگۆڕێت لە ‘jit’  بۆ ‘ji,’  کە جیاوازیەکەی بچووکترە ( بەتایبەتی ڕەچاو کردتی  ‘t’ لەناو بێژەی 짓  دەرناکەوێت لەگەڵ هەوای دەنگ  ‘Aspiration’ – کە وای لێدەکات بە ئەستەم ببیستڕێت). من دەزانم ئەمە سەرلێشێواوە, بەڵام ئەگەر تێنەگەی بۆچی ئەمە دەکرێت، ئاساییە. تەنها بزانە کە دەبێت بکرێت.

هەندێک لە نموونەکانی دیکەی  وشەکان کە بە دوای ئەم  ناڕێکیە دەکەون ( ئەم وشانە زۆر قورسن بۆ تۆ لە ئێستادا, بەڵام من تەنها پیشانت دەدەم):

낫다 =  هاوڵناو) باشتر)

دەربارەی ئەمە زیاتر فێردەبیت لە وانەی 19

잇다= کار) بەردەوام دەبێت)

وشەکانی باو گە  ئەمە لەسەریان جێبەجێ ناکرێت:

웃다= پێدەکەنێت = 저는 웃었어요 = من پێکەنیم
벗다= جل دادەنێت = 저는 저의 웃을 벗었어요 = من جلەکانم دانا
씻다= دەشوات = 저는 저의 손을 씻었어요 = من دەستەکانم شوشت

ئەمە خشتەیەکە لە وشەی “짓다 بنیات دەنێت” کرابێتە سەر شێوەی فرمان بە بەکارهێنانی هەموو شێوەکانی ڕێزگرتن کە هەتا کو ئێستا فێربوویتە. شێوەی فرمانەکانی ناڕێك بە خەتی نووسینی دیارن. ئاگاداربە, ئەمە تەنها ئەو کاتە ڕوودەدات کاتێک ~아/어 ( یان یەکێك لە وەرگرتە وەك  ~았/었어요) لە کاری ڕەگەکە زیاد دەکرێت.

داهاتوو ڕانەبردوو ڕابردوو 짓다 = بنیات دەنێت
짓겠어 지어 지었어 نافەرمی نزم
짓겠어요 지어요 지었어요 نافەرمی بەرز
짓겠다 짓는다 지었다 شێوەی سادە
짓겠습니다 짓습니다 지었습니다 فەرمی بەرز

تێبینی بکە کاتێک ڕەگی وشەیەک ㅅ هەبێت لە نەبزوێنی چوارەم, ئەم ناڕێکیە جێبەجێ ناکرێت لەسەری. بۆ نموونە, ئەمە جێبەجێ ناکرێت لەسەری 없다, کە لە وانەی دابێت دەربارەی فێردەبیت.

ناڕێك

ئەگەر کۆتا پیتی ڕەگی وشەیەک بە ㄷ کۆتای بێت( بۆ نموونە: 걷다 = پیاسە دەکات) , ㄷەکە دەگۆرێت بۆ ㄹ کاتێک بزوێنێک زیاددەکەین. ئەمە تەنها لەگەڵ کارەکان دەکرێت. بۆ نموونە:

걷다 = پیاسە دەکات
걷 + 어 = 걸어
저는 걸어요 = من پیاسە دەکەم

걷 + 었어요 = 걸었어요
저는 걸었어요 =  من پیاسەم کرد

من مەبەستم نیە  سەر لە تۆ بشێوێنم, بەڵام من دەیکە:

걷다 بە مانای ” پیاسە دەکات” دێت. کاتێک دەگۆرین بۆ شێوەی فرمان, بە زیادکرنی بزوێنێک دەگۆڕێت بۆ 걸어

مانایەکی دیکەی 걷다 ”  دەپێچێتەوە” یە, بەڵام ئەم مانایەی 걷다 بەڵام بەدوای یاسا ناڕێکەکە ناکەوێت. بۆیە کە دەکینە سەڕ شێوەی فرمان بە سادەی وەک 걷어 دەمێنێتەوە.

걸다 بە مانای ” هەڵدەواسێت” دێت. کاتێک دەگۆرین بۆ شێوەی فرمان بە زیادکرنی وەک 걸어 دەمێنێتەوە.

زۆر تێکەڵاوە؟ با سەیری هەرسێکیان بکەین:

   걸다

هەڵدەواسێت

   걷다

دەپێچێتەوە

   걷다

پیاسە دەکات

 

걸었어요

 

걷었어요

 

걸었어요

فەرمی ڕابردوو
 

걸어요

 

걷어요

 

걸어요

فەرمی ڕانەبردوو
 

걸겠어요

 

걷겠어요

 

걷겠어요

 فەرمی        داهاتوو

بەڕاستی, هەرچەندە, هەموو شتی 걷다/걷다/걸다 دەکرێت تێکەڵاوترین بەشی شێوە فرمانکردن بێت, وە زۆر نیگەرانی مەبە. “پیاسەکردن”یان ” ڕۆیشتن بە پێ” وشەیەکە کە  زۆر بەزۆری بەکاردێت بەکاردێت لە ” پێچاندەنەوە” بۆیە شتێک نیە کە هەمیشە دەربکەوێت.

هۆکاری بۆچی ئەم شێوە فرمانیە دەکرێت  بە سادەی چۆنکە  دەنگەکان باشتر لە زمانت دەردێن. وەک وشەی “butter” لە زمانی ئینگلیزیدا. ئێمە ناڵێین “butt-tter, ئێمە تەنها دەڵێین “bud-er.” وەک ㄷناڕێك. تەنها لابردنی نەبزوێنی توندە.

ئەمە دەکرێت لەگەڵ زۆربەی ڕەگەکانی کۆتایان ㄷ بێت. وشەکانی باو کە لەسەری جێبەجێ ناکرێت(وەك 걷다 = دەپێچێتەوە)

받다 ( وەردەگرێت) = 돈을 받았어요 = من پارەم وەرگرت
묻다 = 묻어요 ( دەنێژێت) = 저는 저의 강아지를 묻었어요 = من سەگەکەم ناشت
닫다 = 닫아요 (دادەخات) = 저는 문을 닫았어요 = من دەرگاکەم داخست

“걷다( پیاسە دەکات)”

ئەمە خشتەیەکە لە وشەی “걷다( پیاسە دەکات)”

کرابێتە سەر شێوەی فرمان بە بەکارهێنانی هەموو شێوەکانی ڕێزگرتن کە هەتا کو ئێستا فێربوویتە. شێوەی فرمانەکانی ناڕێك بە خەتی نووسینی دیارن. ئاگاداربە, ئەمە تەنها ئەو کاتە ڕوودەدات کاتێک ~아/어 ( یان یەکێك لە وەرگرتە وەك  ~았/었어요) لە کاری ڕەگەکە زیاد دەکرێت.

 

داهاتوو

 

ڕانەبردوو

 

ڕابردوو

 

걷다 = پیاسە دەکات

 

걷겠어

 

걸어

 

걸었어

 

 

نافەرمی نزم

 

걷겠어요

 

걸어요

 

걸었어요

 

نافەرمی بەرز

 

걷겠다

 

걷는다

 

걸었다

 

شێوەی سادە

 

걷겠습니다

 

걷습니다

 

걸었습니다

 

فەرمی بەرز

ناڕێك

ئەگەر کۆتا پیتی ڕەگی وشەیەک بە ㅂ کۆتایبێت ( 쉽다 = ئاسان بێت) ㅂەکە دەگۆڕێت بۆ 우 کاتێک بزوێنێک لێی زیادەکەین. 우 لە وشەی فرمان بڕگەی دابێت زیاددەکرێت.

ئەمە بەزۆری لەگەڵ هاوڵناوەکان دەکرێت. زۆر لە کارەکان بە ㅂ کۆتایدێت بەڵام ئەم یاسایە زۆر بەدەگمەن لەسەر کارەکان جێبەجێ دەکرێت. ( هەندێک لە کارەکان کە ئەم یاسایەی لەسەر جێبەجێ دەکرێت: 줍다 = هەڵدەگرێ) , 눕다 = ڕادەكشێت). بۆ نموونە:

쉽다 = ئاسان بێت
쉽 + 어 = 쉬 + 우 + 어 = 쉬워
그것은 쉬워 = ئەوە ئاسانە

어렵다 =  سەخت بێت/  زەحمەت بێت
어렵 + 어요 = 어려 + 우 + 어요 = 어려워요
그것은 어려워요  =  ئەوە سەختە

귀엽다= جوان بێت / شیرین بێت
귀엽 + 어요 = 귀여 + 우 + 어요 = 귀여워요
그 여자는 귀여워요 =  ئەو کچە شیرینە

لە وشەی  “돕다”  ( یارمەتی دەدات)  وە  “곱다” ( ڕێگایەکی نەباو بۆ وتنی ” جوان” )  ㅂ دەگۆڕێت بۆ 오 لە جیاتی 우. بۆ نموونە:

돕다 = یارمەتی دەدات
돕 + 았어요 = 도 + 오 + 았어요 = 도왔어요
저는 저의 어머니를 도웠어요 = من یارمەتی دایکم دا

تێبینی: ㅂ لە 돕다 و 곱다 دەگۆڕێت بۆ 오 تەنها کاتێک ~아/어 ( یان هەر وەرگتەیەک وەک ~았/었다 or ~아/어요) زیاد دەکرێت. کاتێک هەر بزوێنێکی تر زیاد دەکەین, ㅂ دەگۆڕێت بۆ 우. بۆ ئێستا, تۆ هێشتا فێرنەبوویتە چی لە بزوێنی جیاواز زیاددەکەیت. بۆ نموونە, لە وانەکانی داهاتوودا تۆ دەربارەی  زیادکرنی~ㄹ/을 لە کارەکان فێردەبیت.  کاتێک ئەمە زیاد دەکرێت لە 돕다 دەگۆڕێت بۆ  도울. ئەمە یەکسەر زۆر پێویست نیە بۆ تۆ لە ئێستادا, بەڵام دەبێت سەرنجێکی بیریت هەبێت بۆی.

لەبەر ئەوەیㅂ ناڕێك لە هاوڵناوەکان دەبینرێت. شێوەی فرمانی نەک تەنها لە کۆتای ڕستەکە دەکرێت, بەڵکو لە نیوەی ڕستەش دەکرێت ( بەر لە ناو). جیاواز نێوان ئەم دوو ناوانە لەبیرت بێت.

사과는 크다 =  سێوەکان گەورەن

나는 큰 사과를 좋아한다 = من سێوی حەزم لە سێوە گەورەکانە

لە ڕستەی یەکەم دا ” گەورە” هاوڵناوە کە وەسفی ناوی “سێو” دەکات لە کۆتای ڕستەکەدا.

لە ڕستەی دووەم دا “گەورە” وەسفی سێو دەکات (وەک  ‘سێوێکی گەورە’) وە دواتر ” حەزی لێدەکات” کار لە ناو دەکات. لە وانەی 4, تۆ فێربوویت چۆن وەسفی ناوێک بکەیت بە دانای هاوڵناوێک لەگەڵ~ㄴ/은 لە پێشی. زیادکرنی~ㄴ/은 بۆ هاوڵناوەکان کە تێیدا ڕەگەکە بە  “ㅂ” کۆتای بێت دەبێتە هۆکاری ئەوەی ئەم ناڕێکیە درووست بێت.

کاتێک هاوڵناوێک دادەنێین ( کە ڕەگەکەی “ㅂ” کۆتای بێت) بەر لە ناوێک بۆ وەسفکردنی, تۆ ~ㄴ لە شێوەی  تازە بڕگەی 우/오  زیاد دەکەیت.

귀엽 + ㄴ = 귀여 + 우 + ㄴ = 귀여운
저는 귀여운 여자를 좋아해요 = من حەزم لە کچی جوانە/ من کچی جوانم خۆشدەوێت

بۆ نموونە:

쉽다= ئاسان
쉽 + ㄴ = 쉬 + 우 + ㄴ = 쉬운
저는 쉬운 일을 했어요 = من کاری ئاسانم کرد

부드럽다 = نەرم و نیان
부드럽 + ㄴ = 부드러 + 우 + ㄴ = 부드러운
나는 부드러운 손이 있어 = من دەستی نەرمم هەیە

춥다 = سارد
춥 + ㄴ = 추 + 우 + ㄴ = 추운
저는 추운 날씨를 좋아해요 =

ئاگاداربە لە زۆربەی ناڕێکەکاندا, وشەکە  شێوەیەکی جیاوازدەگۆڕێت ئەگەر کۆتا بزوێن لە ڕەگەکە ㅗ یان  ㅏ بێت. هەرچۆنێک بێت, لە ㅂ ناڕێكدا, بێجگە لە 돕다 و 곱다, هەموو وشەکانی کارپێکراو بە زیادکرنی 우 دەگۆرێن. هەر بۆیە، خۆ ئەگەر کۆتا بزوێن لە ڕەگەکە ㅏ بێت (نموونە: 아름답다) یان ㅗ ( نموونە: 새롭다), 우 زیاد دەکرێت. بۆ نموونە:

아름답다 = جوان
아름답 + 어요 = 아름다 + 우 + 어요 = 아름다워요
그 여자는 아름다워요 = ئەو کچە جوانە

새롭다 = نوێ
새롭 + 어요 = 새로 + 우 + 어요 = 새로워요
그 학교는 새로워요 = ئەو قۆتابخانەیە نوێیە
그것은 새로운 하교예요  = ئەوە( شتە) قۆتابخانەیەکی نوێیە

دەشێت سەرلێشێواوترینی هەموو ناڕێکەکان بێت, بەشێوەیەکی سەرەکی چۆنکە سەیر دەردەکەوێت کە ㅂ دەتوانرێت بگۆرێت بۆ 우/오. هۆکاری ڕوودانی ئەمە وەک ㅅ ناڕێکە. هەروەک لە ئێستادا, دەزانیت کاتێک بڕگەیێک دەڵێین کە بە کۆتا پیتی ㅂ بێت,  تۆ بەراستی دەنگی ‘ ب’ ناڵێیت. ئەگەر نازانیت مەبەستم چییە سەیرێکی ڕابەری بێژە

بکە, ئەگەر بزوێنێک لەدوای ㅂ زیاد بکەیت دەنگی ‘ ب’ دەوترێت. مەبەستی ناڕێکەکە ئەوەیە کە دەنگی ‘ ب ‘ لابدات, کە لە ڕاستیدا لەناو وشەکەدا نیە. سەرلێشێواوە؟ بەڵێ, دەزانم, بەڵام دووبارە, پێویستناکات بزانیت بۆ ئەمە دەکڕێت.

ئەمە دەکرێت لە هەندێک وشەکانی بە ㅂ کۆتای بێت. هەندێک لە وشەکان کە ئەمە جێبەجێ ناکرێت لەسەری:

좁다= تەسک = 이 방은 좁아요 = ئەم ژوورە تەسکە / بچووکە
잡다= دەیگرێت / لێيدەستێنێت= 저는 곤을 잡았어요 =  من تۆپم گرت
넓다= پان / فراوان = 이 방은 넓어요 = ئەم ژوورە  فراوانە

( خەڵکی کۆری زۆربەی جار وەسفی ژوور/ شوێن گەورە دەکەن بە وتنی ‘ فراوان/ پان’ )

ئەمە خشتەیەکە لەگەڵ وشەی “춥다(سارد)” کە دەکرێتە سەر شێوەی فرمان بە بەکارهێنانی هەموو شێوەکانی ڕێزگرتن  کە تۆ هەتا کۆ ئێستا فێربوویتە. شێوە فرمانی ناڕێکەکان بە نووسینی دیار نووسراون.تێبینی بکە کە ئەمە تەنها ڕوودەدات کاتێک ~ 아/어  ( یان  یەکێک لە وەرگتوەکان وەک ~았/었어요) لە ڕەگی کار زیاد دەکرێت.

 

داهاتوو

 

ڕانەبردوو

 

ڕابردوو

 

춥다= سارد

 

춥겠어

 

추워

 

추웠어

 

نافەرمی نزم

 

춥겠어요

    추워요  

추웠어요

 

نافەرمی بەرز

 

춥겠다

     춥다  

추웠다

 

شێوەی سادە

 춥겠습니다  

춥습니다

 

추웠습니다

 

فەرمی بەرز

 

추운 날씨 = کەش و هەوای سارد

 

 

شێوەی هاوڵناو

نارێك ㅡ

ئەگەر کۆتا پیتی ڕەگێک ㅡ بێت ( بۆ نموونە: 잠그다 =  قفڵ دەدات), کاتێک ~아/어 لێی زیاددەکەیت, تۆ ناتوانیت بڕیار بدەی ئایا ~어 یان ~아 لە ڕەگەکە زیاد بکەین بە سەیرکردنی ㅡ. لەجیاتی ئەوە دەبێت سەیری بزوێنی برگەی دووەم بکەیت. بۆ نموونە,  لە وشەی 잠그다, کۆتا بڕگەی دووەم لە ڕەگەکە 잠, وە بزوێنەکە لێرە ㅏ. ئێمە هەمان یاسای سەرەوە بەکاردێنین بۆ ئەوەی بڕیار بدەین ئایا 아  یان 어 لێی زیاد دەکەین. ئەگەر کۆتا بزوێنەکە لە کۆتا بڕگەی دووھەم ㅏ یان ㅗ بێت, 아 زیاد دەکرێت. ئەگەر بزوێنەکە لە کۆتا برگەی دووەم بێجگە ㅏ یان ㅗ هەرچی یەک بێت, 어 زیاد دەکرێت. بۆ نموونە:

کە بزوێنەکە لە بڕگەی کۆتای دووەم  ㅏ یان ㅗ بێت:

잠그다 + ~아/어
= 잠그아

کە بزوێنەکە لە بڕگەی کۆتای دووەم هەرچیەک بێت بێجگە لە ㅏ یان ㅗ:

슬프다 + ~아/어
= 슬프어

بەداخەوە, ئەمە هەمووی نە کە ڕوودەدات. کاتێک ~아/어 بە ڕەگەکە زیاد دەکرێت کە کۆتا پیت  ㅡ بێت,~아/어 لەگەڵ ڕەگەکە یەکدەخرێت وە ㅡ لادەبرێت. ئەمە هەر زۆر سەرلێشێواوە, بۆیە با سەیری هەندێک نموونە بکەین کە چۆن ئەمە دەکڕێت:

잠그다 = قفڵ دەدات

ئەم ڕەگە بە ㅡ کۆتای دێت. ئەگەر ئێمە ~아/어 زیاد بکەین, دەبێت سەیری کۆتا بڕگەی دووەم بکەین, کە ئەویش 잠. بزوێنەکە لەم بڕگەیەدا  ㅏیە, بۆیە ~아 دەبێت لە ڕەگەکە زیاد بکرێت.

잠그 + 아

~아 لەگەڵ ڕەگەکە یەکدەخرێت وە ㅡ لادەبرێت:

잠그 + 아 = 잠가

바쁘다= سەرقاڵ بێت

ئەم ڕەگە بە ㅡ کۆتای دێت. ئەگەر ئێمە ~아/어 زیاد بکەین, دەبێت سەیری کۆتا بڕگەی دووەم بکەین, کە ئەویش 바. بزوێنەکە لەم بڕگەیەدا  ㅏیە, بۆیە ~아 دەبێت لە ڕەگەکە زیاد بکرێت.

바쁘 + 아

~아 لەگەڵ ڕەگەکە یەکدەخرێت وە ㅡ لادەبرێت:

바쁘 + 아 = 바빠

예쁘다 =جوان

ئەم ڕەگە بە ㅡ کۆتای دێت. ئەگەر ئێمە ~아/어 زیاد بکەین, دەبێت سەیری کۆتا بڕگەی دووەم بکەین, کە ئەویش 예.  بزوێنەکە  ㅏ یان ㅗ نیە, بۆیە ~어 پێوستە لە ڕەگەکە زیاد بکرێت.

예쁘 + 어

~어 لەگەڵ ڕەگەکە یەکدەخرێت وە ㅡ لادەبرێت:

예쁘 + 어 = 예뻐

슬프다 =خەمبار دەبێت

ئەم ڕەگە بە ㅡ کۆتای دێت. ئەگەر ئێمە ~아/어 زیاد بکەین, دەبێت سەیری کۆتا بڕگەی دووەم بکەین, کە ئەویش 슬. بزوێنەکە  ㅏ یان ㅗ نیە, بۆیە ~어 پێوستە لە ڕەگەکە زیاد بکرێت.

슬프 + 어

~어 لەگەڵ ڕەگەکە یەکدەخرێت وە ㅡ لادەبرێت:

슬프 + 어 = 슬퍼

یەکخستنی ~아/어 لە ڕەگەکە دەردەکەوێت کاتێک ~아/어 زیاد دەکرێت. یان هەر یەکێک لە وەرگتوەکانی, لە نێوانیاندا  ~아/어요 وە شێوەی فرمانکردنی ڕابردوو وەک ~았/었어 یان ~았/었어요.  بۆ نموونە:

저는 문을 잠갔어요  = من دەرگاکەم قفڵ کرد/ داخست

저는 바빠요  = من سەرقاڵم

그 여자는 예뻐요 = ئەو کچە جوانە

저는 아주 슬퍼요 = من زۆر خەمبارم

هەندێک لە ڕەگەکان تەنها یەک بڕگەیان هەیە. بۆ نموونە, ڕەگی 크다 تەنها 크 یە. لەم بارەدا ئێمە دەزانین کە پێویست   ㅡ ناڕێك بەکاربێنین, بەڵام هیچ بڕگەیەکێ لە پێشی نە نەخشراوە بۆ ئەوەی بڕیار بدەین کە چی دەبێت لە ڕەگەکە زیاد بکرێت. لە باڕۆدوخەدا, ~어 لە ڕەگەکە زیاد دەکڕێت.

크다 = گەوڕە بێت

ئەم ڕەگە بە ㅡ کۆتای دێت. ئەگەر ئێمە ~아/어 زیاد بکەین, پێوستە سەیری کۆتا بڕگەی دووەمی کۆتای بکەین, بەڵام هیچی لێنیە, بۆیە ~어 لە ڕەگەکە دەبێت زیاد بکرێت.

크 + 어

~어لەگەڵ ڕەگەکە یەکدەخرێت وە ㅡ لادەبرێت:

크 + 어 = 커

그 집은 커요  = ئەو خانووە گەورەیە

هەندێک جار کۆتا بزوێن لە ڕەگەکە ㅡ یە, بەڵام ڕەگەکە بە نەبزوێن کۆتای دێت. لەم بارودۆخەدا, هیچ یەکخستنێک نیە وە ~어 هەمیشە هەڵبژێردراوە لەجیاتی ~아. هەربۆیە, 어 زیاد دەکرتدێت.

긁다= دەخۆرێنێت

کۆتا بزوێن لە ڕەگەکە ㅡ یە, هەر چۆنێک بێت ڕەگەکە ㅡ کۆتای نایێت وە لەجیاتی ئەوە بە نەبزوێن کۆتای دێت. هەربۆیە 어 زیاد دەکرێت.

긁 + 어요 = 긁어요

저는 머리를 긁었어요 = من سەرم خۆراند

듣다= دەبیستێت/ گوێی لێدەبێت

کۆتا بزوێن لە ڕەگەکە ㅡ یە,هەر چۆنێک بێت ڕەگەکە ㅡ کۆتای نایێت وە لەجیاتی ئەوە بە نەبزوێن کۆتای دێت. هەربۆیە 어 زیاد دەکرێت.

듣 + 었어요 = 듣었어요

بەڵام بوەستە! ㄷ ناڕێك لە بیر مەکە.

듣 + 었다 = 들었다

저는 쥐를 들었어요 = من گوێم لە مشکێک بوو

만들다 = درووست دەکات

کۆتا بزوێن لە ڕەگەکە ㅡ یە,هەر چۆنێک بێت ڕەگەکە ㅡ کۆتای نایێت وە لەجیاتی ئەوە بە نەبزوێن کۆتای دێت. هەربۆیە 어 زیاد دەکرێت. بێ گوێدان بە بزوێنەکە چیە لە ڕەگەکی پێشتر, چۆنکە ڕەگەکە بە نەبزوێن کۆتای دێت, 어 زیاد دەکرێت.

만들다 + ~아/어요

= 만들어요

ئەمە خشتەیەکە لەگەڵ وشەی” 잠그다 ( دادەخات _ کە کارە)” دەکرێتە سەر شێوەی فرمان بە بەکارهێنانی هەموو شێوەکانی ڕێزگرتن  کە تۆ هەتا کۆ ئێستا فێربوویتە.  شێوە فرمانی ناڕێکەکان بە نووسینی دیار نووسراون.ئاگاداربی ئەوەبە کە ئەمە تەنها ڕوودەدات کاتێک ~ 아/어  ( یان  یەکێک لە وەرگتوەکان وەک ~았/었어요) لە ڕەگی کار زیاد دەکرێت.

 

داهاتوو

 

ڕانەبردوو

 

ڕابردوو

 

잠그다 =دادەخات

 

잠그겠어

 

잠가

 

잠갔어

 

نافەرمی نزم

 

잠그겠어요

 

잠가요

 

잠갔어요

 

نافەرمی بەرز

 

잠그겠다

 

잠근다

잠갔다  

شێوەی سادە

 

잠그겠습니다

 

잠급니다

 

잠갔습니다

 

فەرمی بەرز

وە ئەمەش خشتەیەکە لە وشەی 예쁘다” ( جوان _ کە هاوڵناوە) ” دەکرێتە سەر شێوەی فرمان بە بەکارهێنانی هەموو شێوەکانی ڕێزگرتن  کە تۆ هەتا کۆ ئێستا     فێربوویتە.شێوە فرمانی ناڕێکەکان بە نووسینی دیار نووسراون.تێبینی بکە کە ئەمە تەنها ڕوودەدات کاتێک ~ 아/어  ( یان  یەکێک لە وەرگتوەکان وەک ~았/었어요) لە ڕەگی کار زیاد دەکرێت.

 

داهاتوو

 

ڕانەبردوو

 

ڕابردوو

예쁘다 =جوان
 

예쁘겠어

 

예뻐

 

예뻤어

 

نافەرمی نزم

 

예쁘겠어요

 

예뻐요

 

예뻤어요

 

نافەرمی بەرز

 

예쁘겠다

 

예쁘다

 

예뻤다

 

شێوەی سادە

 

예쁘겠습니다

 

예쁩니다

 

예뻤습니다

 

فەرمی بەرز

لە کۆتاییدا, ئەمەش خشتەیەکە لە وشەی “만들다 ( درووست دەکات _ کە کارە) ” دەکرێتە سەر شێوەی فرمان بە بەکارهێنانی هەموو شێوەکانی ڕێزگرتن کە هەتا کو ئێستا فێربوویتە.

 

داهاتوو

 

ڕانەبردوو

 

ڕابردوو

만들다 =درووست دەکات
 

만들겠어

 

만들어

 

만들었어

 

نافەرمی نزم

 

만들겠어요

 

만들어요

 

만들었어요

 

نافەرمی بەرز

 

만들겠다

 

만든다

 

만들었다

 

شێوەی سادە

 

만들겠습니다

 

만듭니다

 

만들었습니다

 

فەرمی بەرز

تۆ دوای دەربارەی 만든다 وە 만듭니다 چۆن کراونەتە سەر شێوە فێردەبیت کاتێک دەربارەی ㄹ ناڕێک دەبیت.

ناڕێك르

ئەگەر کۆتا بڕگە لە ڕەگێک 르 بێت  (마르다), بە شێوەیەکی جیاواز دەکرێتە سەر شێوەی فرمان کاتێک ~아/어 زیاد دەکەین. ئەم ناڕێکیە تەنها کاتێک ~아/어 ( یان وەرگتەیەک) جێبەجێ دەکرێت لە سەر رەگێك وە نە لەوە کاتەی کە هەر یەکێک لە ڕێساکانی رێزمانی زیاد دەکرێت کە بە بزوێن یان نەبزوێن دەست پێدەکات. هەتا کو ئێستا تۆ هێشتا هیچ  دەربارەی ڕێساکانی رێزمانی دیکە فێرنەبوویتە. کە بە هەر شتێک دەست پێدەکات بێجگە لە ~아/어~, بۆیە زۆر نیگەرانی ئەم   جیاکەرەوە مەبە.

کاتێک ~아/어 لەم وشانە زیاد دەکەین, ㄹی خستنەسەر درووست دەکرێت وە دادەنرێت لەناو بڕگەکەی پێشووتر  르 وەک کۆتا نەبزوێن. 르 ەکە هەروەها دەگۆڕێت بۆ یان 러 یاخود  라 ( بەپێی ئەوەی ئایا 어 یان 아 زیاد دەکەیت). ئەمە دەکرێت لەگەڵ کارەکان و هاوڵناوەکانیش ( تەنها و تەنها دەرهاوێزتەکە 따르다 = بەدوای دادێت/ دەڕژێت). ئەمە قورسە روونی بکەمەوە, وە زۆر ئاسانترە بە نموونەکان پیشان بدەن:

다르다 = جیاواز
다르 + 아요 = 다 + ㄹ + 라요 = 달라요
그것은 달라요 = ئەو شتە جیاوازە

빠르다 = خێرا بێت
빠르 + 아요 = 빠 + ㄹ + 라요 = 빨라요
그 남자는 빨라요 = ئەو پیاوە خێرایە

부르다= بانگی کەسێک بکەیت بە ناو
부르 + 었어요 = 부 + ㄹ + 렀어요 = 불렀어요
저는 저의 누나를 불렀요 = من بانگی خوشکەم کرد

ئەمە خشتەیەکە لە وشەی  “고르다= هەڵدەبژێرێت_ کە کارە)” کە دەکرێتە سەر شێوەی فرمان بە بەکارهێنانی هەموو شێوەکانی ڕێزگرتن  کە تۆ هەتا کۆ ئێستا فێربوویتە. شێوە فرمانی ناڕێکەکان بە نووسینی دیار نووسراون.تێبینی بکە کە ئەمە تەنها ڕوودەدات کاتێک ~ 아/어  ( یان  یەکێک لە وەرگتوەکان وەک ~았/었어요) لە ڕەگی کار زیاد دەکرێت.

داهاتوو ڕانەبردوو ڕابردوو 고르다 =هەڵدەبژێرێت
고르겠어 골라 골랐어 نافەرمی نزم
고르겠어요 골라요 골랐어요 نافەرمی بەرز
고르겠다 고른다 골랐다 شێوەی سادە
고르겠습니다 고릅니다 골랐습니다 فەرمی بەرز

وە لێرەش خشتەیەکە لە وشەی 마르다 ( باریك_ کە هاوڵناوە) کە دەکرێتە سەر شێوەی فرمان بە بەکارهێنانی هەموو شێوەکانی ڕێزگرتن  کە تۆ هەتا کۆ ئێستا فێربوویتە. شێوە فرمانی ناڕێکەکان بە نووسینی دیار نووسراون.تێبینی بکە کە ئەمە تەنها ئەو کاتە  ڕوودەدات کاتێک ~ 아/어  ( یان  یەکێک لە وەرگتوەکان وەک ~았/었어요) لە ڕەگی کار زیاد دەکرێت.

 

داهاتوو

 

ڕانەبردوو

 

ڕابردوو

 

마르다     =باریك

마르겠어 말라 말랐어 نافەرمی نزم
 

마르겠어요

 

말라요

 

말랐어요

 

نافەرمی بەرز

마르겠다 마르다 말랐다  

شێوەی سادە

 

마르겠습니다

 

마릅니다

 

말랐습니다

 

فەرمی بەرز

 

마른 여자 = کچی باریك

 شێوەی هاوڵناو

ناڕێك

 باشە, ئەمەیان کۆتایەکەیانە, یەڵێن دەدەم.

هەروەک دەزانیت, هەندێك کات هەن تۆ دەبێت لە نێوان دووشت یەکێکیان هەڵبژێری بۆ زیادکرنی لە ڕەگێك, بۆ نموونە:

~아/어 مانای ئەوەیە کە دبێت بۆ زیاد کردن یەکێک لەنێوان ~아 یان ~어 هەڵبژێری

~ㄴ/은مانای ئەوەیە کە دبێت بۆ زیاد کردن یەکێک لە نێوان ~ㄴ یان ~은 هەڵبژێری

~ㅂ/습 مانای ئەوەیە کە دبێت بۆ زیاد کردن یەکێک لەنێوان~ㅂ  یان ~습 هەڵبژێری

~ㄹ/을 مانای ئەوەیە کە دبێت بۆ زیاد کردن یەکێک لەنێوان ~ㄹ یان ~을 هەڵبژێری

هەروەک دەزانیت خستنەسەری درووست هەڵدەبژێریت بە پێی ڕەگەکە.

ئەگەر کۆتا پیت لە ڕەگێک ㄹ وە تۆ هەر یێک لەمانەی خوارەوە زیاد بکەی:

~ㄴ/은

~ㄴ/는

~ㅂ/습

~ㄹ/을

یەکەم هەڵبژاردە  (~ㄴ/ ~ㅂ / ~ㄹ )  دەبێت بەکاربێت. زیاد لەوەش, ㄹ ەکە لە رەگەکە لادەبرێت, وە  ~ㄴ / ~ㅂ / ~ㄹ یەکسەرلە ڕەگەکە زیاد دەکرێت. با سەیری دانە بە دانە لە هەر یەکێکیان بکەین.

ناڕێك: زیادکردنی ~/ لە وشەکان

تۆ دەربارەی زیادکرنی ~ㄴ/은 فێربوویت کاتێک وەسفی ناو دەکەین. زۆر بەیجار تۆ ~ㄴ ڕاستەوخۆ لە ڕەگی هاوڵناوێک زیاد دەکەیت کە کۆتایەکەی بزوێن بێت, وە ~은 لە ڕەگی هاوڵناوێک زیاد دەکەیت کە کۆتایەکەی نەبزوێن بێت, بۆ نموونە:

크다 = 큰 남자
작다 = 작은 남자

کاتێک ~ㄴ/은 لە ڕەگێک زیاددەکەین کە بە ㄹ وکۆتای بێت, ㄹ لادەبرێت وە ㄴ لە ڕەگەکە زیاد دەکرێت.

길다 = درێژ
길 + ㄴ = 긴
저는 긴 거리를 건넜어요 = من ڕێگا درێژەکەم بڕی/دەربازکرد

멀다 = دوور
멀 + ㄴ = 먼
저는 먼 병원에 갔어요 = من بوو نەخۆشخانەیەکی دوور ڕۆشتم

هەندێکجار هەن کە دەبێت ~ㄴ/은 لە ڕەگی کاریش زیاد بکەیت, بەڵام هێشتا دەربارەی ئەمە فێرنەبوویتە. من ئەم چەمکەم ناساندووە لە وانەی وانەی 26 , وە دواتر گفتوگۆم کردوە دەربارەی ناڕێکەکە بەکارهاتبێت لە وانەی 28. من نامەوێت تۆ زۆر بیر لەمە بکەیتەوە هەتا وەکو ئەو وانەنە, بەڵام هەروەک دەزانیت, بیروکەکە هەمان شتە هەر وەک زیادکردنی ~ㄴ/은 لە هاوڵناوێك. بۆ نموونە:

열다 = دەکرێتەوە
열 + ㄴ = 연

هەرچەندە فێرنەبوویتە دەربارەی زیادکرنی ~ㄴ/은 لە ڕەگەکان, بەڵام تۆ دەربارەی زیادکرنی ~ㄴ/는다 لە ڕەگی کارەکان فێربوویتە. بە ئاسایی تۆ ~ㄴ다 لە ڕەگی کارێک زیادەکەیت کە بە بزوێن کۆتابێت, وە ~는다 لە ڕەگی کارێک کە بە نەبزوێن کۆتا بێت. بۆ نموونە:

나는 집에 간다 = من دەڕۆم بۆ ماڵەوە
나는 밥을 먹는다 = من برنج دەخۆم

بەڵام کاتێک ~ㄴ/는다 لە ڕەگی کارێک زیادەکەین کە بە ㄹ کۆتا بێت, دەبێت ㄹ لاببەی, وە  ~ㄴ다 لە کارەکە زیادبکەیت

나는 문을 연다 = من دەرگام کردەوە
나는 케이크를 만든다 = من کێکێک درووست دەکەم

ناڕێك: زیادکردنی ~/ لە وشەکان

تۆ دەربارەی زیادکردنی ~ㅂ/습니다 لە کارەکان و هاوڵناوەکان کاتێک دەکەینە بۆ شێوەی ڕێزگرتنی فەرمی بەرز: بە ئاسایی, تۆ ~ㅂ니다 لە ڕەگی وشەیێک کە بە بزوێن کۆتای بێت, وە ~습니다 لە ڕەگی وشەیێک کە بە نەبزوێن کۆتای دێت. بۆ نموونە:

کارەکان:

저는 집에 갑니다 = من دەڕۆم بۆ ماڵەوە
저는 밥을 먹습니다 = من برنج دەخۆم

هاوڵناوەکان:

그 여자는 예쁩니다 = ئەو کچە جوانە
이 방은 넓습니다 = ئەم ژوورە گەورەیە/ فراوانە

بەڵام کاتێک~ㅂ니다 لە ڕەگی وشەیێک زیاد دەکەین کە بە ㄹ کۆتا بێت, تۆ ㄹ لا دەبەیت وە ~ㅂ ڕاستەخۆ لە ڕەگەکە زیاد دەکەیت. بۆ نموونە:

کاڕەکان:

저는 문을 엽니다
= من دەڕگاکە دەکەمەوە저는 케이크를 만듭니다 = من کێکێک درووست دەکەم

هاوڵناوەکان:

그 병원은 멉니다 = ئەو نەخۆشخانەیە دوورە
그 여자의 머리카락은 깁니다 = قژی ئەو کچە درێژە

머리دەکرێت بە مانای ‘ سەر’ وە ‘ قژ’ بێت بەپێی دەقەکە. ئەگەڕ ئەتەوێت بە تایبەتی ئاماژە بە  قژت بکەیت, تۆ ئەتوانیت بڵێی 머리카락, کە کە هەمیشە مانای قژی سەری کەسێک دێت. 머리 یان 머리카락  ئاماژە بە قژی سەری گیانلەبەڕێک ناکەت یان قژی لەشی گیانلەبەرێك. ئەم قژە ئاماژەیە بە “털”  و درێژ دەدات  بۆ زۆرترین قژ کە لە گیانلەبەرەکاندا  دەتوانرێت بدۆزێتەوە ( موو, خوری مەڕ ,هتد).

خستنەسەری ~ㅂ/습니다 تەنها کاریگەری لەسەر ئەو وشانەی کۆتایان ㄹ دەکات. هیچ ناڕێکێک دەرناکەوێت ئەگەر ~ㅂ/습니다 بۆ هەر جۆرێکی وشە زیادبکەین. بۆ نموونە, تێبینی بکە چۆن رەگی 길다 دەگۆڕێت لە ئەنجامی زیادکرنی ئەمە:

 

+ ~ㅂ/습니다

 

نموونە وشە

 

وشەی ناڕێك

 

짓습니다

 

짓다

 

ㅅناڕێك

 

걷습니다

 

걷다

 

ㄷناڕێك

 

쉽습니다

 

쉽다

 

ㅂ ناڕێك

 

예쁩니다

 

예쁘다

 

ㅡناڕێك

 

마릅니다

 

마르다

 

 

르ناڕێك

 

    깁니다

 

길다

      ㄹ ناڕێك

ئەمە خشتەیەکە لە وشەی 열다( دەکاتەوە _ کە کارە) دەکرێتە سەر شێوەی فرمان بە بەکارهێنانی هەموو شێوەکانی ڕێزگرتن کە هەتاکو ئێستا دەربارەیان فێربوویتە. شێوەی فرمانی ناڕێك بە خەتی دیارن. تێبینی بکە ئەمە تەنها ئەو کاتە ڕوودەدات کاتێک ~ㄴ یان ~ㅂ لە ڕەگی کارەکە زیاد دەکرێت.

 

داهاتوو

 

ڕانەبردوو

 

ڕابردوو

 

열다= دەکاتەوە

 

열겠어

 

열어

 

열었어

 

نافەرمی نزم

 

열겠어요

 

열어요

 

열었어요

 

نافەرمی بەرز

 

열겠다

 

   연다

 

열었다

 

شێوەی سادە

 

열겠습니다

 

   엽니다

 

열었습니다

 

فەرمی بەرز

وە ئەمەش خشتەیەکە لە وشەی 길다 ( درێژ_ کە هاوڵناوە) دەکرێتە سەر شێوەی فرمان بە بەکارهێنانی هەموو شێوەکانی ڕێزگرتن کە هەتاکو ئێستا دەربارەیان فێڕبوویتە. شێوەی فرمانی ناڕێك بە خەتی دیارن.تێبینی بکە ئەمە تەنها ئەو کاتە ڕوودەدات کاتێک ~ㄴ یان~ㅂ لە ڕەگی کارەکە زیاد دەکرێت( روودەدات ئەگەر ~ㄴ زیادبکرێت, بەڵام تۆ ~ㄴ/는 زیاد ناکەی لە هاوڵناوێك کاتێک دەکیتە سەر شێوەی فرمان بەم شێوەیە. هەندێک کات هەن, هەر چۆنێک بێت, کاتێک ئەمە روودەدات, بەڵام هێشتا  تو نزیکی ئەوەش نەبوویتە فێربیت دەربارەیان, بۆ نموونە,وانەی76, ئێمە باسی زیادکرنی ~ㄴ/는데 لە دەستەواژە دەکەین. ئەمە وادەکات 길다 ببێتە 긴데. تکایە تەنانەت بیریشی لێمەکەوە سەیرێکی  وانەی 76 بکەیت, هەتا وەکو ئەم وانەیە تەواوت کردبێت, وە 69 وانە لە نێوانیاندا.

 

داهاتوو

 

ڕانەبردوو

 

ڕابردوو

 

길다 =درێژ

 

길겠어

 

길어

 

길었어

 

نافەرمی نزم

 

길겠어요

 

길어요

 

길었어

نافەرمی بەرز
 

길겠다

 

길다

 

길었다

 

شێوەی سادە

 

길겠습니다

 

깁니다

 

길었습니다

 

فەرمی بەرز

 

거리 =  رێگای درێژ

 

شێوەی هاوڵناو

من نامەوێت زیاتر سەرت لێبشێوێنم چونکە دەزانم تۆ ئێستا زۆر سەرت لێشێواوە, تەنها بڕی دەقە لەناو ئەم وانەیەدا بەسە کەسێک بگریێنێت. ئەوەی دەوترێت, من پێموایە  ڕاهێنانانێکی زۆر باشە کە هەوڵبدەی بە بەرامبەر دانانی  چۆن وشەی 듣다 وە 들다 جیاوازن لە شێوەی فرمانیاندا. نیگەرانی مانای 들다 لە ئێستادا( وشەیەکی زۆر ئاڵۆزە کە زۆر مانای هەیە), بەڵام وادابنێ ئەمە کارە لەم بارودۆخەدا. بۆ ئێستا, با تەنها سەرنج بدەین کە چۆن دەکرێنە سەر شێوەی فرمان.

ئاگاداربە کاتێک 듣다 دەگۆڕێت بۆ سەر شێوەی فرمان دەبێت ڕەچاوی شێوازی ناڕێکی خوارەوە بکەیت.

  • ㄷ ناڕێك (چونکە بە ㄷکۆتای دێت )
  • ㅡ ناڕێك ( چۆنکە کۆتا بزوێن  ㅡ)

خشتەی خوارەوە دیاردەکات کە چون 듣다 دەبێت لە سەر شێوەکانی ڕێزگرتن و شێوگە کاتەکان کە تاکو ئێستا دەربارەیان فێربوویتە: شێوەی فرمانەکانی ناڕێك بە خەتی دیارن.

 

داهاتوو

 

ڕانەبردوو

 

ڕابردوو

 

듣다 = دەبیستێت

 

듣겠어

 

들어

 

들었어

 

نافەرمی نزم

 

듣겠어요

 

 들어요

 

들었어요

 

نافەرمی بەرز

 

듣겠다

 

듣는다

 

들었다

 

شێوەی سادە

 

듣겠습니다

 

듣습니다

 

들었습니다

 

فەرمی بەرز

ئاگاداربە کاتێک 들다 دەگۆڕێت بۆ شێوەی فرمان دەبێت ڕەچاوی شێوازی ناڕێکی خوارەوە بکەیت.

  • ㄹ ناڕێك ( چونکە بە ㄹ کۆتای دێت)
  • ㅡ ناڕێك ( چونکە کۆتا بزوێن ㅡ)

خشتەی خوارەوە دیاردەکات کە چون 들다دەبێت لە سەر شێوەکانی ڕێزگرتن و شێوگە کاتەکان کە تاکو ئێستا دەربارەیان فێربوویتە: شێوەی فرمانەکانی ناڕێك بە خەتی دیارن.

 

داهاتوو

 

ڕانەبردوو

 

ڕابردوو

 

들다

 

들겠어

 

들어

 

들었어

 

نافەرمی نزم

 

들겠어요

 

들어요

 

들었어요

 

نافەرمی بەرز

 

들겠다

 

든다

 

들었다

 

شێوەی سادە

 

들겠습니다

 

듭니다

 

들었습니다

 

فەرمی بەرز

من وا هەست دەکەم بەراوردکردنی ئەم دووانە زۆر باشە بۆ ڕاهێنان کردن چونکە دەتوانیت ببینێت کە هەندێکجار لەبەر شێوەی فرمانی ناڕێك, 듣다 ڕێك وەکو 들다 دەرکەوێت. بۆ نموونە, لە شێوەی کاتی ڕابردوو هیچ ڕێگایەک نیە جیاوازی نێوانیان دیاربکەیت بە پێی دەنگ, وە تەنها ڕێگا بۆ دیاریکردنی جیاوازیان دەقی ناو ڕستەیە.

هیچ ڕێگایەکی ئاسان نیە بە لەبەرکردنی شتی وا. تەنها وشەی هاندەر کە دەتوانم پێت بۆەم ئەوەیە _ هەر کە زیاتر ئاشنا بویت لە زمانی کۆری ، وە هەر کە خۆت زیاتر و زیاتر دۆزیتەوە لە زمانەکە, دەبێتە سروشتی دووەم. دەزانم تۆ ئێستا باوەڕ بەمە ناکەیت ، بەڵام دەبێت.

زیادکرنی~/ لە هاوڵناوەکان

من ئاماژەم بەمە کرد لە هەندێک بەشەکانی سەرەوە, بەڵام من دەمەوێت هەمووی لێرە ڕێکیبخەم. لە وانەی 4 دا تۆ فێربوویت چۆن ~ㄴ/은 لە هاوڵناوەکان زیاد بکەیت بۆ وەسفکردنی ناوی دوای دادێت. هەندێک ناڕێکی دێن لەبەر ئەگەری زیادکرنی بزوێن لە ڕەگ. با سەیری وشەی “어렵다” وەک نموونە. 어렵다 نەبزوێنی هەیە وەک کۆتا پیت, کە مانای ئەوە دەدات ~은 دەبێت زیاد بکرێت ( لەجیاتی ~ㄴ). بۆیە ئەمەمان بۆ دەردەچێت:

어렵은

لەبەر ئەمە, ئێستا ئێمە کۆتا نەبزوێنمان هەیە “ㅂ”  بەدوای بزوێنێك, کە دەبێتە هۆی ㅂ نارێك بەکاربهێنرێت. شێوەی فرمانی درووستی 어렵다 + ~ㄴ/은  بویە ئەمەیە   “어려운.”

خوارەوە خشتەیەکە کە پیشان دەدات چۆن هاوێناوەکانی ناڕێك دەتوانن بگۆڕدرێن لەبەر ~ㄴ/은:

 

کارپێکرراو

ئایا ئەمە جێبەجێ دەکرێت ؟  

نموونە وشە

 

ناڕێکەکان

 

나은

 

بەڵێ

 

낫다 (باشتر)

 

ㅅ ناڕێك

 

بەردەستنیە

 

بەردەستنیە

 

 

بەردەستنیە

 

ㄷ ناڕێك

 

쉬운

 

بەڵێ

 

쉽다

( ئاسان)

 

 

ㅂ ناڕێك

 

바쁜

 

بەردەستنیە

 

바쁘다

(سەرقاڵ)

 

ㅡ ناڕێك

 

빠른

 

نەخێر

빠르다    (خێرا)  

르 ناڕێك

 

 

بەڵێ

길다 (درێژ)  

ㄹ ناڕێك

سەیرێکی ڕێساکانی رێزمان کە لە  وانەکانی داهاتوودا فێردەبیت

زۆر لە خستنەسەرەکان هەن کە لەوانەکانی داهاتوودا فێردەبیت.  تۆ دەربارەی مانا  و بەکارهێنانی هەموو ئەمانە فێڕدەبیت هەر کە گرنگ بێت لە ئاستی خوێندنتدا. کاتێک دەربارەی خستنەسەرەکانی نوێ لە وانەکانی داهاتوودا فێردەبیت, من روونی دەکەمەوە کە چۆن دەبێتە هۆکاری گۆڕینی ناڕێکی وشەکان.

شتە باشەکە ئەوەیە ئەگەر فێربیت کە چۆن یەک فورماتی خستنەسەر دەبێتە هۆکاری گۆڕینی ناڕێکەکان, هەموو خستنەسەرەکانی هەمان  پیتی سەرەتا دەبێتە هۆکاری هەمان گۆڕان. بۆ نموونە, زیادکرنی ~아/어 وادەکات ㅅ لاببرێت لە وشەی کە بەدوای ناڕێکی ㅅ دەکەوێت. هەروەک لە هەر خستنەرێك کە بە ~아/어 دەستپێبکات دەبێتە هۆکاری هەمان گۆڕان. بۆ نموونە, ئەگەر من ~아/어 یان ~았/었다 لە 짓다 زیادکرد, ئێمە دەبینین هەمان گۆڕان لە ڕەگی وشە دەبینین کە بەم شێوەیە 짓다 دەگۆڕێت بۆ 지어 وە 지었다 بە ڕێزبەندیی. من دەزانم ڕێگای بەردەمی لەبەرکردنی ئەم خستنەسەرانە وە کاریگەریان لەسەر ناڕێکەکان سەخت دەردەکەوێت, بەڵان ئەم پولینی فورماتانە ڕێگە دەدات بە مێشکت ئەم زانیاریانە دابەش بکەیت.

هەمان بیروکە دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت لە خستنەسەرەکانی ڕێزمانی کە لەوانەکانی دواتر دەناسرێت. بۆ نموونە, لە وانەی 43 دا تۆ فێردەبیت کە چۆن ~(으)면 دەبێت هۆکاری  وشەناڕێکەکان بگۆڕدرێن. گۆڕانەکەی کە لەئەنجامی زیادکردنی ~(으)면 ڕێك هەمان شتە هەر وەک  زیادکردنی  خستنەسەرەکانی  ~(으)며 وە ~(으)면서.  بۆیە, پێویستناکات لەبەری بکەیت کە چۆن هەر یەکەیان کار لە ناڕێکەکان دەکات, بەڵکو چۆن شێوەی گشتی ~(으)ㅁ…  کاریگەری ناڕێکەکان دەکات. من دەزانم

هەرکات فورمات/  شێوازی نوێی خستنەر لەوانەکانمدا ناسێنرا من روونی دەکەمەوە کە چۆن ناڕێکەکان بەکاردێت بۆی. ئەمە تەنها دەبێت بکرێت بۆ هەر فورماتێک, چۆنکە هەر یەک لە خستنەرەکانی بەدوای یەک هاتوو لە هەمان فورمات  هەمان گۆڕان درووست دەکەن لە ناڕێکەکان. خوارەوە لیستی ڕێساکانی رێزمانین کە لە وانەکانی داهاتوودا فێردەبیت. هەر یەکەیان بەدوای شێوازێکی تایبەت دەکەوێت.  لە هەر یەک لەم وانانەدا, من روونی دەکەمەوە کە چۆن دەبنە هۆکاری گۆڕینی وشە ناڕێکەکان. زياتر دوورترئ, من  ڕێساکانی رێزمانی تر روونی دەکەمەوە کە بەدوای هەمان فورمات دەکەون و هەمان گۆڕان درووست دەکەن:

~ㄹ/을 (وانەی 9)
~니 (وانەی 21)
~ㅁ/음 (وانەی 29)
~(으)려고 (وانەی 32)
~(으)시다 (وانەی 39)
~(으)면 (وانەی 43)
~(으)니까 (وانەی 81ئ)

بۆ ئێستا, سەرنج بدە لەسەر ئەو چەمکەی لەم وانەیەدا ناسێنراوە. کاتێک دەگەیت بە وانەکانی سەرەوە, من دیسان گفتوگۆ لەسەر ناڕێکەکان دەکەمەوە. لەو خاڵەدا, ئێمە دەتوانین باسی ئەوە بکەین کە چۆن ڕێساکانی رێزمان دەبنە هۆی گۆرینی وشەکانی ناڕێك.

سەیرێکی ڕابەری نارێکەکانمان بکە ئەگەر سەرت لێشێواوە

(من دڵنیام سەرت لێشێواوە!).

هەموو کەسێک سەری لێدەشێوێت کاتێک دەربارەی ئەم ناڕێکانە فێردەبن. لە کۆتیەکە تۆ دەگەیت بەو خاڵەی کە هەموو ئەمانە سروستیانە دێن بۆت. هەر کاتێک فێری وشەیەک بیت کە ڕەگی بە یەکێک ㅅ/ㄹ/ㅂ/ㄷ/르/ㅡ لەمانە  کۆتای یێت تەنها سەرنجێک بکە  کە چۆن ئەو وشەیە دگۆڕیت بۆ سەر شێوەی فرمان لە داهاتوودا. من ئێستا هەر چیتر بیر لەم ناڕێکانە ناکەمەوە چونکە بە سروشتی دەردەکەون. ئەگەر ناتوانیت لە ئێستادا لەبەریان بکەیت, تەنها هەوڵبدە تێبگەیت لێیان, کە ڕێگەت پێدەدات  دواتر بیان ناسیتەوە. لە کۆتیەکەیدا تۆ لەبەردەکەیت بەئاسانی  لە زۆریبەکارهێنان و بیستینان.

1250بەندی تومارکراوی وشەکان هەن  لە بەندی 1

هەموو بەندە تۆمارکراوەکان بە فایلی دەنگیەوە بەستراون. ئەتوانیت بە یەک پاکێج ( گورزە)  داونڵودبکەی لێرە.

 !باشە, من تێگەیشتم! بمبە بۆ وانەی داهاتوو

یان,لێڕە کلیبکە بۆ دەستکەوتنی پەرتووکی ڕاهێنان بۆ بەردەوامی دان بەم وانەیە.