Menu Close

وانەی 16: ناو + ~적, ~적으로, ~적이다, ~스럽다

لێرە کلیبکە بۆ دەستکەوتنی پەرتووکی ڕاهێنان بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم وانەیەدا بڕۆیت

ئەم ڤیدیۆیانەی خوارەوە بەردەستە بۆ بەهێزکردنی ئەو چەمکانەی لەم وانەیەدا فێرکراون: مەشقی ڕستە, ڕێنووس

وشەسازی

هەندێک لەو وشانە لەم ئاستەدا زۆر قورسن بۆت. بەڵام لەم وانەیەدا پێتان دەناسێنم تا بتوانن لە چەمکێکی ڕێزمانی دیاریکراو تێبگەن. ئەم وشانە جیان لە وشەکانی تری ناو لیستی وشەسازیی خوارەوە.

فایلێکی PDF کە بە ڕێکوپێکی ئەم وشانە و زانیاری زیادە دەخاتە ڕوو لێرە  دەتوانن بدۆزنەوە.

دەتوانیت هەوڵبدەیت هەموو وشەکانی ئەم وانەیە بدۆزیتەوە، و هەموو وشەکانی هەر وانەیەک لە یەکەی یەکەمدا لە پاکێجێکدا لە بیست و پێنج گەڕان بەدوای وشەدا .

경제 = ئابووری

경제적 = دارایی, ئابووڕيزان

역사 = مێژوو

역사적 = مێژوويييانە، مێژوویی

과학 = زانست

과학적 =  زانستی

출동 =( خورپە/ هاندەر (ئارەزوو

충동적 = سەرەڕۆ,هەڵەشە

문화 = کەلتوور

문화적 = کەلتوری, رۆشەنبیری

민주(주의) = ديموكراتى,ديموكراسى

민주적 = ديموكراسى , دیموکراتی

개인 = تاکی / تاکەکەسی

개인적 = یەکتەنی/ تاکەکی

자연 = سروشت

자연스럽다  = سروشتی

실망 (하다)  = هيوابڕاو/ نائومێد

실망스럽다 = نائومێد بێت

사랑(하다) = خۆشەویستی / ئەوین

사랑스럽다 = ڕووخۆش بێت , جوان  بێت

만족(하다) = ڕەزامەندی/ ڕەزامەند بوون

만족스럽다 = ڕازی بێت

ناوەکان:
관계 = پەیوەندی

스트레스 = گوشار/ پەستان/ ناڕەحەتی

연필 =پێنووسی دار

색깔  = ڕەنگ

= ( ئەو (بۆ کور

그녀 = ( ئەو (بۆ کچ

결과 = ئەنجام

= خەون

세상 = جیهان

세계 =جیهان

회화 =گفتۆگو

문자 =کورتە نامە

가슴 = سنگ

제목 =( ناونیشانی شتێک (پەرتووک, هتد

근처 = نزیک

나중 =دواتر

최근 =لەم دواييەدا

کارەکان:
풀다 =شل كردنەوە , كردنەوە، شلی دەکات

뀸꾸다 =خەون دەبینێت

태어나다 = لە دایک دەبێت

다니다 = زوو بە زوو بڕۆیت بۆ شوێنێک

믿다 = متمانە بکەیت, بڕوای پێ بکەیت

هاوڵناوەکان:
가깝다 = نزیک بیت

힘들다 = زەحمەت بێت شتێک بکەیت

순수하다 = پاك و بێگەرد بێت

هاوڵکارەکان و وشەکانیتر:

조금 = کەمێک

그러나 = بەڵام

بۆ یارمەتیدان لە لەبیرکردنی ئەم وشانە، هەوڵبدە  Memrise tool بەکاربهێنیت.

هەروەها دەتوانیت هەوڵبدەیت گوێ لە هەموو وشەکانی سەر لوپ بگرێت بەم ڤیدیوی ڕاهێنانی وشەسازی.

لە یەکەی یەکەمدا 1050 نووسراوی وشەسازی هەیە. هەموو نووسینەکان بەستراوەتەوە بە فایلێکی دەنگییەوە.

دەتوانن لێرەدا  هەموو ئەم فایلانە لە یەک پاکێجدا دابەزێنن.

~/적으로/적이다

~적 پاشگرێکی باو و دەتوانرێت دوای هەندێک ناو زیاد بکرێت کە بە ڕەچەڵەک چینییە (적 (的) بە ڕەچەڵەک چینییە). سەرەتا هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ پێشبینیکردن یان چاوەڕوانیکردنی ئەوەی کە دەتوانرێت ئەمە بۆ کام ناو زیاد بکرێت. لەگەڵ پێشکەوتنت لە ڕێگەی خوێندنە کۆرییەکەتەوە، دەتوانیت بە جۆرێک دەست بکەیت بە پێشبینیکردنی ئەمە، بەڵام هێشتا، تاکە ڕێگەی ڕاستەقینە بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا دەتوانرێت ~적 زیاد بکرێت بۆ ناوێکی دیاریکراو ئەوەیە کە ئەگەر بە تایبەتی فێربوویت کە دەتوانێت. ئامانجی ئەم وانەیە فێرکردنی هەموو ئەو وشانە نییە کە ~적 دەتوانرێت پێیان ببەسترێتەوە (کە بۆ هەمیشە دەخایەنێت). بەڵکو ئامانجی ئەم وانەیە ئەوەیە کە نیشانت بدات کە چۆن دەتوانیت ئەم وشانە بناسیتەوە و بەکاری بهێنیت کاتێک تووشی دەبیت.

زیادکردنی ~적 بۆ ناوێک دەیگۆڕێت بۆ وشەیەکی وەسفکەر کە مانای “پەیوەندیدار بە، یان هەبوونی تایبەتمەندییەکانی’ ناوی ڕەسەنی هەیە. بۆ نموونە:

문화 = کولتوور
문화적 = پەیوەندی بە، یان خاوەنی تایبەتمەندییەکانی کولتوور

경제 = ئابووری
경제적 = پەیوەندی بە، یان خاوەنی تایبەتمەندییەکانی ئابووری

역사 = مێژوو
역사적 = پەیوەندی بە، یان خاوەنی تایبەتمەندییەکانی مێژوو

بەڵام وەرگێڕانەکانی سەرەوە بێماناین و ڕێگەیەکی وردتر بۆ وەرگێڕانی وشەکان بە ~적 زیادکردنی “-ی”ە بۆ وشەی کوردی. بۆ نموونە:

문화 = کولتوور
문화적 = فەرهەنگی, کەلتووری

경제 = ئابووری
경제적 = ئابووری

역사 = مێژوو
역사적 = مێژوویی

과학 = زانست
과학적 = زانستی

زیادکردنی “-ی” هەمیشە لەگەڵ وشەی کوردیدا کار ناکات، هەرچەندە. بۆ نموونە:

충동 = هاندەر/شۆک
충동적 = پەیوەندی بە، یان خاوەنی تایبەتمەندییەکانی پاڵ و ئارەزووە هەیە
충동적 = هەڵەشە / سەرەڕەو

خاڵی سەرەکی ئەم وانەیە ئەوەیە کە فێرت بکەین چۆن دەتوانیت لە مانای وشەیەک تێبگەیت کە بە ~적 کۆتایی دێت تەنانەت ئەگەر پێشتر نەتبینیبێت. ئەمە هێشتا تا ڕادەیەک ڕێکوپێک بەسەرمدا دێت – شتێک دەخوێنمەوە، و تووشی وشەیەک دەبم کە پێشتر نەمبینیوە بە ~적 کۆتایی پێبێت.

نموونە ئەگەر بزانیت وشەی “민주” بە واتای “دیموکراسی” دێت پێت وایە “민주적” مانای چی دەبێت؟ وشەیەکی وەسفکەر کە تایبەتمەندی دیموکراسی هەیە – کە دەبێتە “دیموکراسی”.

민주 = دیموکراسی
민주적 = دیموکراسی

هەرچەندە دەتوانرێت ئەم وشە وەسفکەرانە لە ڕستەکاندا بەکاربهێنرێن، بەڵام کاتێک بەکاردەهێنرێن بە زیادکردنی ~이다 یان ~으로 ئاسانە بۆ کەسێکی سەرەتایی لێیان تێبگات.

زیادکردنی 으로

زیادکردنی ‘으로’ بۆ کۆتایی ~적 وشەکە دەگۆڕێت بۆ هاوڵکار. ئەم هاوڵکارانە بەزۆری لە زمانی کوردیدا  لە ڕووی بۆ زیاددەکەرێت. لە خوارەوە باوترین نموونەکانی بەکارهێنانی ~적으로 لەگەڵ ڕستەی نموونەیی بۆ هەریەکەیان دەخەینەڕوو:

문화 = کولتوور
문화적 = فەرهەنگی
문화적으로 = لە ڕووی کولتوورییەوە
한국은 지난 50년 동안 문화죽으로 많이 변했어요   = کۆریا زۆر گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە لە ڕووی کولتوورییەوە لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا

경제 = ئابووری
경제적 = ئابووری
경제적으로 = لە ڕووی ئابوورییەوە
그것은 경제적으로 가능하지 않아요 = ئەوە لە ڕووی ئابوورییەوە ناتوانرێت= مێژوو

역사적 = مێژوویی
역사적으로 = لە ڕووی مێژووییەوە
한국과 미국은 역사적으로 좋은 관계가 있다
= لە ڕووی مێژووییەوە، کۆریا و ئەمریکا پەیوەندییەکی باشیان هەبووە

과학 = زانست
과학적 = زانستی
과학적으로 = لە ڕووی زانستییەوە

그들은 그 문제를 과학적으로 풀었다
= بە شێوەیەکی زانستی ئەو کێشەیەیان چارەسەر کرد

충동 = هاندەر/شۆک
충동적 = سەرەڕەو
충동적으로 = بە شێوەیەکی هەڵەشە

저는 자주 옷을 충동적으로 사요
= زۆرجار جل و بەرگ بە هەڵەشە دەکڕم
민주 = دیموکراسی
민주적 = دیموکراسی
민주적으로 = بە شێوەیەکی دیموکراسی

هەر نموونەیەک کە بتوانم بە بەکارهێنانی “민주적으로” بیهێنمەوە، پێویستە ئەو وشانە بەکاربهێنم کە پێشتر فێری نەبوویت. لێم خۆشبە:

미국은 대통령 민주적으로 선출해요

= ئەمریکا بە شێوەیەکی دیموکراسی سەرۆکەکەی هەڵدەبژێرێت

زیادکردنی 이다

زیادکردنی ‘이다’ بۆ کۆتایی ~적 وشەکە دەگۆڕێت بۆ هاوڵناوێك کە دەتوانێت ڕستەیەک پێشبینی بکات یان ناوێکی داهاتوو وەسف بکات. وەرگێڕانی ئەم سیفاتانە بەزۆری هەمان شتن (بە ئینگلیزی) وەک بەبێ زیادکردنی ‘이다.” بۆ نموونە:

문화 = کولتوور
문화적 = فەرهەنگی
캐나다와 미국은 문화적인 차이가 있다  = کەنەدا و ئەمریکا جیاوازییەکی کولتورییان هەیە

차이 = جیاوازی

이경제 = ئابووری
경제적 = ئابووری/ دارایی
경제적이다 = ئابووری
미국은 경제적인 결정을 했어요  = ئەمریکا بڕیارێکی ئابووری دا

역사 = مێژوو
역사적 = مێژوویی
역사적이다 = مێژوویی
저 학교는 역사적인 건물이에요 = ئەو قوتابخانەیە بینایەکی مێژووییە

과학 = زانست
과학적 = زانستی
과학적이다 = زانستی
이것은 과학적인 문제예요  = ئەمە کێشەیەکی زانستییە

충동= هاندەر/ پاڵ
충동적 = سەرەڕەو/ هەڵەشە
충동적이다 =سەرەڕەو/ هەڵەشە

나는 너무 충동적이에요  = من

زۆر هەڵەشەم/ سەرەڕەوم

سەرنج بدەن کاتێک وشەیەک کە بە ~적이다 کۆتایی دێت بۆ پێشبینیکردنی ڕستەیەک بەکاردەهێنرێت، 이다 وەک ئەوەی لە ڕاستیدا 이다 بێت، دەرکێتە سەر شێوەی فرمانی

이다 بێت.

민주 = دیموکراسی

민주적 = دیموکراسی

민주적이다 = دیموکراسی

미국은 민주적인 나라예요   = ئەمریکا میللەتێکی دیموکراتە

پرسیارێک هەمیشە لێرەدا دێتە پێشەوە ئەوەیە – جیاوازی نێوان بەکارهێنانی 적이다 و تەنها بەکارهێنانی 적 چییە؟

بۆ نموونە جیاوازی ئەم دووانە چییە:

경제적 = ئابووری
경제적이다 = ئابووری

جیاوازی  ئەمانە ئەوەیە کە ~적 ناوە, لەکاتێکدا 적이다 هاوڵناوە.  هەندێک جار دەتوانرێت لە ڕووی تەکنیکییەوە ناوەکان بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی وەک هاوڵناو دەربکەوێت.

بۆ نموونە:

ئەوە جانتایەکی گەورەی

‘گەورە’ باس لە جۆری جانتا دەکات. گەورە بە ڕوونی سیفاتێکە کە خەریکە پێمان دەڵێت دەربارەی جۆری جانتاکە کە وایە (کە گەورەیە). “پەرتووک” بە ڕوونی ناوێکە.

بەڵاملەم نموونەیەی خوارەوەدا:

ئەوە جانتایەکی پەرتووکە

لەم نموونەیەدا ‘پەرتووک’  وەک وشەیەکی وەسفکەر کاردەکات چونکە وەسفی جۆری جانتاکە دەکات ( کە کیسەی پەرتووکە).

بە گشتی  ئەمە تاکە جارە کە 적~ بەبێ هیچ شتێک بەدوایدا نەبێت) لە زمانی کۆریدا بەکاردەهێنرێت. واتە کاتێک لە ڕاستیدا ناوێکە، بەڵام وەک وشەیەکی وەسفکەر لەناو ڕستەیەکدا کاردەکات. لەبەر ئەوەی بەزۆری وەک ئەم جۆرە وشەی وەسفکەر بەکاردێت، لە ڕاستیدا پێویست ناکات زۆر نیگەران بیت لە جیاوازی نێوان ~적 و ~적이다. تەنها ئاگاداربە کە ~적이다زیاتر بەکاردێت، و چۆن لەناو ڕستەیەکدا بەکاردەهێنرێن. واتە لە کاتی بەکارهێنانی “~적이다”دا، 이다 دەبێت بکرێتە سەر شێوەی فرمان. و لە کاتی بەکارهێنانی “~적” دا هیچ شتێک پێویست بە کردنی سەر شێوەی فرمان ناکات چونکە ناوە. بۆ نموونە:

미국은 민주적인 나라예요 =

ئەمریکا میللەتێکی دیموکراسییە

북한에는 민주적 전부가 없습니다  = لە کۆریای باکوور حکومەتێکی دیموکراسی نییە

لەم خاڵەدا، نامەوێت کاتێکی زۆر بەسەر بەریت بۆ دانیشتن

لەسەر کەس پێویست بە بەکارهێنانی ~적 بەرامبەر بە  적이다. مەبەست لەم وانەیە ئاشنا کردنت بوو بەوەی کە ~적(이다/으로)  دەتوانێت چی بەسەر وشەیەکدا بکات چون دەتوانرێت بەکاربهێنرێت. چوار نموونەی ترم دروست کردووە لە 적이다 بەرامبەر بە ~적 کە حەزدەکەم نیشاتان بدەم, بەڵام تکایە زۆر خەمی ئەمانە مەخۆ. ئەگەر شتێک هەبێت تەنها هەوڵبدە لە بەکارهێنانی ( 적(이다~ لەم ڕستانەدا تێبگەیت:

경제적 문제가 있다 = کێشەیەکی دارایی هەیە

경제적인 문제가 있다  = کێشەیەکی دارایی هەیە

캐나다와 미국은 문화적 차이가 있다
= کەنەدا و ئەمریکا جیاوازییەکی کولتوورییان هەیە

캐나다와 미국은 문화적인 차이가 있다  =  کەنەدا و ئەمریکا جیاوازییەکی کولتوورییان هەیە

나는 개인적 문제로 회사를 그만두었다
= بەهۆی هۆکاری کەسی (کێشە) وازم لە کۆمپانیاکە هێنا

나는 개인적인 문제로 회사를 그만두었다 = بە هۆکاری کەسی (کێشە) وازم لە کۆمپانیاکە هێنا

(그만두다 = وازهێنان لە کارێک یان قوتابخانە)

이 건물은 역사적 건물이다  = ئەم بینایە بینایەکی مێژووییە

이 건물은 역사적인 건물이다 = ئەم بینایە

بینایەکی مێژووییە

لە هەموو حاڵەتەکانی سەرەوەدا، پێم باشە فۆڕمی ~적인 بەکاربهێنم بۆ وەسفکردنی ناوی داهاتوو. ئەو قسەکەری ڕەسەنی کۆری لە تەنیشتمەوە هەمان شت دەڵێت. بەڵام هەروەها دەڵێت کە یەکەم نموونەی هەریەکەیان (نموونەکان تەنها ~적 بەکاردەهێنن لەبری ~적인) هەروەها قبوڵکراوە. بەڕای من بەکارهێنانی ~적인 لە جیاتی ~적 لە قسەکردن و لە سەرچاوە چاپکراوەکاندا زیاترە. بەڵام ئەگەری بینینی ~적 لە سەرچاوە چاپکراوەکاندا زیاترە بە بەراورد بە بیستنی لە زمانی کۆری قسەکراودا. (واتە ~적이다 لە هەموو حاڵەتەکاندا باوترە لە ~적. بەڵام کاتێک تەنها بە خۆی بەراورد دەکرێت، ئەگەری ئەوە زیاترە کە ~적 لە چاپدا بدۆزیتەوە وەک لە قسەکردندا).

باشە، بەسە بۆ ئێستا. با دەربارەی شتێکی کە قسە بکەین.

~스럽다

~스럽다 هەروەها دەتوانرێت زیاد بکرێت بو هەندێک ناو بۆ گۆڕینیان بو هاوڵناو, زۆر هاوشێوەی فەرمانی(적(이다.

لەکاتی ئەنجامی ئەم کارەدا, ~스럽다 دەگۆرێت ناوەکە دەگۆڕێت بۆ هاوڵناوێک کە”تایبەتمەندی” ئەو ناوەی هەیە.

دوو نموونەی ئاسان بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم گۆڕانکارییە بریتین لە :

사랑 = خۆشەویستی
사랑스럽다 = “بە تایبەتمەندی خۆشەویستی”

자연 = سروشت
자연스럽다 = “بە تایبەتمەندیەکانی سروشت”

بۆ نمووتە:

그 여자가 아주 사랑스러워요 = ئەو کچە شتێکە “بە تایبەتمەندی خۆشەویستی”

그 여자의 머리 색깔은 자연스러워 = ڕەنگی قژی ئەو کچە “تایبەتمەندییەکانی سروشت”ی هەیە

بێگومان ئەو وەرگێڕانە بێمانان. وەرگێڕانێکی وردتری ئەم

وشانە دەبێتە:

사랑스럽다 = خۆشەویستە
자연스럽다 = سروشتی

تاکە ڕێگە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئایا دەتوانرێت ~스럽다 یان ~적 زیاد بکرێت بۆ وشەیەک ئەوەیە کە بە تایبەتی فێربوویت کە دەتوانێت. چونکە مرۆڤ هەرگیز ناتوانێت بزانێت کە کام وشە ~스럽다 و ~적 دەتوانرێت زیاد بکرێت, ئەم وشانە هەمیشە وەک نووسینێکی جیاواز لە لیستە وشەسازییەکانماندا دەخرێنەڕوو:

بەهەر حاڵ ~스럽다 دەتوانرێت زیاد بکرێت بۆ ناوەکان  بۆ ئەوەی بۆ ناو ببێتە وشەیەکی وەسفکەر:

ئەو دوو نموونەیەی سەرەوە تا ڕادەیەک ڕاست و دروستن. هەرچەندە  ~스럽다 هەندێک جار زیاد دەکرێت بۆ ئەو وشانەی کە پێدەچێت پێشتر شێوەی هاوڵناویان هەبێت. بۆ نموونە:

실망 = نائومێدی
실망하다 = نائومێدبوون
실망스럽다 =( “بە تایبەتمەندیەکانی نائومێدی” (نائومێدکە

باشترین هەوڵ دەدەم بۆ جیاکردنەوەی 실망스럽다 و 실망하다 بۆ تۆ.

실망하다 بەکاردێت بۆ وەسفکردنی هەست و سۆزی کەسێک. ئەمە دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ هەستەکانی هەر کەسێک؛ مەرج نییە تەنها هەستەکانی قسەکەر بێت. بۆ نموونە:

저는 살만했어요 = بێ هیوا بووم

우리 아버지는 어제 실망했어요  = باوکمان دوێنێ بێ هیوا بوو

ئەگەر بتەوێت بڵێیت کەسێک بێهیوا بووە لە کەسێک بەکارهێنانی 실망하다, دەبێت یاریدەدری ~에게/한테 بەو کەسەوە ببەستیتەوە کە لێی بێهیوا بووە. بۆ نموونە:

저는 친구에게 살망했어요 = لە هاوڕێکەم بێ هیوا بووم

우리 아버지는 저에게 실망했어요   = باوکمان لە من بێ هیوا بوو

ئەگەر بتەوێت بڵێیت کەسێک بێهیوا بووە لە شتێک ( نەک کەسێک) بەکارهێنانی 실망하다, دەبێت یاریدەدەری ~에

بەو شتەوە ببەستیتەوە کە لێی بێهیوا بووە. بۆ نموونە:

저는 영화에 실망했어요 = لە فیلمەکە بێ هیوا بووم

우리 아버지는 식당에 실망했어요  = باوکمان لە چێشتخانەکە بێهیوا بوو

هممم… زیادکردنی ~에게/한테 بۆ کەسێک, زیادکردنی ~에 بۆ ناکەس. ئەمە چیت بیردەخاتەوە؟ لەبیرت بێت، لە وانەی 14دا هەمان ئەم یاسایە فێربوویت لەکاتی پێشبینیکردنی ڕستەکان بە کارە بکەر نادیارەکان.

باشە, 실망하다 کاڕە. لە زمانی کوردیدا بە دڵنیاییەوە هەست دەکەیت هاوڵناوە, بەڵام لە زمانی کۆریدا فەرهەنگەکە

(و بەکارهێنانی ئامرازەکانی ~에게/한테 و ~에) ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کارە. لێرەدا, 실망하다 کارێکە (زۆر هاوشێوەی کارە بکەر نادیارەکان) کە ناتوانێت کار لەسەر بەرکارێک بکات. کردارەکانی تری وەک 자다 (خەوتن), 죽다  (مردن), هتد. بەڕاستی ئەمە مانای زۆر کەم دەگەیەنێت، و تاکە شتێک کە پێویستە لەمەوە وەریبگریت ئەوەیە:

بۆ ئەوەی بڵێیت مرۆڤ نائومێد بووە, دەتوانیت 실망하다 بەکاربهێنیت:

저는 실망했어요   = بێ هیوا بووم

우리 아버지는 어제 실망했어요   = باوکمان دوێنێ بێ هیوا بوو

بۆ ئەوەی بڵێیت مرۆڤ لە شتێک/کەسێک بێهیوا بووە

, دەتوانیت 실망하다 لەگەڵ بەکارهێنانی یاریدەدەرەکانی ~에게/한테 ( بۆ کەسێک ) و ~에 ( بۆ ناکەس/ شت). بۆ نموونە:

저는 친구에게 실망했어요   = لە هاوڕێکەم بێ هیوا بووم

우리 아버지는 저에게 실망했어요  = باوکمان لە من بێ هیوا بوو

저는 영화에 실망했어요   = لە فیلمەکە بێ هیوا بووم

우리 아버지는 식당에 실망했어요  = باوکمان لە چێشتخانەکە بێهیوا بوو

ئێستا, 실망스럽다 بە زۆری  وەسفکردنی هەستەکانی مرۆڤ نییە. بەڵکو وەسفکردنی شتێکە کە “تایبەتمەندی نائومێدی”ی هەیە.کە ئەمەش بەزۆری وەرگێڕدراوە بۆ “نائومێدکەر”. بۆ نموونە:

결과는 조금 실망스러웠어요  = ئەنجامەکە کەمێک نائومێدکەر بوو

그 영화는 조금 실망스러웠어요   = فیلمەکە کەمێک نائومێدکەر بوو

کە ئەمە دەگوتڕێ, ڕەنگە هەندێک جار گوێت لێبێت کە 실망스럽다 بەم شێوەیە بەکاردەهێنرێت:

저는 실망스러웠어요

لەم حاڵەتەدا پێت وایە ئەمە مانای چی دەبێت؟

من پێشبینی دەکەم لە ڕووی تیۆریەوە ئەمە هەندێک جار دەتوانێت مانای “من نائومێدکەرم” بێت. بەڵام زۆر بە دەگمەن کەسێک وا دەڵێت. زۆربەی کات ئەم ڕستەیە

وەردەگێڕدراوە بۆ “من نائومێدم.”

چرکەیەک چاوەڕێ بکە…پێم وابوو وشەی وەسفکردنی هەستەکانی مرۆڤ بە “نائومێد” بریتییە لە 실망하다.” لەم ڕستەیەدا, بۆچی “실망스럽다” بەکاردەهێنرێت بۆ وەسفکردنی هەست و سۆزی کەسەکە لەم ڕستیەدا.

ئەوە نییە.

ئەگەرلە زمانی کۆریدا ڕستەی  “저는 실망스럽다” بیستبێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە کەسێکەوە دەبێت کە وەسفیئەوە بکات کە شتێک نائومێدکەر بێت، بەڵام لە ڕستەکەدا لایان داوە. بۆ نموونە بە بەکارهێنانی هاوڵناوی  “실망스럽다”  دەتوانیت شێوەی بکەر_ بەرکاڕ_ هاوڵناو بەم شێوەیە بەکاربهێنیت:

저는 친구가 실망스러워요 = لە هاوڕێکەم بێ هیوا بووم

(هاوڕێکەم نائومێدکەرە، هەر بۆیەش نائومێدم)

저는 학생들이 실망했어요   = بێ هیوا بووم لە خوێندکاران

(قوتابییەکانم نائومێد بوون، هەر بۆیەش نائومێد بووم)

저는 그 영화가 실망스러웠요   = لە فیلمەکە بێ هیوا بووم

(فیلمەکە نائومێدکەر بوو، هەر بۆیەش بێهیوا بووم)

ئەگەر تەنها چوویتە ژوورێکەوە و وتت:

저는 실망스러워요~ = بێ هیوا بووم

(لە شتێکدا…)

هەرکەسێک گوێی لەو ڕستەیە بوو، ڕەنگە دەیگوت “لە چیدا”؟

ئەوەی قسەکەر کردوویەتی کاتێک دەڵێت “저는 실망스러워요” ئەوەیە کە بە سادەیی ئەو شتەیان نەهێشتووە کە وەسفی دەکەن.

واو… ئەوە شتێکی زۆرە کە سەرت لێ دەربچێت. با

جارێکی تر لێکبدەینەوە:

  • 실망하다 کارێکە وەسفی هەستەکانی مرۆڤ دەکات لە نائومێدبوون:

 저는 실망했어요  = بێ هیوا بووم

  • 실망하다ناتوانێت کار لەسەر بەرکار بکات (وەک 자다، 죽다، یان هەر کارێکی بکەر نەدیار). بۆیە ئەمانەبی خوارەوە هەڵەن:

저는 학생을 실망했어요

  • بەڵکو وەک کارە بکەر نادیارەکان, بەکارهێنانی 에게/한테 پێویستە بەکاربهێنرێت بۆ ئاماژەدان بەوەی کە تۆ لەک سێک نائومێد بوویت:

저는 친구에게 실망했어요   = لە هاوڕێکەم بێ هیوا بووم

  • 에~ دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ ئاماژەدان بەوەی کە تۆ لە ناکەس ( شتێک) بێهیوا بوویت

저는 영화에 실망했어요  = لە فیلمەکە بێ هیوا بووم

  • 실망스럽다 هاوڵناوڵکە کە وەسفی شتێک دەکات کە نائومێدکەر بێت

그 영화는 조금 실망스러웠어요  = فیلمەکە کەمێک نائومێدکەر بوو

  • هاوڵناوی 실망스럽다 دەتوانرێت بەرکاربهێنرێت لە شێوەی بکەر_بەرکار بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکەیت گە لە شتێکدا بێهیوا بوویت:

그 영화가 실망스러웠요  = من لەو فیلمە بێ هیوا بووم

  • لە ڕستەی سەرەوەدا دەتوانرێت بەرکار لە ڕستەکەدا لاببرێ، لەم حاڵەتەدا قسەکەر ئاماژەیە بۆ ئەوەی شتێک نائومێدکەر بووە (و بە فەزیلەت، نائومێد بووە)، بەڵام ئەو ناوەی لاداوە کە نائومێدکەر بووە:

저는 실망스러웠요  = بێ هیوا بووم (شتێک نائومێدکەر بوو…)

من تێدەگەم کە ئەوە بە شێوەیەکی ناباوەر سەرلێشێواوە.

هەمان دیاردە لەگەڵ وشەی 만족스럽다 ڕوودەدات. سەیری ئەم سێ وشەی خوارەوە بکە:

만족 = ڕەزامەندی
만족하다 = ڕازیبوون
만족스럽다 = “بە تایبەتمەندیەکانی ڕەزامەندی” (ڕازیکەر

هەر وەک چۆن لەگەڵ 실망하다، 만족하다 بەکاردێت بۆ وەسفکردنی هەستەکانی کەسێک. ئەمە دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ هەستەکانی هەر کەسێک؛ مەرج نییە تەنها هەستەکانی قسەکەر بێت. بۆ نموونە:

저는 만족해요   = من ڕازیم

그는 만족해요  = ئەو ڕازییە

دیسانەوە,  هەروەک چۆن لەگەڵ 실망스럽다، 만족스럽다 وەسفکردنی هەستەکانی مرۆڤ نییە. بەڵکو سیفاتێکە کە خەریکە وەسفکردنی شتێکە کە “تایبەتمەندی ڕەزامەندی”ی هەیە. ئەمەش بەزۆری وەرگێڕدراوە بۆ “ڕازیکەر”. بۆ نموونە:

결과는 만족스러웠어요  = ئەنجامەکان جێگەی ڕەزامەندی بوون

만족스럽다 دەتوانرێت لە شێوەی بکەر_ بەرکار بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە مرۆڤ لە شتێکدا ڕازییە. بۆ نموونە:

저는 결과가 만족스러웠어요  = من لە ئەنجامەکان ڕازی بووم

저는 음식이 만족스러웠어요  = من لە خواردنەکە ڕازی بووم

لەم شێووی بکەر _ بەرکار _ هاوڵناوەدا دەتوانرێت بەرکار

لاببرێت و قسەکەر دەتوانێت ئاماژە بەوە بکات کە شتێک جێگەی ڕەزامەندی بووە (و بەم شێوەیە ڕازی بووە). بۆ

نموونە:

저는 만족스러웠어요  = من ڕازی بووم (شتێک ڕازی بوو…)

زۆر نیگەران مەبە لە جیاوازی نێوان وشەکانی وەک 실망하다 بەرامبەر 실망스럽다 و 만족하다  بەرامبەر 만족스럽다. من بەڕاستی دەچمە قووڵایی ئەم بابەتە، و ئەوە شتێک نییە کە بەڕاستی پێویستت بە نیگەرانی بیت چونکە زۆربەی وەک خەڵکی کۆریا جیاوازییەکەی نازانن مەگەر بەڕاستی بیری لێ نەکەنەوە.

واتایەکی تر لەگەڵ 스럽다،جیاوازییەکە زۆر کەمتر دوو مانا بەخشە چونکە وەشانی 스럽다 وشەکە سیفاتە، بەڵام وەشانی 하다 کارێکە کە دەتوانێت کار لەسەر بەرکارێک  بکات. بۆ نموونە:

저는 그 여자를 사랑해요  = من ئەو کچەم خۆشدەوێت

그 여자는 사랑스러워요  = ئەو کچە خۆشەویستە

نموونەیەکی دیکەی باشی –스럽다 بریتیە لە:

자랑하다 = (نیشاندان ( کار

자랑스럽다 = (شانازی (هاوڵناو

هەروەها لێرەدا, 자랑하다 کارە کە دەتوانێت کار لەسەر ناوێک بکات، بۆیە بەکارهێنانی زۆر سادەیە:

저는 저의 한국어 실력을 자랑했어요  = من کارامەییەکانی کۆریم پیشان دا/شانازیم کرد /دەرخاند

자랑스럽다 بەزۆری لە شێوەی بکەر – بەرکار – هاوڵناو بەکاردێت بۆ بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە کەسێک شانازی بە کێوە دەکات. بۆ نموونە:

저는 저의 딸이 아주 자랑스러워요   = زۆر شانازی بە کچەکەمەوە دەکەم

저는 학생들이 자랑스러워요  = شانازی بە قوتابیانەوە دەکەم

هەروەها باشە بزانیت کە لەبەر ئەوەی هەموو ئەم وشانەی ~스럽다 سیفاتن، دەتوانن ناوێکی داهاتووش وەسف بکەن (هەروەک هەر سیفاتێکی تر) بە دانانی ~ㄴ/은 لەسەر بنەچەی وشەکە. بۆ نموونە:

우리 딸은 사랑스러운 여자예요 = کچەکەمان کچێکی خۆشەویست/خۆشەویستە

هەروەها دەتوانرێت ~게 زیاد بکرێت بۆ کۆتایی بنەچەی –스럽다 بۆ گۆڕینی وشەکە بۆ ڕستەی ڕستە. بۆ نموونە:

그는 한국어를 자연스럽게 말해요 = ئەو بە شێوەیەکی سروشتی بە زمانی کۆری قسە دەکات

저는 그를 사랑스럽게 봤어요 = بە خۆشەویستیەوە سەیریم کرد

그는 실망스럽게 행동했어요 = بە شێوەیەکی نائومێدکەر مامەڵەی

کردووە (بە شێوەیەکی نائومێدکەر)

저는 일을 만족스럽게 끝냈어요

لە یەکەی یەکەمدا ١٢٥٠ ڕستەی نموونەیی هەیە.

هەموو نووسینەکان بەستراوەتەوە بە فایلێکی دەنگییەوە. دەتوانن لێرەدا هەموو ئەم فایلانە لە یەک پاکێجدا دابەزێنن.

چۆنە لەگەڵ تاقیکردنەوەی بچووکی وانەکانی ٩ – ١٦ زانیارییەکانمان لەسەر ئەو شتانەی کە لە ٨ وانەی ڕابردوودا فێرت بوویت تاقی بکەیتەوە.

ئەمڕۆ هیچ تاقیکردنەوەیەک نییە؟

پاشان با بەناو کۆمەڵە وانەکانی داهاتوودا بگەڕێم (وانەکانی ١٧ – ٢٥)

ئەگەر بتەوێت دەتوانیت ڕاستەوخۆ بچیتە وانەی ١٧یش! یان,