Menu Close

وانەی 11: 동안, چرکەکان, خولەکەکان, کاتژمێرەکان, مانگەکان, ساڵەکان

لێرە کلیبکە بۆ دەستکەوتنی پەرتووکی ڕاهێنان بۆ بەردەوامی دان بەم وانەیە

ڤیدیویەکانی خوارەوە بەردەستن بۆ بەهێزکردنی بیرۆکەکانی فێرکراون لەم وانەدا:

ڕاهێنانی ڕستەکان ,ڕێنووس, پوختەی وانە

وشەکان    

مانگەکانی ساڵ:

1 월 (일월) =  مانگی 1

2 월 (이월) = مانگی 2

3 월 (삼월) = مانگی 3

4 월 (사월) =  مانگی 4

5 월 (오월) =  مانگی 5

6 월 (유월) =  مانگی 6*

7 월 (칠월) =  مانگی 7

8 월  (팔월) =  مانگی 8

9 월  (구월) =   مانگی 9

10 월 (시월) =  مانگی 10*

11 월 (십일월) =  مانگی 11

12 월  (십이월) = مانگی 12

*مانگی 6 (6월/유월)  و مانگی 10(10월/시월)  لە ڕاستیدا دەبێت 육월 و 십월 بێن, بەڵام بەو شێوەیە بنووسرێن, گرانە بۆ وتن. لەبەر ئەومە , بێژەی ڕاستییان 유월 و 시월 نەک 육월 و 십월.

فایلێکی PDF بە ڕێکوپێکی ئەم وشانە پیشاندەدات وە زانیاری زیاتر دەتوانرێت بدۆزرێتەوە لێرە.

ئەتوانیت هەموو وشەکانی ئەم وانەیە, وە هەموو وشەکانی هەموو وانەکانی بەندی 1 بەیەک پاکێجی بیست و پێنج بدۆزێتەوە لە گەڕانی وشەکان.

ناوەکان:
기회 = دەرفەت

계획 = پلان

회사원 = کارمەندی ئۆفیس

요리사 = چێشت لێنەر

운전사  = شوفێر

کارەکان:
달리다 = ڕادەکات

요리하다 = خواردن درووست دەکات

운전하다 = لێدەخوڕێت

죽다 = دەمرێت

هاوڵناوەکان:
더렵다 = دەترسێت / تۆقیو

이상하다  = نامۆ بێت

وشەکانی دیکە و هاوڵکارەکان:
동안 = لە ماوەی, لە کاتی , بۆ

= مانگ

개월 = مانگ

= ڕۆژ

하루  = ڕۆژێک /یەک ڕۆژ

이틀 = دوو ڕۆژ

사흘 = سێ ڕۆژ

지난 주  = هەفتەی پێشوو

지난 달 = مانگی پێشوو

이번 주 = ئەم هەفتە

이번 달 = ئەم مانگە

다음 주 = هەفتەی دابێت

다음 달 = مانگی دابێت

작년 = پار

올해 = ئەم ساڵ

내년 = ساڵی دابێت

평생  (동안) = لە هەموو ژیانم

보통 = زۆر بەی کات

بۆ یارمەتیدانی لەبەرکردنی ئەم وشانە, Memrise tool  بەکاربێنە.

لەوانەیە بتەوێت یەک گۆرزە گوێ لە هەموو وشەکان بگریت لەگەڵ ئەم ڤیدیوی ڕاهێنانی وشەکان.

1050 وشەکانی فەرهەنگ هەن لە بەندی 1. هەموو وشەکان بە فایلی دەنگیەوە بەستراون. تۆ ئەتوانیت هەموو فایلەکان داونڵود بکەیت بە یەک گۆرزە لێرە.

پێشەکی

لەم وانەدا, تۆ ئەوەی لە وانەی 10 فێڕبوویت درووست دەکەیت بە فێربوونی چۆن یەتی بەکارهێنانی وشەکانی جیاوازی هەمەجۆری کات لە کۆریدا. بەکارهێنانی ئەم وشانە, دەتوانیت بڵێیت ” من X کرد بۆ 2 مانگ” یان ” من Y نەکرد هەفتەی پێشوو”. هەروەها فێردەبیت کە ئایا دەبێت ژمارەکانی کۆری پەتی یان ژمارەکانی چینی کۆری کاتێک ئەم وشانەی جیاوازی کات بەکاردێنین.

بەکارهێنانی ژمارەکانی کۆری پەتی یان ژمارەکانی چینی کۆری لەوانەیە هەڕەمەکی دەربکەوێت, بەڵام هۆکارێکی بۆهەیە. هەرکاتێک وشەکەی”کات” بنەڕەتی چینی بێت, ژمارەکانی چینی کۆری بەکاردێن. بۆ نموونە  “개월” ( مانگ) بەبەکارهێنانی ژمارەکانی چینی کۆری دەژمێردرێت, چونکە  “개월”  بنەڕەتی چینیە وە هاوشێوەی چینی تیپی (한자) هەیە. “달” ( مانای مانگیش دەدات) وشەیەکی کۆریە, وە بەم شێوەیە بە بەکارهێنانی ژمارەکانی کۆری پەتی دەژمێردرێت. زۆرێک لە وشەکانی کۆری بنەڕەتی چینیان هەیە وە هاوتا تیپەکانی (한자) چینیان هەیە. تۆ دەربارەی ئەوانە دواتر فێردەبیت.

ئەم وانەیە کەمێک کەمتر ڕێکوپێککراوە لەوەک وانەکانی پێشووتر. قورس بوو هەمووشتێك بەیەکەوە لەم وانەیەدا فێربکرێت چونکە پێویستە تۆ تێگەیشتنێکی دولایانەت هەبێت لە هەموو چەمکەکان بۆ ئەوەی لەیەکێکیان تێبگەیت.بۆ ئەوەی بزانیت چۆن 동안 بەکاربێنیت, دەبێت بزانیت چۆن  주 بەکاربێنیت, دەبێت تێبگەیت چۆن 동안 بەکاربێنیت. لەملاولەولايەوە دەسۆرێینە وە. بەهەرحاڵ , من ئەوەندەی دەکڕێت ئاسانم کردووتەوە. دوای ئەم وانەیە, هەرکاتێک فێری چەمکەکانی ڕێزمانی ” کاتی” دیکە فێربوویت, دەبێت زۆر ئاسان بێت چونکە ئەم وانەیە بنچینەیەکی سەختت دەداتێ بۆ کارکردن لێیەوە.

“بۆ ماوەی” کاتێکی دیاریکراو (동안)

زۆر بەسودە دەتوانرێت بەکاربێت بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە کردارێک بۆ ماوەی چەند روودەدات. ئاساييانە دوای ماوەی  کات دادەنرێت, بۆ نموونە:

2분 =  2 خولەک
2분 동안 = بۆ ماوەی 2 خولەک

10분 =  10 خولەک
10분 동안 = یۆ ماوەی 10 خولەک

이틀 =  دوو ڕۆژ
이틀 동안 =  بۆ ماوەی دوو ڕۆژ

دەتوانرێت بەکاریش بێت بۆ دەرخستنی ئەوەی کە کردارێک روودەدات ” لەکاتێکدا” کردارێکی دیکەش روودەدات. تۆ دەربارەی ئەم کردارە فێردەبیت لە وانەی 33 دا دوای فێربوونی هەندێک لە خاڵەکانی ڕێزمانی سەرەکی لە وانەکانی دابێتدا.

ئەوانە دواتر دەتوانرێت زیادبکرێن لەناو ڕستەکاندا بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە بۆ ماوەی چەند کەسێک شتێکی کردووە. تێبینی بکە کە هیچ خستنەسەرێکی یاریدەدەر زیادناکرێت لە 동안. مرۆڤ وا بیردەکاتەوە کە 에 دەبێت زیاد بکرێت, بەڵام نەخێر زیادناکرێت.

저는 10분 동안 걸었어요 = من بۆ ماوەی 10 خولەک پیاسەم کرد

저는 30분 동안 공부했어요 = من بۆ ماوەی 30 خولەک سەعیم کرد / خوێندم

لەکاتێکدا وەڕگێرانی “동안” لەم ڕستانەدا زۆر بەی کات

” بۆ ماوەی” یە, لە کرۆکدا, ئەوەی تۆ دەکەیت ڕاگەیاندنی

“ماوەی کاتە”. تێگەیشتن لەمە  دواتر یارمەتیت دەدات  لە تێگەیشتنی بەکارهێنانەکانی “동안” لە وانەکانی داهاتوودا. بۆ نموونە:

저는 10분 동안 걸었어요 = من پیاسەم کرد بۆ (ماوەی) 10 خولەک

저는 30분 동안 공부했어요 = من بۆ (ماوەی) 30     خولەک سەعیم کرد

저는 이틀 동안 안 잤아요 = من بۆ (ماوەی) دوو ڕۆژ نەنووستم

لەیادتبێت:

گرنگ نیە ئەگەر وشە (ژمارەی ڕەنووسی) یان ژمارە بە کاربێنیت کاتێک ژمارەیەک دەنووسیت. هەرچەندە, ئاساییانە وشە دەنووسرێت کاتێک ژمارەیەکی کۆری پەتی بەکاردەهێنرێت لەگەڵ ژمێرەرێک وەک , 명, 번, 시간, 대, 살, هتد. لە بارۆدوخەکانی کە ژمارەی چینی کۆری نوسرابێت ( بۆ نموونە, لە ڕستەکەی سەرەوە) هیچ جیاوازیەك درووست ناکات ئەگەر ژمارە یان وشە بنووسیت.

هەروەها لەیادت بێت بۆشایەکە جیاوازە بە پێی ئەوەی کە ژمارەیەک یان وشەیەک دەنووسیت. نووسینی وشە ( ژمارەی ڕەنووسی) دەبێت بۆشاییەک لەنێوان وشەکە و ژمارەکەدا هەبێت. بۆ نموونە:

저는 십 동안 걸었어요

ئەگەر ژمارە بنووسیت, هیچ گرنگ نیە بۆشای دابنێیت یان نا. هەردووکیان  وەک پەسەندکراو دەبینرێت.

저는 10분 동안 걸었어요

저는 10 분 동안 걸었어요

من دەمەوێت نموونەی زیاتر و زیاتری 동안 پیشانت بدەم, وە من وا بۆی دەچم تۆ ناتەوێت تەنها خۆت سنوردار بکەیت لە “분” ( خولەک) بۆیە با بڕۆینە سەر کاتژمێرەکان.

시간)کاتژمێرەکانی کۆری

باسکردنی خولەکەکان ئاسانە چونکە هەمیشە بە سادەی  분 بەکاردێنی. بۆ نموونە:

3시 20분 بەمانای “3:20”, وە
20분 동안 بەمانای ” بۆ ماوەی 20 خولەک

کە باسی کاتژمێر دەکەین, هەرچەندە, 시 بەکاردێت کاتێک باسی کاتژمێری دیوار دەکەین, لەکاتێکدا 시간 بەکادەهێنرێت کاتێک کاتژمێرەکان دەژمێرین. تێبینی جیاوازی نێوان ئەم دوو کۆمەڵانە بکە:

3시 = 3:00
세 시 =  کاتژمێر سێ

3시간 동안 =  بۆ ماوەی 3 کاتژمێر
세 시간 동안  بۆ ماوەی سێ کاتژمێر

لەیادتبێت کە ژمارەکانی کۆری پەتی بەکاردێن کاتێک باسی کاتژمێرەکان دەکەین. من زۆر بەی کات وشەی کۆری دەنووسم کاتێک ئاماژە بە سەرجەمی کاتژمێرەکان دەکەم هەر وەک نموونەکانی خوارەوە. بۆ نموونە:

저는 세 시간 동안 잤어요  = من بۆ ماوەی سێ کاتژمێر نووستم

저는 한 시간 동안 달렸어요 = من بۆ ماوەی کاتژمێرێک ڕامکرد

저는 여덟 시간 동안 운전했어요  = من بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر لێخوڕی

저는 어제 한 시간 동안 야구를 했어요 = من دوێنێ یاری بەیسبۆڵم کرد بۆ ماوەی یەک کاتژمێر

저는 어제 두 시간 동안 TV를 봤어요* =  من  دوێنێ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر تەماشای تەلەفزیۆنم کرد

*تێبینی بکە کە 보다 ( سەیری دەکات/ دەبینێت) بەکاردێت کاتێک تەماشای/ سەیری شتێک دەکەیت. هەروەها دەتوانیت 보다 بەکاربێنیش کاتێک تەماشای نواندنێک یان کۆنسێرتێک دەکەیت, شتەکانی دیکەی هاوشێوە. لە زمانی ئینگلیزیدا و لە زمانی کوردیشدا بەهەمان شێوە ” من تەلەفزیۆنم بینی ” وە ” من تەماشای تەلەفزیۆنم کرد” دوو مانای جیاوازیان هەیە, بەڵام کۆریەکان بە سادەی دەڵێن ” من تەلەفزیۆنم دەبینم”.

لەم خاڵەدا دەشێت بڵێیت ” باشە, من تێدەگەم کە چۆن بڵێم من شتەکانم کردووە بۆ ماوەی هێندە کاتژمێر یان خولەک, بەڵام چی ئەگەر بمەوێت شتێکی بەم شێوەیە بڵێم:

من لەماوەی سێ کاتژمێری دیکە دەخۆم, یان

من سێ کاتژمێر بەر لەئێستا خواردم

تۆ فێری دەبێت چۆن ئەم جۆرە ڕستانە درووست بکەیت کاتێک دەربارەی 전 و 후 فێربوویت لە وانەی 24. لە ئێستادا ناوەرۆکێکی زۆر هەیە لەم وانەیدا, بۆیە هەوڵدە سەرنج بدەیتە سەر ئەوەی  لێرە دەخرێتە روو.

()چرکەکانی کۆری

کاتێک باسی چرکەکان دەکەین تۆ پێویستە ژمارەکانی چینی کۆری بەکاربێنیت. کاتێک ژمارە بەر لە “초,”  دادەنیێن گرنگە نیە ژمارە یان وشە بەکاربێنیت. بۆ نموونە:

1초 = 1 چرکە
일 초 = یەک چرکە

2초 =  دوو چرکە
이 초 =  دوو چرکە

2초 동안 = بۆ ماوەی 2 چرکە
이 초 동안 =  بۆ ماوەی دوو چڕکە

نموونەکان لەناو ڕستەکاندا:

저는 2초 동안 달렸어요  = من بۆ ماوەی 2 چرکە ڕامکرد

저는 그 사람을 10초 동안 만났나요 = من بۆ ماوەی 10 چرکە چاوم بەو کەسە کەوت

1분은 60초입니다 = یەک خولەک شێست چرکەیە

(지난/다음)کۆتا/ دابێت

지난 وە 다음 دوو وشەنە کە دەتوانیت لە زۆر باڕۆدوخکاندا بەکاربێنیت, زیاد لە باڕۆدوخەکانی پەیوەندی بە کاتەوە هەبێت. لە وانەی 10 دا تۆ دەربارەی 마지막 فێربوویت کە دەتوانرێت بەکاربێت بۆ ئاماژەکردن بە ” کۆتا” شت لە زنجیرەیەکدا. لەبیرت بێت کۆریەکان وشەیەکی تر بەکاردەهێنن کاتێک ئاماژە بە شتێکی” پێشوو” دەکەن هەروەک لە : ” من هەفتەی پێشوو فیلێکم بینی”.

تاوەکو ئاماژە بە شتێکی “پێشوو” بکەیت, وشەی “지난” دەتوانرێت بەکاربێت. بێنە بەرچاوی خۆت تۆ لە گەشتێکی شەش هەفتەیت, وە تۆ لە ئێستادا لە هەفتەی چوارەمی گەشتەکەیت. تۆ ئەتوانیت  “지난”  بەکاربێنیت بۆ ئاماژەکردن بە هەفتەی پێشوو, وە تۆ ئەتوانیت  “마지막” بەکاربێنیت بۆ ئاماژەکردن بە کۆتا هەفتەکە (هەفتەی کۆتای).

지난 دەتوانرێت ڕاستەوخۆ پێش هەندێک وشەکانی کات زیادبکرێت ( من گفتوگۆ لەسەر “هەندێک” دەکەم کەمێک دواتر) بۆ ئەوەی ئاماژە بە شتێکی ” پێشوو” بکات.  هەرچەندە ئەمە بەزۆری وەردەگێڕێت بۆ ” پێشوو”. بۆ نموونە:

저는 지난 주에 영화를 봤어요 = من هەفتەی پێشوو فیلێکم بینی

저는 지난 주에 캐나다에 갔어요 = من هەفتەی پێشوو چووم بۆ کەنەدا

저는 지닌 수업을 안 들었어요 = من لە وانەی ڕابردوو/پێشوو ئامادە نەبووم

تاوەکو بڵێیت ” ئامادەبوون لە وانە”, کۆریەکان دەڵێن “수업을 듣다,” کە دەقاودەق وەردەگێڕێت بۆ ” گوێگرتن لە وانەیەک”. هەروەک  دەبینیت کە یاریدەدەری ~을 بە  “수업” نووساوە چونکە ” وانەکە” ناوە کە گوێبیستی کراوە. کۆریەکان هەندێک جار سەرلێشێواو دەبن کە بۆچی “~에” بە “수업”  نەنووسراوە چونکە ئەوان ڕاهاتوون لەسەر ڕێگای ئینگلیزی هی وتنی” من نەڕۆشتمە کۆتا وانەکە.”

هەروەها تێبینی بکە کە ئەم رستەیەش درووستە, بەڵام ئاماژە بە وانەیەکی جیا دەکات لەوەک ئەوەی سەرەوە:

저는 마지막 수업을 안 들었어요 = من لە کۆتا وانەدا ئامادە نوبووم / من لە وانەی کۆتایی ئامادە نەبووم

지난 دەتوانرێت  تەنها لەپێش هەندێک وشەی کات زیادبکرێت.  بۆ نموونە, تۆ ناکرێت بڵێیت “지난 분/지난 초.” ئەمە بەمانای ‘کۆتا خولەک/چرکە’ دێت کە هەر ئێستا دەربازبووە_ کە هیچ مانایەک نادات. ئاگاداری ئەوەبە کە ئەمە مانای ” من لە کۆتا خولەک کاخەزەکەم دامەدەست”. ئەمە ئاماژە بە کۆتا خولەک لە زنجیرەیەک خولەکەکاندا دەکات؛ بۆیە “마지막”  دەبێت لەم بارودۆخەدا باکربێت.

시간 هەرچەندە مانای “کات” دەدات, سەرەڕای ئەوەی کە ژمێرەرە بۆ “کاتژمێرەکان” بۆیە, “지난 시간”  دەتوانرێت بەکاربێت بۆ ئەوەی مانای ” کۆتاجار” بدات ( بەڵام نەک ” کۆتا کاتژمێر”).

저는 그것을 지난 시간에 배웠어요 = من کۆتا جارئەوە (شت) فێربووم

هەروەها ئەتوانیت وشەی  번 بەکاربێنیت بۆ ئاماژەکردن بە کۆتا” جار/کات” کە شتێک روودابێت.

저는 그것을 자난 번에 배웠어요 = من جاری ڕابردوو ئەوە (شت) فێربووم

우리가 지난 번에 계획이 없었어요 = ئێمە  جاری ڕابردوو پلانمان نەبوو

우리는 자난 번에 돼지고기를 먹었어요 = ئێمە جاری ڕابردوو گۆشتی بەرازمان خوارد

다음 بەهەمان ڕێگا وەک 지난, بۆ ئەوەی مانای ” جاری دابێت/داهاتوو” بدەت بەڵام نەک ” کاتژمێری دوای ئەو.”

저는 다음 주에 영화를 볼 거예요 = من هەفتەی داهاتوو سەیری فیلمێک دەکەم

저는 다음 주에 캐나다에 갈 거예요  = من هەفتەی داهاتوو دەڕۆم بۆ کەنەدا

وەک سەرەوە 다음 دەتوانرێت بەکاربێت لەگەڵ 시간 بۆ ئەوەی مانای ” جاری دابێت/ جاری داهاتوو) بدات, بەڵام نەک مانای ” کاتژمێری دابێت/داهاتوو) بدات.

우리는 다음 번에 학교에 갈 거예요 = ئێمە جاری دابێت دەڕۆین بۆ  قوتابخانە

우리는 다음 시간에 학교에 갈 거예요 = ئێمە جاری داهاتوو دەڕۆین بۆ قوتابخانە

나는 너를 다음 번에 방문할 거야 = جاری داهاتوو من سەردانت دەکەم

나는 너를 다음 시간에 방문할 거야  = جاری دابێت من  سەردانت دەکەم

ڕۆژەکانی کۆری (//하루)

ڕۆژەکان لە زمانی کۆریدا زۆر تێك و پێکن چونکە هەندێک وشەکانی جیاواز هەن کە دەبێت ئاشنابیت لەگەڵیان. تۆ فێری ناوەکانی ڕۆژەکانی هەفتە لە کۆمەڵەی وشەکان بوویت  لە وانەیەکی تردا. دەبێت تێبینیت کردبێت کە هەموو ڕۆژەکانی هەفتە بە 일 کۆتای دێت. 일 بەمانای “ڕۆژ” دێت بەڵام هەرگیز بەتەنها بەکارنایەت ( ئەگەر بەتها بێت بە مانای ” ئیش” دێت). من ئێستا سەیری ساڵنامەی کۆریم دەکەم, وە من وشەی هەمەجۆر دەبینم بە “일” کۆتای دێن. نیگەرانی ئەم وشانە بەمە لە ئێستادا, تەنها  گرنگی “일” بناسەوە لەناویاندا.

총선 = هەڵبژاردنی گشتی

총선일 = ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتی

(ڕۆژی هەڵبژاردن )

현충일 =  ڕۆژی بیرخەرەوە/ ڕۆژی یادگار

일 هەروەها ژمێرەری رۆژیشە. تۆ لە وانەی 10   فێربوویت کە لەکاتی ژماردن دەبێت ژمارەی کۆری پەتی بەکاربێنیت. کاتێک ڕۆژەکان دەژمێریت, بەڵام ژمارەکانی چینی کۆری بەکاردێنیت. کاتێک ژمارەکان پێش لە ” 일” دادەنێیت. گرنگ نیە کە ژمارە یان وشە بەکاربێنیت.

나는 3일 동안 공부했어 = من بۆ ماوەی 3 کاتژمێر سەعیم کرد
나는 삼 일 동안 공부했어 = من بۆ ماوەی سێ کاتژمێر سەعیم کرد

나는 3일 동안 학교에 난 갔어 = من بۆ ماوەی 3 ڕۆژ نەڕۆشتم بۆ قوتابخانە
나는 삼 동안 학교에 안 갔어 = من بۆ ماوەی سێ ڕۆژ نەڕۆشتم بۆ قوتابخانە

저는 5일 동안 계획이 없을 거예요 = من بۆ ماوەی 5 ڕۆژ پلانم نابێت
우리는 6일 동안 만나자 않았어요 = ئێمە بۆ ماوەی 6 ڕۆژ چاومان بەیەک نەکەوت

بۆ ئەوەی شتەکان تێکەڵاوتر لێبکەین, ئەگەر تۆ ڕۆژەکان لە 1_10 دەژمێریت وشەیەک هەیە لەگەڵ ” یەک ڕۆژ” دەگونجێت, وە وشەیەکی تر هەیە لەگەڵ ” دوو رۆژ” دەگونجێت, وە وشەیەکی تر هەیە لەگەڵ ” سێ رۆژ” دەگونجێت هتد… باوترینی ئەم وشانە 하루 کە بەمانای” یەک رۆژ/ ڕۆژێک دێت. 하루 زیاتر بەکاردێت لە وەک  일 일.  بەڵام  2일 (이 일)/3일 (삼 일)/4일 (사 일)/5일 (오 일)/ هتد زیاتر بەکاردێن لە وەک وشەکانی لەوەک هاوشێوەیانیان.

저는 하루 동안 여행했어요 = من بۆ ماوەی یەک ڕۆژ گەشتم کرد

 저는 사흘 동안 밥을 안 먹었어요 = من بۆ ماوەی سێ ڕۆژ برنجم نەخوارد

저는 3일 도안 밥을 안 먹었어요 = من بۆ ماوەی سێ ڕۆژ برنجم نەخوارد

우리는 이틀 동안 미국에 있었어요 =  ئێمە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ئەمریکا بووین

우리는 10일 동안 한국에 있을 거예요 = ئێمە بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە کۆریا دەمێنین

تۆ ئەتوانیت ژمارەکانی چینی کۆریش بەر لە 일 بۆ ئاماژەکردن بە ڕۆژی دیاریکراو لە مانگدا بەکاربێنیت. وا دەردەکەوێت سەرلێشێواو بێت کاتێک کەسێک باسی ڕۆژی مانگێک (3일) دەکات وە کاتێک شتێک دەکات بۆ ماوەیەکی دیاریکراو (3일). بەڵام لە ڕستەکاندا, ئەمانە بە ئاسانی دەتوانرێت دیاریبکرێت:

나는 3일에 수업을 들었어 = من لە سێی مانگ لە وانەکە ئامادە بووم

나는 3일 동안 수업을 들었어 = من بۆ ماوەی سێ ڕۆژ چوومە وانەکە /لە وانەکە ئامادە بووم

تۆ ئەتوانیت ئاماژە بە ڕۆژێکی دیاریکراوی مانگێک بکەیت بە زیادکردنی #일 دوای #월:

3월 2일 = (دووی مانگی سێ(ئادار

5월 25일 = (بیست و پێنجی مانگی پێنج (ئایار

저는 8월 15일에 도착할 거예요 = من لە پانزەی مانگی هەشت (گەلاوێژ) دەگەم

저는 이 여관을 1월 2일 받았어요 = من لە دووی مانگی یەک (کانوونی دووەم) پاسپۆرتەکە وەرم گرد

وشەیەکی دیکەیە کە بەمانای ” رۆژ” دێت کە دەتوانرێت بە تەنها بەکاربێت, بەڵام ناژمێردرێت. بەکاردێت کاتێک باسی ڕۆژێکی دیاری کراو دەکەین بەتەنیا. بۆ نموونە:

저는 그 날에 갔어요 = من ئەو ڕۆژە ڕۆشتم

저는 그 날에 계획이 있어요  =  من ئەو ڕۆژە پلانم هەیە

저는 그 날에 선생님이 되었어요  = من ئەو ڕۆژە بووم بە مامۆستا

우리는 그 날에 시작할 거예요 = ئێمە ئەو ڕۆژە دەست پێدەکەین

ئەگەر دەتەوێت باسی کردنی شتێک بکەیت لە یەکەم/ دووەم/ سێیەم ڕۆژ, تۆ ئەتوانیت 번째 بەکاربێنیت ( کە لەوانەی ڕابردوو دا فێربوویت) لەگەڵ 날. بۆ نموونە:

 우리는 두 번째 날에 서울에 갔어요 = ئێمە لە ڕۆژی دووەم چووین بۆ سیئول

우리는 둘째 날에 서울에 갔어요 = ئێمە لە ڕۆژی دووەم چووین بۆ سیئول

우리는 세 번째 날에 안 만났어요 = ئێمە لە ڕۆژی سێیەم چاومان بەیەکتر نەکەوت

우리는 셋째  날에 안 만났어요 = ئێمە لە ڕۆژی سێیەم چاومان بەیەکتر نەکەوت

저는 네 번째 날에 계획이 없어요 = من لە ڕۆژی چوارەم هیچ پلانێکم نیە

저는 네째 날에 계획이 없어요 = من لە ڕۆژی چوارەم پلانم نیە

첫날 وشەیەکە کە بەتایبەتی ئاماژە بە ڕۆژی یەکەم دەکات:

저는 첫날에 명동에 갔어요 = من یەکەم ڕۆژ چووم 명동 بۆ

저는 첫날에 그 여자를 만났어요  =  من لە یەکەم ڕۆژ چاوم بەو کچە کەوت

هەفتەکانی کۆری ()

هەفتەکان لە زمانی کۆریدا دەتوانرێت لە ڕستەکاندا بەکاربێن نەر وەک 일( ڕۆژ) بێجگە لەوەی کە  هیچ وشەکانی  دیکەی سەیر نیە کە نیگەرانی بیت. تۆ ژمارەکانی چینی کۆری بەکاردێنیت کاتێک باسی هەفتەکان دەکەیت:

 저는 다음 주에 미국에 갈 거예요 = من لە هەفتەی داهاتوو دەڕۆم بۆ ئەمریکا

지난 주에 저는 계획이 많았어요 = من لە هەفتەی پێشوو زۆر پلانم هەبوو

وشەی “주”  دەتوانرێت بەکاریشبێت وەک ژمێرەر بۆ ژماردنی هەفتەکان. کاتێک هەفتەکان دەژمێرین هەر وەک ڕۆژەکان دەژمێرین, ژمارەکانی چینی کۆری بەکاردێن. کاتێک ژمارە بەر لە  “주”  دادەنێین ,هیچ گرنگ نیە وشە یان ژمارە دابنێیت. بۆ نموونە:

저는 2주 동안 한식을 안 먹었어요 = من بۆ ماوەی دوو هەفتە خواردنی کۆریم نەخوارد

저는 4주 동안 여자친구를 안 만났어요 = من بۆ ماوەی چوار هەفتە چاوم بە  خوشەویستەکەمم نەکەوت

هەروەها وشەی”주일 ” دەتوانرێت بەکاربێت وەک ژمێرەرێک بۆ هەفتەکان. ئەمە پەسەندەکرێت, بەڵام سروستی ترە  “주” بەکاربێنێت وەک لە سەرەوە پیشاندراوە. بۆ نموونە:

저는 2주일 동안 한식을 안 먹었어요 =  من بۆ ماوەی دوو هەفتە خواردنی کۆریم نەخوارد

저는 4주일 동안 여자친구를 안 만났어요 = من بۆ ماوەی چوار هەفتە چاوم بە خوشەویستەکەمم نەکەوت

مانگەکانی کۆری (/개월)

یەکەمجار, تێبینی بکە کە ناوی هەر مانگێگ یەکسانە بە ژمارەی مانگ لە ساڵنامەکە بۆ نموونە:

کانوونی دووەم = 1월

شوبات= 2월

کانوونی یەکەم= 12월

کاتێک مانگەکان دەژمێرین, تۆ ئەتوانیت یەکێک لە 달 یان 개월 بەکاربێنیت.  کاتێک 달 بەکاردێنیت, پێویستە ژمارەکانی کۆری پەتی بەکاربێنی , وە 개월 بەکاردێنیت, پێویستە ژمارەکانی چینی کۆری بەکاربێنی. هیچ جیاوازیەک لە ماناکەیاندا نیە, وە هەردووکیان بەزۆری بەکاردێن. کاتێک ژمارە بەر لە 달 دادەنێین, من پێم باشە وشەکانی کۆری (ژمارەکانی ڕەنووسی) بەکاربێنم. کاتێک ژمارە لە پێش 개월 دادەنێین, هیچ گرنگ نیە تۆ وشە یان ژمارە بەکاربێنیت.

저는 두 달 동안 한국어 수업을  들었어요 = من بۆ ماوەی دوو مانگ وانەی زمانی کۆریم وەرگرت

저는 2개월 동안 한국어 수업을 들었어요 = من بۆ ماوەی 2 مانگ وانەی زمانی کۆریم وەرگرت

저는 이 게훨 동안 한국어 수업을 들었어요 = من بۆ ماوەی دوو مانگ وانەی زمانی کۆریم وەرگرت

مامۆستای ڕێزمانی کۆریم  ساڵانێک بەر لە ئێستا بەمنی وتی کە  ‘동안’  لە راستیدا هاوبەشە لەناو مانای 달, کە مانای ئەوە دەدات تۆ پێویست ناکات بڵێی 동안 دوای 달. هەرچەندە, هێشتا , زۆربەی خەڵکی 동안 دوای 달 بەکاڕدێنن.

ساڵەکانی کۆری ()

ساڵەکان وەک هەفتەکانن, کە مانای ئەوە دەدات دەبێت ژمارەکانی چینی کۆری بەکاربێنی. کاتێک ژمارە بەر لە “년” دادەنێیت, گرنگ نییە ئەگەر وشە یان ژمارە بەکاربێنیت:

저는 3년 동안 형을 안 만났어요 = من بۆ ماوەی 3 ساڵ چاوم بە براکەمم نەکەوت

저는 10년 동안 한국어를 공부했어요  = من بۆ ماوەی 10 ساڵ زمانی کۆریم خوێند

저는 삼 년 동안 형을 안 만났어요 = من بۆ ماوەی سێ ساڵ چاوم بە براکەمم نەکەوت

저는 십 년 동안 한국어를 공부했어요 = من بۆ ماوەی دە ساڵ زمانی کۆریم خوێند

بەڵام, ئەگەر بتەوێت بڵێیت “ساڵی پێشوو/ داهاتوو” لە زمانی کۆریدا، تۆ ناتوانیت بڵێیت “지난/다음 년.” لەجیاتی ئەمە , پێویستە وشەکانی جیاکراوە بەکاربێنیت:

작년 = ساڵی پێشوو/ ڕابردوو

내년 =  ساڵی داهاتوو / دابێت

بۆ نموونە:

나는 내년에 한국에 갈 거야  = من ساڵی داهاتوو دەڕۆم بۆ کۆریا

그 사람이 작년에 죽었어요 = ئەو کەسە ساڵی ڕابردوو مرد

ئەم هەفتەیە/ئەم مانگە/ ئەم جارە(이번)

لە کۆتاییدا, تۆ ئەتوانیت 이번 بەکاربێنێت هەر وەک 지난/다음 کاتێک باسی هەفتەکان یان مانگەکان دەکەین بۆ ئەوەی مانای ” ئەم هەفتەیە/ئەم مانگە”. تۆ ناتوانیت بڵێی “이번 년,” لەجیاتی ئەوە دەبێت وشەیەکی جیا بەکاربێنی “올해.”

저는 이번 주에 계획이 없어요  = من لەم هەفتەیەدا هیچ پلانێکم نیە

저의 어머니는 올해 한국에 올 것입니다 =  ئەم ساڵ دایکم دێت بۆ کۆریا

لێرە تێبینی بکە کە باوە ببینیت  “에” لە وشەی “올해” لاببرێت. دەتوانیت لە کۆمەلەی سەرەوە ببینیت کە هەمان بار تیە لەگەڵ 작년 و 내년.

تۆ ناتوانیت 이번 بەکاربێنیت کاتێک باسی خولەکەکان/ چرکەکان/ کاتژمێرەکان دەکەن. ” من دەمەوێت

لەم کاتژمێرەدا بڕۆم بۆ قوتابخانە” هیچ مانایەک نادات. بەڵام سەرەڕای مانای “کاتژمێر” 시간 هەروەها مانای “کات/  جار” دەدات. ئەمە مانای ئەوە دەدات کە تۆ ئەتوانیت بڵێی 이번 시간 بۆ مانای ” ئەم جارە” کە زۆر بەی کات بەکاردێت باسی ” ئەم جارە لە وانەدا” دەکەین. بۆ نموونە:

우리는 이번 시간에 많이 배웠어 = ئێمە ئەم جارە زۆر (شت) فێربووین

لە زۆربەی بارەکانی دیکەدا، سروشتیترە  “이번에”  لە جیاتی ” 이번 시간” بەکاربێنیت:

나는 너를 이번에 안 만날 거야 = من ئەم جارە چاوم بەت ناکەوێت

هەروەها 번 دەتوانرێت زیادبکرێت لە دوای 지난/다음 بۆ ئەوەی مانای ” جاری ڕابردوو/ داهاتوو” بدات

저는 박물관에 다음 번에 갈 거예요 = من جاری داهاتوو دەرۆم بۆ مۆزەخانە

저는 박물관에 지난 번에 갔어요 = من جاری ڕابردوو چووم بۆ مۆزەخانە

“بۆهەر/لە “

کاتێک باسی هەر بەندێک لە بەشەکانی کات دەکەین, تۆ ئەتوانیت یاریدەدەری ~에 زیاد بکەیت بۆ دەرخستنی ناوی ئەو بەشە/ یەکەیەی کات, کە چەند شتێک کراوە. تۆ ئەتوانیت زۆر بەی کات ئەمە بە ” بۆهەر/ لە وەردەگیردرێت لە زمانی کۆریدا.

저는 이 약을 하루에 두 번 먹어요 = من ئەم دەرمانە دوو جار لە ڕۆژێک دەخۆم

저는 그 친구를 1주일에 한 번 만나요 = من ئەو هاوڕێیە جارێک لە هەفتەدا دەبینم / چاوم پێیدەکەوێت

저는 여기에 한 달에 세 번 와요  = من لە مانگێکدا سێی جار دێم بۆ ئێرە

저는 1년에 두 번 미국에 가요 = من لە ساڵێکدا دوو جار دەرۆم بۆ ئەمریکا

نزیکەی هەموو نموونەکانی ئەم وانەیە 동안 بەکارهاتووە. رێگاکانی دیکەش تۆ ئەتوانیت دەرباری ئەم وشانەی کات باس بکەیت بەبێ بەکارهێنانی 동안 ( بۆ نموونە, “من دەرۆم بۆ کەنەدا سێ رۆژی دیکە”) هەرچەندە ئەم وانەیە گەیشت بۆ 6 لاپەرە, وە من نامەوێت بارت زیاتر لەوەی هەتە گران کەم. من وا بیردەکەمەوە تەنها بابەتەکانی ئەم وانەیە بەسە  بۆ ماوەیەک سەرت بسوورێنێت, بۆ یە من لێرە کۆتای پێدێنم.

لە وانەکانی داهاتوودا, تۆ فێردەبیت کە چۆن چەمکەکانی کە لەم وانەیەدا فێربوویت لە ڕستەکانی ئاڵۆزتردا بەکاربێنیت.

ئەمە کۆتای ئەم وانەیە!

نموونە ڕستەکان لە یەکەی 1 هەن. هەموو بەندی تۆمارکراوەکان بە فایلی دەنگیەوە بەستراون. تۆ ئەتوانیت هەموو ئەم فایلەنە بەیەک پاکێج داونلود بکەیت لێرە.

!باشە, من تێگەیشتم ببمە بۆ وانەی داهاتوو

یان, لێرە کلیبکە بۆ دەستکەوتنی پەرتووکی ڕاهێنان بۆ بەردەوامی دان بەم وانەیە.