Menu Close

وانەی 12: یاریدەدەرەکانی کۆری 들, 만, 에서, 부터, 까지, (으)로

لێرە کلیبکە بۆ دەستکەوتنی پەرتووکی ڕاهێنان بۆ بەردەوامی دان بەم وانەیە

ڤیدیویەکانی خوارەوە بەردەستن بۆ بەهێزکردنی چەمکەکانی لەم وانەیدا فێرکراون:

ڕاهێنانی ڕستەکان , ڕێنووس ,پوختەی وانە

وشەکان

وشەکان جیاکراونەتەوە بۆ ناوەکان, کارەکان،هاوڵناوەکان وە هاوڵکارەکان بۆ مەبەستی ئاسانکاری.

فایلێکی PDF بە ڕێکوپێکی ئەم وشانە پیشاندەدات وە زانیاری زیاتر دەتوانرێت بدۆزرێتەوە لێرە.

تۆ ئەتوانیت هەموو وشەکانی ئەم وانەیە وە هەموو وشەکانی لە هەموو وانەکانی بەندی 1 بەیەک پاکێجی بیست و پێنج بدۆزێتەوە لە گەڕانی وشەکان.

 

ناوەکان
점원 = یاریدەدەر لە دوکان

배우 = ئەکتەر

= گەروو/ مل / گەردەن

소리 = دەنگ/ ژاژاوە

목소리 = دەنگ

의미 = مانا

상황 = بار/ بارۆدوخ

= مریشك / گۆشتی مریشك

문장 = ڕستە

기름 = بانزين/ ڕۆن/ چەوری

그들 = ئەوان

생활  = ژیان/ شێوازی ژیان

کارەکان:
속삭이다  = دەچرپێنێ / چرپە دەكات

복습하다 = پێداچوونەوە دەکات/ چاوپیاخشاندن

바꾸다 = دەگۆڕێت

유학하다  = لە دەرەوەی وڵات دەخوێنێت

넘어지다  = دەكەوێتە خوارەوە

독서하다 = پەرتووک دەخوێنێتەوە

출발하다  = کۆچ دەکات / جێدەهێڵێ / دەڕوات

마시다 = دەخواتەوە

내리다 = دادەبەزێت / هاتنەخوارەوە

나오다  = دەرکەوتن  / هاتنەڕوو

나가다 = (دەردەکەوێت (دەرەوە

쓰다  = سەری کەسێک دادەپۆشێت

모르다  = نازانێت

신청하다  = داوادەكات ( داواي بەکارخستن وەک کارمەند)

사다  = دەکڕێت / کڕین

팔다  = دەفرۆشێت/ فرۆشتن

هاوڵناوەکان:
얇다 = باريك بێت / تەنک بێت (باسی شتەکان نەک مرۆڤەکان )

적당하다 = مامناوەند بێت

어리다 = گەنج بێت

기쁘다  = دڵخۆش بێت

هاوڵکارەکان و وشەکانیتر:
= بەتەواوی

= کات / کاتێک

그때 = ئەو کاتە

= ئاراستە / لا

열심히 = ( بەباشی/ بە سەختی (کۆشش دەکات/دەخوێنێت

완전히 = بەتەواوەتی

=( چەند (لەگەڵ ژمێرەر بەکاردێت

 층 = زەمينە /نهۆم

بۆ لەبەرکردنی ئەم وشانە Memrise tool  بەکاربێنە.

لەوانە بتەوێت گوێ بیستی هەموو وشەکان بە یەک گۆرزە لە ڤیدیوی ڕاهێنانی وشەکان.

لێرە 1050 وشەی فەرهەنگی هەن لە بەندی 1. تۆ هەموو وشە فەرهەنگەکان بە فایلی دەنگیەوە بەستراون. تۆ ئەتوانیت هەموو فایلەکان بەیەک پاکێج داونڵود بکەیت لێرە.

 

 

پێشەکی

لە ئێستاداتۆ فێری هەندێک یاریدەدەرەکانی جیاوازی کۆری بوویت. یاریدەدەرەکانی هەتاوەکو ئێستا فێربوویتە: 는/은, 이/가, 를/을, 의 و  도.  زۆر یاریدەدەریتر هەن کە پێویستە فێربیت- وە ئەم وانەیە زۆرینەیان پیشاندەدات. لەم وانەیەدا تۆ دەربارەی ~들, ~만, ~에서, ~부터, ~까지 وە هەروەها  ~으)로) فێردەبیت! با دەستپێبکەین!

 

 

تێبینی یەکی گرنگ: لاببردنی بکەرەکە

یەک شت هەیە کە دەبێت پێت بڵێم ئەویش ئەوەیە خەڵکی کۆری زۆرجار بکەری ڕستە لادەبەن – بەتایبەتی کاتێک بکەرەکە/سەرباسەکە “من” بێت. خەڵکی کۆری حەزدەکەن ڕستەیەکان ئەوەندەی دەکرێت کورت بکەنەوە, وە ئەمە یەک رێگای خستنەرەی کردنی هەیە.لە زۆربەی بارۆدوخەکاندا, کاتێک بکەرەکە/ سەرباسەکە بۆی دەردەکەوێت لە ڕێگای بارۆدوخەکە, خەڵکی کۆری هەمووی لایدەبات لە ڕستەکە. بۆ نموونە, لەجیاتی وتنی:

저는 아침식사를 안 먹었어요 = من نانی بەیانیم نەخوارد

دەڵێن:

아침식사를 안 먹었어요 = نانی بەیانیم نەخوارد

هەردووکیان ڕستەی تەواون وە هەردووکیان دەتوانرێت بەکاربێن, بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوە بیت کە خەڵکی کۆری   بە تەواوی خۆیان لە بکەرەکە ڕزگار دەکەن لەکاتی قسەکردن. ئەمە جار بە جار دەکرێت بەدرێژایی وانەکانمان.

لەزمانی کوردیدا ( شێوەزاری سۆرانی) ئەمە باوە وە زۆربەی کات ئەگەر پێویست نەبێت جێهناوەکان بەکارنایێن چۆنکە جێناوی لکاو دیاردەکات بکەرەکە کەسی چەندەمە, بۆیە لەمەوبەدوا جار بەجار جێهناوەکان لادەبەم.

 

 

یاریدەدەرەکانی کۆری~ وە بەکارهێنانی لەگەڵ ژمێرەر

 

دەشێت پرسیارت لەخۆت کردبێت ” چون من شتێک دەکەمە کۆ؟” , هەتاکو ئێستا, من هیچ ئاماژەیەکم بە وشەکانی کۆم لە زمانی کۆریدا نەمکردووە. هۆکاری ئەمەش ئەوەیە چۆنکە خەڵکی کۆری بە دەگمەن جیاوازی نێوان تاک و کۆ دەکەن. بۆ نموونە, ئەگەر من بڵێم:

나는 사과를 샀어

ئەمە مانای ” من سێوێکم کڕی” دەدات یان ” من سێوم کڕی/ سێوەکانم کڕی” ئەمە شێتانە دەردەکەوێت بۆ کۆریەکان, بەڵام ئەمە ئەم شێوەیەیە کە دەکرێت لە زمانی کۆریدا. لە زۆربەی بارودۆخەکاندا, ناوەرۆکەکە ئاشکرا دەکات کە ئەگەر تۆ “سێوێکت” کڕیبێت یان ” سێوەکانت” کڕیبێت. ئەگەر زۆر ویستت روونی بکەیتەوە کە تۆ سێوێکت کڕیوە, تۆ ئەتوانیت بڵێیت:

나는 사과 한 개를 샀어 = من یەک سێوم کڕی / من سێوێکم کڕی

کاتێک مامەڵە لەگەڵ ناڕوونی ڕستەکانی تاک/ کۆ لە زمانی کۆریدا دەکەین هەروەها تۆ ئەتوانیش وشەی 몇 بەکاربێنیت کە شوێنی ژمارە دەگرێتەوە لەم نموونانەد: 두 개/두 명/두 번. کاتێک 몇 شوێنی ژمارەیەک بگرێتەوە لەم بارودۆخانەدا (몇 번/몇 명/몇 개), مانای ” هەندێک____” دەدات. بۆ نموونە, لە جیاتی وتنی: “나는 사과 한 개를 샀어” , تۆ ئەتوانیت بڵێی:

나는 사과 몇 개를 샀어 = من هەندێک سێوم کڕی

نموونەی زیاتر ( لەبیرت بێت کە 펜 한 개  و한 개의 펜  هەمان مانایان هەیە):

나는 몇 개의 펜을 샀어 = من هەندێک پێنووسم کڕی

나는 몇 명의 사람을 만났어 = من چاوم بە هەندێک خەڵک/ مرۆڤ کەوت

나는 학교에 몇 번 갔어 = من چەند جارێک چووم بۆ قوتابخانە

(لەبیرت بێت, 번 وەک هاوڵکار ڕەفتار دەکات – بۆیە پێویستی بە یاریدەدەر نیە پێوەبنووسێت)

بەهەرحاڵ, دەگەڕێمەوە بۆ ئەو شتەی ویستم بڵێم پێشووتر. ~들 دتوانرێت بە ناوەوە بنووسێتەوە بۆئەوەی ئەو ناوە بکاتە کۆ. هەرچەندە, زیادکردنی ~들 بە ناوێک کە ئاماژە بە کەسێک نەکات زۆر بەی کات ناسروشتیە. هەربۆیە, نائاسایی دەبێت شتێکی بەم شێوەیە بڵێی:

저는 사과들을 샀어요

لەجیاتی ئەوە, ~들 زۆربەی کات تەنها بە ناوەکەوە دەنووسێت ” کەس” (사람) یان وشەکانی دیکە لەگەڵ مانای خەڵک ( بۆ نموونە: ئەکتەرەکان, کرێکارەکان, پزیشکەکان, هەتادوای…)

의사들은 돈이 많아  = پزیشکەکان زۆر پارەیان هەیە

선생님은 내일 학생들을 만날 거야  = سبەینێ مامۆستاکە چاوی بە قوتابیەکان دەکەوێت

배우들은 그들의* 영화를 보통 좋아하지 않아 = ئەکتەرەکان زۆربەی جار فیلمەکەی خۆیان بەدڵنییە

*بە زیادکردنی یاریدەدەری خۆیەتی 의 لە 그들 ( ئەوان) دەبێتە 그들의 ( هی ئەوان)

 

 

یاریدەری کۆری ~(تەنها)

یاریدەدری ~만 زۆر باوە وە مانای ” تەنها” هەیەتی. دەتوانرێت ڕاستەوخۆ لە ناوێك بنووسێتەوە بۆ دەربڕینی ” تەنها(ئەو ناوە).” بۆ نموونە:

나는 물만 마셔 = من تەنها ئاو دەخومەوە

دەتوانرێت بە بکەر یان بەکاری ڕستەوە بنووسێت, وە لەهەر باڕۆدوخێکدا شوێنی یاریدەرەکەی کە بە ئاسایی لەوێ دەنووسێتەوە  (~은/는 or ~을/를) یان بۆ نموونە:

나만 그 여자를 좋아해 = تەنها من ئەو کچەم خۆشدەوێت

나는 그 여자만 좋아해 = من تەنها ئەو کچەم خۆشدەوێت

나만 사과를 샀어 = تەنها من سێوەکانم کڕی

나는 사과만 샀어 = من تەنها سێوەکانم کڕی

تۆ ئەتوانیت جەخت لەسەر ئەوە بکەیتەوە کە تۆ تەنها یەک سێوت کڕی ( یان هەر ژمارەی شتێکی تر) بە دانانی ~만 لەسەر ژمێرەرێك:

나는 사과 한 개만 샀어 = من تەنها یەک سێوم کڕی

저는 차 두 대만 있어요 = من تەنها دوو ئۆتۆمۆبیلم هەیە

저는 친구 한 명만 만났어요 = من تەنها یەک هاوڕێم بینی

من جارێک وتم لە وانەی 3 دا, بەڵام شتێکە کە فێرکارەکانی زمانی کۆری زۆربەی جار لەبیر دەکەن: کاتێک کارێک بە 하다 کۆتای بێت, بەشی پێش 하다 زۆر بەی کات شێوەی ناوە لەو کارە. نموونەکانی پێشتر دام:

성공하다 =  سەردەكەوێ
성공 = سەڕکەوتن

말하다= قسەدەکات
말 = وشە/ وتار

성취하다 = دەستدەکەوێت
성취 = دەستکەوتن

لەگەڵ ئەم وشانە, بەشەکەی پێش 하다 دەتوانرێت جیابکرێتەوە لە 하다 بۆ ئەوەی شێوەی ناو دروستبکات لە کارەکە. کەواتە “하다,”  مانای ” دەکات” دەتوانرێت لەسەر ئەو ناوە کاربکات ( من کۆشش دەکەم = من دەخوێنم). قورسە روون بکرێتەوە, بەڵام سەیری نموونەکان بکە:

나는 공부했어 =  من خوێندم
나는 공부를 했어 = من کۆششم کرد / من سەعیم کرد

ئەم دووانە ڕێک مانای هەمان شت دەدەن, هەرچەندە لە نموونەی دووەم دا, 공부 وەک ناوێکی تەنها بەکار هاتووە. بۆچی  هەموو ئەمە گرنگە؟ گرنکە چۆنکە ئێستا ئەتوانیت وەک ناوێکی ئاسایی مامەڵە لەگەڵ 공부 بکەیت, کە ئەمە مانای ئەوە دەدات کە تۆ ئەتوانیت 만  پێیەوە بنووسێنیت:

저는 공부만 했어요 = من تەنها سەعیم کرد / من تەنها خوێندم

저는 어제 일만 했어요 = دوێنێ, من تەنها ئیشم کرد

ئاگاداربە تەنها لەبەر ئەوەی وشەیێک بە 하다 کۆتای بێت, مانای ئەوە نادات کە تۆ ئەتوانیت ئەمە بکەیت. بۆ نموونە, زۆر لە هاوڵناوەکان بە 하다 کۆتای دێن ( بۆ نموونە: 행복하다: دڵخۆش) بەڵام ئەمە:

저는 행복만 해요 = من تەنها دڵخۆشم _ بە درووستی مانایەکی زۆر نادات

هەروەها زۆربەی کارەکان بە 하다 کۆتای نایێن وە تەنها بە 다 کۆتای دێن ( بۆ نموونە: 가다, 먹다, 보내다). ڕێگای گۆڕینی ئەو کارانە بۆ شێوەیەک کە ڕێگە بدات بە نووساندنی ~만 لە وانەی 29 گفتۆگو لەسەری دەکرێت.

نموونەکانی سەرەوە پیشاندەدات کە ~만 بە ناوەکانەوە بنووسێت, بەڵام بەڕاستی دەتوانرێت بە شتی هەمەجۆری فراوانەوە بنووسێت _ لەنێوانیاندا ڕێسا رێزمانەکان و یاریدەدەرەکانی دیکە, کە دوای چەند وانەیەکیتری بنچینەکانی کۆری  دێینە سەر باسکردنی.

کاتێک ~만 بە شتەکانی ئاڵۆزترەوە دەنووسێت, زۆر بەی کات بە شوێنی ناگرێتەوە بەڵکو بەسەردا تێپەڕدەبێت. مەبەستم ئەوەیە کە کاتێک ~만 بە بکەر یان بەرکارەوە دەنووسێت ~을/를 یان ~은/는  لادەبرێت. هەرچەندە, کاتێک ~만 بە شتێکی ترەوە دەنووسێت, هەمووشتێك زۆربەی جار لە شوێنی خۆی دەمێننەوە.

من ئێستا پیشاندەدەم چۆن بە  یاریدەدەری ~에  کە پێشتر باسمان کردووە, وە لە وانەکانی دواتر بە  بەدوای یاریدەدەرەکانی دیکەش دەکەوێت.

우리는 학교에만 갔어요 = ئێمە تەنها ڕۆیشتین بۆ قوتابخانە

학생들은 교실 안에만 있어요 = قوتابیەکان تەنها لە پۆلەکەی خۆیانن

저는 밤에만 운동해요  = من تەنها بە شەو مەشق دەکەم

저는 커피를 낮에만 마셔요  = من تەنها لە ڕۆژدا قاوە دەخومەوە

저는 그 여자를 그때만 사랑했어요 = من تەنها ئەو کاتە ئەو کچەم خۆشدەویست

کاتێک 그때 بەکاردێنین, ~에 بە زۆری لادەبرێت چونکە دەتوانرێت وادابنرێت.

تۆ ئەتوانیت ببینیت لە بەکارهێنانی هێماکانی کۆری لەم ڤیدیوی یوتوبدا

 

 

یاریدەری زمانی کۆری ~에서

فێرخوازەکانی بیانی زمانی کۆری زۆرجار زۆر سەرلێشێواون کە دەبێت کەینێ ~에서 لە جیاتی ~에, هەر وەک هەردووکیان شوێن پیشاندەدەن. ~에서 بەکاڕدێت بۆ پیشاندانی شوێن کە تێیدا بەکەرەکە شتێک دەکات.

بۆ نموونە:

저는 학교에서 공부할 거예요  = من لە قوتابخانە دەخوێنم / سەعی دەکەم

저는 저의 친구를 병원에서 봤어요 = من هاڕێکەم لە نەخۆشخانە بینیم

저는 남편을 공원에서 만날 거예요 = من لە پارکەکە چاوم بە هاوسەرەکەم/ مێردەکەم دەکەوێت

저는 한국어를 산속에서 배웠어요 = من لە کۆریا فێری زمانی کۆری بووم

هەتاوەکو یارمەتیت بدەم لە بەمەبەستی ~에서 تێبگەیت, من دەمەوێت جیاوازی لەنێوان ~에 وە ~에서 درووستبکەم. هەر وەک وتم, ~에서 بەکاڕدێت بۆ دیاریکردنی شوێن کەتێیدا بکەر شتێک دەکات.

ئەمە مانای ئەوە نادات کە ئەمە شوێنەکەیە کە ئەو دەڕوات بۆی

ئەمە مانای ئەوە نادات کە ئەمە شوێنەکەیە کە ئەو سەیری دەکات

ئەمە مانای ئەوە نادات کە ئەمە شوێنەکەیە کە ئەو شتێک لە شوێنی دادەنێت

ئەمە مانای ئەوە نادات کە ئەمە شوێنەکەیە کە ئەو شتێک لەناو شێوێنی دادەنێت

هەموو شوێنەکان لە نموونەکانی سەرەوە پێویستی بە یاریدەدەری  “~에” دەبێت بۆ پیشاندانی شوێنەکە.

~에서 لەلایەکی دیکەوە ئاماژە بە شوێنی بکەرەکەی لێیە دەکات – کە کار لە ناو ڕستەدا دەکات – ئەو کاتەیە  کە لە ڕاستیدا کردارەکە دەکات. با سەیری نموونەی خوارەوە بکەین:

저는 건물에 간판을 봤어요

لەناو ئەم ڕستەیەدا، کوانێیە بکەری (저) کاتێک کرداری (보다) دەکات؟ 에서 بەکارنەهاتووە لەم ڕستەیەدا, بۆیە نەزانراوە بکەرەکە لەکوێ بوویە کاتێک ئەو هێماکەی بینیوە. لەوانەیە لە دەقەکەوە زانراو بێت, بەڵام ئەم ڕستەیە تابیەتە باسی ناکات. هەر بۆیە, کەسەکە دەڵێت ئەو هێماکەی بینیوە بە ”  لەسەر بینایەتەکە” _ هەروەک ئەوەی وایە کە ئەو بەردەمیدا ڕۆیشتووە  وە هێماکەی کە لە بینایەکەوە بەشێوەیەک پێوە نووساوە بینیووە. کردارەکە لە/ لەسەر/ لەناو بینایەکە نە ڕوویداوە. تەنها شوێنەکەیە کە تێیدا ئەو بینیویەتی.

بەپێچەوانەوە, سەیری ئەم ڕستەیە بکە:

저는 건물에서 간판을 봤어요

لەم ڕستەیەدا, کوانێ بکەری (저) کاتێک کرداری (보다) دەکات؟ ~에서 بە  “건물”  نووسراوە, بۆیە, بکەرەکە لەناو بینایەکە بوو وە هێماکەی بینیوە.

نموونەیەکی تر:

저는 병을 탁자에 놓았어요

لەناو ئەم ڕستەیەدا, کوانێ بکەری (저)  کاتێک کرداری (놓다) دەکات؟ ~에서 لەم ڕستیەدا بەکار نەهاتووە, بۆیە نەزانراوە کە بکەرەکە لەکوێ بووە کاتێک ئەو بۆتڵەکە لەسەر مێزەکە داناوە. لەوانەیە لە دەقەکەوە زانراو بێت, بەڵام ئەم ڕستەیە تابیەتە باسی ناکات. هەر بۆیە, کەسەکە دەڵێیت کە ئەو بۆتڵەکەی داناوە “سەر مێزەکە.”

بەپێچەوانەوە, سەیری ئەم نموونەیە بکە:

저는 병을 탁자에서 놓았어요

ئەم ڕستەیە بێمانایە. ئەمە دەردەخات کە کردارەکە لە ڕاستیدا لەسەر/ لەناو مێزەکە ڕوویداوە. واتە, بەشێوەیەک بکەرەکە لەناو مێزەکەیە کە بۆتڵەکە لەشوێنێک دانراوە. بەڵام ڕستەکە زۆر بێمانایە کە تەنانەت دەرناخات بۆتڵکەکە لە کوێ دانراوە. دەکرێت وەربگێڕێتەوە بۆ شتێکی بەم شێوەیە ” کاتێک من لەناو مێزەکە بووم, بۆتڵکەم لە مێزەکەم دانا” زۆر بە وەڕگێرانەکەوە خەریک مەبە چونکە  ئەستەمە رستەیەک وەربگێڕیت کە مانا نادات.

هەرچەندە,  چونکە ~에서 دەتوانرێت بەکاربێت دەرخستنی بکەرەکە لەکوێ کریارەکە دەکات, وە چۆنکە ~에  دەتوانرێت لە ناو ئەم ڕستەیەدا بەکاردێت بۆ دەرخستنی ئەوەی بۆتڵکە لە کوێ دانراوە, هەردووکیان ~에 وە ~에서 دەتوانرێن لەناو هەمان ڕستەدا بەکاربێن. بۆ نموونە:

저는 방에서 탁자에 병을 놓았어요 = من بۆتڵکە لە سەر مێزەکە لە ژوورەکە دامنا

ئەمە هەمان هۆکارە کە یاریدەرەی ~에 لە شوێنەکەی کە کەسەکە دەڕوات دانراوە. بۆ نموونە, ئەگەڕ من شتێکی وەک ئەمە بڵێم:

 저는 한국에서 갈 거예요

(ئەم ڕستەیە درووستە, بەڵام دەڵێت کە کەسەکە کۆریای بەجێهێشتووە چونکە کرداری “چوون” (가다) ڕوویداوە لە/ لەناو کۆریا) ئەم فرمانە دواتر باسدەکرێت.

لەجیاتی ئەوە, تاوەکو  دەریبخەیت کە  شوێنیەکەی بۆی دەچیت ( وە, بۆیە , نە لە ئێستادا, لەناو/ لە ), دەبێت ~에 بەکاربێنیت. بۆ نموونە:

저는 한국에 갈 거예요 = من دەڕۆم بۆ کۆریا

~에서هەروەها دەتوانرێت بە شونێنکەوە بنووسێت کە هاوڵناوێک “ڕووبدات”. وشەی “روودەدات” ڕێگایەکی خراپە بۆ وەسفکردنی ئەمە( چونکە هاوڵناوەکان ڕوونادەن, بەڵام من دەتوانم بیر لە وشەیێکی باشتر بکەمەوە. هەروەک چونک کارێک لەگەڵ بکەر بەکاڕدێت….:

저는 잤어요 = من نووستم

… وە شوێنێک لەم ڕستەدا دەتوانرێت بەکاربێت بۆ دەرخستنی ئەوەی لەکوێ کردارەکە ڕوویداوە.

저는 집에서 잤어요 = من لە ماڵەوە خەوتم

بەهەمان مانا, هاوڵناوەکان دەتوانرێت لەگەڵ بکەر بەکاربێت…:

과일은 비싸요 = میوە گرانە

… وە شوێنێک دەتوانرێت لەناو ئەم ڕستەیەدا بەکاربێت بۆ دەرخستنی کەی هاوڵناوەکە “ڕوویداوە”:

과일은 한국에서 비싸요 = میوە لە کۆڕیا گرانە

لێرە هەندێک نموونەیەی دیکەن:

저는 학교에서 주웠어요  = لەقوتابخانە سەرمام بوو

고등학교는 한국에서 어려워요 = قوتابخانەی ئامادەی لە کۆریا قورسە

녹차는 한국에서 유명해요 = چای سەوز لە کۆریا بەناوبانگە

من نامەوێت زیاتر نموونەت بدەم چونکە تاوەکو ڕستەکانی تەواو سرووشتی درووست بکەیت, پێوستی بە بەکارهێنانی ئەوانی دیکەیە, رێزمانی ئاڵۆزتر کە هێشتا پێت نەناسێنراوە. بۆ ئێستا, هەڵدە ئەم فرمانە تایبەتەی ~에서 تێبگەیت وە چۆن بەکاردەھێنرێت بۆ دیاریکردنی شوێنی کار یان هاوڵناوێک کە “ڕووی دابێت”.

هەروەها تێبینی ئەوە بکە کە کاتێک شوێنی شتێک لەکوێیە بە بەکارهێنانی 있다, دەبێت ~에 لەجیاتی ~에서 بەکاربێنیت. بۆ نموونە:

저는 집에 있어요 = من لە ماڵم

저는 차  안에 있어요 = من لەناو ئۆتۆمۆبیلەکەم

بەکارهێنانی دیکەی سەرەکی ~에서 مانای گشتی ” لە” هەیەتی. لە زۆربەی باڕۆدوخەکانی بنەڕەتیدا, دەتوانرێت بەکاربێت بۆ دیاریکردنی شوێنەکەی کە بەکەرەکە بەجێدەهێڵێت. ئەمە ئەو بەکارهێنانەیە کە پێشتر ئاماژەم پێکرد. بۆ نموونە:

저는 한국에서 갈 거예요 = من لە کۆریا دەڕۆم

다음 버스는 저 정류장에서 출발할 거예요  = پاسی دابێت لە ئەو وێستگەیە دەکەوێتەڕێ

ئەم هەمان بەکارهێنانە دەتوانرێت لەسەر زۆر سیناریۆی ئاڵۆزتر جێبەجێ بکرێت کە چونیەکن لەگەڵ ” جێهێشتن”. بۆ نموونە:

کاتێک لەشتێک دادەبەزێیت ( پاس/ شەمەندەفەر):

저는 서울역에서 내릴 거예요 = من لە وێستگەی سیئول دادەبەزم

کاتێک شتێک/ کەسێک دێت/دەڕوات/ کرابێتەوە دەرەوە لە شتێک:

학생은 교실에서 나왔어요 = قوتابیەکە لە پۆلەکە هاتە دەرەوە

هەروەها ئەتوانیت ئەمەش بەکاربێنیت بۆ دیاریکردنی وڵاتەکەی ( یان هەر شوێنێکی دیکە, لەبەر ئەو شتە) کە تۆ لێی هاتوویت. لە زمانی کوردیدا, ئێمە دەڵێین ” من لە کەنەدا هاتووم/ من خەڵکی کەنەدام) بەڵام لە زمانی کۆریدا دەبێت (هەروەک لە زمانی کوریدا) شێوەی ڕابردووی “هاتن” دەبێت بەکاربێت:

저는 캐나다에서 왔어요  = من لە کەنەدا هاتووم

من نامەوێت لێرە بەردەوامی بە قسەکردن بدەم, بەڵام یەکێک لە شتەکان بێزارم دەکات ئەوەیە کە لە پەرتووکی قوتابخانە کە فێردەکرێت “저는 ___에서 왔어요” یە,  لەوانەی یەکەم یان دووەم بەر لە هەر بابەتێکی ڕێزمان لە ناو ئەو ڕستانەی فێرکراون. کاتێک لە سەرەتا من دەستم بە فێربوونی زمانی کۆری کرد, من پەرتووکێکی قوتابخانەم هەبوو کە لەیەکەم لاپەڕەدا  “저는 ____에서 왔어요”  فێرمی کرد. بەبێ ڕوونکردنەوەی بۆچی 저 لەجیاتی  나 من بەکارمدەهێنا, بۆچی 는 بەکارمدەهێنا, 에서 مانای چیە, 오다 مانای چیە, چۆن/ بۆچی 오다 دەگۆڕێت بۆ 왔다, چۆن/ بۆچی 왔다 دەگۆڕێت بۆ 왔어요. بەڵام من لە باسەکە لامدا…

هەروەها گرنگە بزانیت کە کەی ~에서 لە وشەکانی 여기/거기/저기  ( لێرە, لەوێ, لەودیو) باوە کە بنووسیت/ بڵێیت:

여기에서 لەجیاتی 여기서

거기에서 لەجیاتی 거기서

저기에서 لەجیاتی 저기서

زیاد لە نموونەکانی بەردەستکراون, زۆر ڕێگای تر هەن کە تێیدا ~에서 دەتوانرێت بەکاربێت بۆئەوەی مانای “لە” بدات خوارەوە پیشاندانی فیلمێکی سینەماییە هی ڕێگای زیاتری ~에서 دەتوانرێت بەکاربێت بۆ ئەوەی مانای ” لە” بدات, بەڵام من هەندێک لە شێوەکانی ڕێزمان بەکارم هێناوە کە هێشتا نەناسێنراون. نووسینی هەندێک تێبینی لەم جۆرە ڕستانە لەوانەیە یارمەتیت بدات کاتێک دواتر ڕستەکانی وەک ئەمە دەبینیت.

저는 학교에서 멀리 살고 있어요 = من دوو لە قوتابخانە دەژیم

1에서 10까지 센다 =  لە 1تا 10 بژمێرە

그들은 많은 후보자들 중에서 저를 뽑았어요 = لە نێوان زۆر لە کاندیدەکان مانیان هەڵبژارد

1시에서 2시까지 오세요 =  تکایە لە کاتژمێر 1:00 بۆ 2:00 وەرە

10에서 5를 뺀다 = کەمکردنی 5 لە 10

هەروەک دەبینیت, ‘لە’ ( لە زمانی کوردیدا) هەروەها زۆر بەکارهێنانی هەیە. کاتێک وشەیەک زۆر مانای هەبێت لە زمانی کۆریدا_ وە وشەی هاوشێوەی کوردیش زۆر مانای هەبێت _ شارەزابوون لە بەکارهێنانەکە دەکرێت بەرەنگاری کردن بێت, بەڵام خەڵاتکردنەش کاتێک هەمووی پێکەوە دێت.

 

 

یاریدەدەرەکانی کۆری ~부터 و~까지

دوو لە یاریدەدەرەکانی کۆری زیاد کە دەبێێت بیانزانیت ~부터 و ~까지 یە.

~까지 دەتوانرێت لە رستەکاندا بەکاربێت لەگەڵ یان بەبێ ~에서 بۆ ئەوەی مانای ” بۆ/ هەتاوەکو شوێنێک/ کات” هەبێت. بۆ نموونە:

3시까지 기다릴 거예요 = هەتا کاتژێر 3 چاوڕێدەبم

그 여자를 지금까지 좋아했어요  = ئەو کچەم هەتاوەکو ئێستا خۆشنەدەویست

저는 그 회사에서 5월까지 일할 거예요 = من هەتا مانگی ئایار لەو کۆمپانیایە ئیش دەکەم

저는 그때까지 김치를 먹지 않았어요 = من هەتا ئەوکاتە کیمچیم نەخواردبوو

저는  오늘 이 책을 여기까지 읽었어요  = ئەمرۆ, هەتاکو ئێرە ئەم پەرتووکەم خواند

저는 한강까지 달렸어요 = من هەتا ڕووباری هان ڕامکرد

~부터یاریدەدەرێکە کە زۆرجار تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ ~에서 چونکە هەردووکیان بە”لە” دەتوانرێت وەربگێڕێتەوە وە بەڕواڵەت هەمان بەکارهێنانیان هەیە. تۆ پێشتر فێربوویت کە یەکێک لە بەکارھێنەرانی ~에서 دیاریکردنی شوێنەکەی کە کردارێک بەجێدەهێڵێت. بۆ نموونە:

우리는 집에서 출발할 거예요 = ئێمە لە ماڵەوە دەڕۆین

~부터 زۆر چۆنیەکە, بەڵام ئەو بەتایبەتی شوێنەکە دیاردەکات (یان کات) کە تێیدا شتێک لێی دەستپێدەکات. ئەگەر ئێمە سەیری ئەم ڕستیە بکەین:

나는 인천에서  서울까지 갈 거야 = من لە ئینجۆنەوە دەڕۆم وە دەچم بۆ(تاوەکو) سیئۆل

یاریدەدەری ~에서 ئەو کەسە دەناسێنێت کە لە  인천 کەوتووتەڕێ. لە بیردۆزدا, ئەمە دەکرێت ئەمە وەک خاڵی دەستپێک ببینرێت. هەربۆیە, ئەم ڕستەیە دەتوانرێت بەم شێوەیە بنووسرێت:

나는 인천부터 서울까지 갈 거야  = من لە ئینجۆنەوە دەچمە سییئۆل / بۆ سیۆل دەڕۆم

ئەم دوو ڕستانە( سەرەڕای جیاوازی کەمی “کەوتنەڕێ” وە “دەستپێکردن” ) بە شێوەیەکی بنەڕەتی وەک یەکن. لەهەردوو حاڵەتەکاندا,  بکەڕەکە لە ئینجۆن بۆ سیئول دەڕوات, هەردووکیان درووستن, بەڵام زۆربەی خەڵکی کۆری پێیان باشترە ~에서 بەکاڕبێنن کاتێک باسی شوێن دەکەن کە تێیدا شتێک دەستپێدەکات/ دەکەوێتەڕێ.

بۆ نموونە, من ئەم دوو ڕستانە پیشانی کەسێکی کۆریم دا وە داوای روونکردنەوەی جیاوازیانم کرد:

다음 버스는 저 정류장에서 출발할 거예요 = پاسی داهاتوو لەو وێستگەیە دەکەوێتەڕێ/ دەڕوات

다음 버스는 저 정류장부터 출발할 거예요= پاسی داهاتوو لەو وێستگەیەوە دەڕوات

ئەو وتی : “هی یەکەم زیاتر سروشتی تر دەردەکەوێت” وە هی دووەم  ئەو وتی وا دەردەکەوێت هەروەک ئەوە وایە شوێنی پاسەکەی لێ دەڕوات گەراجی پاسە… وەک ڕێک خاڵی دەستپێکی پاسەکە. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا, سرووشتیتر دەبێت ئەگەر ڕستەی یەکەم بڵێیت.”

لەجیاتی ~부터, بە باوی بە کاتەوە دەنووسێت بۆ دیاریکردنی کەی شتێک دەستپێدەکات. بۆ نموونە:

저는 어제보다 아팠어요 = لە دوێنێەوە نەخۆشم

저는 내일부터 한국어를 공부할 거예요 = من لە سبەینێوە  زمانی کۆری دەخوێنم

내년부터 우리는 서울에서 살 거예요 = لە ساڵی داهاتووەوە ئێمە لە سیئۆل دەژین

저는 3시부터 학교에 있을 거예요 = من لە کاتژمێر سێ لە قوتابخانە دەبم

저는 작년부터 한국어를 배웠어요 = لەپارەوە من فێری زمانی کۆری بووم

زۆر باوە کە ~까지 ببینیت لە هەمان ڕستەدا بەکاربێت هەروەک ~부터. لێرە, ~부터 خاڵی دەستپێک دیاریدەکات وە ~까지 خاڵی کۆتای دیاریدەکات. بۆ نموونە:

저는 아침부터 밤까지 공부했어요 =  بەیانیەوە تا شەو من تەنها سەعیم دەکرد / خوێندنم دەکرد

나는 캐나다에 1일부터 8일까지 있을 거예요 = من لە یەکی مانگ تا هەشتی مانگ لە کەنەدا دەبم

باوە کە ببینیت 부터 بە 처음 وە نووسابێت بۆ وەڕگێرانی شتێکی بەم شێوەیە ” لەسەرەتاوە”. بۆ نموونە:

그들은 저를 처음부터 싫어했어요  = لەسەرەتاوە ئەوان منیان خۆشنەویست / لە سەرەتاوە حەزیان لێم نەبوو

우리는 그 일를 처음부터 시작할 거예요 = ئێمە لەسەرەتاوە دەست بە ئیشکە/ ئەرکەکە دەکەین

کاتێک بەکاردەھێنرێت بۆ وتنی ” لەسەرەتاوە تا کۆتای ” وشەی “끝” بە زۆری بەکاردێت بۆ وتنی ” کۆتای”. بۆ نموونە:

저는 그 상황을 처음부터 끝까지 몰랐어요 = من لە سەرەتاوە تا کۆتای ئەو دۆخەم نەدەزانی

저는그것을 처음부터 끝까지 복습했어요 = من لە سەرەتاوە تا کۆتای پێداچوونەوەم بەوشتەدا کرد

저는 그 책을 처음부터 끝까지 읽었어요 = من لە سەرەتاوە تا کۆتای ئەو پەرتووکەم خوێندەوە

 

 

)) ~ یاریدەری کۆری

یاریدەری کۆری ~(으)로  دەتوانرێت لە ناوەکان زیادبکرێت لەگەڵ چەند مانایەکی جیاواز. یەکێک لە ماناکان ئەوەیە کە دەریبخەیت بە چ ئامێر/ ئامڕاز/شێواز شتێک هەڵگیراوە. هاوتای کوردیەکەی ئەمەیە:

بە پێنووس بنووسە

بە ئۆتۆمۆبیل بڕۆ بۆ دوکان

بە پێ بڕۆ بۆ قوتابخانە

بە دار خانوویەک دروست بکە

ئەم مانایەی ~(으)로 لەزۆر حاڵەتەکاندا بەکاردێت ئەستەم دەبێت هەموویان بخرێنە لیستێکەوە. هەرکە ئاسودە بوویت لەگەڵ نموونەکانی سادەی ئەم بەکارهێنانە. بە هێواشی تێدەگەیت کەی دەبێت بەکاربێت لە هەموو بارۆدوخەکاندا.

~로زیادەکرێت لە وشەکانی بە بزوێن کۆتای دێن, لەکاتێکدا ~으로 لە وشەکانی بە نەبزوێن کۆتای دێن زیاد دەکرێت. ~로 هەروەها لە وشەکانی بە ㄹ کۆتای دێن زیاد دەکرێت. تەنها هۆکار بۆ ئەم جیاوازییە ئەوەیە بۆ ئاسانکردنی وتنیان. ئەگەر بڵێیت  “것로”  دوولەت کردنێک هەیە کە زمانت ناتوانێت بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە 것 بۆ ~로  بڕوات – بۆیە دەگۆڕدرێت بۆ 것으로.

나는 우리 집을 나무로 지었어요 = من بە دار خانووەکەمانم دروست کرد / خانوەکەمان لە دار دروست کرد

배로 제주에 갈 거야 =  من بە بەلەم /پاپۆر دەچمە

جێ-جو

저는 그것을 손으로 만들었어요 = من ئەو شتەم بە دەستەکانم دروست کرد

لە هەمان ڕووەوە ~(으)로 دەتوانرێت بەکاربێت بۆ ئاماژەدان بەو زمانەی کە شتێک قسەی پێدەکرێت. لێرە, هەروەک لە هەندێک نموونەکانی سەرەوەدا, زمان وەک ئامرازێک کاردەکات کە شتێک تێیدا دەگەیەنرێت. بۆ نموونە:

저는 그 문장을 한국어로 말했어요 = من ئەو ڕستەیەم بە زمانی کۆری وت

저는 그것을 영어로 할 거예요 = من ئەوە بە ئینگلیزی دەڵێم

هەروەها بەکاردێت بۆ دیاریکردنی ئەوەی خواردووتە  بۆ ژەمێکی دیاریکراو:

저는 아침식사로 밥을  먹었어요 = من بۆ نانی بەیانی برنجم خوارد

저는 보통 점심식사로 과일만 먹었어요 = من بە زۆری تەنها بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ میوە دەخۆم

ئەگەر کەسێک کردارێک بکات لە ڕێزێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە خەڵکی تردا, تۆ ئەتوانیت ~(으)로  بۆ ئاماژەدان بە  فەرمانی شتێک  ئەنجامدراوە بە لکاندنی لە ژمارە + 번째. بۆ نموونە:

저는 그것을 두 번째로 했어요  = من هی دووەم بووم کە ئەو کارەم کرد ( من کەسی دووەم بووم کە ئەو کارەم  کرد )

저는 학교에 두 번째로 왔어요 = من هی دووەم بووم کە هاتمە قوتابخانە ( من کەسی دووەم بووم  کە بێمە قوتابخانە )

저는 그것을 첫 번째로 할 거예요 = من سەرەتا ئەنجامی دەدەم

مانایتری سەرەکی ~(으)로  بریتییە لە ئاماژەدان بەو ئاراستەی کە شتێک تێیدا ڕوودەدات. ئەمە هەندێکجار هەمان مانای هەیە وەک ” 에”. بۆ نموونە:

저는 집으로 갈 거예요  = من بە ئاراستەی ماڵەوە دەڕۆم ( بەسادەی “من دەڕۆم بۆ ماڵەوە) ,کە هەمان شت دەبوو وەک :

저는 집에 갈 거예요   =  من دەڕۆم بۆ ماڵەوە

~(으)로 زۆربەی جار دوای ~쪽 زیاد دەکرێت بۆ دروستکردنی  “~쪽으로”.

~쪽 دەتوانرێت بەکاربهێنرێت دوای هەندێک لە ناوەکان و هەندێک لە وشەکانی ئاراستە( سەرەوە/ خوارەوە/ ڕۆژهەڵات/ ڕۆژئاوا/هتد بە واتای ئاراستەی _ _ _ _.”

그쪽= بەو ڕێگایە/ ئاڕاستە

위쪽 = ئاڕاستەی سەرەوە

사람 쪽 =.. ئاراستەی مرۆڤەکان,هتد

بۆ ئەوەی ڕستەکانی وەک ئەمە درووست بکەیت:

저의 친구는 쪽으로 갔어요 = هاوڕێکەم بەو ڕێگایە ڕۆیشت

학생들은 교실 쪽으로 걸어요 = خوێندکارەکان بەرەوە / بە ئاراستەی پۆلەکەیان دەڕۆن

سەرنج بدە جیاوازی نێوان ئەم دووانە:

저는 집 안 쪽으로 달렸어요 = من ڕامکردە ناو ماڵەکە

저는 집 안에서 달렸어요  = من لە ناو ماڵەکە ڕامکرد

لە نموونەی یەکەمدا، تۆ ڕادەکەیت بۆ ناو ماڵەکە/بە ئاراستەی ‘لە ناو ماڵەکەدا’. لە نموونەی دووەمدا، تۆ

ڕا دەکەیت لە ناو ماڵەکەدا

ئەمە هێمایەکی کۆرییە کە کە بەکاردەهێنرێت بۆ ئاگادارکردنەوەی گەشتیارەکان/ نەفەرەکان کە دەرگاکە “بە ئاراستەی ناوەوە” دەکرێتەوە بە وتنی “안쪽으로”!

سەیری شیکردنەوەی ڕێزمانەکە و ئەو وشانەی لەسەر ئەم هێمایە دەدۆزێتەوە بکە

ئەمە هێمایەکی کۆریە کە بەکاردەهێنرێت بۆ ئاماژەکردن بەوەی کە دەبێت “بە ئاراستەکە”ی خوارەوە /بۆ خوارەوە نەڕۆیت بە وتنی ” 아래로.”

سەیری شیکردنەوەی ڕێزمانەکە وە ئەو وشانەی کە لەسەر ئەم هێمایە دەبینرێت بکە

ئەوە بۆ ئەم وانەیەیە! من ویستم چەند یاریدەدەرێکی تر باسم بکەم , بەڵام ئەم وانەیە لە ئێستاوە زۆر زۆری تێدایە! لە وانەی داهاتوودا زیاتر لەم یاریدەدەرە باوانەتان پێ ئاشنا دەکەم. تا ئەو کاتە، پێش ئەوەی بچیتە پێشەوە، دڵنیابە کە پێداچوونەوە بەم وانەیەدا دەکە!

!باشە، من تێگەیشتم, بمبە بۆ وانەی داهاتوو

یان,  بۆ دەستکەوتنی پەرتووکی کار بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم وانەیەدا بڕوات لێرە کلیبکە

یەکەی یەکەمدا 1250 ڕستەی نموونەیی هەیە.

هەموو نووسینەکان بەستراوەتەوە بە فایلێکی دەنگییەوە. دەتوانن لێرەدا هەموو ئەم فایلانە لە یەک پاکێجدا دابەزێنن.