Menu Close

وانەی 6: شێوازی فەرمی زمانی کۆری

لێرە کلیبکە بۆ دەستکەوتنی پەرتووکی ڕاهێنان بۆ بەردەوامی دان بەم وانەیە

ڤیدیویەکانی خوارەوە بەردەستن بۆ بەهێزکردنی بیرۆکەکانی لەم وانەیدا باسکراون:

Sentence Practice , Conjugation Practice, Dictation, Lesson Recap

 بێبەرامبەر ئەم وانەیە  PDF  لێرە کلیبکە

وشەکان

بۆ ئاسانکاری وشەکان جیاکراونەتەوە بۆ ناوەکان ، کارەکان هاوڵناوەکانی وە هاوڵکارەکان.

ناوەکان:
신발 = پێڵاو

남방 = کراس

질문 = پرسیار

문제 = پرس, کێشە

나이 = تەمەن

화장실 = حەمام , ئاودەست

부장님 = بەڕێوبەر

분위기 = هەست و سروشتی شتێک

= چا

바지 = پانتۆڵ

교실 = پۆلی خواندن

급식 = خواردن لە قۆتابخانە

교감선생님 = جێگری بەڕێوەبەر

= کەتیرە

수도 = باژێری پایتەخت

= بۆتڵ ،قاپ ، شووشە

= نەخۆشی

생선 = ماسی

기타 = گیتار

종이 = کاغەز

우유 = شیر

손목 =( مەچەك (جومگەى دەست

시계 = کاتژمێر

손목시계 = کاتژمێری دەست

영화 = فیلم

کارەکان:
노력하다  = هەوڵدەدات

앉다 = دادەنیشێت

 만지다 =  دەست لێدەدات

자다 = دەخەوێت

보다 = دەبینێت

기다리다 = چاوەڕێ دەکات

청소하다 = پاکی دەکاتەوە

약속하다 = بەڵێن دەدات

듣다 = گوێی لێدەبێت , دەبيستێت

들어보다 = گوێ دەگرێت

그만하다 = دەوەستێت

운동하다  = ڕاهێنانی وەرزشی دەکات , مەشق دەکات

놀라다 = سەرسام دەبێت

: هاوڵناوەکان
빠르다 = خێرا بێت

느리다  = هێواش بێت

착하다  =  چاك بێت

وشەکانی دیکە و هاوڵکارەکان:
= زوو  ، دەستبەجێ ، هەر ئێستا

항상 = هەمیشە

= هەفتە

아래 = بن ، ژێر

10501 بەندی تومارکراوی وشەکان هەن  لە بەندی

هەموو بەندە تۆمارکراوەکان بە فایلی دەنگیەوە بەستراون. ئەتوانیت بە یەک پاکێج ( گورزە)  داونڵودکەی لێرە

بۆ لەبەرکردنی ئەم وشانە  Memrise tool  بەکاربێنە.

لەوانەیە بدەتوێت گوێ لە هەموو وشەکان بگریت لە ڕێگای

ڤیدیوی ڕاهێنانی وشەکان

گۆرینی شێوەی فرمانی لەگەڵ شێوگی فەرمی   

لە وانەی 5, تۆ فێربوویت چۆن کارەکان و هاوڵناوەکان بگۆریت بۆ شێوگی دەمی ڕابردوو ،ڕانەبردوو وە داهاتوو.هەروەها زانیت کە ئەم شێوە فرمانیانە بە دەگمەن بەکاردێن لە ئاخافتندا وە بە زۆری بەکاردێت لەکاتی نووسینی پەرتووکێک, ئەزموون, وتار و یادنامە. لەم وانەیەدا, تۆ فێری وشکانی بنەڕەتی شێوەی فرمانی دەییت کە زۆر بە باوی بەکاردێن لە ئاخافتندا.

            شێوەی فەرمی چیە لە کۆریدا؟

هەتا ئەم خاڵە, هیچ شتێک فێرنەبوویتە دەربارەی شێوەی فەرمی ( بەلای کەمەوە لەم وێبساتە). لە زمانی کۆریدا, بەپێی ئەو کەسەی قسەی بۆ دەکەی, دەبێت شێوەی فرمانی جیاواز لە هەمان وشە بەکاربێنی. شێوەی فرمانی جیاواز ڕێزگرتن بۆ ئەو کەسەی قسەی لەگەڵ دا دەکەیت دەگەیێنێت. بەپێی تەمەنی کەسەکە یان/ و پەیوەندی پایەبەرزی هی تۆ , دەبێت بە شێوەیەکی جیاواز قسەی لەگەڵ دا بکەیت.

هۆکاری ئەوەی ئەمە زۆر قورسە بۆ کەسێکێ ئینگلیزی یان کورد ئەوەیە چونکە ئێمە هیچ شتێکی لەم جۆرەمان نیە لە زمانی کوردیدا. ئێمە ئەتوانین هەندێک ڕستە درووست بکەین کە ڕێز پیشانبدات بە زیادکرنی وشەی ” تکایە” وە ” سۆپاس”  بەڵام تەنها بۆ چەند ڕستەیەکی سنووردار دەتوانیت بەکاربێنی. بۆ نموونە, ئەگەر کەسێک پێتی وت ” تۆ لەکوێ بووی دوێنێ؟” دەکرێت بەم شێوەیە وەڵامی بدەیتەوە:

من  دوێنێ چۆۆم بۆ قۆتابخانە.

لە زمانی ئینگلیزیدا و زمانی کوردیدا, بێ گوێدان ئەگەر قسە لەگەڵ هاورێی کچی باپیرەت بکەیت یان باشترین هاورێت بکەیت, ڕستەکە ڕێک هەمان شێوە و دەنگ دەبێت. لە زمانی کۆریدا, پێویستە تۆ ڕێزگرتنێکی زۆر پیشانیدەیت کاتێک لەگەڵ کەسێکی  گەورەتر یان پلە بەرزتر بێت لە تۆ. مەگەر تازە خۆت فێری کۆری کردبێت ( لەو بارەدا هەندێک کۆری لەوانەیە ڕێگەت پێبدەن ) دەبێت هەمیشە ئەمە بکەیت.

دەتوانم بەسەرهاتێکی خۆش بۆت بگێڕمەوە کە بەسەرم هاتووە.من دەستم بە فێربوونی زمانی کۆریم کرد بەر لە چەند مانگێک پێش ئەوەی بڕۆم بۆ کۆریا. من زۆر بەباشی نەم دەخوێند بەزۆری , بۆیە زمانی کۆریەکەم زۆر بنەڕەتی بوو کاتێک گەیشتم بۆ کۆریا لە فڕۆکەخانە , یەکسەر بۆ قۆتابخانەکەم بەڕێکرام وە بە بەڕێوبەری قوتابخانەم پێ ناسێنرام. بەڕێوبەرەکەم وتی ” من دڵخۆشم کە تۆ لە قۆتابخانەکەم ئیش دەکەیت,” کە من جوابم دایەوە بە:

나도( “ڕێزگرتنی کەمتر هی وتنی  “منیش هەروەها )

لەجیاتی  سەرسوڕمانی کە من هەر هیچ نەبێت هەندێک لە وشەی کۆری دەزانم, وێنەی دەمووچاوی وەک ئەوە بوو کە کەسێک کچەکەی ڕفاندووە.

هەرگیز, هەرگیز, گرنگی شێوەی فەرمی کۆتای لە زمانی کۆریدا بەکەم مەزانە.

لەمێشکتدا دایبنێ کە هەموو ئەم ئەم شێوگە جیاوازیانەی لە کۆتای وشە دادەنرێت هەموو یەک مانای هەیە. تۆ فێری چۆنیەتی گۆرینی شێوە بۆ شێوەی فەرمی لە ڕێگاکانی دابێت دەبیت:

  1. ڕێزگرتنی نزمی نافەرمی بەکاردێت کاتێک لەگەڵ هاورێکەت قسە دەکەیت, ئەو خەڵکی نزیکبن لە تۆ, خەڵکی لە تۆ یچووکتر بن وە خێزانەکەت.
  2. ڕێزگرتنی بەرزی نافەرمی ئەمە دەتوانرێت لە زۆرترین بارودۆخد, تەنها نەت لە بارودۆخەکانی نافەرمیدا سەرەڕای ئەوەی  ناوی ” نافەرمی” یە ,ئەمە زۆربەی جار زۆر لەخەڵکی قسەی پێدەکەن کاتێک هەوڵدەدەن ڕێز پیشاندەن بۆ ئەو کەسەی قسەی لەگەڵ دا دەکات.
  3. ڕێزگرتنی بەرزی فەرمی ئەمە شێوەیە ڕێزگرتنی زۆر بەرزە کە بەکاردێت کاتێک قسە لەگەڵ کەسێک دەکەیت کە شایەنی ڕێزگرتنێکی زۆرە. قورسە باسی جیاوازی نێوان ‘ڕێزگرتنی بەرزی نافەرمی ‘ وە ‘ ڕێزگرتنی بەڕزی فەرمی’ بە تەواوەتی بکەم, بەڵام جیاوازیەکەی ئەوەندە گەورە نیە. هەتاوەکو قسەی بە یەکێک لەم دوو ڕێگایەنە بکەیت, هیچ کەس بێزار ناکەیت.

ناوەکانی هەر یەک لە شێوەی قسە لەوانەیە جیاوازبێت لە هەموو سەرچاوەکاندا, بەڵام من ئەو وشانەی سەرەوە هەڵبژاردووە بۆ وەسفکردنی هەر شێوەیەك. زیاد لەوەش, تۆ فێری ” شوەی سادە” بوویت لە وانەی پێشووتردا.

بەر لەوەی دەستپێبکەیت! یاسای فێربوویت لە وانەی 5  لەبیرت بێت: کاتێک شتێک لە ڕەگی وشەیێک زیاد دەکەیت, ئەگەر کۆتا بزوێنی ڕەگەکە ㅏ یان  ㅗ بێت, دەبێت 아 کۆی هەر شتێک کە زیاد دەکەیت.ئەگەر بزوێنەکە هەر شتێک بێت بێجگە لە ㅏ و ㅗ, دەبێت 어 لەگەڵ هەر شتێک کە زیاد دەکەیت. ئەگەر بڕگەی ڕەگەکە 하 بێت , تۆ 하여 کە کورتکراوە بۆ  해 لێی زیادەکەین.

هەروەها, لە وانەی پێشووتردا  ئەوە فێربوویت کە ئەگەر ڕەگی وشەیێك بە بزوێن کۆتایبێت,  “~았/었다”   یەکدەخرێت لەگەڵ ڕەگی ڕاستی خۆی کاتێک دەگوڕیت بۆ شێوەی ڕابڕدوو.

لەم وانەیەدا, دوو لە شێوەکانی فرمان کە فێردەبیت پێوستی بە زیادکردنی ~아/어 یە.کاتێک ~아/어 لە ڕەگی وشەیێك زیاد دەکەین, هەمان یاسای وانەی پێشووتر جێبەجێ دەکرێت لەسەری. ئەوەش, ئەگەر~아/어  لە ڕەگەکە زیاد بکرێت کە بە بزوێن کۆتای بێت, ~아/어 بە ڕەگەکە خۆی زیاد دەکرێت. بۆ نموونە:

가다 + ~아/어 = 가 (가 + 아)
오다 + ~아/어 = 와 (오 + 아)
배우다 + ~아/어 = 배워 (배우 + 어)
끼다 + ~아/어 = 껴 (끼 + 어)
나서다 + ~아/어 = 나서 (나서 + 어)
켜다 + ~아/어 = 켜 (켜 + 어)
하다 + ~아/어 = 해 (하 + 여)

بەپێچەوانەوە, ئەگەر ڕەگێك بە نەبزوێن کۆتای بێت, ~아/어 بە ڕەگەکەوە دەنووسرێت, بەڵام یەک ناخرێتە لەگەڵی. بۆ نموونە:

먹다 + ~아/어 =  먹어 (먹 + 어)
앉다 + ~아/어 = 앉아 (앉 + 아)

زۆر باردۆخ هەن کە دەبێت ~아/어 ( یان بزوێن و نەبزوێنەکانی دیکە) بۆ ڕەگەکە زیاد بکەیت. شێوەی فرمانکردن یەکێکە لەم بارودۆخانە. هەمیشە ئەم یاسایە لە مێشکتدا بهێڵەوە, هەروەک بە درێژایی ئەم وانەیە دەبینیت, وە بەدرێژایی خوێندەکەت.

کارەکان

ڕانەبردووی سادە

لە  وانەی 5   فێربوویت کە چۆن کارەکان بیکەیتە ڕانەبردووی سادە بە زیادکرنی ㄴ/는다 بۆ ڕەگی وشەکە. بۆ پێداچوونەوە:

먹다 =( دەخوات ( نەکراوتە شێوەی فرمان
나는 먹는다 = من دەخۆم

( کراوتەوە شێوەی فرمان – ڕانەبردووی سادە)

배우다 =( فێردەبێت ( نەکراوەتە شێوەی فرمان
나는 배운다 = من فێردەبم

( کراوەتە شێوەی فرمان – ڕانەبردووی سادە )

سێ جۆری دیکەی شێوەی فرمانی لە ڕانەبردووی سادە هەن کە دەبێت بزانیت:

1) ڕێزگرتنی نزمی نافەرمی

ئەوەی لەسەرتە بیکەیت تەنها زیادکردنی~어/아/여 بۆ ڕەگی کاڕەکە:

لەبیرت بێت 나 شێوەی نافەرمیە بۆ وتنی “من” وە  저  شێوەی فەرمیەکەیەتی. هەروەک هەمیشە 나 لە باردۆخی نافەرمی دا وە لەو ڕستانەی بە نافەرمی  کراونەتە  سەر شێوە فرمان دەبینیت. بە پێچەوانەوە 저 لەو باڕۆدوخی فەرمی و لەو ڕستانەی بە فەرمی کراونەتە سەر شێوەی فرمان.

나는 항상 저녁에 음식을 먹어  = من هەمیشە لە ئێوارە خواردن دەخۆم
(먹 + 어)

나는 나의 선생님을 항상 봐 = من هەمیشە ماموستەکەم دەبینم
(보 + 아)

나는 항상 아침에 운동해 = من هەمیشە لە بەیانی  مەشق دەکەم
(운동하 + 여)

لە وانەی 1 تۆ ئاشنابوویت بە فرمانی ~에 وەک یاریدەدەر کە شوێن یان کات دیاری دەکات کە تێیدا شتێک لە ڕستەکەدا ڕوودەدات. هەتا ئەو کاتە تۆ زۆر باردۆخی ~에 بینیت بەرکارهاتبێت بۆ دەرخستنی شوێنێك. بەڵام هێشتا هیچ نموونەیەک نەبینیوە کە بۆ دەرخستنی کات بەکارهاتبێت. ئەمە تەنها بیرخستنەوەیەکی خێرایە کە ~에 ( سەرباری شتەکانی دیکە) بە بەشێک لە ڕستەکەوە دەنووسێت بۆ دەرخستنی کات.

هەروەها تێبینی نموونەی سەرەوە بکە کە “항상” ( هەمیشە) لە دوو شوێنی جیاواز دانراوە لەناو ڕستەدا هاوڵکارەکان هەندێکجار دەتوانرێت لەو شوێنەی کە  قسەکەڕەکە پێی خۆشە دادەنرێت. بەکارهێنان و شوێنی هاوڵکارەکان لە وانەی 8 گفتوگۆ لەسەری کراوە.

2)ڕێزگرتنی بەرزی نافەرمی

ئەمە ڕێك وەکو ” ڕێزگرتنی نافەرمی نزم” دەکرێت, بەڵام تۆ ‘~요’ بە کۆتای وشەکەوە زیادیش دەکەیت. زیادکرنی  ~요 بە کۆتای هەر شتێک لە زمانی کۆریدا زیاتر  دەیکاتە ڕەفتاری بەڕز:

저는 항상 전역에 음식은 먹어요  = من هەمیشە لە ئێوارە خواردن دەخۆم
(먹 + 어요)

저는 저의 선생님을 항상 봐요 = من هەمیشە ماموستەکەم دەبینم
(보 + 아요)

저는 행상 아침에 운동해요 = من هەمیشە لە بەیانی مەشق دەکەم
(운동하 + 여요)

3)ڕێزگرتنی بەرزی فەرمی

ئەمە زۆر وەک  شێوەی فرمانی لە وانەی 5 فێربوویت دەکرێت – ئەویش زیادکردنی ~ㄴ/는다 لە رەگی وشەکە. بۆ کردنی شێوەی فرمان  ڕێزگرتنی بەرزی فەرمی کۆتایی, تۆ ~ㅂ니다/습니다 لە کۆتای ڕەگەکە زیاد دەکەیت. ئەگەر ڕەگی وشەیێک بە بزوێن کۆتای بێت ~ㅂ زیاد دەکەیت لە کۆتا بڕگە 니다 بەدوایدا. ئەگەر ڕەگی وشەیێک بە نەبزوێن کۆتا بێت ~습니다 بە ڕەگی وشەکە زیاد دەکەیت.

저는 항상 저녁에 음식을 먹습니다 =  من هەمیشە لە ئێوارە خواردن دەخۆم
(먹 + 습니다)

 저는 저의 선생님을 항상 봅니다 = من هەمیشە ماموستەکەم دەبینم
(보 + ㅂ니다)

저는 항상 아침에 운동합니다 = من هەمیشە لە بەیانی مەشق دەکەم
(운동하 + ㅂ니다)

ڕابردووی سادە

لە وانەی 5 فێربوویت کە چۆن کارەکان بیکەیتە سەر شێوەی ڕابڕدوو بە زیادکرنی 었다/았다/였다 لەڕەگی وشەکە. بۆ پێداچوونەوە:

먹다 = (  دەخوات ( نەکراوتە شێوەی فرمان
나는 먹었다 = من خواردم

(کراوتەوە شێوەی فرمان – ڕابردوو)

배우다 = ( فێردەبیت ( نەکراوتە شێوەی فرمان
나는 배웠다 =  من فێربووم

(کراوتەوە شێوەی فرمان – ڕابردوو)

لە ئێستادا سێ جۆری شێوی فرمانەکان دەبێت زۆر ئاسان بێت بۆت:

1)شێوەی نافەرمی ڕێزگرتنی نزم

ل جیاتی زیاد کردنی  었다/았다/였다  بۆ ڕەگەکە 다 ڕەشکەوە 어 زیادبکە لە دوای 었/았/였:

나는 먹었어 = من خواردم (먹 + 었어)

나는 들어봤어  = من بیستم  (들어보 + 았어)

나는 운동했어 = من ڕاهێنانم کرد  (운동하 + 였어)

2)شێوەی نافەرمی بەرز

تەنها 요 لە کۆتای شێوەی نافەرمی نزم زیاد بکە:

저는 먹었어요  = من خواردم  (먹 + 었어요)

저는 들어봤어요 = من بیستم  (들어보 + 았어요)

저는 운동했요 = من ڕاهێنانم کرد (운동하 +    였어요)

3)شێوەی ڕێزگرتنی فەرمی بەڕز

دوای زیادکرنی 었/았/였  لەجیاتی زیادکرنی  다  습니다 زیاد بکە:

저는 먹었습니다 = من خواردم (먹 + 었습니다)

저는 들어봤습니다 = من بیستم (들어보 + 았습니다)

저는 운동했습니다 = من مەشقم کرد (운동하 + 였습니다)

داهاتووی سادە

تۆ فێربوویت کە چۆن کارەکان بیکەیتە سەر شێوەی داهاتوو بە زیادکرنی 겠다 بۆ رەگی وشەکە. بۆ پێداچوونەوە:

먹다= (  دەخوات ( نەکراوتە شێوەی فرمان
나는 먹겠다 =  من دەخۆم ( کراوەتە سەر شێوەی داهاتوو )

배우다 =( فێردەبیت ( نەکراوتە شێوەی فرمان
나는 배우겠다 = من فێردەبم  ( کراوەتە سەر شێوەی داهاتوو)

سێ جۆری شێوگی دەمی دەبێت زۆر ئاسان بێت بۆت لە ئێستا:

1)ڕێزگرتنی نزمی  نافەرمی

لە جیاتی زیادکرنی 겠다 لە ڕەگی وشەکە, 다 ڕەشکەوە 어 دوای 겠 زیادبکە:

나는 먹겠다  = من دەخۆم (먹 + 겠어)

나는 배우겠어 = من  فێردەبم (배우 + 겠어)

2)ڕێزگرتنی بەرزی نافەرمی

تەنها  요 لە شێوەی ڕێزگرتنی نافەرمی نزم زیاد بکە:

저는 먹겠어요 = من دەخۆم (먹 + 겠어요)

저는 배우겠어요  = من فێردەبم (배우 + 겠어요)

3)ڕێزگرتنی بەرزی فەرمی

دوای 겠 لە جیاتی زیادکرنی 다

습니다 زیابدکە:

저는 먹겠습니다 = من دەخۆم (먹 + 겠습니다)

저는 배우겠습니다 = من فێردەبم 배우 + 겠습니다)

ئێستا با  پێکەوە سەیری هەموو کارەکانەی کراونەتە سەر شێوەی فرمان کە  دیانزانیت لە یەک خشتەدا. ئەم خشتەیە پێکهاتووە لە شێوەی فرمانی کە لە وانەی 5 فێربوویت, بەزۆری پێیدەوترێت ” ڕێزگرتنی نزمی فەرمی”, و ” شێوەی سادە” , یان ” شێوەی یادنامە.”

 

داهاتوو

 

ڕانەبردوو

 

ڕابردوو

 

먹다

 

먹겠어

 

먹어

 

먹었어

 

نافەرمی نزم

 

먹겠어요

 

먹어요

 

먹었어

 

نافەرمی بەرز

 

먹겠다

 

먹는다

 

먹었다

 

شێوەی سادە

 

먹겠습니다

 

먹습니다

 

먹었습니다

 

فەرمی بەرز

     자다       ڕابردوو    ڕانەبردوو      داهاتوو
 

نافەرمی نزم

 

잤어

 

 

자겠어

 

نافەرمی بەرز

 

잤어요

 

자요

 

자겠어요

 

شێوەی سادە

 

잤다

 

잔다

 

자겠다

 

فەرمی بەرز

 

잤습니다

 

잡니다

 

자겠습니다

 

داهاتوو

 

ڕانەبردوو

 

ڕابردوو

 

이해하다

 

 

이해하겠어

 

이해해

 

이해했어

 

نافەرمی نزم

 

이해하겠어요

 

이해해요

 

이해했어요

 

نافەرمی بەرز

 

이해하겠다

 

이해한다

 

이해했다

 

شێوەی سادە

 

이해하겠습니다

 

이해합니다

 

이해했습니다

 

فەرمی بەرز

هاوڵناوەکان

بەسوپاسداریەوە, هاوڵناوەکان بە هەمان ڕێگای کارەکان دەکرێنە سەر شێوەی فرمان کاتێک بە بەکارهێنانی ئەم سێ شێوەی ڕێزگرتن. جیاوازی سەرەکی کردنە شێوەی فرمانی هاوڵناوەکان و کارەکان ئەوەیە کاتێک بە بنەرەترین شێوە دەکڕێتە فرمان ( کە ئێمە کردمان لە وانەی 5) بۆ کردنی هاوڵناوەکان شێوەی فرمان لەگەڵ ” ڕێزگرتنی نافەرمی نزم ” ڕێزگرتنی نافەرمی بەرز ” و ڕێزگرتنی فەرمی بەڕز”  دوای هەمان یاسای کارەکان دەکەوێت:

 

داهاتوو

 

ڕانەبردوو

 

ڕابردوو

 

비싸다

 

비싸겠어

 

비싸

 

비쌌어

 

نافەرمی نزم

 

비싸겠어요

 

비싸요

 

비쌌어요

 

نافەرمی بەرز

 

비싸겠다

 

비싸다

 

비쌌다

 

شێوەی سادە

 

비싸겠습니다

 

비쌉니다

 

비쌌습니다

 

فەرمی بەرز

 

داهاتوو

 

ڕانەبردوو

 

ڕابردوو

 

길다

 

길겠어

 

길어

 

길었어

 

نافەرمی نزم

 

길겠어요

 

길어요

 

길었어요

 

نافەرمی بەرز

 

길겠다

 

길다

 

길었다

 

شێوەی سادە

 

길겠습니다

 

깁니다 *

 

길었습니다

 

فەرمی بەرز

*شێوەی فرمانکردنی ناڕێك. تۆ دەربارەی ناڕێك فێردەبیت لە وانەی داهاتوو.

 

داهاتوو

 

ڕانەبردوو

 

ڕابردوو

 

착하다

 

착하겠어

 

착해

 

착했어

 

نافەرمی نزم

 

착하겠어요

 

착해요

 

착했어요

 

نافەرمی بەرز

 

착하겠다

 

착하다

 

착했다

 

شێوەی سادە

 

착하겠습니다

 

착합니다

 

착했습니다

 

فەرمی بەرز

1250بەندی تومارکراوی وشەکان هەن  لە بەندی 1

هەموو بەندە تۆمارکراوەکان بە فایلی دەنگیەوە بەستراون. ئەتوانیت بە یەک پاکێج ( گورزە)  داونڵودبکەی لێرە

ئەمە هەموو شتێکە بۆ ئەم وانەیە! تۆ بە باشی بەرەوە پێش دەکەویت لە زمانی کۆری! هەندێک لە ناڕێکەکان (شازەکان) هەن کە دەبێت فێریانبیت بەر لە هەمووشتێك. کەواتە ئێمە مامەڵەی لەگەڵی دەکەین لە وانەی داهاتوو

!باشە! تێگەیشتم! بمبە بۆ وانەی داهاتوو

یان, لێرە کلیبکە بو دەستکەوتنی پەرتووکی ڕاهێنان بۆ بەردەوامی دان بەم وانەیە.