Menu Close

وانەی 1 : ڕستە سەرەکیەکانی کوری

                            وشەسازی

وشەکان جیاکرانەتەوە بۆ ناوەکان ،کارەکان،هاوڵناوەکان، و هاوڵکارەکان بو مەبەستی ئاسانی (سادەی).

ناوەکان

کوریا  = 한국

도시 = شار

이름 = ناو

= بەڕەسمی) من )

= من

남자 =پیاو

여자 =   ئافرەت ، ژن

= ئەمە

 =ئەوە

=  کاتێک شکتێک زور دووربێت ) ئەوە)

= شت

이것 = (ئەم (شتە

그것 = ( ئەو ( شتە

저것 = ( ئەو ( شتە

의자 = کورسی

탁자 =مێزە

선생님 = مامۆستا

=  تەختی نووستن

=  خانوو

=  ئۆتۆمۆبیل

사람 = کەس

=  پەرتووک

컴퓨터 =  کومپیوتەر

나무 =  دار

소파 = قەنەپە

중국 =  چین

일본 =  یابان

=  دەرگا

의사 =  پزیشک

학생 =  قوتابی

هاوڵکارەکان و وشەکانی تر:
이다 =  بوون

= بەڵێ

아니=نەخێر

1050 وشە هەن لە بەندی 1   هەموویان بە فایلی دەنگی بەستراوەن . ئەتوانیت هەموویان  بەیەک گورزە  بیهێنیە خوارەوە  لێرە .

بۆ لەبەرکردنی ئەم وشانە   Memrise tool  بەکاربێنە .

لەوانەیە بتەوێت گوێ لە هەموو وشەکان بگریت لەگەڵ ئەم Vocabulary Practice video.

                             سلاوکردن 

بەدرێژایی وانەکانم ، تەنها ڕێزمان و وشەکانی کە لە وانەکانی پێشوتر فێربویت بەکاردێنم .  لە بەندی سفر . فێرمکردیت چون وشە بە کوری بنووسیت . سەڕەوە ، ئەتوانیت یەکەم  کۆمەڵە وشەکان ببینیت  بۆ ئەوەی دەستپێبکەیت دەبێت بخوێنیت . من هێشتا فێرم نەکردوویت چون ئەو وشانە بەکاردێنیت و چون فرمانی دیاریدەکەیت .

وشەکانی وەک ” سڵاو ” ،”سوپاس” ،” چۆنی” ، و ” تکایە ” زۆر قورسن لە زمانی کوریدا .  لە ڕاستیدا رێزمان لە ناو وشەکاندا هەیە. لەم ئاستەدا ، من پێم باشە ئەم ” وشەکانی سڵاوکردن ”  لە یەک بەندا. و ئەتوانیت دواتر  نیگەرانی  رێزمان بیت لە گەڵیان کاتێک پەیوەندی بە باسەکەوە دەبێت.

وشەکان ئەمانەن :

안녕하세요  = سڵاو

감사하다 و 고맙다  ئەو دوو وشانەن کە بە باوی بەکاردێن بو وتنی ” سوپاس ” . هەرچەندە ، ، بەدەگمەن بەم شێوەیە بەرکادێن ، وه بەزۆری  دەکرێنە فرمان . بە چەندەها رێگا ئەتوانرێت برکێتە فرمان . کەلە  و انەی 5

و  وانەی 6  پیشاندەدرێن . باوترین رێگاکان بۆ کردنیان بە فرمان ئەمانەن :

감사합니다

감사해요

고마워

고맙습니다

고마와요

رێگای وتنی ” چۆنی ؟”  لە زمانی کوری  ئەمەیە :

잘 지내세요? = چۆنی ؟

هەرچەندە ، ئەم  رێگایە بە پیتیە بو پرسیارکردنی ” چۆنی ” لە زمانی کوریدا .زور باو نیە وەک لە زمانی ئینگلیزیدا . خەلکی کوریا حەزیان لە خواردنە . و رێگای باو بو سڵاوکدرن  لە کەسێک ئەوەیە کە پرسیاری لێبکەن کە ئایا نانی خواردووە .  بیروکەی  پرسیارکردنی پرسیار لە زمانی کوری لە وانەی 21  باسکراوە .

رێگای وتنی “تکایە” لە زمانی کوری ئەمەیە :

제발 = تکایە

بێگومان ،گرنگە بۆت ئەم دەستەواژانەی کوری لەبەریبکەیت. بەڵام دەبێت بزانیت هۆکارێک هەیە کە بۆچی بەم شێوەیە دەوترێن . بۆ ێستا نیگەران مەبە بۆچی بەو شێوەیە دەوترێن ، و تەنها لەبەریانکە . دەگەڕێینەوە بۆیان لە وانەکانی دابێت کاتێک گرنگ دەبن.

رێزبەندی وشەکان لە ناو ڕستەدا

زمانی کوری رێزبەندی رستەی هەیە کە قورسە بۆ وەرگرتن بە تایبەت بو کەسێکی ینگلیزی . بو ئەم مەبەستە کەمان لە وانەی یەکەم  دا ڕستەکان  بەم شێوەیەی خوارەوە نووسراوە :

بکەر _  بەرکار _ کار ( بو نموونە : من هەمبەرگر خوارد)

بکەر _ ها وڵناو ( بو نموونە : من جوان )

بە خێرایی باسی بکەر و بەرکار دەکەم کە مانایان چیە .کە تێگەیشتنی تو بو چەمکەکانی تر دەمێنێتەوە لەسەر تێگەیشتنت لەسەر ئەمە .بکەر ئاماژە بە کەس/شت/ناو/هەر شتێک کە کردەوەی هەبێت . بکەرەکە کارەکە دەکات . بۆ نموونە، بکەر لە هەر ڕستەیەکی خوارەوە هێلی لە ژێر داو.

من ڕوشتم بۆ پارک .

من دەڕۆم بۆ پارک .

دایکم منی خۆشدەوێت.

ئەو منی خۆشدەوێت.

سەگەکە بە خێرایی ڕایکرد.

هەورەکان دیارنەمان .

لە زمانی ئینگلیزیدا ( لە زمانی کوردیدا بە هەمان شێوە) بکەر هەمیشە لەپێش کاردێت .

بەرکار ئاماژە بە هەرشتێک کە کار دەیکات دەکات .بۆ نموونە، بەرکار لە هەر رستیەیێکی خوارەوە هێل لەژێر دراوە

دایکم منی خوشدەوێت .

سەگەکە گازی لە پوستەچیەکە گرت .

ئەو برنجی خوارد .

قوتابیەکان زمانی کوریان خوێند .

لە زمانی کوردیدا هەمیشە بەرکار پێش کار دێت .

ڕستەیەک کە کاری لەگەڵبێت بەرکاری پێیناوێت لە زمانی ئینگلیزیدا بەڵام لە زمانی کوردیدا دەمێنێتەوە لەسەر جۆری کارەکە کە ئایا تێپەڕە یان تێنەپەڕە .

نموونەکان :

من نووستم

من خواردم

من مردم

هەندێکجار بەرکار نیە لە ڕستەدا چونکە لە ڕستەکە لابراوە. بۆ نموونە،  ” من خواردم ” یان “من برنجم خوارد ”  هەردوو ڕستەکان درووستن . کارەکانی تر بەرکار وەرناگرن . بۆ نموونە ، ناتوانیت بەرکار لە پێش ” نوست” یان “ڕۆشت” دانیت .

من دنوێم تۆ

من دەڕۆم تۆ

بکەر لەگەر هاوڵناوەکانیش دا هەن . هەرچەندە هیچ بەرکارێک نیە لەگەڵ هاوڵناو. بکەرەکان هێلی لەژێردراوە  لە رستەی هاوڵناوەکانی خوارەوە .

قوتابخانە بێزارکەرە

من بێزارم

فیلمەکە پێکەنیناوی بوو

تەلارەکە گەورەیە

خوشەویستەکەم جوانە

خواردنەکە  بەتامە

کارەکان و هاوڵناوەکان لە کوتای رستەکاندا دانراوە . لە راستیدا ،هەموو رستەکانی کوری و دەستەواژەکان دەبێت یەک لەمانەی خوارەوە کوتابێت :

کار_

هاوڵناو _

_이다

وشەی هاریکاری کوری ((~/ and ~/)

زۆربەی وشەکان لە رستەی کوریدا وشەی هاریکاری لەگەڵدایە ( وشەیەکی خەیالی بو ئەوەی بڵێیت ” شتێک ” ) بەوانەوە نووساوە . ئەم وشانەی هاریکار ڕۆلی هەر وشەیێک دیاریدەکات لە ڕستەدا ، بەتایبەتی دیاریکردنی کامە وشە  بکەرە و کامە بەرکارە .هیچ رێگایێک نیە بو وەرگێڕانی ئەم وشانە بو زمانی ینگلیزی و هەروەها زمانی کوردی ێمە هیچ شتێکی بەم شێوەیە بەکارنایێنین. ئەمانەی خوارەوە ئەو وشانەی هاریکارن کە دەبێت بییانناسیت بو ئەم وانەیە :

는 یان 은 (بکەر )

ئەمە لەدوای وشە دادەنرێت بو دیاریکردنی ئەو وشەیە  کە بکەری رستەیە .

는  بەکاربێنە

کاتێک کوتا پیت لە کوتا برگەی بکەرەکە دەنگی بزوێن بێت. بۆ نموونە :

나 = 나는
저 = 저는

بەکاربێنە 은

کاتێک کوتا پیتی کوتا برگەی بکەرەکە پیتی  نەبزوێن بێت .

بۆ نموونە :

집 = 집은
책 = 책은

or (بەرکار )

ئەمە لەدوای وشە دادەنرێت بو دیاریکردنی ئەو وشەیە  کە بەرکاری رستەیە .

를  بەکاربێنە

کاتێک کوتا پیتی کوتا برگەی بەرکارەکە پیتی بزوێن بێت . بو نموونە :

나 = 나를

저 = 저를

을 بەکاربێنە

کاتێک کوتا پیتی کوتا برگەی بەرکارەکە پیتی نەبزوێن بێت . بو نموونە :

집 = 집을

책 = 책을

ێستا ێمە دەتوانین رستە دروست بکەین بە بەکارهێنانی رێزبەندی رستەی کوری و هەروەها وشەی هاریکاری کوری .

١) من بە زمانی کوری قسەدەکەم = من은   بە زمانی کوری를 قسەدەکەم .

은 بە “من ” وە نووساوە( بکەر)

를 بە  ” کوری ” نووساوە ( بەرکار )

٢) من تۆم خوشدەوێت = من은    تۆ를   خوشدەوێت .

은 بە “من ” نووساوە ( بکەر)

를بە “تۆ ” نووساوە (بەرکار)

٣) من نامەیێکم نووسی = من  은 نامە를  نووسی

은بە “من ” نووساوە (بکەر)

를 بە “نامە ” نووساوە ( بەرکار )

٤)  من دەرگاکەم گرت = من 은 دەرگا 를 گرت

بە ” من ” نووساوە ( بکەر )

بە ” دەرگا ” نووساوە (بەرکار )

٥) دایکم  مەعکەرونی درووستدەکات = دایک은  مەعکەرونی를  درووستدەکات

بە ” دایک ”  نووساوە (بکەر )

بە ” مەعکەرونی ” نووساوە (بەرکار )

٦) براکەم دارەکەی بڕی = برا 는  دار 을  بڕی

بە “برا ” نووساوە ( بکەر )

بە ” دار ” نووساوە (بەرکار )

هەمان شت لەگەڵ ڕستەکانی هاوڵناوی لەگەڵ بێت دەکرێت . هەرچەندە لەبیرت بێت ئەو  ڕستانەی هاوڵناو لەگەڵبێت بەرکار وەرناگرێت .

١)خوشەویستەکەم جوانە = خوشەویست 은 جوانە

은بە ” خوشەویست ” نووساوە ( بکەر )

٢)  فیلمەکە ترسێناک بوو = فیلم 은 ترسناک بوو

은بە” فیلم ”  نووساوە (بکەر )

٣) ئاوەکە ساردبوو = ئاو 는 ساردبوو

는بە “ئاو” نووساوە ( بکەر )

ێستا ێمە سەرنج دەدەینە سەر وشەکانی کوری بو ئەوەی ڕستە دروستبکەین بە 이다 کوتا هاتبێت .

이다:بوون

با دەست بە دروستکردنی رستەی کوری بیکەین .لەم وانەیەدا  بە رستەی سادە دەسپێدەکەین بە بەکارهێنانی وشەی 이다 .  وەرگێرانی “이다” لە زمانی کوردیدا بە چاوگی بوون  وەردەگێڕدرێت بەلام بە پێی  شێوازی کەسی دەگوڕدرێت  کە دەبێتە  جێناوی لکاو لە کوتای وشەکە.

لە زمانی ئینگلیزیدا  وشەی” بوون ” یان دەبێت بەمانای “to be” بەلام بە بەپێ شێوازی کەسی دەگوڕدرێت . دەکرێت ” to be ” یەکێک لەو وشانەی هێل لەژێری کێشراوە بێت :

I am a man= من پیاوم

He is a man= ئەو پیاوە

They are men   = ئەوان پیاوان

I was a man= من پیاوبووم

They were men= ئەوان پیاو بوون

لە زمانی کوردیدا هیچ وشەیێک وەک  ئەمانەی سەرەوە بەکارناهێت بو دەربرینی شتێک کە بوونی هەیە . لەجیاتی ئەمانە ێمە جێناوی لکاو بەکاردێت .

با بگەرێینەوە بو دروستکدرنی رستە بە بەکارهێنانی이다 بەڵام لەسەرەتادا دەبێت بیزانیت وشەی이다 بەتەواوی جیاوازە  لەگەڵ بەکارهێنانی “to be ” لە زمانی ئینگلیزیدا .

وەک پێشتر ئاماژەمپێکرد ، 이다 ئەتوانرێت فرمانی لێزیادبکرێت . بەو شێوەیە 이다 وەک کار و هاوەڵناوەکانە ،بەلام یاسا بو 이다 بە زۆری (بەڵام نەک هەمیشە ) جیاوازە . فێرت دەکەم چون 이다 جیاواز دەبێت لەگەڵ کار و هاوڵناوەکان دا هەرکە گرنگبێت لە وانەکانی دابێت . بو نموونە لە وانەی 52 فێردەبیت کرداری گواستنەوەی رستەیێک لەگەڵ이다 جیاوازە بەراورد لەگەڵ کار و هاوڵناوەکان دا .

وەک هاوڵناو ، 이다 نابێتە بەرکار ، تەنها کارەکان دەبن بە بەرکار . بۆ نموونە :

من هەمبەرگر دەخوم (دەخوم کارە ، هەمبەرگر بەرکارە )

ئەو هاوڕێکەمی بینی ( بینی کارە ، هاوڕێکەم )

ئەوان زمانی کوری دەخوێنن ( دەخوێنن کارە ، زمانی کوری بەرکارە )

ێمە گوێداری موزیک دەکەین ( گوێداری دەکەین  کارە ، موزیک بەرکارە )

هەموو ئەم رستانە  بەرکار وەردەگرن چونکە کار ڕاگەێنەری رستەیە . هەرچەندە لەو ڕستانەی هاوڵناو دراوتە پاڵ  بەرکار تێیدا نابێت .

من جوانم

ئەو جوانە

ئەوان برسیانە

ئێمە زیرەکین

هەرچەندە ، 이다 لەم جۆرە ڕستانە دا بەکارهاتووە :

من پیاوم

ئەو پیاوە

ئەوان پیاون

من پیاو بووم

ئەوان پیاوبوون

بەرکارهاتووە بو ئەوی دیاربکات کە ناو ناوە 이다

رێزبەندی بنچینەی  بۆ رستەیێک   کە ” 이다” دراوەتە پاڵ

ئەمەیە :

[이다][ناوێکی تر][ناو은/는]

بۆ نموونە :

من 은 پیاو 이다

ێستا لەجیاتی وشەی “پیاو” و “من ”   ئەمانە دابنێ :

من =나

پیاو= 남자

رستەی کوری بەم شێوەیە دەبێت :

나는 남자이다= من پیاوم

تێبینی بکە 이다 یەکسەر لەدوای ناوی دووەمەوە نوساووە.

کار و هاوڵناوەکان بە ناوەوە نانووسێت وەک ئەمە .بەڵام 이다 دەنووسێت پێوە . دروستنیە بۆشایی لەنێوان 이다 ناوی دووەمەوە زیادبکرێت . بۆ نموونە ، ئەمە هەڵەیە  :

나는 남자 이다

هەرچەندە لەوانەیە وادەربکەوێت  “남자”   بەرکارە لە ڕستەدا  بەڵام بەرکار نیە. 이다 وەک هاوڵناوەکانە و بەپێچەوانەی کارە  نابێتە بەرکار لە رستەدا  . دروستنیە وشەی هاریکاری بەرکار زیابکەین لە ناوی دووەم. بۆ نموونە ئەمە دروستنابێت :

나는 남자를 이다

ئامانجی ئەم وانەیە (وهەروەها وانەی 2  ، 3 و 4 ) ئەوە دروستکردنی ڕستەی کوری سادە  پێتبناسێنێت. تاکو دەگەیتە وانەی 5 و  وانەی6  شێوەی فرمانەکان و دەربڕینی رێزگرتن لە کارەکانی کوری ، هاوڵناوەکان و 이다. ئەم وشانە زور بەدەگمەن بەکاردێن بەبێ شێوەی فرمانەکان و دەربڕینی ڕێزگرتن .

شێوەی فرمانکردنی رستەکان زۆر گرنگە ، و هەروەها دروستکردنی ڕستەکان . کاتێک ئەم وانەیەم  دروست دەکرد.زۆر بیرم لەوە دەکردەوە کامە سەرەتا باسبکەم . ناوتانیت رستە بکەیتە شێوەی فرمان ئەگەر رستیەیێکی ئاقڵانە (لۆجیکی ) نەتبێت ؛ و ناوتانیت رستەیێکی لوجیکی دروستبکەیت ئەگەر نەزانیت چون بیکەیتە شێوازی فرمان.

لەکوتاییدا بەوە گەیشتم  کە بەر عاقڵانە تر دەبێت ئەگەر بەم شێوەیە زانیاریەکان پێشکەشکەم کە تێیدا فێرخوازەکان بە  دروستکردنی رستەکان پێدەناسرێن دواتر  فێردەبن چون وشەکان لەناو ڕستەدا دەکرێن بە فرمان .

بەدرێژایی هەموو وانەکانم ، من  نموونە رستەکان بەکاردێنم ،بۆ ئەوەی پیشانبدەم چون ڕێزمان بەکار دێت . نموونە رستەکان لە وانەی 1_ 4  نەکراونەتە سەر شێوەی فرمانی . هەرچەندە لە ژێرەوەی هەر ڕستەیەکی نموونەی کە  نەکراوەتەوە فەرمان دانەیەکی  فرمانی کراو هەیە لەنێوان دووکەوانە ( یەک لەسەر شێوەی ڕەسمی یەکێکیش لەسەر شێوەی نا ڕەسمی ) .  لەوانەیە بتەوێت سەیرێکی بکەیت کە چون وشەکان دەکرێنە سەر شێوەی فرمان ،بەڵام بیرتبێت کە  ئەمە باسدەکرێت لە وانەی 5  و 6 ( بۆ کارەکان و هاوڵناوەکان ) و وانەی 9 ( بۆ 이다) .

نموونەکانیتر بۆ 이다  لە بەرکاهێناندا :

나는 여자이다 = من ئافرەتم
(나는 여자야 /저는 여자예요)

나는 선생님이다 = من مامۆستام
(나는 선생님이야 /저는 선생님이에요)

나는 사람이다 =  من مرۆڤم
(나는 사람이야 / 저는 사람이에요)

나는 ______이다 = من_______
(나는 _______ 이야 / 저는 _____이에요)

تۆ ئەتوانیت لەجێگای بۆشایەکە هەر ناوێک دابنێیت بۆ ئەوەی ئەم رستانە دروستبکەیت .

وشەی “ئەمە” و “ئەوە” بەزۆری بەکاردێن بو دروستکدرنی ئەم جۆرە ڕستانە . با ێستا سەیری کەین چۆن ئەتوانین 이것 저것، 그것  بەکاربێنین لە ڕستەکانی لەگەڵ 아다                           

 

ئەمە و ئەوە  (//)

ئەتوانیت لە وشەکاری سەرەوە کە وشە  بۆ “ئەمە”  “이”  یە

لە زمانی کۆری .

ێمە 이 بەکاردێنین لە زمانی کۆری کاتێک ێمە باسی شتێکدەکەین کە لەمیانەی دووری دەست لێدانبێت( بۆ نموونە:

ئەم پێنووسە _ کە من هەڵم گرتووە ). هەروەک لەزمانی کوردیدا “이” (ئەمە) لەپێش ناو دادەنرێت کە باسدەکرێت . بۆ نموونە :

이 사람= ئەم کەسە
이 남자 = ئەم پیاوە
이 여자 = ئەم ئافرەتە
이 차 = ئەم ئۆتۆمبێلە
이 탁자 = ئەم مێزەیە
이 의자 = ئەم کورسییە

بەداخەوە ، دوو وشە هەن بۆ ” ئەوە ” 그 و 저 . فێرخوازە سەرەتاکانی زمانی کۆری هەمیشە سەرلێشێواون لەربارەی  جیاوازی نێوان  “그”  و “저” .

ئێمە   그 بەکاردێنین کاتێک ئێمە باسی شتێک دەکەین لە رستەی پێشوتر یان لە دەقی پێشوتر دا ئاماژەمان پێکردووە ، بێ گوێدان بەوەی کە ئایا دەبینیت یاخود نا . هێنانەوەی ڕستە لە ێستادا زور قورس دەبێت چونکە تو هیچ رستەیێکی کۆری نازانیت. هەرچەندە ئەگەر بڵێم ” من ئەو پیاوەم بەدڵنیە [ کە هاوڕێکەت ئاماژەی پێکردوە لە ڕستەی پێشووتر دا ] “وشەی ” ئەوە” لەو ڕستەدا  دەبێت بەوەی کە چون “그” بەکاردێت .

ێمە 저   بەکاردێنین کاتێک باسی شتێک دەکەین کە دەیبینن ،بەڵام ناوتانین دەستی لێبدەین چونکە زۆر دوورە .

ێمە ئەتوانین  “그”  یان ” 저 ”  دابنێین لە پێش ناو بۆ باسکردنی  “ئەمە ” یان ” ئەو ” شتە هەروەک لە گەل “이”  کردوومان .

이 사람 = ئەم کەسە
그 사람 = ئەو کەسە
저 사람 = ئەو کەسە

이 남자 = ئەم پیاوە
그 남자 = ئەو پیاوە
저 남자 = ئەو پیاوە

이 여자 = ئەم ئافرەتە
그 여자 = ئەو ئافرەتە
저 여자 = ئەو ئافرەتە

이 의자 = ئەم کورسییە
그 의자 = ئەو کورسییە
저 의자 = ئەو کورسییە

이 탁자 = ئەم مێزەیە
그 탁자 = ئەو مێزەیە
저 탁자 = ئەو مێزەیە

دووبارە ، هەرچەندە لە زمانی کوردیدا وەرگێڕان “그 “و “저 ” وەکوو یەکن . گرنگە بزانین کە لە زمانی کۆری دا هەمان وشەنین .

لە زمانی کۆریدا یەکێک لە باوترین وشەکان “것 ” ە بەمانای ” شت” دێت. کاتێک  그 ,이  یان 저 لەپێش” 것”

دادەنرێت ، دەرئەنجامەکە وشەی لێکدراوە . بۆیە کە “것” لەدوای  그 ,이 یان 저   دادەنرێت ، نابێت بۆشایی لەنێوانیان دا هەبێت . بەمانایێکیتر ئەوانەی خوارەوە ئەو وشانەن کە تاکن لە دەرئەنجامی پێکەوە دانانی دوو وشەن ، و نەك دوو وشەی جیاکراو :

이것 = ئەم شتە
그것 = ئەو شتە
저것 = ئەو شتە

دەبینین ئەم دیاردەیە ڕوودەدات لەگەل ئەو باوە وشانەی تر کە فێردەبیت لە وانەکانی داهاتوودا . پێویستناکات نیگەرانی ئەمە بیت لە ێستادا، بەڵام ێمە دەبینین کە هەمان شت روودەدات لەگەڵ وشەی 곳 ( بەمانای ” شوێن ” ) و 때  ( بەمانای ” کات ” ) دێت .

لەگەڵ ئەم وشانە ، وشەی “شت”  پێویستناکات لە وەرگێڕانی زمانی کوردیدا . رێگەم پێبدە بۆت ڕوون بکەمەوە .

من “ئەوە” بەکاردێنم  وەک نموونە ، بەڵام هەمان بیروکە لەسەر “ئەمە ” جێبەجێ دەکرێت .

“ئەوە”  دەتوانرێت  لە پێش ناو دابنرێت بو ئەوەی وەسفی بکات. هەر وەک پێشتر بینیمان :

ئەو کەسە

ئەو پیاوە

ئەو ئافرەتە

هەرچەندە ئەتوانێت ببێت بە ناو ،بۆ نموونە :

حەزم لەوەیە (ئەوەم بەدڵە )

لەم جورە ڕستانە کوردیدا ، “ئەوە”  ئاماژە بە شتێک دەکات کە حەزت لێیە یان بەدڵتە ،  ئەو ناوێکە . ئەو شتێکە .

هەر بۆیە ،رستەکە  بەئاسانی  دەتوانرێت بووترێت وەک :

ئەو شتەم بەدڵە ( من حەزم لەو شتەیە )

من نامەوێت رێزمانی زمانی دژوار ( ئاڵوز) بەکاربێنم لەوانەکانماندا ، بەڵام ئەگەر بزانین مانای ئەم وشانە چین ،  لەوانەیە سوودمەند بێت . لە هەردوو زمانی کۆری و کوردیدا “ئەوە” دەبێت بە وشە یان ئامرازی دیاریکەر ( هەروەک لە ” من ئەو پیاوەم بەدڵە ” دا) هەروەها دەتوانرێت ببێت بە جێناو ( هەروەک لە ” من ئەوەم بەدڵە ” ) . کاتێک وەک ئامرازی دیاریکەر بەکاردێت لە زمانی کۆری دا ، دەبێت 그 لە پێش ناو دابنێیت . کاتێک وەک جێناو بەکاردێت ،وشەی 그것 بەکاردێت .

لە هەمان ڕێزدا ، کاتێک “그 , 이 , و저  ” وەردەگێڕدرێت بۆ  ” ئەمە ، ئەوە  و ئەوە ”  بە پێی رێز، و دانراون لە پێش ناوەکان بۆ ئەوەی دیاریبکات کە ” ئەم ناوە ، ئەو ناوە  و ئەو ناوە ” ، 그것, 이것 و 저것 ” ناون ( ئەوان جێناون ) . بۆیە پێویستناکات  وشەی زیاد “شت” بەدوای دابێت ، هەرچەندە ڕێك هەمان مانایان دەبێت :

من حەزم لەمەیە

من حەزم لەم شتەیە

دەتوانین ئەم وشانە  وەک بکەر بان بەرکار لە رستەدا بەکاربێنین . ێمە  دوای ئەمە سەیر دەکەین چون لەگەل “이다” بەکاردێت.

بەکارهێنانی ئەمە/ئەوە لەگەڵ 이다

لەبیرت بێت 이다 وەردەگێڕدرێت بۆ “to be”  و دەکرێتە فرمان وەک “am/is/are” لەزمانی ئینگلیزی دا . ێستا کە دەزانین چۆن 그,이 و 저  (و 그것, 이것 و 저것). ێستا ئەتوانین ڕستەی بەم شێوەیە دروستبکەین:

ئەو کەسە پزیشکە

ێستا ئەتوانین دەستپێبکەین بە دانانی ئەم وشانە لەناو رێزبندی کۆری :

ئەو کەس은 پزیشکە

دواتر گۆڕینی وشەکانی  کوردی بۆ وشەکانی کۆری گونجاو:

그 사람은 +  의사 + 이다
그 사람은 의사이다
(그 사람은 의사야/ 그 사람은 의사예요 )

نموونەی زیاتر :

그 사람은 선생님이다 = ئەو کەسە ماموستایە
(그 사람은 선생님이야 / 그 사람은 선생님이에요)

이것은 탁자이다 = ئەمە( شت)مێزەیە
(이것은 타자야/이것은 탁자예요)

저것은 침대이다=ئەوە(شت) تەختی نووستنە
(저것은 침대야/ 저것은 침대예요)

그 사람은 남자이다 =  ئەو کەسە پیاوە
(그 사람은 남자야/ 그 사람은 남자예요)

그 사람은 여자이다 = ئەو کەسە ئافرەتە
(그 사람은 여자야/ 그 사람은 여자예요 )

그것은 차이다 =  ئەوە (شت) ئۆتۆمبێلە
(그것은 차야 /그것은 차예요 )

이것은 나무이다 = ئەمە (شت) دارە
(이것은 나무야 / 이것은 나무예요)

1250 نوموونەی ڕستەی هەن لە بەندی 1 دا . هەموو ناوەکییەکان بە فایلی دەنگیەوە لینکراوە . ئەتوانیت بەیەک گورزە بێنیە خوارەوە لێرە .

واو! وانەیەکی یەکجار زەحمەت بوو. ئەگەر پەرتووکێکی فێربونی زمانی کوری بخوێنیت . دڵنیام لاپەڕەی یەکەم لەمە ئاسانتردەبێت ،بەڵام متمانەم پێبکە ؛ فێربونی ئەم شتانە لە سەرەتادا دواتر سوودی زۆرت پێدەگێنێت . ئەو کاتەی من فێری زمانی کوری دەبووم ، چەندین مانگم پێچوو تاوەکو هەندێک لەم شتانە بزانم ( نەک لەبەرئەوەی  زەحمەت بوو،بەڵکو لەبەر ئەوەی پەرتووکێکی فێربونی زمانی کۆری بەکاردەهێنا  کە هەرگیز فێرمی نەکرد بۆچی ئەم شتانە بەم  شێوەیەن لە زمانی کۆریدا).

بەرلەوەی بڕویت بۆ وانەی دابێت ، دڵنیابەرەوە کە  لە دروستکردنی ڕستەی کۆری سادە تێگەشتتوویت کەلەم وانەیەدا باسکراوە . هەروەها لەبیرتبێت ئەو ڕستانەی لەناو کەوانەدا نین بەتەکنیکی دروستنین (یان زۆر زۆر باونین ) چونکە نەکراونەتە بە فوانەی

!باشە, تێگەیشتم! بمەرە وانەی دابێت

.لێرە کلیک بکە بو پەرتووکی چالاکی بو پێداچوونەوەیەئەم وانەیە