Menu Close

وانەی 3 : کارەکان/ هاوڵناوەکانی زمانی کۆری

بێبەرامبەر لێرە کلیبکە PDF

ڤیدیویەکانی خوارەوە بەردەستن بۆ بەهێزکردنی بیرۆکەکانی لەم وانەیدا باسکراون:

Korean Practice , Dictation , Apply Yourself, Lesson Recap

وشەکان

بۆ ئاسانکاری وشەکان جیاکراونەتەوە بۆ ناوەکان ، کارەکان ، هاوڵناوەکان وە هەروەها هاوڵکارەکان .

ئەتوانیت  لێرە فایلی PDF بەوردەکاری و زانیاری زیاتر دەستبکەوێت.

ئەتەوێت ڕاهێنان بە مێشکی خۆت بکەیت بو ناسینی ئەم وشانە ؟  هەوڵدە وشەکانی ناو لیستی وشەسازی بدۆزێتەوە لەناو Word Search

ناوەکان:

음식 = خواردن

케이크 = کێک

공항 =  فڕۆکەخانە

병원 = نەخۆشخانە

공원 = پارک

한국어 = زمانی کۆری

머리 = مێشک) سەر )

다리 = لاق

손가락 = پەنجە

= گوێ

=( باسك ( قۆل

= چاو

= دەو، لێو

= گەدە

버스 = پاس

= بەلەم

우리 = ئێمە، خۆمان

:کارەکان

먹다 =  خواردن

가다 = رۆشتن

만나다 =  چاو پێدەكەوتن

닫다 = داخستن

열다 = کردنەوە

원하다 = ( ویستن (شتێک

만들다 = دروستکردن

하다 = کردن

말하다 = قسە کردن

이해하다 = تێگەیشتن

좋아하다 = حەزلێ کردن، خۆشویستن

:هاوڵناوەکان

크다 =  گەورە

작다 = بچووک

새롭다 = نوێ

낡다 = کۆن

비싸다 =  گران

싸다 = هەرزان

아름답다 = جوان

뚱뚱하다 = قەڵەو

길다 = درێژ

좋다 = باش

:هاوڵکارەکان

아주 =  زۆر ،گەلێک

매우 = زۆر ، گەلێک

너무 = زیاد ، زۆر

1050 بەندی تومارکراوی وشەکان هەن  لە بەندی 1.

هەموو بەندە تۆمارکراوەکان بە فایلی دەنگیەوە بەستراون. ئەتوانیت بە یەک پاکێج ( گورزە)  داونڵودبکەی لێرە.

بو لەبەرکردنی ئەم وشانە ، Memrise tool بەکاربێنە.

هەروەها لەوانەیە بدەتوێت  گوێ لە هەموو وشەکان بگریت لەگەل ئەم ڤیدیوی ڕاهێنانی وشەکان

هەندێک تێبینی خێرا دەربارەی کار و هاوڵناوەکانی زمانی کۆری

باشە، ئێستا دەبێت ڕژد بین. ئێستا کاتی ئەوەیە دەست بە فێربوونی ئەو شتانە بکەین کە لەسەر هەر کار و هاوڵناوێک جێبەجێدەبێت. هەندێک شت هەن دەبێت بزانیت دەربارەی کار و هاوڵناوەکانی زمانی کۆری بیت

  1. من پێشتر (دووجار) ئەمەم وتوە بەڵام دیسانەوە دەڵێم. هەموو ڕستەکانی زمانی کۆری دەبێت بە کار یان هاوڵناو کوتای بێت ( 이 یان 있다 دەگەڕێتەخۆ). هەموو ڕستەکان دەبێت کار یان هاوڵناو هەبێت لە کوتای ڕستەکە.
  2. دەبێت تێبینی کردبێت ( مانگێک بەسەر چوو هەتاوەکو تتێبیم کرد) کە هەموو کار و هاوڵناوەکانی زمانی کۆری بە بڕگەی 다 کوتایدێت، بڕگەی کوتای  کارێک یان هاوڵناوێک دەبێت 다 بێت; سەیری وشەکانی سەرەوە بکە ئەگەر باوەر بە من ناکەیت.
  3. زیاد لە کوتا ‘다’ گەلێک کار و هاوڵناوەکان بە  دوو بڕگە کوتای دێن ‘하다.’  ‘하다’ بە مانی ‘کردن”دێت. کارەکانی بە 하다 دێن  سەرسامکەرن ، چونکە ئەتوانیت بە ئاسانی ‘하다’ لابەیت  بۆ دروستکردنی ناو لە کار/ هاوڵناوەکان.

لێت شێواوە؟ منیش وابووم لە سەرەتادا. لە ڕاستیدا، من پێموانیە زانبێتم هەتاوەکو 3 مانگ دوای ئەوی زمانی کۆریم خواند_ بەڵام ئەمە شتێکی سەرەکیە بو فێربونی زمانی کۆری. ئەمە سەرلێشێواوە چونکە ئێمە نازانین وشەکان شێوەی  کار/ هاوڵناو هەیانە وە هەروەها شێوەی ناویش هەیە.

بۆ نموونە:

행복하다 =  دڵخۆش
행복 = دڵخوشی

성공하다 = سەرکەوتوو
성공 = سەرکەوتن

말하다= قسە کردن
말 =  وتن/ وتار

성취하다=دەستکەوتن
성취 = بەرهەم

취득하다 = پەیدا کردن
취득 = دەستکەوت

هێشتا پێویستناکات ئەم وشانە لەبەر بکەیت( ئەوانە قورسن), بەڵام گرنگە بۆت بزانیت کە ئەم وشانە  دەتوانرێت ‘하다’ لاببرێت تاوەکو ناوەکان  لێیان دروستبکرێت.

کار/ هاوڵناوەکانی کە بە “~하다” کوتایدێن ئاساییانەی بنەڕەتی زمانی چینین وە شێوەیەکی(한자)هانجای یەکسانیان هەیە. ئەو کارانەی بە  “~하다”  کۆتای نایێت بنەرەتیان زمانی کۆریە وە شێوەی هانجایان نیە.ئەگەر زمانی چینی بزانیت دەشێت قازانجت هەبێت لە فێربوونی وشەکانی قورسترهی  زمانی کۆری، هەروەک زۆربەی وشە قورسەکانی زمانی کۆری بنەرەتیان زمانی چینیان هەیە.

کارەکانی زمانی کۆری

ئێمە پێشتر کەمێک باسی کارەکان کردووە لە وانەی پێشووتر، بەڵام هیچ شتێک بەفەرمی فێرنەکراوە. لە وانەی 1 دا فێری بنچینەی ڕستەی سەرەکی کار بوویت. با جارێکیتر سەیری ئەمە بکەین. ئەگەر ئەتەوێت بڵێیت ” من خواردن دەخۆم” دەبێت بزانیت چون ئامرازە یاریدەدەرەکانی 는/은 وە 를/을 بەکاربێنی:

من خواردن دەخۆم

من 는  خواردن 를 دەخۆم

بۆ دروستکردنی ڕستە بە ئاسانی وشەی کۆری لە شوێنی وشەکانی کوردی دادەنێی:

저는 + 음식을 + 먹다

저는 음식을 먹다 = من خواردن دەخۆم

*تێبینی – هەرچەندە پێکهاتەی ڕستەکانی لەم وانەیەدا پێشکەش کراون تەواوە ، کارەکان نەکراونەتەوە سەر شێوەی فرمان بەم شێوەیەش تەواو نیە. تۆ فێری شێوازی فرمانکردن دەبیت لە وانەی وانەی5  وە وانەی 6. بەر لەوەی فێری شێوازی فرمانکردن بیت، هەر چۆنێک بێت ئەوە سەرەکیە کە لە رێزکردنی وشەکان بیت لەم ڕستانەدا.هەرچونێک بێت ،لەبەر هەندێک یاسا رێزمانەکانی سەیری زمانی کۆری، رستەکانی بەردەست کراو لە بەشی ” هاوڵناوەکان” بەشێوەیەکی هونەری تەواون بە نەباوی ( نەناسراوی) پێشکەش کراون ( بەڵام ئاسانترین ) شێوازی فرمانکردن.

وەک لە وانەی پێشوتر دا ، ئێمە ڕیکۆردی دەنگی تەنها بە ئەو ڕستانەی لەڕووی ڕێزمانەوە درووستن پێمان بەستبووە.ڕستەکانی نادروست ( بەهۆی نەکردنی لە سەر شێوازی فرمان) ڕیکۆردی دەنگیان نیە. دووبارە، تۆ دەربارەی ئەم فرمانکردنانە لە وانەی 5 وە وانەی 6 فێردەبیت. بۆ ئێستا هەوڵدە لە رێزکردنی وشەکانی ڕستەکان تێبگەیت وە چون کارەکان/ هاوڵناوەکان بەکاردێن.

هەروەک لە وانەی ڕابردوودا نموونە فرمانکراوەکان ( یەک بە ڕەسمی وە یەک بە ناڕەسمی) لە ژێرەوەی نموونەکانی بێ فرمانکراووە بەردەستن. لەم خاڵەدا ئەمانە وەک سەرچاوە بەکاربێنە.

با سەیری هەندێک نموونە بکەین:

나는 케이크를 만들다 = من کێک درووستدەکەم
(나는 케이크 만들어 / 저는 케이크 만들어요)

나는 배를 원하다 = من بەلەمێکم دەوێ
(나는 배를 원해 / 저는 배를 원해요)

나는 한국어를 말하다 =  من بە کۆری قسەدەکەم
(나는 한국어를 말해 / 저는 한국어를 말해요)

나는 공원에 가다 =  에  من دەڕۆم بۆ پاڕک ( تێبینی    بکە
(나는 공원에 가 / 저는 공원에 가요)

나는 문을 닫다 =  من دەرگا دادەخەم
(나는 문을 닫아 / 저는 문을 닫아요)

나는 창문을 열다 =  من پەنجەرە دەکەمەوە
(나는 창문을 열어 / 저는 창문을 열어요)

لەبیرت بێت کە ڕستەکانی کاریان لەگەڵ دابێت پێویستی بە بەرکار نیە لەناوی دا ئەگەر دەقەکە رێگەی پێ بدات:

나는 이해하다 =  من تێدەگەم
(나는 이해해 / 저는 이해해요)

هەندێک کار  بێگوێدانە نابن بە بەرکار. وشەکانی وەک: نوستن ، چوون، مدرن ، هتد. تو ناتوانی بڵێت ” من نوستم ماڵ” ، یان ” من چووم خواردنگا” ، یان ” من ئەوم مرد “. تو ئەتوانیت ناوەکان بەکاربێنیت لە رستەکاندا لەگەڵ ئەم کارانە ، بەڵام تەنها لەگەڵ بەکارهێنانی ئەم یاریدەدەرانە– هەندێک کە پێشتر فێربوویتە (~에) وە هەندێکیان لە وانەکانی دابێت فێردەبیت لەگەڵ بەکارهێنانی یاریدەدەرەکانی تر ئەتوانیت شتەکانی وەک ئەمە بڵێیت:

من لە ماڵەوە نوستم

من چۆۆم بۆ خواردنگاکە

من مردم لەگەڵ ئەو

ئێمە دێینە سەر یاریدەدەرەکانی زور لەمانە ئاڵوزتر لە وانەکانی دابێت، بەڵام لێرە دەمەوێت سەرنجم بدەمە سەر مەبەستی~를/을  وە فرمانی وەک ئامرازی یاریدەدەری بەرکار.

 هاوڵناوەکانی کۆری

هاوڵناوەکانی کۆری هەروەک کارەکان لە کۆتای ڕستەکە دادەنرێت. جیاوازی سەرەکی لەنێوان کار و هاوڵناوەکان ئەوەیە کە هاوڵناوەکان هەرگیز نابنە بەرکار. تێبینی بکە لە ڕستەکانی خوارەوە هیچ بەرکارێک نیە.

هاوڵناوەکان زۆر ئاسانن بو بەکارهێنان. تەنها لەگەڵ بکەر دایبنێ لەناو ڕستەکە. ( لەبیرت بێت نموونە ڕستەکانی ناو کەوانەکانەوە ڕستەکانی کراونەتەوە سەر شێوەی فرمان کە هێشتا دەربارەی فێرنەبوویتە.)

تێبینی بکە بەهۆی یاسا رێزمانەکانی سەیری کۆری دەربارەی هاوڵناوەکان. ڕستە نە فرمانکراوەکانی خوارەوە لە ڕاستیدا لە ڕووی ڕێزمانەوە درووستن. بۆیە ئێمە نموونەکانی  دەنگی بۆ رستەکانی نەفرمانکراو بەردەستکردووە وە بۆ فرمانکراوەکان بەردەست نەکردووە  ( هەرچەندە هەموویان درووستن) تۆ دەربارەی ئەم یاسایە سەیرە فێردەبیت وە چون هاوڵناوەکان دەکرێنە سەر شێوەی فرمان لە وانەی 5.

나는 아름답다 =  من جوانم
(나는 아름다워 / 저는 아름다워요)

나는 작다 = من بچووکم
(나는 작아 / 저는 작아요)

이 버스는 크다 = ئەم پاسە گەورەیە
(이 버스는 커 / 이 버스는 커요)

그 병원은 새롭다 = ئەو نەخۆشخانەیە نوێیە
(그 병원은 새로워 / 그 병원은 새로워요)

이 공원은 매우 작다 = ئەم پاڕکە زۆر بچووکە
(이 공원은 매우 작아 / 이 공원은 매우 작아요)

그 사람은 뚱뚱하다 = ئەو کەسە قەڵەوە
(그 사람은 뚱뚱해 / 그 사람은 뚱뚱해요)

تێبینی یەکی بچووکم هەیە  دەربارەی وەرگێڕانی هاوڵناوەکان لە زمانی کۆری بۆ ئینگلیزی. چونکە دەزانم هەندێک جار پەنادەبەیت بو زمانی ئینگلیزی بۆ وەرگێڕانی هەندێک لە یاسا رێزمانەکانی کە لە زمانی کوردی دانیە. ئەگەر فێری زمانی ئینگلیزی نەبوویتە ئەتوانیت سوود لە خوێندنی ئەمە ببینیت.

یەک شتی سەرلێشێواو هەیە دەربارەی وەرگێڕانی ڕستەکان لە هاوڵناوەکانی زمانی کۆری بۆ ئینگلیزی. تێبینی بکە لەهەموو ڕستەکانی سەرەوەدا وشەکانی  “am/is/are/ هتد…” بەکارهاتووە. ئەم وشانە پێویستە بەکاربێن کاتێک هاوڵناوەکان بەکاردێنین.

I am fat

He is fat

They are fat

لەبیرت بێت  وەڕگێرانی “am/is/are”  بۆ زمانی کۆری   “이다” یە. هەرچونێک بێت  تۆ  “이다” بەکارناهێنیت کاتێک ڕستەیەکی وەک ئەمە دەنووست لە زمانی کۆری. لەمیانەی مانای هاوڵناوەکانی زمانی کۆری “is/am/are ئەمانەن.  بۆ فێرکارە سەرەتاییەکان ئەمە هەمیشە سەرلێشێواوە. ڕەگی سەرلێشێواندن ئەوەیە کە لە ڕاستیدا بە جیاوازی کراون لە زمانی ئینگلیزی و کۆریدا. تکایە، لەمە بەدواوە ئەوەی دەزانی لە ڕێزمانی ئینگلیزی بەجێبهێڵە– تەنها بۆ دوواوە دەتبات ، یارمەتیت نادات.

ئامرازی یاریدەدەری خاوەندارێتی

تێبینی: بێژەی پیتی “ㅢ”  دەگۆڕێت بەپێی کەی وە چون بەکاردێت.لەوانەیە بتەوێت سەیرێکی ئەو بەشە بکەی کە تێیدا باسی بێژەی   ㅢ  لە ڕابەری بێژە .

تۆ پێش ئێستا زانیت کە “من” لە زمانی کۆریدا 저/나 یە. هەروەها چەندا وەرگێڕانی جۆراوجۆری شتەکان دەزانیت.

“의”  ئامرازێکە کە بەکاردێت بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە کەسێک خاوەنی شتێکە.  هەروەک ‘ی’ یان

‘هی’  یان جێهناوی لکاو  لە زمانی کوردیدا بەکاردێت بو خاوەندارێتی.

تێبینی:  لە زمانی کوردیدا جێناوی لکاو بەکاردێت بو خاوەندارێتی. گۆرینی ‘ من ‘ بۆ ‘هی من یان م ‘ تەواودەکرێت لەلایەن 의 لە زمانی کۆری.

저 = من

책 =  پەرتووک

저의 책 = پەرتووکەکەم

저의 차 = ئۆتۆمۆبیلەکەم

그 사람의 차 = ئۆتۆمۆبیلەکەی ئەو کەسە

의사의 탁자 = مێزەکەی پزیشکەکە

선생님의 차 = ئۆتۆمۆبیلی مامۆستاکە

저의 손가락 = پەنجەکەم

تۆ ئەتوانیت ئەم وشانە بەکاربێنی لەناو ڕستەکاندا کە ئاشنای پێیان ( کارەکان و هاوڵناوەکان):

선생님의 차는 크다  = ئۆتۆمۆبیلەکەی ماموستا کە گەورەیە
(선생님의 차는 커 / 선생님의 차는 커요)

나는 선생님의 차를 원하다 =  من ئۆتۆمۆبیلەکەی ماموستا کەم دەوێت
(나는 선생님의 차를 원해 / 저는 선생님의 차를 원해요 )

나의 선가락은 길다 = پەنجەکەم درێژە
(나의 손가락은 길어 / 저의 손가락은 길어요)

그 여자의 눈은 아름답다 = چاوەکانی ئەو ژنە جوانن
(그 여자의 눈은 아름다워 / 그 여자의 눈은 아름다워요)

تۆ ئەو وشانە دەدۆزێتەوە وەک ” هی من ، هی ئێمە ٫ هی ئەوان، هی ئەو”  زۆربەی جار لە ڕستە لابراوە. هەر وەک بە بەردەوامی فێردەبیت لە خوێندی زمانی کۆری. خەڵکی کۆری زۆر حەزیاحەزیان لە کورتکردنی ڕستەیە هەرکە بکرێتن کورتبکرێت. هەرکاتێک شتێک وادابنرێت لەلایەن دەقەکەوە، وشەکان زۆربەی جار لادەبرێن لە ڕستەکاندا بۆ ئەوەی سادەتربکرێن. بۆ نموونە:

나는 나의 친구를 만나다 = من چاوم بە هاوڕێکەم کەوت
(나는 나의 친구를 만나 / 저는 저의 친구를 만나요)

دەتوانرێت وەک ئەوەی خوارەوە بنووسرێت:

나는 친구를 만나다  =  من چاوم بە  هاوڕێ ( کەم / یەک کەوت
(나는 친구를 만나 / 저는 친구를 만나요 )

لەم بارودۆخەدا ( وە زۆریتریش) بە ڕوونی  تۆ چاوت بە        هاورێ ” کەت ” دەکەوێت، کەواتە وشەی ” کەم” لە وشەی هاوڕێکەم  دەتوارێت لاببرێت لە ڕستەدا.

هەمیشە دووربە لە وەڕگێرانی ڕستەکان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ، وە هەوڵدە  سەرنجت بخەیتە سەر وەرگێڕانی ڕستەکان   بە پێی دەقەکە وەک ئەوەی سەرەوە کراوە.

좋다  وە 좋아하다

وشەی  좋다  لە زمانی کۆریدا هاوڵناوە کە بە مانای ” باش”  یان “خۆش/ بەتام ”    دێت. چونەکە좋다  هاوڵناوە ئێمە دەتوانیت هەروەک هاوڵناوەکانیتر بەرکاربێنین:

이 음식은 좋다  = ئەم خواردنە بە تامە
(이 음식은 좋아 / 이 음식은 좋아요)

그 선생님은 좋다 = ئەو مامۆستایە باشە
(그 선생님은 좋아 / 그 선생님은 좋아요)

이 학교는 촣다 = ئەم قوتابخانەیە باشە
(이 학교는 좋아 / 이 학교는 좋아요)

좋아하다 ش هەیە کە  کارە بە مانای ” خۆشویستن/ حەزلێکدرن یان بەدڵبوون”  دێت . چونکە 좋아하다 کارە هەروەک کارەکانیتر ئەتوانیت بەکاربێنیت.

나는 이 음식을 좋아하다 =  من حەزم لەم خواردنەیە
(나는 이 음삭을  좋아해 / 저는 이 음삭을  좋아해요)

나는 그 선생님을 좋아하다 = من ئەو مامۆستایەم بەدڵە / خۆشدەوێت
(나는 그 선생님을 좋아해 / 저는 그 선생님을 좋아해요 )

좋아하다

좋아하다 پێکدەهنرێت بەلابردنی ‘다’  لە 좋다  وە زیادکرنی  아 + 하다. هۆکارێک هەیە بو ئەمە کراوە،  وە ڕوونکردنەوەیەک هەیە کە چون ئەمە دەکرێت – بەڵام تۆ هێشتا پێویستناکات ئەمە بزانیت. بۆ ئێستا تەنها لەوە تێبگە کە:

좋다  هاوڵناوێکە  ناتوانرێت بەرکار وەربگرێت یان کار لەسەر بەرکار بکات.

좋아하다  کارێکە کە دەتوانرێت بەرکار وەربگرێت یان کاری لێبکات.

ئێمە , خۆمان  وە هی ئێمە (우리)

هەتا ئەم خاڵە من پێم خوشە وشەی “우리” پێت بناسێنم کە دەتوانی ببینت لەناو لیستی وشەکاندا وەردەگێڕێت بۆ ” ئێمە”. لە زمانی ئینگلیزیدا وەردەگرێت بۆ “we” وە “us”  هەرچەندە لە ڕووی تەکنیکی ( هونەری) هەمان مانایان هەیە. بەکارهێنانیان پەیوەستە بە شوێنەکەی لەناو ڕستەدا کە لەناویدا بەکارهاتووە.

ئەگەر وشەکە بکەری ڕستە بێت بەم شێوەیە بەکاردێت:

من تۆم خۆشدەوێت

ئێمە تۆمان خۆشدەوێت.

ئەگەر بەرکاری ڕستە بێت

ئەو منی خۆشدەوێت

ئەو ئێمەی خۆشدەوێت ( ئەگەر جێناوی لکاو بەرکارنەهێنین)

لە زمانی کۆریدا لەهەردوو حاڵەتدا بەکاردێت. بۆ نموونە:

우리는 너를 좋아하다 =  ئێمە تۆمان خۆشدەوێت
(우리는 너를 좋아해)

من بە ئەنقەست شێوازی ڕەسمی هی شێوازی فرمانکردن نەم خستووتەناو ئەوەی سەڕەوە ، چونکە زۆربەی کات ناپەسەندە و ناشرینەی وشەی “تۆ” بەڕەوشتەوە بڵێیت لە زمانی کۆریدا. ئێمە دێینە سەر ئەمە لە وانەکانی دواتردا.

선생님은 우리를 좋아하다 =  مامۆستاکە ئێمەی خۆشدەوێت
(선생님은 우리를 좋아해 / 선생님은 우리를 촣아해요)

بە دانانی ئامرازی یاریدەدەری خاوەندارێتی  “의”  دوای “우리”  ئەتوانین مانای ( هی ئێمە ) درووستبکەین. کە ئەمە دەتوانرێت بکرێت، من هەستدەکەم زیاتر باوە کە ئەم ئامرازە لاببەین کاتێک لەگەڵ“우리”  بەکاردێت. لە ڕاستیدا ، ئامرازی “의” زۆر بە باوی لادەبرێت  لە زۆر وشەکانی تریشدا. هەرچۆنێک بێت، من وابیرناکەمەوە ئەمە بکەیت هەتاوەکو تێگەیشتنێ باشترت هەبێت لە زمانەکە. لەم خاڵەدا ، من تەنها ئەمە بکەیت ( لاببەیت) لەگەڵ “우리.” بۆ نموونە:

우리 선생님은 남자이다 =  مامۆستاکەمان  پیاوە
(우리 선생님은  남자야 / 우리 선생님은 남자예요)

우리 집은 크다 =  ماڵەکەمان گەورەیە
(우리 집은 커 | 우리 집은 커요)

وەرگێڕانی رەسمی “우리” ئەمەیە” 저희”.   هەر چۆنێک بێت  لە بارودۆخی ناڕەسمی دا پەسەندەکرێت   “우리” بەکاربێت. لەم خاڵەدا، هێشتا تۆ فێری   ئاستە جیاوازەکانی ڕەوشتی شێوەی ( ئەتیکێت)  نەبوویتە. بۆیە نامەوێت زۆر نیگەرانی ئەمە بیت.

!باشە، تێگەیشتم ، بمنێرە بۆ وانەی داهاتوو

یان لێرە کلیبکە بۆ پەرتووکی ڕاهێنان  بۆ بەردەوامی دان بەم وانەیە  ( بە ئینگلیزی)

لەم بەندەدا 1250  نموونە ڕستەهەن . هەموو بەندە تۆمارکراوەکان بە فایلی دەنگیەوە بەستراون.

تۆ ئەتوانیت هەموو فایلەکان بەیەک پاکێج ( گورزە) بیهێنتە خوارەوە لێرە.