Menu Close

جووتە بزوێنەکانی کوری : بزوێنەکانی ئاڵوز

کلیک لێرە بیکە بو پەرتوکی چالاکی بو پێداچوونەوە لەم وانەیە

PDFبێبەرامبەر هەموو وانەکانی بەندی سفر کلیک لێرە بیکە

ڤیدویەکان  بەردەستن بو بەهێزکردنی بیروکەی فێرکراوە لەم وانەیە .

Syllable practice 1 ,2  | Dictation 1 , 2 ,3  | Reading practice

لەوانەی رابدوودا هێندێک پیتی زیاتر فێربویت لە زمانی کوری دا . هەروەها چەند خشتە بینیت کە هێندێک برگەی کوری پیشاندەدا کە بە ڕێخستنی پیتی بزوێن و نەبزوێنی کوری دروسکرابوون .لەوانەیە تێبینیت کردبێت ئەم لاپەڕەیە ‘فراوانترە’ لە لاپەڕەکانی وانەکانی  رابدوودا .بوچی بەم شێوەیە ؟ چونکە خشتەیێکی گەورترمان هەیە پیشنانت بدەین ،پێویستیمان بە بە بوشایی  زیاترە .

لەم وانەییەی کوتای دا لە بەندی سفر ،  تو فێری بزوێنەکانی کە ماون بو ئەوەی بتوانی کوری بخوێنیت . زوربەی لەم بزوێنانە پێیدەڵێن “جووتە بزوێنەکان ”  کە دوو بزوێنن لەیەکدا . دوای فێربوونی ئەم کوتا پیتانە ، ئەتوانیت ئەم پیتانە بەکاربێنیت بو دروستکردنی وشە و دەستبە فێربونی رستە و ڕێزمان بکەیت .

خوشبەختانە هەموو پیتەکانی لەم وانەویەدا فێردەبیت پێکهاتووە لەو بزوێنانەی کە لەوانەکانیتردا خوێندتە  . دبێت ئەم پیتانە لە بیرتمابێن :

ㅏ = a
ㅓ = eo
ㅜ = u
ㅗ = o

چوار بزوێنی تر هەن  کە دەتوانین بە زیادکردنی هێلێکی تر لە هەر بزوێنێکی سەرەوە . بە زیادکرنی یەک هێلی تر دەنگی “Y”   ”    ی  “زیادەبێت لە هەر بزوێنێک .

ㅑ = ya  (یا )
ㅕ) = yeo)(لەنێوان دەنگی یا ،یۆ دایە )
ㅠ = yu (یو)
ㅛ = yo (یۆ )

ئەگەر برگە لە هەر یەک لەم بزوێنانە دروست بکەین ، بەم شێوەیە دەردەچن :

약 = yak
역 = yeok
육 = yuk
욕 = yok

دوو دەنگیتری باو :

ㅐ=ae ( پێکهاتووە لە ㅏ  و ㅣ)
(  ㅓ و ㅣ  پێکهاتووە لە ) ㅔ= e

هەرچەندە هەردوو بزوێنەکان بە جورێک لاتینکراوە ، بەلام دەنگیان وەک و یەکە . هەردووکیان دەنگیان وەک ” eigh لە وشەی  “weigh “

بەگشتی( و بە مێژوویی ) دەنگی ㅐ جیاوازە لە دەنگی ㅔ . داوا  لە هاوڵاتییەکی کوری بکە لەفزیان بکات هەردوو دەنگی وەک یەک دەبیستیت . پرسیار لە هاوڵاتییەکی کوری بکە ئایا جیاوازی لەنێوان دا هەیە ، پێدەڵێت هەردووکیان وەک یەکن . داوا لە ماموستایێکی زمانی کوری بکە لەفزیان بکات ، هەردوو دەنگی یەک وەک دەبیستیت . پرسیار لە ماموستایێکی زمانی کوری بکە ئایا جیاوازیان هەیە ، پێدەڵێت لە کوندا جیاوازییک هەبووە بەلام ئەمە بزربووە لە قسەی کوری کاتی( هاوچەرخ ) بو هەموو مەبەستەکانی کرداری ،بەتایبەتی بو فێرکەری بیانی هەردوو دەک وەک یەکن .

ئەگەر بمانەوێ بڕگە دروستکەین لەم پیتانە بەم شێوەیە دەبن:

배 = bae ( بێ )

베= be  (بێ )

ئەمەش فایلی دەنگی هی کەسێکی کوری دەنگی ㅐ دەڵێت کە لە پیتی نەبزوێن دەستپێدەکات :

애,배,재,대,개,새,매,내,,해,래

ئەمەش فایلی دەنگی هی کەسێکی کوری دەنگی ㅔ دەڵێت کە لە پیتی نەبزوێن دەستپێدەکات :

에,베,제,데,게,,세,메,네,헤,래

(بەڵێ هەمان فایلە ،وەک وتم  ㅐ,ㅔ دەنگیان وەک یەک )

ئەو بزوێنانەی کە ماون بو خوێندن پێکهاتوون لە زیادکردنی دوو بزوێن لەگەل یەک بو دروستکردنی دەنگ . وتنی هەر یەک لەمانە تەنها  دەنگی دوو بزوێنە بەیەکەوە .بو نموونە :

ㅜ + ㅣ = ㅟ = wi (example: 쥐)
위 ,뷔,쥐,뒤,귀,쉬,뉘

ㅜ + ㅓ = ㅝ = wo (example: 원)
워,붜,줘,둬,궈,숴,눠

ㅗ +  ㅚ = oe  (sounds like “way”) (example: 외국 = waygook)
외,뵈,죄,되,괴,쇠,뇌

ㅗ + ㅏ = ㅘ = wa (example: 완)
와,봐,좌,돠,과,솨,놔

ㅡ + ㅣ = ㅢ = ui (example: 의)
의,븨,즤,듸,긔,싀,늬

بێجگە لە دەنگی “의 ” بەدەگمەن ئەم برگانە دەبیستیت لە زمانی کوری دا . پیشانی هاوسەرەکەم دا بو ئەوەی توماریان بکات . تەنانەت سەری شی لێدەرنەهات چون برگانە بڵێت  “븨, 즤, 듸, 긔, 싀, 늬.” دەتوانیت ئەمانە ببیستیت لە تومارەکەدا و ئەتوانیت کەمێک لە پێکەنینەکەی گوێتلێبێت لە کوتایدا . دەربارەی چونیەتی وتنی دەنگی ㅢ باسم کردووە بە وردی  لە وانەی   وانەی شێوازی خوێندنەوە   

لەم بەنەدەیەدا.

ㅕ + ㅣ = ㅖ = ye (예)

예,계,혜

هتد  …”셰, 졔, 볘”  من نموونەکانی ترم رەشکردووە ،

چونکە زور گوێتلێنابێت . برگەکانی کە تومارمکردووە لێرە هەزارجار گوێتلێ دەبێت زیاتر لەوەی ڕەشمکردوون .)

تێبینی بکە کاتێک یەک لەم “جووتە بزوێنانە ” بەکاردێن یەکەم نەبزوێنی برگەکە زیادکراوە لە سەرەوەی پیتی هێلی ئاسوویێ و لای چەپی پیتی هێلی ستونی  لە هەمان کاتدا .

쥐, 의, 와, 괴

کاتێک هیچ نەبزوێنێکی ئاسویێ لێنەبێت ،یەکەم نەبزوێن دەروات بو لای چەپی بزوێنی ستونی . بو نموونە :

배, 네, 예

زیادلەمانەش ، سێ جوریتری بزوێن هەن ،بەلام کەمتر باون لەو پیتانەی پێشوتر فێرکراویت ، بێگومان دەبێت بیناناسیت ،بەلام نیگەرانی پیتەکانی تر بە یەکەم جار :

ㅙ=wae (وێ)

لەنێوان ئەو سێیانە باوترینیانە ،زور زور باوە لە وشەی 왜_بەمانی (بۆچی) دێت .

بو نموونە :

얘=yae (یێ)

لە وشەی” 얘기하다” زور باوە  بە مانای (گفتوگۆ _قسەکدرن) دێت

ㅞ=we (وێ)

( پێدەچێت نەباوترین پیت بێت لە زمانی کوری . من 8000 وشە دەزانم ، و ئەم پیتە تەنها لە سێ وشەدا دەیە لەوانەی دەزانم. باوترینان لە وشەی” 웨딩 “_بەمانای wedding هاوسەرگرتن دێت ).

لەم وانەیەدا فێری 15 بزوێنیتر بویت کە دەتوانیت دایبنێی لەسەرەوەی 6 بزوێنەکانی تر و 19 نەبزوێن پێشوتر فێربویت .خشەتەی خوارەوە هەموو پیتەکانی بزوێن و نەبزوێنەکانی کوری پیشاندەدات ،و چون بەیەکەوە دادەنرێن بو دروستکردنی برگە بەبێ بەکارهێنانی  بزوێنی سێیەم

لە بیرت بێت  هەر کە بجوڵێیت بو لای راستی خشتەکە (بەتایبەتی خوارەوەی لای ڕاست ) پێکهاتەکان  کەمتر باودەبن . هەروەها لەبیرت بێت هەر یەک لەم نموونانەی خوارەوە  دەتوانرێت لەگەل کوتا نەبزوێنێک ڕێکبخڕێت . تەنها کەسێکی شێت دەبێت بیەوێت هەموو شیمانە .

دووبارە ،ئامانجی پیشاندانی ئەم خشتەیە تەنها بۆ ئەوەیە ئاشنابیت  لەگەڵ شێوگەی برگەکان ، بەهیچ جۆرێک پێشنیاری لەبەرکردنیان نایکەم .

سەرەوەی  هەمووشتێک  لەم سێ وانەیەدا فێربویت، ئەگەری هەیە برگە چوار پیتی هەبێت .یەک بزوێن و سێ نەبزوێن . ئەم نەبزوێنە زیادەکراوە دادەنرێت وەک سێیەم نەبزوێن لە بڕگەدا . بە بەکارهێنانی هەمان وەسف و هەمان وێنە کە لە وانەی 1 دافێربویت ، ئەم برگانە بە شێوەیەکی بنەڕەتی بەم شێوەیە دەردەکەون :

1234picture

ئەگەر بزوێنەکە هێلی ئاسویێ هەبێت (ㅡ, ㅜ,ㅗ, ㅠ, ㅛ), برگەکە وەکو دارشتنی لای چەپ دەبێت ، ئەگەر بزوێنەکە هێلی ستوونی هەبێت (ㅣ, ㅓ, ㅏ, ㅕ, ㅑ) برگەکە وەکو دارشتنی لای ڕاست دەبێت. تێبینی بکە نەبزوێنی سێیەم لەتەنیشت نەبزوێنی دووەم دادەنرێت. لەکاتێکدا بەشێوەیەکی تەکنیکی  دەکرێ   بزوێنی ئاڵوزتر بەکاربێت . ناتوانم بیر لە هیچ وشەیێک بکەمە کە نەبزوێنی سێیەمی هەبێت و بزوێنی ئاڵوزیش هەبێت ، تەنها شتێک کە واملێبکات بەڵێم “بەشێوەیەکی تەکنیکی  دەرکرێ” چونکە کەمپیوتەر رێگەم پێدەدات ئەم برگانە بنوسم ، بویە مادەم  بە تەکنیکی دەکرێت  ئەوان یان بەکارناهێن یان بە دەگمەن بەکاردێن .زوربەی کات وشەێک چوار پیتی هەبێت ، بزوێنەکە یەکێک لەمانەن : : ㅣ, ㅡ, ㅓ, ㅏ, ㅗ, ㅜ.

پێنج لە هەرە نموونە باوەکانی ئەم چوار پیتانە  کە بەکاردێن بو فێرکەرە تازەکان :

닭 = مریشک
앉다 = دادەنیشێت
읽다 = دەخوێنێت
없다 = نەبوون (نیە)
긁다 = دەخورێنێت

وتنی ئەو برگانەی کە لە چوار پیت پێکدێن کەمێک ئالوزترە. وتنی ئەم برگانەی چوار پیتی جیاوازە بە پێی برگەی دادێت دەمێنێت ئایا بە بزوێن دەستپێدەکات یان نەبزوێن . رونکردەنەوی ئەمە لەدەرەوەی ماوەی ئەم وانەیە ، بەلام قسەس لەسەر دەکەین لە وانەی   شێوازی خوێندنەوە                                لەم بەندەدا .

هەروەها تێبینی بکە ئەم “چوار پیتە” ئاماژە بە بزوێنە ئاڵوزەکان نایکات (ㅘ, ㅝ, ㅐ, ㅚ, ㅞ, etc…). ئەم پیتانە دەبێت وەک یەک پیت حسابکرێن . تەنها سێ پیت : ㄱ + ㅘ + ㄴ . “پیتی چوارەم ”  ئاماژە بو زیادکرنی نەبزوێنی سێیەم دەکات .

هەروەها” جووتە” نەبزوێنەکانی وانەی رابردوو فێربویت  (ㅆ, ㄲ, ㅃ, ㄸ) دەبێت وەک یەک پیت حسابکرێن . بویە ئەگەر بەرگەی  “있”_ دیت  تەنها سێ پیتی هەیە :  ㅇ + ㅣ + ㅆ پیتی چوارەم هەرگیز زیادناکرێت لەسەر نەبزوێنی جووت (دووانە نەبزوێن )

کوتایی! تەواوتکرد ! پیروزە , ێستا ئەتوانیت کوری بخوێنیت!

بوچی هەندێک برگە دروستناکەیت ێستا کە هەموو پیتەکانی کوری دەزانیت . چەند ڕاهێنان لەسەری بکەی ،  دواتر خێراتر پیتەکان دەناسیتەوە .

لەم کاتەدا تو هیچ وشەیێک نازانیت ، بەڵام دەزانیت بخوێنیت ، ئەمانە لیستێکی بچووکی  هەندێک وشەی  کورین کە لە ڕاستیدا ئینگلیزین .ئەمانە هەموو ئەو وشانەن کە لە زمانی کوریدا رێیخویان کردووتەوە لەبەر کاریگەری زمانی ئینگلیزی . هەوڵدە بزانیت ئەتوانیت بیانخوێنێتەوە .

호텔 = hotel
소파 = sofa (notice Korean has no ‘f’ sound)
텔레비전 = television
라디오 = radio
스위치 = switch
게임 = game
쇼핑 = shopping
오렌지 = orange
팀 = team
택시 = taxi
피자 = pizza
햄버거 = hamburger
샤워 = shower
카드 = card

هوتێل = 호텔

قەنەپە= 소파  ( ‘سوپا’ ف لەزمانی کوردیدا نیە )

텔레비전 = تەلەفزیۆن

라디오= رادیۆ

스위치= سویچ ,دەگۆرێ

게임=یاری ، گەیم

쇼핑= بازاڕ کردن

오렌지= پەرتقاڵی ، پەرتەقال

팀= گروپ،تیم

택시= تاکسی

)피자=پیزا

햄버거= هەمبەرگر

샤워= شاوەر ،دوشی گەرماو

카드= کارد

لەبیرت بێت ، دەنگەکانی کوری جیاوازن لەگەل ئینگلیزی ، هەندێک جار ئەم وشانە سەیرن لەبەرامبەر هاوتای ئینگلیزی ، لەکوتایدا رادێی لەسەر زاراوەی لە گەلەک لەفزی کوری ، تەنها ڕاهێنانی پێویستە .

ئەگەر ئەتوێت هەنێک زانیاری لەسەر وتن (لەفزکردن ) سەیری   ڕێنمای شێوازی خوێندنەوە (وتن )

بکە .

ئەگەر ئەتەوێت دەستبە فێربونی  وشە و رستەکان بکەیت  برۆ بو بەندی 1

 لێرە کلیک بکە بو پەرتوکی چالاکی بو پێداچوونەوە لەم وانەیە