Menu Close

وانەی 5: شێوەی فرمانەکانی کۆری : ڕابردوو، ڕانەبڕدوو، داهاتوو

لێرە کلیبکە بۆ پەرتووکی ڕاهێنان بۆ بەردەوامی دان بەم وانەیە

ڤیدیویەکانی خوارەوە بەردەستن بۆ بەهێزکردنی بیرۆکەکانی لەم وانەیدا باسکراون:

Sentence Practice , Dictation , Lesson Recap

 بێبەرامبەر هی ئەم وانەیە PDF

 وشەکان

بۆ ئاسانکاری وشەکان جیاکراونەتەوە بۆ ناوەکان ، کارەکان هاوڵناوەکانی وە هاوڵکارەکان.

ناوەکان:

동생 = خۆشک و برای بچووک

남동생 = برای بچووک

여동생 = خۆشکی بچووک

= برای گەورە

오빠 = برای گەورە

누나 = خۆشکی گەورە

언니 = خۆشکی گەورە

삼존  = مام، خاڵ

이모 =( پوور ( خوشکی دایک

고모 =( پوور( خوشکی باوك

아저씨 = پیاوێکی بە تەمەن کە خزمت نەبێت

아주머니 = ئافرەتێکی بە تەمەن کە خزمت نەبێت

할아버지 = باپیرە

할머니 = داپیرە

친구 = هاوڕێ

사진 = وێنە

안경 = چاویلکە

비밀 = نهێنی

= باران

가게 = دوکان

박물관 = مۆزەخانە

가스 레인지 = ( ئاگردان (تەباخ

오리= مراوی

꼬리 =( کلك ( کلکی گیانلەبەر

= تۆپ

کارەکان:

기대하다 = چاوەڕوان دەكات، وايبۆ دەچێت

건너다 =( تێپەردەبێت ( لە ڕێگا/ هتد

던지다 = فڕێدەدات

싫어하다=  خۆشی ناوێت ، بەدڵی نیە

떠나다 = شوێنێک بە جێدەهێڵێت

농담하다 = گاڵتە دەکات

공부하다 =دەخوێنێت ، سەعی دەکات

هاوڵناوەکان:

지루하다 = بێزار بێت

마르다 = بۆ کەسێک کە لاواز یان باریک بێت

멀다 = دووربێت

마르다 = وشک بێت

비슷하다 = وەك یەك بێت

싫다 = باش نەبێت

오래되다  = کۆن بێت

배구프다 = برسی بێت

هاوڵکارەکان و وشەکانیتر:

오늘 = ئەمرۆ

어제 = دوێنێ

내일 = سبەینێ

모레 = دوو سبەی

= ساڵ

=  رۆژ

시간 = کات

رۆژەکانی هەفتە:

월요일 = دووشەم

화요일 = سێ شەم

수요일 = چوار شەم

목요일 = پێنج شەم

금요일 = هەینی

토요일 = شەممە

일요일 = یەك شەم

1050

1 بەندی تومارکراوی وشەکان هەن  لە بەندی

هەموو بەندە تۆمارکراوەکان بە فایلی دەنگیەوە بەستراون. ئەتوانیت بە یەک پاکێج ( گورزە)  داونڵودکەی لێرە

بۆ لەبەرکردنی ئەم وشانە Memrise tool  بەکاربێنە.

لەوانەیە بدەتوێت گوێ لە هەموو وشەکان بگریت لە ڕێگای ڤیدیوی ڕاهێنانی وشەکان .

           چۆن دەلێیت ” من ” بە زمانی کۆری

 پێش هەمووشتێك ، خاڵێک ڕوونکەمەوە کە وشەی ” من ” لە زمانی کوردیدا دەگۆڕێت بە پێی شوێنی لە ڕستەکەدا, لە ڕاستیدا فێربوونی زمانێکی تر زانینت لە زمانەکەت زیاددەکات. لە زمانی کوردیدا ئێمە جێهناوی لکاو “م” لە کۆتای ڕستەکە دادەنێێنن جا هەندێک جار دەبتە بکەر هەندێک جار دەبتە بەرکار بە پێی دەقەکە. هەروەها وشەی “من” هەندێک جار بکەرە لە رستەداهێندێک جاریش بەرکارە بە پێی دەقەکە و شوێنی لە ڕستەکەدا.بۆ نموونە:

من تۆم خۆشدەوێت (” من ”  بکەرە)

تۆ منت  خۆشدەوێت ( “من” بەرکارە)

لە زمانی کۆریدا لە هەمان وشە بۆ هەموو بارودۆخێکدا بەکاردێت بەڵام ئەوەی جیاوازە لێرە  یاریدەدەرەکانە کە بە جێناوی ” من ” ەوە دەنووسێت.

هەرچەندە وشەی کۆری بۆ ” من” بە پێی بەکارهێنانی لە ڕستەدا ناگۆڕدرێت.  بە پێی پەلەی ڕەسمی لە قسەکردندا. کاتێک بتەوێت ڕێزگرتن پیشاندەیت وشەی “من” دەگۆڕێت بۆ:

저  بەمانای ” من ” دێت بەکاردێت لە قسەکردنی فەرمی

나 بەمانای ” من ” دێت بەکاردێت لە قسەکردنی نافەرمی

ئەتوانین  ~는  بە저 و나 بنووسێنین  بۆ دەرخستنی ” من ” وەک بکەری ڕستەیە. بۆ نموونە:

저는

나는

( من بە مەبەست نموونە ڕستەکانم بەردەستم نەکردووە ،چۆنکە تۆ هێشتا شێوەی فرمانکردنی گۆنجاو فێرنەبوویتە. لە کۆتاییدا لەم وانەیدا دەربارەی شێوازی فرمانکردن فێردەبیت)

~를 دەتوانین بە 저  و 나 بنووسێنین بۆ دەرخستنی ” من ” وەک بەرکاری ڕستە. بۆ نموونە:

저를
나를

( من بە مەبەست نموونە ڕستەکانم بەردەستم نەکردووە ،چۆنکە تۆ هێشتا شێوەی فرمانکردنی گۆنجاو فێرنەبوویتە. لە کۆتاییدا لەم وانەیدا دەربارەی شێوازی فرمانکردن فێردەبیت)

~가 دەتوانرێت بە저 و 나 بنووسێنرێت بۆ دەرخستنی ” من” وەک بکەری ڕستە یان دەستەواژە. من پێشتر بە کورتی جیاوازی نێوان ~이/가 و ~은/는  دیاریکردووە لە وانەی 2 .جیاواز نێوان ئەم دوو یاریدەدەرانە زۆر وردە وە ساڵانێکی دەوێت بە تەواوەتی لێی تێبگەی. من لەبارەی ئەم جیاوازیانە بە قوولی گفتوگۆم لەسەری کردووە لە وانەی 17 و وانەی 22  بەڵام ئەمە ڕاستەخۆینە گرنگنیە بۆت لە ئێستادا. ئەوەی ڕاستەوخۆیانە گرنگە ئەوەیە کە لە بیرتبێت کاتێک ~가 بە 나 بنووسێت دەگۆڕێت بۆ 내, وە هەروەها 저 بۆ  제 دەگۆڕێت. بۆ نموونە:

내가
제가

( من بە مەبەست نموونە ڕستەکانم بەردەستم نەکردووە ،چۆنکە تۆ هێشتا شێوەی فرمانکردنی گۆنجاو فێرنەبوویتە. لە کۆتاییدا لەم وانەیدا دەربارەی شێوازی فرمانکردن فێردەبیت)

لە خوارەوەی ئەم وانەیە، هەموو ڕستەکان  بە شێوەی نافەرمی کراونەتە فرمان . بۆیە هەموو نموونە ڕستەکانی خوارەوە شێوەی نافەرمی “나” یان “내” بەکاردێن. لەم وانەیدا نیگەرانی ڕەوشتی شێوەی مەبە تەنها سەرنج بدە لەسەر ئەو زانیارییانەی کە پێشکەش دەکەم. لە وانەی داهاتوو ، دەربارەی قسەی فەرمی و نافەرمی زیاتر فێردەبیت ،  هەروەها دەبینیت  저” و “제”  بەکاردێن.

چۆن دەلێیت “تۆ”

لەوانەیە تێبینیت کردبێت کە من هێشتا یەکێک لە باوترین وشەی زمانی کوردیدا فێرم نەکردویت. دەزانم ئەمە شتێکی سەیرە, بەڵام وشەی ” تۆ” لە زمانی کۆریدا بە زۆری ناوترێت. خەڵکی کۆری بە چەند ڕێگایێک خۆ لە وشەی ” تۆ” لادەدەن:

  1. زۆربەی کاتەکان ، تۆ شوێنی ( زۆربەی جار پیشە) بەکاردێنی کاتێک ئاماژەیان بۆ دەکەی یان قسەیان لەگەڵ دەکەی. بۆ نموونە بەڕێوبەر (부장님) بەڕێوبەری خوێندنگا (교장선생님) جێگرەوەی بەڕێوەبەری (교감선생님) بەڕێز ناوی کەسێک (ناو 선생님) کڕیار (고객님),  میوان 손님) 회장님/사장님، ( سەرۆک ، بەڕێوبەری کۆمپانیا).
  2. زۆر باوە لە زمانی کۆریدا کە ئاماژە بۆ خەڵکانێک بکەی کە تۆ زور نزیکیت لێیانەوە هەر وەک ئەندامەکانی خێزان. 오빠 بە مانای ” برای گەورە” دێت ( ئەگەر تۆ ئافرەت بیت) بەڵام خۆ ئەگەر کەسێک برا گەورەی تۆ نەبێت ، تۆ دەتوانیت بانگی بکەی بە ‘오빠’ ئەگەر تۆ نێزیکی ئەو کەسەی.
  3. تۆ ئەتوانیت بە گشتی بە هەر و پیاو و ئافرەتێک  کە لە تۆ پیرتربن ” باپیرە”  و ” داپیرە ” بڵێیت (할머니/할아버지).  بەڵام بێجگە لەوە ، تۆ بە کەسێک لە خێزانەکەت ناڵێیت مەگەر کەسێکی نزیکی تۆ بێت.
  4. دەتوانیت بە گشتی بە هەر  پیاو و ئافرەتێکی نەنیاس  بڵێیت   ‘아저씨 ’ بۆ (پیاو) و  ‘아주머니’  بۆ ( ئافرەت) بڵێیت کە نەیناسی.
  5. لە شێوەی نافەرمی ئەتوانیت وشەی ” 너 ” بەکاربێنی. ~는 و ~를 دەتوانرێت بە “너” بنووسێنرێت، کاتێک ” تۆ” بکەر یان بەرکاری ڕستە بێت، بە شێوەی یەک لە دوای یەک.ئەگەر ~가 بە  ~너 زیادکرا، دەگۆڕێت بۆ” 네가.” تاکو جیاوازی نێوان بێژەی “네가” و “내가”  بکەی ( کە بە تەکنیکی دەبێت بەهەمان بێژ“네가” بەم شێوەیە دەتورێت ” نیی–گا.”
  6. هەروەها دەتوانیت وشەی  “당신” کە بەمانای ” تۆ” دێت.” لەوانەیە ئەم وشەیە بەکاربێنی لەگەڵ هەرکەسێک. بەڵام خەڵکی کۆری بە دەگمەن بەکاریدێنن. زۆربەی خەڵکی کە دەڵێن ‘당신’ خەڵکی بیانین وە تەنها لەبەر ئەوەی ڕاهاتوون لە سەر وتنی ” تۆ”  لە رستەدا دەڵێن.

  شێوگی دەمی فرمانی بنچینەی : ڕابردوو، ڕانەبردوو،      داهاتوو

وەک من ئاماژەم پێکردووە لە هەموو وانەکاندا هەتا ئێستا – هەموو ڕستەکانی فێربوویتە هەتا کو ئێستا نەکراوەتە سەر شێوەی فرمان. هەموو ڕستەکانی هەتا کو ئێستا فێربوویتە لە ڕاستیدا لە زمانی کۆریدا بە کارناهێن چونکە نەکراونەتە سەر شێوەی فرمان. من هەستم کرد کە تۆ پێوستە پێکهاتە بنچینەی ڕستە بزانیت بەر لەوەی فێربی چۆن بیکەیتە شێوگی فرمان. دەنگوباسە خۆشەکە ئەوەیە ،هەرچۆنێك بێت ، ئایا شێوگی فرمانکردن لە زمانی کۆریدا ئاسانترە لە زمانە کانیتر( لەنێوانیاندا زمانی ئینگلیزی و بە تایبەتی زمانی فەڕەنسی!).

تێبینێکی گرنگ بەر لەوەی دەستپێبکەی

ئەم وانەیە پیشانت دەدات چۆن کارەکان دەخەیتە سەر شێوەی فرمانی دەمی ڕابردوو/ ڕانەبردوو/ داهاتوو بە بنەرەترین ڕێگا. هەرچەندە هەموو ئەم شێوگە فرمانانە بە شێوەیەکی رێزمانی درووستن، بە دەگمەن لە گفتوگۆدا بەکاردێن. هەندێکجار  بەم شێوەیە دەتورێت ” شێوەی یادنامە” چونکە زۆر بەیجار بەکاردێت کاتێک ڕۆژانەی خۆت بنووسیت لە یادنامەدا. هەروەها بەکاریشدێت لە نووسینی ئەزموون ، پەرتووکەکان ( نەک لە ئاخاوتن) ، توێژینەوەی زانستی، بابەتی ڕۆژنامە، بابەتی گۆڤا، وە کاتەکانیتر کاتێک کەسەکە قسەناکات/ نانووسێت بۆ گوێگرێگی دیاریکراو. هەروەها هەندێکجاریش پێیدەوترێت “شێوەی سادە.”

ئەگەر ئەم شێوەیەت بەکارهێنا لە ڕستەدا، دەبێت نافەرمی      “나”بەکاربێنی هەروەک ، ئەم شێوە فرمانکردنە وەک نافەرمی دەبینرێت. هەروەک، بە درێژایی ئەم وانەیە، وشەی “나”دەبینی  وەک ” من ” بەکارهاتووە. هەرچۆنێک بێت، هەروەک ئاماژەم پێکرد، ئەم شێوە فرمانە بەکاریش دێت لە چاپکردن ( پەرتووك ، ڕۆژنامە ، وتار ، هتد…). کاتێک ئەمە کرا ، ڕستەکە نە فەرمی وە نەک نافەرمییە ( واتە هیچ کامیان نیە) – هەروەک تەنها پشت پێبەستنی ڕاستیە.کاتێک بەم شێوەیە بەکاردێت، هیچ کەسێکی دیاریکراو قسەکەر نیە، وە هیچ کەس بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ قسەی بۆ ناکرێت. هەربۆیە، بە گشتی تۆ “저” یان  “나” نابینیت لەم شێوە کۆریانە، وە پێویستناکات ئەم نووسینانە بیبینت  وەک فەرمی یان نافەرمی.

دەکرێت ئەم شێوە ” یادنامە” یان ” سادە ” یە لە گفتوگۆکردندا بەکاربێنی. بەڵام لەوانەیە بە زۆری گوێت لە یەکێک شێوگە فرمانانە ببیت کە لە وانەی داهاتوو گفتوگۆکرابێت. هەرچەندە شێوەی سادە زۆر باو نیە لە گفتوگۆکردندا، شێوە فرمانیەکە باوەڕ پێ نەكراوانە گرنگە ئەگەر بتەوێت  لە ڕێزمانی ئاڵوزتر تێبگەیت یان فێری خوێندنی زۆرترین شێوەی چاپکردوو ( پەرتووک، رۆژنامە ، هتد…) هی کۆری. تۆ فێری گرنگترین شێوەی فرمان دەبیت لە زمانی کۆریدا لە وانەی دابێت، بەڵام من ئامۆژگاریت لێدەکەم   یەکەم جار لە شێوەی فرمانکردنی کە لەم وانەیدا  پێشکەش کراوە لێی تێبگەیت.

تاکە بەش کە شێوەی فرمانی لێ زیاد دەکرێت لە زمانی کۆریدا کارەکان و هاوڵناوەکانن ( و 이다). هەروەک پێش ئێستا دەزانیت، ڕستە دەبێت یان بە کار یان بە هاوڵناوێک کۆتای بێت یانیش بە 이다.

باسەیری بکەین چۆن کاڕەکان و هاوڵناوەکان بیگۆرین بۆ شێوگی دەمی فرمانی   ڕابردوو، ڕانەبردوو، داهاتوو.

کارەکان

ڕانەبردووی سادە

کاتێک بڕگەی کۆتای ڕەگەکە بە نەبزوێن کۆتای دێت، تۆ ~는다 بە ڕەگی وشەکە وە زیاد دەکەیت:

먹다 = 먹는다 =  دەخوات (먹 + 는다)
닫다 = 닫는다 =  دادەخات (닫 + 는다)

نموونەکان:

나는 문을 닫는다 =  من دەرگاکە دادەخەم
나는 밥을 먹는다 = من برنج دەخۆم

کاتێک بڕگەی کۆتای بە بزوێنێک کۆتای دێت، تۆ ~ㄴ  زیادەکەیت بۆ بڕگەی کۆتای کە بە 다 شوێنکەتوە:

배우다 = 배운다 = فێردەبیت (배우 + ㄴ다)
이해하다 = 이해한다 =  تێدەگات (이해하 + ㄴ다)
가다 = 간다 = دەڕوات (가 + ㄴ다)

نموونەکان:

나는 친구를 만난다 = من چاوم بە هاوڕێکەم دەکەوێت

나는 그것을 이해한다 =  من لەوە تێدەگەم

나는 한국어를 배운다  = من فێری کۆڕی دەبم

나는 집에 간다 = من دەڕۆم بۆ ماڵەوە

ڕابردووی سادە

بەرلەوەی ئەمە فێربیت، پێویستە شتێکی گرنگ بزانیت. ڕێزمانی کۆری ڕاگرە لەسەر زیادکرنی شت ڕاستەوخۆ لە کارەکان و هاوڵناوەکان بۆ دروستکردنی مانایەکی دیاریکراو. بۆ نموونە,بەر لە ئێستا تۆ بینیت کە چۆن ~는다 یان ~ㄴ다 دەتوانرێت زیاد بکرێت لەسەر ڕەگی کار بۆ کردنی سەر شێوەی فرمان کاتی ڕانەبردوو.

سەدەها ڕێسا رێزمانەکانی ( نەک تەنها شێوەی فرمان، بەڵام ڕێسا رێزمانەکانی کە مانای ڕاستی دەدەن لە ڕستەکاندا) درووستدەکرێن لەڕێگای زیادکرنی شت لە ڕەگی کارەکان و هاوڵناوەکان. تۆ دوای  دەربارەی ئەمە فێردەبیت هەرکە بەرەو پێشەدەکەویت بەدرێژایی خوێندنت لەسەری.بۆ نموونە، ئەوانەی خوارەوە لیستێکی کورتی خستنەسەرەکانە کە دەتوانرێت زیاد بکرێت لەسەر ڕەگی کارەکان و هاوڵناوەکان بۆ ئەوەی  مانایەکی دیاریکراو دروستبکات:

  • ~기 بۆ دروستکردنی شێوەی ناوێک هی کارێک یان هاوڵناوێك (وانەی 29).
  • ~아/어서 بۆ دانی هۆکار (وانەی 37)
  • ~(으시) بۆ نیشاندانی ڕێزگرتن لە کاتێک باسی کارەکانی کەسێکی پلە بەرز دەکەیت (وانەی 39)
  • ~(으세요) بۆ فرمان کردن یان ڕابەری کردنی کەسێک (وانەی 40)
  • ~자 بۆ پێشنیارکردن   (وانەی 44)
  • ~ 아/어야하다  دەرخستنی کە کەسێک دەبێت شتێک بکات (وانەی 46)
  • ~ㄴ/는다고 بۆ وەرگتنی وتە لە کەسێکەوە (وانەی 52)

ئەم لیستە  دەتوانێت بەردەوام بێت بۆ هەتا هاتەیە.

تێبینی بکە هەندێک لەم ڕێساکانی ڕێزمانی زیادکرنی  “~아/어” پێویستە. زۆر لە ڕێساکانی رێزمانی ( یان شێوە فرمان ،یان هەر شتێکیتر) پێویستی بە زیادکردنی “~아/어” لە ڕەگی کاڕ یان هاوڵناو. تێبینی بکە کە ” نیشانەی دەبڕێ ” دەری دەخات کە تۆ پێوستە هەڵیبژێری کە چی لە ڕەگەکە زیادبکڕێت.لە هەندێک باردۆخدا “~아” یە، وە لە هەندێک باردۆخی تردا  “~어” یە. ئەوەی خوارەوە ئەو یاسایەیە کە دەتوانیت بەکاریبێنی بۆ بڕیاردان لەسەر ئایا دەبێت “~아” یان  “~어” لێی زیادبکرێت:

  • ئەگەر کۆتا بزوێن لە ڕەگێک ㅏ یان ㅗ بێت ( ئەمە باردۆخی دەگمەن هی بزوێنی کۆتای ㅑ یان ㅛ لەخۆ دەگرێت) ~아 زیاد دەکەیت دواکەتن بە بیرخستنەوەی رێساکانی ڕێزمانی . ( تەنها بەدەر 하 یە. ئەگەر کۆتا بڕگەی ڕەگێک “하“ بێت، ~여 دەبێت زیاد بکرێت لەسەر ڕەگەکە دواکەتن بە بیرخستنەوەی ڕێساکانی رێزمانی لەجیاتی ~아.
  • ئەگەر کۆتا بزوێن لە ڕەگێک هەر شتێک بێت بێجگە لە ㅏ یان ㅗ تۆ ~어 زیاد دەکەیت دواکەتن بە بیرخستنەوەی ڕێسای ڕێزمانی.

کاتێک دەگۆرین بۆ ڕابردووی سادە، پێوستە “~았/었다” زیادبکەین لە سەر ڕەگی وشەیێک ( یان 였다 لە بارودۆخی 하다). دواکەوتنی یاسای سەرەوە ~았다 زیاد دەکرێت لە وشەکانی کۆتا بزوێن ㅗ  یان ㅏ وە ~었다 لە کۆتا زیاد دەکرێت لە وشەکانی کۆتا بزوێنیان هەر چ پیتێک بێت بێجگە لە ㅏ یان ㅗ. لە کۆتایید٫ ~였다 زیاد دەکەرێت لە وشانەی کە کۆتا بڕگەیان” 하 ” بێت. بۆ نموونە:

나는 밥을 먹다 = من برنج دەخۆم
(تێبینی بکە ئەم ڕستەیە نەکراوەتە شێوەی فرمان)

کۆتا بزوێن لە ڕەگەکەㅓیە. ئەمە ㅏ یان ㅗ نیە. بۆیە ئێمە 었다 لە ڕەگەکە:

나는 밥을 먹었다  = من برنجم خوارد  (먹 + 었다)

나는 문을 닫다 = من دەرگا دادەخەم
(تێبینی بکە ئەم ڕستەیە نەکراوەتە سەر شێوەی فرمان)

کۆتا بزوێن لە ڕەگکە ㅏ یە. بۆیە ئێمە 았다 زیاد دەکەین لە ڕەگەکە:

나는 문을 닫았다  = من دەرگاکەم داخست (닫 + 았다)

나는 창문을 열다 = من دەرگاکە دەکەمەوە
(تێبینی بکە ئەم ڕستەیە نەکراوەتە سەر شێوەی فرمان)

کۆتا بزوێن لە ڕەگەکە ㅕ یە. ئەمە  ㅏ یان ㅗ نیە. بۆیە ئێمە 었다 لە ڕەگەکە زیاد دەکەین:

나는 문을 열었다 = من دەرگاکەم کردەوە (열 + 었다)

나는 한국어를 공부하다 = من زمانی کۆری دەخوێنم
(تێبینی بکە ئەم ڕستەیە نەکراوەتە سەر شێوەی فرمان)

کۆتا بڕگە لە ڕەگەکە “하” یە. هەر بۆیە ئێمە  ~였다 زیاد دەکەین  لە ڕەگەکە:

나는 한국어를 공부하였다  = من زمانی کۆریم خواند (공부하 + 였다)

ئەوەی ئەم شتە ئاڵوزدەکات ( لە سەرەتاوە) ئەوەیە کە کارەکانی کۆتا بڕگەی بە بزوێن کۆتا دێت ( لەگەڵ 하다)

~았다/었다 یەک دەخرێت لە ڕەگەکە خۆی. ئەمە ئەو شێوازەیە کە ~아 و ~어  یەکدەخرێن لەگەڵ بڕگەکانی کۆتایان  بزوێن بێت:

  • 아 + 아 = 아 ( نموونە: 가 + 았다 = 갔다)
  • 오 + 아 = 와 ( نموونە: 오+ 았다 = 왔다)
  • 우 + 어 = 워 (نموونە: 배우+ 었다 = 배웠다)
  • 이 + 어 = 여 ( نموونە: 끼+ 었다 = 꼈다)
  • 어 + 어 = 어 ( نموونە: 나서 + 었다 = 나섰다)
  • 여 + 어 = 여 ( نموونە: 켜다 + 었다 = 켰다)
  • 하 + 여 = 해 ( نموونە: 공부하다 + 였다 = 공부했다)

هەرچەندە 하 + 여 دەتوانرێت بنووسرێت وەک “해,”  هندێک بارودۆخەکاندا دەبێت ( زۆربەی جار بەڵگەنامەی فەرمی ) کە دەبینت  “하여”  بەکارهاتووە لەجیاتی “해.”  ئەمە زۆر دەردەکەوێت لە هێماکانی شەقام.

  • وشەکانی کە کۆتا بزوێن “ㅡ”( بۆ نموونە 잠그다) ئاڵۆزن وە  لە وانەی 7  مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

زۆر خەڵک پرسیاری لەمن کردووە ” چۆن من  ~아/어 یەکبخەم بۆ ئاوێتەکردنی بزوێنەکانی  وەک ㅠ, ㅑ, ㅔ, …؟  بۆت دەردەکەوێت کە ڕەگی نزیکەی هەموو کارەکان و هاوڵناوەکان لە کۆریدا بەم بزوێنەکانی ئاڵۆز کۆتای نایێن. باوترین وشەکانی کە بە بیرم دابێت کە بە  یێکێک لەم بزوێنە ئاڵۆزانە کۆتای ئەمانەن:

바래다  (دەپووكێتەوە)
매다  (دەبەستێت)
메다 (لەبەر دەكات (جل) / شتێک هەڵبگریت لەملی کەسێ)

لەگەل ئەم وشانە ( وە ئەوانەیتری وەک ئەمە) هەمان یاسا جێبەجێ دەکرێت وەک ئەوەی سەرەوە. ئەوە کۆتا بزوێنە بە ㅏ یان ㅗ, کۆتا نایێت.  بۆیە پێویستە ئێمە “어” کۆی هەرچی لێی زیادکەین. لەگەڵ ئەم بزوێنانەی ئاڵۆز. ناپەیوەستە ئەگەر خستنەسەرەکە لە ڕەگەکە یەکبخرێت. هەردوو شێوەکان ( یەکبخرێت یان نەخرێت) درووست دەبێت.

بۆ نموونە:

바래 + 었다 = 바랬다 or 바래었다
매다 + 었다 = 맸다 or 매었다
메다 + 었다 = 멨다 or 메었다

ئەمە هەندێک ڕوونکردنەوەی یەکخستنە زیاتر ورد:

가다= دەڕوات

کۆتا بزوێن لە ڕەگەکە ㅏیە. بۆیە ئێمە 았다 لێی زیاد دەکەین.

나는 박물관에 가았다

بەڵام چونکە ڕەگەکە بە بزوێن کۆتای دێت. 았다 دەتوانێت لەگەڵ 가 یەکبخات:

나는 박물관에 갔다  = من چووم بۆ مۆزەخانە

오다 = دێت

کۆتا بزوێن لە ڕەگەکە ㅗ یە. بۆیە ئێمە 았다 لە بڕگەکە زیاد دەکەین:

삼촌은 가게에 오았다

بەڵام چونکە ڕەگەکە بە بزوێن کۆتای دێت، 았다 لەگەڵ 오 دەتوانێت یەکبخات:

삼촌은 가게에 왔다  = مام/ خاڵ (ەکەم) هات بۆ دوکانەکە

배우다 = فێردەبێت

کۆتا بزوێن لە ڕەگەکە ㅜ یە. بۆیە ئێمە 었다  لە بڕگەکە زیاد دەکەین:

오빠는 영어를 배우었다

بەڵام چونکە ڕەگەکە بە بزوێن کۆتای دێت، 었다 لەگەڵ 우 دەتواننێت یەکبخات:

오빠는 영어를 배웠다 = برای گەورە (م) فێری زمانی ئینگلیزی بوو

던지다 =فڕێدەدات/ هەڵ دەدات

کۆتا بزوێن لە ڕەگەکەㅣ یە. بۆیە ئێمە 었다 لە ڕەگەکەوە زیاد دەکەین:

나는 공을 던지었다

بەڵام چونکە ڕەگەکە بە بزوێن کۆتای دێت، 었다 لەگەڵ 지 دەتوانێت یەکبخات:

나는 공을 던졌다  = من تۆپێکم هەڵدا/هاوێشت

건너다 = دەربازدەبێت

کۆتا بزوێن لە ڕەگەکەㅓیە، بۆیە ئێمە 었다 لە ڕەگەکە زیاد دەکەین:

나는 길을 건너었다

بەڵام چونکە ڕەگەکە بە بزوێن کۆتای دێت، 었다 لەگەڵ 너 دەتوانێت یەکبخات:

나는 길을 건넜다  = من لە شەقامەکە دەربازبووم

만나다= چاوی پێ دەکەوێت

کۆتا بزوێن لە ڕەگەکە ㅏیە.بۆیە ئێمە 았다 لێی زیاد دەکەین:

나는 친구를 만나았다

بەڵام چونکە ڕەگەکە بە بزوێن کۆتای دێت، 었다 لەگەڵ 나 دەتوانێت یەکبخات:

나는 친구를 만났다  = من چاوم بە هاوڕێکانم کەوت

공부하다 =  دەخوێنێت

کۆتا بزوێن لە ڕەگەکە 하 یە. بۆیە  ئێمە 였다 لەڕەگکە زیاد دەکەین:

나는 한국어를 공부하였다

بەڵام  하 و  여 دەتوانرێت یەکبخرێن بۆ پێکهێنانی 해:

나는 한국어를 공부했다 = من زمانی کۆریم خواند

داهاتووی سادە

داهاتووی سادە ئاسانە، وە تەنها زیادکرنی “~겠다”  لە سەر ڕەگی وشە. بە پێچەوانەی شێوەی فرمانی ڕابردوو و ڕانەبردوو٫ هیچ جیاوازیەک نیە کۆتا بڕگەکە بە بزوێن یان نەبزوێن کۆتایبێت. بۆ نموونە:

나는 먹다 =( من دەخۆم ( نەکراوەتە سەر شێوەی فرمان
나는 먹겠다 = من دەخۆم

나는 가다 =  (من دەڕۆم ( نەکراوەتە سەر شێوەی فرمان
나는 가겠다  = من دەڕۆم

나는 배우다 =  من فێردەبم (نەکراوەتە سەر شێوەی فرمان)
나는 배우겠다 = من فێردەبم

دوو لە کارەکان بە دیاریکراوی کە بە زۆری دەکرێنە یەر شێوەی فرمانی کاتی داهاتوو بەبێی ئەوەی مانای داهاتوو بدەن ئەمانەن  알다 ( دەزانێت) وە 모르다 ( نازانێت). من نامەوێت هیچ نمونەیەکی ڕستە درووست بکەم ( چۆنکە زۆر ئاڵۆز دەبێت لەم خاڵەدا) , بەڵام باشدەبێت بۆ لەبیرینان کە وشەی 알다 وە 모르다 بەزۆری دەکرێنە سەر شێوەی فرمانی 알겠다 یان 모르겠다. هەرچەندە ئەوان دەکرێنە  سەر شێوگی داهاتوو, ئەم دوو وشەیە ئاساییانە بەکاردێن بۆ دەربڕینی ئەوەی کە کەسێک شتێک دەزانێت / نازانێت لە ڕانەبردووی سادە.

هەروەها تێبینی بکە کۆتای شێوی فرمانی بە زۆری دەگۆڕێت بەپێی جیاوازی ڕێزگرتن کە لە وانەی داهاتوو

فێردەبیت.

سەیرێکی خشتەی شیکاری کارەکان لە  شێوەی ڕابردوو، ڕانەبردوو وە داهاتوو:

    کارەکان      ڕەگ  ڕابردووی سادە ڕانەبردووی سادە    داهاتووی سادە
 

먹다

 

 

먹었다

 

먹는다

 

먹겠다

 

닫다

 

 

닫았다

 

닫는다

 

닫겠다

 

배우다

 

배우

 

배웠다

 

배운다

 

배우겠다

 

가다

 

 

갔다

 

간다

 

가겠다

 

이해하다

 

이해하

 

이해했다

 

이해한다

 

이해하겠다

 

오다

 

 

왔다

 

온다

 

오겠다

 

던지다

 

던지

 

던졌다

 

던진다

 

던지겠다

هاوڵناوەکان

ڕانەبردووی سادە

تۆ پێشتر فێربوویت کە پێویستە ~ㄴ/는다 لەسەر کارێک زیاد بکەی بۆ ئەوەی بیکەیتە سەر شێوەی ڕانەبردووی سادە. بۆ ئەوەی هاوڵناوێک بگۆری بۆ شێوەی ڕانەبردوو پێویستت بە هیچ شتێک نیە! تەنها هاوڵناوەکە وەک خۆی بهێڵەوە, وە دەبێتە ڕانەبردووی سادە. هەندێک لە نموونەکان:

 그 선생님은 아름답다  =  ئەو مامۆستایە جوانە

그 길은 길다  =  ئەو شەقامە درێژە

나의 손은 크다  = دەستەکانم گەورەن

ڕابردووی سادە

بۆ ئەوەی هاوڵناوەکان بیکەیتە سەر شێوەی ڕابڕدوو, پێوستە بە دوای هەمان یاسای کارەکان پێدەکرێنە سەر شێوەی ڕابڕدوو. ئەم یاسایە, دیسان, ئەمەیە:

دەبێت았다 یان 었다 زیادبکەی لە سەر ڕەگی وشەیێک.았다 زیادەکرێت لەسەر ئەو وشانەی کۆتایان بە بزوێنیㅏ و ㅗ  بێت. بۆ نموونە:

그 길은 길었다 = شەقامەکە درێز درێژ بوو
(길 + 었다)

그 음식은 맛있었다 = ئەو خواردنە بەتام بوو

(맛있 + 었다)
그 선생님은 좋았다 = ئەو مامۆستایە باشبوو

(좋 + 았다)
그 식당이 오래되었다  = ***ئەو خواردنگایە کۆنە  (오래되 + 었다)

“오래되다” بە مانای ” کۆن” نادەت بە خراپی ، ڕستەی نەرێنی.بەڵکۆ ئەوە دەری دەخات کە شتێک بۆ ماوەیەکی درێژ بوونی هەیە, وە ئێستا ” کۆن” ە. ڕێگای شیاوتر بۆ دەرخستنی ئەوەی کە شتێک ” کۆنە ” بەکارهێنانی وشەی 낡다”… لێت نەشێوێت لەگەڵ وشەی “늙다”, کە بە مانای کەسێکی ” پیر” دێت.

ئەمە کەمێک قورسە بۆت لە ئێستا دا, بەڵام هەرچەندە ~었다 بە 되 دەنووسرێت بۆ دروستکردنی  “되었다”, ئەمە دەکرێت کورتکراوەبێت. فێرکردنی ئەمە خاڵی گرنگی ئەم وانەیە نیە, بۆیە نیگەرانی ئەمە مەبە بۆ ئێستا.  لە وانەکانی داهاتوودا زیاتر دەربارەی 되다 فێردەبیت. سەیری وانەی9 یان وانەی 14 بکە بۆ وانەکانی بە نزیکی گفتوگۆ لەسەر ‘되다’ دەکەن.

هەروەها, کاتێک 되다 بە باوی بەکاردێت وە دەکرێتە سەر شێوەی فرمان, لەم بارودۆخەدا ,오래되다  هاوڵناوە.

کە مانای ئەوە دەدات کە [ سەڕەروای ڕێگاکانی تر دەگۆڕێت کاتێک لەگەڵ ڕێساکانی ڕێزمانی بەکاردێنین] ~ㄴ دەکرێت زیاد بکرێت لەسەری بۆ وەسفکردنی ناوی دابێت.

بۆ نموونە:

우리는 오래된 집에 갔다 =  ئێمە ڕۆشتووین بۆ ماڵە کۆنەکە

ڕێک وەکو لەگەڵ کارەکان, ئەگەر کۆتا پیتی ڕەگی  کارێک/ هاوڵناوێک بزوێن بێت, ~았다/었다 دەتوانرێت یەک بخرێت لەگەڵ ڕەگی ڕاستی بخۆی:

이것은 비쌌다 = ئەمە گرانبەها بوو (비싸 + 았다)

그 남자는 잘생겼다 = ئەو پیاوە قۆز بوو  (잘생기 + 었다)

그 사람은 뚱뚱했다 = ئەو کەسە قەڵەو بوو (뚱뚱하 + 였다)

داهاتووی سادە

گۆرینی هاوڵناوەکان بو سەر شێوگی داهاتوو هەمان شێوەی گۆرینی کارەکانە بۆ شێوگی داهاتوو. تەنها ئەوەی لەسەر تۆ زیادکرنی 겠다  بۆ ڕەگی هاوڵناوەکە:

나는 행복하겠다 = من دڵخۆش دەبم

그것은 맛있겠다 = ئەو شتە بەتام دەبێت

나는 배고프겠다 = من برسیم دەبێت

بە گشتی, نەک تەنها ئەم شێوە بنچینەیە دەگمەنە لە گفتوگۆکردن دا, بەڵکو خەڵکی کۆری هاوڵناوەکان لە شێوگی داهاتوو بەکارناهێنن بە زۆری وەک قسەکەری ئینگلیزی  و زمانی کوردیدا.

سەیرێکی خشتەی ڕوونکردنەوەی هاوڵناوەکان لە شێوەکانی  ڕابردوو, ڕانەبردوو وە  داهاتوو بکە

هاوڵناوەکان    ڕەگ    ڕابردووی سادە ڕانەبردووی سادە  داهاتووی سادە
 

행복하다

 

행복하

 

행복했다

 

행복하다

     행복하겠다
 

비싸다

 

비싸

 

비쌌다

 

비싸다

      비싸겠다
 

길다

 

 

길었다

 

길다

      길겠다
 

맛있다

 

맛있

 

맛있었다

 

맛있다

      맛있겠다
 

낡다

 

 

낡았다

 

낡다

       낡겠다

شێوەی فرمان کردنی 있다 و 있다

있다یەکێک لە ئاڵوزترین و فرەکارتین وشەکانە لە زمانی کۆریدا. بەداخەوە, هەروەها یەکێکە لە باوترین وشەکان. بە زۆری بۆ فێرخوازانی زمان قورسە تێبگەن لە هەندێک باوترین وشەکانی هەر زمانێکی دەخوێنن. بۆ نموونە قسەکەری ئینگلیزی وا بیردەکاتەوە کە وشەی ” the” یەکێکە لە  ئاسانترین وشە هەر وەک بە زۆری دووبارە دەبێتەوە.

هەر چۆنێک بێت, هەوڵدانی ڕوونکردنەوەی مانا و مەبەستی “the” بۆ کەسێکی کۆری وە تۆ هەر زوو دەدۆزێتەوە کە بەکارهێنانی زۆر ئاڵۆزە.

있다 دەکرێت هاوڵناو بێت, یان کار بێت. ئەگەر هاوڵناوبێت یان کار بێت  بەپێی بەکارهێنانی دەبێت.

있다هاوڵناوە کاتێک بەکاردێت بۆ دەرخستنی ئەوەی کە کەسێک  شتێکی ” هەیە”. تۆ ئەم ڕستانە فێربوویت لە وانەی 2:

나는 펜이 있다  = من پێنووسێکم هەیە

나는 차가 있다  = من ئۆتۆمۆبیلێکم هەیە

나는 가방이 있다 = من جانتایێکم هەیە

چۆنکە ئەم 있다  وا دادەنرێت هاوڵناوە, ئێمە بەدوای یاساکەی هاوڵناو دەکەوین بۆ ڕانەبردووی سادە – کە هیچ نەکردنە و بەجێهێشتنی هاوڵناوەکە وەک شێوازی خۆی. کەواتە ئەم سێ ڕستانەی سەرەوە بە تەواوەتی کرانەوتە سەر شێوازی فرمانکردن و بە شێوەیەکی رێزمانی درووستن.

کاتێک 있다 بۆ دەرخستنی ئەوەی کەسێک/ شتێک لە شوێنێکی دیاریکراوە. هەروەها هاوڵناویشە. ئەمە زۆر قورسە بۆ قسەکەری ئینگلیزی و کوردی سەری لێدەربێنن. تۆ ئەم ڕستانە فێربوویت لە وانەی 2.

나는 은행 안에 있다 =  من لەناو بانکەکەم

개는 집 안에 있다 =  سەگەکە لەناو خانووەکەیە

고양이는 의자 밑에 있다 = پشیلەکە لە ژێر کورسیەکەیە

دووبارە چۆنکە ئەم بەکارهێنانەی 있다 بە هاوڵناو دادەنرێت, ئێمە دوای یاسا دەکەوین بۆ کردنی هاوڵناو لەسەر شێوەی ڕانەبردوو – ئەوەیش هیچ نەکردنە و بەجێهێشتنی هاوڵناوەکە وەک خۆی. کەواتە ئەم سێ ڕستانەی سەرەوە بەتەواوەتی کراونەتە سەر شێوەی سادە وە بە شێوەیەکی رێزمانی درووستن.

هەرچۆنێک بێت بەکارهێنانی 있다 زۆر ئاڵۆزترە لەو دوو مانایانە.있다 زۆر بەکارهێنانی هەیە. لە ڕاستیدا هەندێک کات 있다 بە کار دادەنرێت. لەم خاڵەدا تێگەیشتنت لە زمانی کۆری ئەوەندە بەهێز نیە بۆ دیتنی نموونە ڕستەکانی 있다 وەک کار چۆنکە تۆ هێشتا فێری هەندێک لە ڕەخنەی ڕێزمانی ڕێساکان نەبوویتە. ئەوەی دەمەوێت تۆ وەربگریت ئەوەیە کە 있다 دەکرێت ببێتە کار – وە بەم شێوەیە – هەندێک جار دەکرێتە کار. هەرچەندە نموونە ڕستەی سەرەوە لەگەڵ 있다 دەشێت کرابێتە سەر شێوەی فرمان, هەندێک جار هەن کاتێک شێوازی فرمانکردنی گونجاوی 있다 لە ” شێوەی سادە” دەکرێت 있는다 بێت.

خوارەوە هەندێک ڕێگای ئاڵوزن کە  دەکرێت 있다 وەک کار دببینرێت.تۆ بە هبچ شێوەیەک پێویست ناکات لەمە تێبگەیت لە ئێستادا. من پێشنیارت دەکەم ئەو کاتەی دەگەیت بە ئەو وانەی تایبەت لە خوێندنتدا نیگەرانی ئەوان بیت.

  • لە وانەی 14 کاتێک ~아/어 있다 بەکاردێت بۆ دەرخستنی باری نادیاری کارێک
  • لە وانەی 18 کاتێک ~고 있다 بەکاردێت بۆ دەرخستن کەسێک شتێک بەردەوام بکات( ڕانەبردووی بەردەوام)
  • لە وانەی 40 کاتێک بە کەسێک دەڵێیت لە شوێنێک یان باردۆخێکدا بمێنێت
  • لە وانەی 44 کاتێک ~자 بەکاردێت بۆ پێشنیار کردن بۆ ئەوەی لە شوێنێک بمێنیت.

واو, ئەمە ڕێزمانێکی زۆرە. تێگەیشتن لەمە دەشێت قورسترین پێنگاون کە تۆ پێوستە بیهاوێژیت بۆ فێربوونی زمانی کۆری. من زۆر بە ڕاستمە. ئەگەر توانیت دەربازی ئەم وانەیە بیت. نزیکەی هەموو ئەو شتانەی فێردەبیت بە ڕێگایەک پەیوەندی بەو ڕێسایانە هەیە کە لەم وانەیدا باسکراون. کۆڵمەدە!

1250بەندی تومارکراوی وشەکان هەن  لە بەندی 1

هەموو بەندە تۆمارکراوەکان بە فایلی دەنگیەوە بەستراون. ئەتوانیت بە یەک پاکێج ( گورزە)  داونڵودبکەی لێرە .

!باشە! بمبە بۆ وانەی داهاتوو 

یان, لێرە کلیبکە بۆ پەرتووکی ڕاهێنان بۆ بەردەوامی دان بەم وانەیە.