Menu Close

وانەی 4: هاوڵناوەکانی کۆری ~ㄴ/은

لێرە کلیک بکە بۆ دەستکەوتنی پەرتووکی ڕاهێنان بۆ بەردەوامی دان بەم وانەیە

 بێبەرامبەری ئەم وانەیە PDF

ڤیدیویەکانی خوارەوە بەردەستن بۆ بەهێزکردنی بیرۆکەکانی لەم وانەیدا باسکراون

Sentence Practice,Dictation, Apply Yourself ,Lesson Recap.

 وشەکان

بۆ ئاسانکاری وشەکان جیاکراونەتەوە بۆ ناوەکان ، کارەکان هاوڵناوەکانی وە هاوڵکارەکان

:ناوەکان

= شەقام

거리 = شەقام/ ڕێگا

= دەست

영어 = ئینگلیزی

택시 = ئئۆتۆمۆبیلی کرێ / تاکسی

열차 = شەمەندەفەر

=شەمەندەفەر ژێر زەمينن  / ڕێگای ژێر زەمین

버스 정류장 = وێستگەی پاس / شوێنی وەستانی پاس

비행기 = فڕۆکەخانە

자전거 = پاسکیل

아내  = ژن

아이 = منداڵ

아들 = کوڕ/ کۆڕم

= کچ

남평 = مێرد/ هاوسەر

아버지 = باوک

어머니 = دایك

편지 = نامە

= تام

식사 = ژەم / ژەمە خواردن

아침 = بەیانی

아침식사 = نانی بەیانی

 = ئاو

사과 = سێو

  = پارە

کارەکان:

오다 = هاتن / دێت

끝내다 = تەواودەکات

춤추다 = سەما دەکات

알다 = دەزانێت

걷다 =دەڕوات  / پیاسە دەکات

배우다  = فێردەبیت

연습하다 =  ڕاهێنان دەکات

생각하다 = بیر دەکاتەوە

살다 = دەژیت

:کارەکانی شێوازی بکەر  نادیار

끝나다 = تەواوکرابێت

هاوڵناوەکان :

위험하다  = مەترسیدار بێت

잘생기다 =   قۆز بێت

뭇생기다  = ناشرین بێت

피곤하다  = ماندوو بێت

다르다 = جیاواز بێت

슬프다 = دڵتەنگ بێت / خەمبار بێت

맛있다 = بەتام بێت

재미있다 = خۆشبێت / پێکەنیناوی بێت

많다 = زۆربێت / گەلێک بێت

행복하다 = دڵخوشبێت

وشەکانی دیکە وهاوڵکارەکان:

거기 = لەوێ

 저기 =( لەوێ ، لەودی( بۆ شووێنێکی دوورتر

지금 =ئێستا

하지만 = بەڵام

1050بەندی تومارکراوی وشەکان هەن  لە بەندی 1

هەموو بەندە تۆمارکراوەکان بە فایلی دەنگیەوە بەستراون. ئەتوانیت بە یەک پاکێج ( گورزە)  داونڵودبکەی لێرە

بۆ لەبەرکردنی ئەم وشانە ، Memrise tool  بەکاربێنە.

هەروەها لەوانەیە بدەتوێت  گوێ لە هەموو وشەکان بگریت

لە ڕێگای ئەم  ڤیدیوی ڕاهێنانی وشەکان.

 وشەکانی باوی سڵاوکردن

خۆزگە بمتوانیبایە پێت بڵێم نیگەرانی ئەمانە مەبە ، بێگومان  من دەتوانم پێت بڵێم ” دەرباری ئەمە نیگەران مەبە”  پێم وانییە کارت لێبکات. کاتێک زمانێک فێردەبیت ، هەموویان دەیانەوێت ئەم وشانە بە زووترین کات بکرێت فێرببن . من بە تەواوەتی لەوە تێدەگەم، بەڵام من بە  مەبەستانە چاوەڕێم کردووە تاوەکو ئەم جۆرە وشانە فێرتبکەم. لە ڕاستیدا ، من هێشتا نامەوێت ئەمانە پیشانت بدەم – بەڵام لەم خاڵەدا دڵنیام تۆ پرسیارت لەخۆت کردووە ”  من هەتا وەکو لێرە هاتووم بەڵام هێشتا نازانم چۆن بڵێم’ خوات لەگەڵ!”

لە زمانی کۆری ،زۆر ئاسانترە ئەم وشانە/ دەستەواژانە تێبگەیت  ئەگەر تێبگیت بۆچی لەسەر شێوەی خویان بەکاردێن. بەداخەوە هێشتا نەگەیشتووەنەتەوە ئەو خاڵەی کە لەمانە بتوانیت تێبگەیت. ئێمە دێینە سەر ئەوە لە چەند وانەیەکی دابێت.  لە هەدوو باردۆخەکاندا ، ئەمانە هەندێک دەستەواژەی زۆر باون کە من دڵنیام زۆر مەڕاقتە بزانیت:

안녕히 가세요 =  خوات لەگەڵ (بۆ کەسێک کە بڕوات

안녕히 계세요  = (خوا حافیز ( بۆ کەسێک کە بمێنێت

만나서 반갑습니다 = پێخۆش حاڵبووم  بە نناسینت

실례합니다 = بێ زەحمەت/ ببورە

죄송합니다 / 미안합니다 = داوای لێبوردن دەکەم / لێم ببورە

이름이 뭐에요? = ناوت چییە؟

저의 이름은 ______이에요 =  ناوم

_____ ایە /ە

 어디에서 왔어요?= خەڵکی کوێی؟ / لە کوێوە هاتوویت ؟

저는 _______에서 왔어요 = من لە _____ هاتووم

ئەگەر ناتوانیت لەبەریان بکەیت , ئاساییە. من هێشتا  ئەو بارە دەپارێزێم کە دەبێت لەبەرکردنیان دوابخەیت هەتاوەکو ڕێزمانەکە لەگەڵیان فێردەبیت.

ئێستا کە ئێمە ئەمنەمان تەواوکرد. با ئێستا هەندێک بابەتی خواندنی ڕاستەقینە.

            بەکارهێنانی هاوڵناوەکان ~/

باشە، ئەمە یارمەتیت نادات لە باشتر تێگەیشتنی ئەم وشانەی سڵاوکردن ، بەڵام ئەوەی کە خەریکە فێردەبیت پێنگاوی سەڕەکیە لە فێربوونی زمانی کۆری. دەبێت ئەم دوو ڕاستیە گرنگە  لە وانەی ڕابردوودا  لەبیرت بێت:

  • هەموو ڕستەکان دەبێت بە کار یان هاوڵناو کوتای بێت.
  • هەموو کارەکان/ هاوڵناوەکان بە بڕگەی ‘다’ کوتای دێن.

هەرچەندە هەردووک لەمانە ڕاستن ( وە هەمیشە وادەبێت)، با بە قوڵی سەیری ئەمانەبکەین.

  • هەموو ڕستەکان دەبێت بە کار یان هاوڵناو کوتای بێن.

بەڵێ ، بەڵام کار و هاوڵناوەکان هەرەوەها دەتوانن بڕون بۆ شوێنێکی تر لە ڕستەدا.تۆ لەوانەی ڕابردوودا ئەم ڕستەیە فێربوویت:

저는 배를 원하다 =  من بەلەمێکم دەوێت
(나는 배를 원해/ 저는 배를 원해요)

چی ئەگەر بتەوێت بڵێیت : ” من بەلەمێکی گەورەم دەوێت.” لەو ڕستەیەدا کار و هاوڵناوی تێیدایە. دەبێت ئێمە هاوڵناو لەکوێ دابنێین؟ لەزمانی کۆری،ئەم هاوڵناوە لە هەمان شوێنی وشەی ئینگلیزی دادەنرێت  “I want a big boat ” لە زمانی کوردیدا دوای ناو” بەلەم ” دادەنرێت ، بەڵام لە کۆریدا پێش ناوی ‘ بەلەم’ دادەنرێت، بۆ نموونە:

나는 배를 원하다 = من بەلەمێکم دەوێت

لە زمانی ئینگلیزیدا:

나는 big 배를 원하다 = I want a big boat

ئاسانە.کەواتە ئێمە تەنها جێی وشەی big ” گەورە ” دەگۆڕین بۆ (크다) لەناو ڕستەدا؟ :

나는 크다 배를 원하 = درووستنیە ، بە هیچ شێوەیەک درووست نیە

یاسای دووەمی کە فێرم کردوویت لە بیرتە:

  • هەموو کارەکان/ هاوڵناوەکان بە برگەی ‘다’ – بەڵێ ،بەڵام وەرگێڕانی وشەکە لەگەڵ ‘다’ هەروەک کۆتا بڕگە بە سادەی شێوەی فەرهەنگی وشەکەیەکە  بە دەگمەن بەکاردێت. هەموو کارەکان/ هاوڵناوەکان لە زمانی کۆریدا ‘ڕەگی وشە’  هەیە کە پێکهاتووە لە هەمووشتێکی پێش 다 بکەوێت کە شێوەی فەرهەنگی وشەکەیە. یا سەیری هەندێک نموونە بکەین:

크다 = 크 ( ڕەگ ) + 다
작다 = 작 (ڕەگ) + 다
좋다 = 좋 (ڕەگ) + 다
길다 = 길 ( ڕەگ) + 다
배우다 = 배우 ( ڕەگ) + 다

زۆربەی کات کاتێک ڕەفتار لەگەل کار / هاوڵناو دەکەیت ، تۆ ~다 لادەبەیت وە شتێک لەسەر ڕەگەکە زیاد دەکەیت.

کاتێک ئەتەوێت هاوڵناوێک درووستبکەیت کە وەسفی ناو بکات وەک لەناو:

کۆڕی بچووک

بەلەمی گەورە

هەمبەرگری بەتام

دەستی نەرم و نیان

تۆ پێوستە ‘~다’ لاببەیت و ~ㄴ یان ~은 بۆ ڕەگی هاوڵناوەکە زیاد کەیت.

وشەکانی کە بڕگەی کوتایان بە بزوێن کۆتایدێت (크다/비싸다/싸다) تۆ ~ㄴ لە بڕگەی  کۆتای بۆی زیاد دەکەیت:

وشەکان

 

 

ڕەگی وشە هاوڵناو کە دەتوانێت وەسفی ناو بکات نموونە وەرگێڕان
     크다        크        큰      큰 배 بەلەمی گەورە
     비싸다       비싸        비싼     비싼 음식 خواردنی گرانبەها
     싸다        싸        싼      싼 것 شتی هەرزان

وشەکانی کە بڕگەی کۆتایان بە نەبزوێن کۆتایدێت (작다/좋다/많다)  تۆ ~은  لە  ڕەگەکە زیاد دەکەیت:

        وشەکان      ڕەگی وشە هاوڵناو کە وەسفی ناو دەکات          نموونە       وەرگێڕان
       작다         작          작은       작은 남자  پیاوی بچووك
        좋다       좋          좋은       좋은 아들     کۆری باش
      많다         많          많은        많은 돈     پارەی زۆر

سەیری دواوە بکەین ئەوەی هەوڵمان داوە بنووسین بەر لە ئێستا:

من بەلەمێکی گەورەم دەوێت = 저는 크다 배를 원하다 =  درووستنیە

من بەلەمێکی گەورەم دەوێت = 저는 큰 배를 원하다 =  درووستە

کلیلی تێگەیشتن لەمانە  تێگەیشتنی جیاوازی لەمانەی خوارە:

음식은 비싸다 = خواردنەکە گرانبەهایە

비싼 음식  = خواردنی گرانبەها

یەکەم نموونە ڕستەیە. نموونەی دووەم ڕستە نیە. ڕستەی دووەم پێویستی بە وشەی زیاترە تاوەکو ببێت بە ڕستە. تۆ پێوستت  هەر یەک لە کار یان هاوڵناو کە زیادبکەیت کە دراوەتە پاڵ ناوەکەی ” خواردنی گرانبەها”  بۆ نموونە:

나는 비싼 음식을 먹다 = من خواردنی گرانبەها

دەخۆم

(나는 삐싼 음식을 먹어/ 저는 삐싼 음식을 먹어요)

کاری ” دەخوات” ڕاگەێنەری ئەم ڕستەیە.

저는 비싼 음식을 좋아하다 = من خواردنی گرانبەهام بەدڵە / من حەزم لە خواردنی گرانبەها یە
(나는 삐싼 음식을 촣아해 / 저는 삐싼 음식을 촣아해요)

کاری ‘ حەزی لێدەکات ‘ راگەێنەری ئەم ڕستەیە.

비싼 음식은 맛있다 =  خواردنی گرانبەها بەتامە
(삐싼 음식을 맛있어 / 삐싼 음식을 맛있어요)

هاوڵناوی ” بەتام بێت ” ڕاگەێنەری ئەم ڕستەیە. تێبینی بکە هیچ بەرکارێک لەم ڕستەیەدا نیە.

( بۆ کۆتا جار ، لەبیرت بێت – تۆهێشتا نازانیت چۆن کارەکان و هاوڵناوەکان  بیگۆریت بو سەر شێوەی فرمان لە کۆتای ڕستەدا. ئەمە لە وانەی داهاتوو دەناسرێت. چۆنکە تۆ هێشتا نازانیت کارەکان و هاوڵناوەکان بیکەیتە سەر شێوەی فرمان لە کۆتای ڕستەکاندا، نموونەی نە کراونەتە سەر شێوەی فرمان لەم وانەیەدا پێشکەش دەکرێن. لەبیرت بێت کە ئەم ڕستانە بە شێوەیەکی تەکنیکی ( هۆنەری) درووستنین. بەڵام تێگەیشتنت زۆر گرنگە بۆ تێگەیشتن لە پێکهێنانی ڕستەی کۆر.

هەر وەک لە سێ وانەی پێشووتردا ، من نموونەکانی کراونەتە سەر شێوەی فرمان خوارەوەی هەر نموونەیەکی نەکراوەتە سەر شێوەی فرمان. دەشێت لە فرمانکردنە نەتوانیت تێبگەی.

نموونەی زیاتری بەکارهێنانی هاوڵناوەکان بۆ وەسفکردنی ناوەکان لەناو ڕستەدا:

나는 작은 집에 가다 = من دەڕۆم بۆ خانووی بچووک
(나는 작은 집에 가 / 저는 작은 집에 가요)

나는 큰 차를 원하다 = من ئۆتۆمۆبیلکی گەورەم دەوێت
(나는 큰 차를 원해 / 저는 큰 차를 원해요)

나는 잘생긴 남자를 만나다 = من چاوم بە  پیاوە قۆزەکە دەکەوێت
(나는 잘생긴 남자를 만나 / 저는 잘생긴 남자를 만나요)

나는 많은 돈이 있다 = من پارەیەکی زۆرم هەیە/ من زۆر پارەم هەیە
(나는 많은 돈이 있어 / 저는 많은 돈이 있어요)

나는 뚱뚱한 학생을 만나다 = من چاوم بە قوتابیەکی قەڵەو دەکوێت
(나는 뚱뚱한 학생을 만나 / 저는 뚱뚱한 학생을 만나요)

لە وانەی 1 و 2 دا من ڕوونمکردەوە کە هاوڵناوەکان ناتوانن ” کار ” لەسەر بەرکار بکات. زۆر لە فێرکارەکان سەیری ڕستەکانی سەرەوە دەکەن و دەڵێن ” هێی! ئەو ڕستانە بەرکاری هەیە  هەروەها هاوڵناوێک!” هاوڵناوەکان ناتوانن کار لەسەر بەرکار بکەن بو ڕاگەیاندنی ڕستە. ئەمە مانای ئەوە دەدات تۆ ناتوانیت ڕستەیەکی بەم شێوەیە بەکاربێنی( لە هەردوو زمانەکەماندا):

나는 집을 작다 =  من خانووی بچووکم

هەرچۆنێک بێت ، من هیچ شتێک دەربارەی هاوڵناوەکان و بەرکار بەکاربێت لەناو هەمان رستەدا.

هاوڵناوەکان دەتوانرێت بەکاربێت بۆ ئەوەی وەسفی بەرکارێک بکات کە دراوێتە پاڵ کارێک. من بەردەوامی بە باسکردنی ئەمە دەدەم لە نموونەکانی خوارەوە.

لە هەموو ڕستەکانی سەرەوە، تێبینی  جیاوازی بکە  لە فرمانی نێوان کاتێک هاوڵناوێک بەکاردێت بۆ وەسفکردنی ناوێک بەراورد لەگەڵ کاتێک بەکاردێت بۆ ڕاگەێندنی ڕستە. بۆ نموونە:

나는 작은 집에 가다 =  من دەڕۆم بۆ ماڵە بچووکەکە
(나는 작은 집에 가  / 저는 작은 집에 가요)

کاری ” دەڕوات” ڕاگەێنەری ڕستەیە.

그 집은 작다 = ئەو خانووە بچووکە
(그 집은 작아 / 그 집은 작아요)

هاوڵناوی ” بچووک بێت ” ڕاگەێنەری ئەم ڕستەیە. تێبینی بکە هیچ بەرکارێک لەناو ئەم ڕستەیەدا بوونی نیە.

저는 큰 차를 원하다 = من ئۆتۆمۆبیلێکی گەورەم دەوێت
(나는 큰 차를 원해 / 저는 큰 차를 원해요)

کاری ” دەیەوێت ” ڕاگەێنەری ئەم ڕستەی.

이 차는 크다 =  ئەم ئۆتۆمبێلە گەورەیە
(이 차는 커 / 이 차는 커요)

هاوڵناوی ” گەورە ببێت” ڕاگەێنەری ئەم ڕستەیە.

تێبینی بکە هیچ بەرکارێک لەناو ئەم ڕستەیەدا بوونی نیە.

لە هەر نموونەیەکی سەرەوە، سەرەڕای ئەوەی هاوڵناوەکان هەمیشە وەک وشەی وێنەی ( وەسفی) ڕەفتاردەکەن، لە باردۆخەی کە بەر لە ناوەکان دادەنرێن بۆ وەسفکردنیان – ئەو ناوەنە دەتوانرێت لە هەر شوێنێکیتر دابنرێن لە ناو ڕستەکەدا ( بۆ نموونە: وەک بکەر ، بەڕکار،شوێن، یان شوێنەکانیتر) هەمان شت لە زمانی ئینگلیزیدا و زمانی کوردیدا ڕوودەدات، کە من ڕستەیەکی سادەی بەم شێوەیە هەبێت:

남자는 음식을 먹다 = پیاوەکە خواردن دەخوات
(남자는 음식을 먹어 / 남자를 음식을 먹어요)

من ئەتوانم هاوڵناوەکان بەکاربێنن بۆ هەر ناوێک لە ڕستەدا.بۆ نموونە:

행복한 여자는 작은 차 안에 있다 = کچە دڵخۆشەکە لەناو ئۆتۆمۆبیلە بچووکەکە دایە
(행복한 여자는 작은 차 안에 있어 / 행복한 여자는 작은 차 안에 있어요)

تۆ هەندێک هاوڵناوە دەبینت کە بە “~있다” کۆتایدێن. باوترینی ئەمانە بۆ فێرخوازە سەرەتایەکان ئەمانەن:

맛있다 = بەتام
재미있다 = پێکەنیناوی ، ڕابواردن/ خۆش

کاتێک هاوڵناوێک بە ~있다”  کۆتای بێت وەک ئەمە،لەجیاتی پێوەنووسانی ~ㄴ/은 لە ڕەگەکە، دەبێت ~는 بە ڕەگەکەوە بنووسێنی. بۆ نموونە:

그 남자는 재미있는 남자이다 = ئەو پیاوە پیاوێکی پێکەنیناویە ( گاڵتەچییە
(그 남자는 재미있는 남자야 / 그 남자는 재미있는 남자예요 )

나는 맛있는 음식을 먹다 = من خواردنی بەتام دەخۆم
(나는 맛있는 음식을 먹어 / 자는 맛있는 음식을 먹어요)

جیاوازیەکە ئەوە کە پێیدەڵێم  “~는 것” ڕێسا. بۆ ئێستا پێویستناکات بزانیت بۆچی ~는 زیادکراوە لە جیاتی ~ㄴ/은. لەم خاڵەدا بە پێی پێویستە کە تەنها لە بەریبکەیت وەک هەلاوێردن. چەمکی دواوەی ئەم ئەم یاسایە ڕێزمانییە  ناسانراوە لە وانەی 26 و من بەردەوامی دەدەم بۆ گفتوگۆکردنی لە وانەکانی دیکەی بەندی 2.  ئەم چەمکە پەیوەندی هەیە بە کارەکان بتوانن وەسفی ناوەکان بکەن. بۆ نموونە:

” ئەو پیاوەی کە دوێنێم چاوم پێکەوت دەڕواتە ئەو پارکەی کە من دەڕۆم بۆی”

هەرچۆنێک بێت ئەمە زۆر ئاڵۆزە هەموو سەرچاوەکە بۆ ڕێسای ~는 것 کەیە کە پێشتر ئاماژەم پێکرد. هەروەک وتم دەربارەی ئەمە دەست بە فێربوون دەکەیت لە وانەی 26.

 کە زۆربێت: 많다

ڕێگایەکی باش بۆ ڕاهێنانکردنی تێگەیشتنت کە چۆن هاوڵناوەکان دەتوانرێت بەکاربێت بۆ وەسفکردنی ناوێك لە ڕستەدا یان بۆ دەربڕینی هەموو ڕستەکە ئەوەیە کە زانیاری خۆت جێبەجێ بکەیت لە سەر وشەی “많다.”많다 هاوڵناوێکە کە باسی زۆری شت بکات. لە زمانی ئینگلیزیدا بە دوو وشە وەردەگێڕێت ”  many ”  واتە زۆر ” a lot of ” واتە زۆر زۆر بۆیە وەڕگێرانەکە بە پێی چۆنیەتی بەکارهێنانیەتی لە ڕستەدا بۆ نموونە کاتێک بەکاردێت بۆ وەسفکردنی ناو لە ڕستەیەکدا:

나는 많은 음식을 먹다 =  من زۆر خواردن دەخوم
(나는 많은 음식을 먹어 / 저는 많은 음식을 먹어요)

나는 많은 돈이 있다 =  من پارەیەکی زۆرم هەیە
(나는 많은 돈이 있어 / 저는 많은 돈이 있어요)

나는 많은 아내가 있다 =(! من زۆر ژنم هەیە (ها
(나는  많은 아내가 있어 / 저는 많은 아내가 있어요)

ئێستا ئەگەر “많다” بەکاربێنین بۆ ڕاگەیاندنی ئەم ڕستەیە. دەتوانرێت بەم شێوەیە بەکاربێت:

사람이 많다

لە خوێندنی زمانی کۆریدا پێویستە  پێبزانی هەرگیز کاریگەر نیە کە وابیربکەیتەوە ڕستەکانی کۆری ڕێك وەک زمانی کوردین ،ڕاستیەکە ئەوە کە ڕێزمانی زمانی کۆری و کوردی بەتەواوی جیاوازن. وە هەوڵدان بەزۆری بەکارهێنانی یاسا و پێکهاتەی زمانی کوردی بۆ ناو زمانی کۆریدا سروشتی نیە. ئەگەر ئێمە هەر لە وەڕگێرانی ” زۆر زۆر”  بە مانای  “많다”  بمێنینەوە و زۆری لە وەڕگێرانی کوردیدا بکەین بۆ ڕستەی 사람이 많다”,  ئەمە مان بۆ دەردەچێت:

خەڵک  زۆر زۆر

…بەڵام ئەوە بە ئاشکرای درووست نیە، ڕستەی “사람이 많다”  باسی چی دەکات؟ باسی ئەوە دەکات کە خەڵکێکی زۆر هەیە، هەر بۆیە وەڕگێرانەکە دەبێت بەم شێوەیە بێت:

사람이 많다 = ( خەڵکێکی زۆر هەیە  ( یەکجار زۆر
( زۆر خەڵکی لێیە)
(사람이 많아 / 사람이 많아요)

هەربۆیە ، کاتێک 많다 نیهادی ڕستەبێت، وەڕگێرانی  بەزۆری ” زۆر زۆر…” دەبێت. ئەمە نموونەیەکی ترە:

음식이 많다 = خواردنێکی زۆر لێرە هەیە
(음식을 많아 / 음식을 많아요)

بێگومان ئەمە لەسەر ڕستەکانی زۆر ئاڵۆزیش دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت.بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایە. لە کۆتاییدا تۆ ئەتوانیت ڕستەی بەم شێوەیە دروست بکەیت:

زۆر گۆرانیبێژ هەن کە بە ناوبانگە بوونە و پارەکەی خۆیان زۆر خێرا خەرج دەکەن

ڕستەکە بە هەمان شێوە بە “많다” کۆتایدێت  پێکەوەنانەکە بەم شێوەیە دەبێت:

(گۆرانیبێژی کە بەناوبانگ بووە وە هەموو پارەکەی بە خێرایی خەرج دەکات) 많다 가

تۆ هێشتا زۆر دووریت لە تێگەیشتن لەوەی چۆن ئەم ڕستەیە ئاڵۆزە درووست دەبێت، بەڵام من دەمەوێت ئەو دەقەی لەم وانەیەدا فێربوویت یەک پێنگاو بەرەو پێشەوەدەبات.

هەروەها تێبینی ئەوە بکە کە ئامرازە یاریدەدەرەکانی이/가 بە بکەرەوە دەنووسێت لە ڕستەکانی بە “많다 ” کۆتایبێت. هەندێک وشە هەن کە بەکارهێنانی یاریدەدەرەکانی ~이/가 بە بکەری ڕستەوە زیاتر سروشتیترە وەک لە بەکارهێنانی ~는/은.

많다  یەکێک  لەو وشانەیە. ئێمە بە بەردەوامی پێا دەڵێین کە لە کامە باردۆخدا  سروشتیترە  لە بەکارهێنانی~이/가  لە جیاتی ~은/는 هەرکە لە وانەکانماندا بەرەوپێش چووین.

 یاریدەدەرە  ~

~도یاریدەدەرێکی ترە کە زۆر بەسودە لە زمانی کۆریدا.

مانای ” هەروەها / یش ” دەدات. دەتوانێت شوێنی یاریدەدەرەکانی بکەر (는/은) بگرێتەوە یان یاریدەدەرەکانی بەرکار (를/을)، بەپێی ئەو قسەیەی لەگەڵ ” هەروەها” دەڵێیت. بۆ نموونە:

저도 한국어를 말하다 = هەروەها منیش بە کۆری قسەدەکەم

( لەگەڵ خەلکی دیکەدا / سەڕباری خەلکی دیکە)
( 한국어를 말해 / 저 한국어를 말해요)

کە جیاوازەلە:

저는 한국어도 말하다 = هەروەها من بە کۆریش قسەدەکەم
( لەگەڵ زمانەکانی دیکەش)
(나는 한국어도 말해 / 저는 한국도 말해요)

زمانی کۆریدا هیچ جیاوازجیاوازیێک نیە وشەی یش بە ئەو وشەیەوە زیاد دەکەین کە دەمانەوێ جەختی لەسەر بکەین هەروەک لە نموونەکانی سەروە کە بمانەوێت بڵێین منیش وەکو خەلکی دیکە بە کۆری قسەدەکەم پاشگری (یش) بە جێهناوی من ) ەوە دەنووسێنین هەروەک لە زمانی کۆریدا ”도”  بە وشەی ” 나 / 저” دەنووسێنین. وە ئەگەر بڵێین زیاد لە زمانەکانی دیکە من بە کۆریش قسەدەکەم” 도” بە وشەی ” 한국”  دەنووسێنین. هەندێک لە نموونەکانی دیکە:

저도 사과를 먹다 = منیش سێۆ دەخۆم
(너도 사과를 먹어 / 저도 사과를 먹어요)

저는 사과도 먹다 = من سێویش دەخۆم
(나는 사과도 먹어 / 저는 사과도 먹어요)

گرنگە بزانیت کە هەر ناوێک ب “~도”  بنووسێت ئەو شتەیە کە دەربڕینی وەک ” هەروەها/ یش ” لێدەکرێت. نموونەی زۆرتر:

나도 그것을 알다 = منیش ئەوە دەزانم
(나도 그것을 알아 / 저도 그것을 알아요)

나도 피곤하다 =منیش ماندووم
(나도 피곤해 / 저도 피곤해요)

나의 딸도 행복하다 = کچەکەمیش دڵخۆشە
(나의 딸도 행복해 / 저의 딸도 행복해요)

لەم بەندەدا 1250  نموونە ڕستەهەن . هەموو بەندە تۆمارکراوەکان بە فایلی دەنگیەوە بەستراون.

تۆ ئەتوانیت هەموو فایلەکان بەیەک پاکێج لێر/گورزە

خوارەوە  لێرە .

!باشە من تێگەیشتم ، بمنێرە بۆ وانەی داهاتوو

یان،  لێرە کلیبکە بۆ پەرتووکی ڕاهێنان بۆ بەردەوامی دان بەم وانەیە .