Menu Close

ناوی پیتەکانی کۆری

وەک فێرخوازێکی سەرەتی زمانی کوری دەبێت سەرنج بدەیت لەسەر ئەو دەنگانەی پیتەکانی کوری دروست دەکەن . و چون بەیەکەوە دەگونجێن بو ئەوی بڕگە دروستبکەن . من ئەمەم باس کردووە لە وانەی   1 ،2 و 3 هی بەندی سفر .

لەوانەی پرسیارت لەخوت کردبێت دەبێت ناوی هەر پیتێکی کوری چیبێت . ئەوەیە ئاماژە بە پیتێکی کوری تایبەت بیکەیت ،بۆ نموونە لە زمانی ئینگلیزیدا ، ئێمە ئاماژە بە پیتە جیاوازەکان دەکەین بە دانانی ناوەکانی خوارەوە بۆیان :

A = “EH”

B = “BEE”

C = “SEE”

D = “DEE”

E = “EEE”

F = “EF”

G = “JI”

لە زمانی عەرەبی دا بە هەمان شێوە وەک (ا) ناوی الف (ب) باء ..هتد ،وهەرەوەها لە زمانی کوردیدا  بە زیادکردنی پیتی (ێ) لە کوتای پیتەکانی دادەنرێت  بۆ نموونە: (ب) بە (بێ) ناودەنرێت

هەر یەک لە پیتەکانی کۆری ناویان هەیە وەک زمانی ئینگلیزی و زمانەکانی تر .

دەبێت ئاماژە بە وەبکەم کە ئەمە هیچ گرنگ نیە بۆ فێرخوازێکی سەرەتای . لە ڕاستیدا بۆ فێرخوازێکی ئاستی بەرزیش ئەوەنە گرنگ نییە. ئەگەر ێستا فێری خوێندن و نووسینی کۆری دەبیت . پێشنیارت دەکەم سەرنج بدەیت لەسەر دەنگەکانی پیتەکانی کوری لەجیاتی فێربونی ناوەکانیان . هیچ پێویستناکات بەر لەوەی بگەیت بە بەندی 1:

وانەی 1 لەمە تێبگەیت . باشتر دەبێت بۆت کاتێک دەگەیتە بەندی 4 و 5 بگەڕێیتەوە بو ئەم وانەیە .

لە زمانی کوردیدا ئەگەر وشەیێک بڵێیت بۆ نموونە ناوت ؛ کاتێک بتەوێت بە ڕێنووسی بڵێیت ئەوا پیت بە پیت دەڵێیت بەڵام لە زمانی کۆری دا پیت بە پیت ناوترێت بەڵکو برگە بە برگە دەوترێت. ئەگەر کەسێک ناوی رێنووسی کات ئەوا دەڵێت  “이 – 슬 – 기”  لەجیاتی وتنی پیت بە پیت. (لەبیرت بێت نووسینی کۆری لە چەپە بو راستە )

با ێستا بڕونیە ناو بابەتەکە .

ناوی پیتەکانی کۆری

نەبزوێنەکانی کۆری

لە بەندی سفر:وانەی 1 ، رێزبەندی پیتەکانی کوری شیمکردەوە . ئەمەش لیستی نەبزوێنەکانی کۆرین :

ㄱ ㄲ ㄴ ㄷ ㄸ ㄹ ㅁ ㅂ ㅃ ㅅ ㅆ ㅇ ㅈ ㅉ ㅊ ㅋ ㅌ ㅍ ㅎ

ئەگەر “جووتە پیتەکانی ” ( ㄲ, ㄸ, ㅃ, ㅆ ㅉ) ئەوانەی ماون ئەمانەن :

ㄱ ㄴ ㄷ ㄹ ㅁ ㅂ ㅅ ㅇ ㅈ ㅊ ㅋ ㅌ ㅍ ㅎ

ناوی هەر پیتێک( بە هەمان رێزبەندی پیتەکانی سەرەوە):

ㄱ: 기역

ㄴ: 니은

ㄷ: 디귿

ㄹ: 리을

ㅁ: 미음

ㅂ: 비읍

ㅅ: 시옷

ㅇ: 이응

ㅈ: 지읒

ㅊ: 치읓

ㅋ: 키읔

ㅌ: 티읕

ㅍ: 피읖

ㅎ: 히읗

جگە لە پیتەکانی ㄱ,ㄷ,ㅅ هەموو پیتەکانی تر لەسەر یەک شێوازن . سەیری وێنەی خوارە بکە بو ئەوەی بزانیت چون دەنووسرێت :

هەنگاوی یەکەم : پێکهاتەکە هەمیشە ( بێجگە لە هەر سێ دەرهاوێشتەکان ) وەک سەرەکی بەکاردێت .

هەنگاوی دووەم: هە چ پیتێک ناوی لێبنێیت ( لە نموونەکەدا پیتی ㄴ )  لە شوێنی  “X”  دادەنرێت لە نەخشەکەدا .

پیتی ㄱ,ㄷ,ㅅ  بە دوای ئەم شێوازەدا ناڕوات .

وەک لە بەندی سفر : وانەی 2  فێربوویت کە بێژانی

. وەک یەکن ㄱ و ㅋ ,لەگەڵ بێژانی  ㄷو ㅌ

ئەمە زور جار دەبێتە ھۆی سەرلێشێواوندن  بو خەڵکی بە هەمان شێوەش بو کوریەکان . کوریەکان زورجار وادادەنن  ناوی پیتی ㅋ و ㅌ بەدوای یەکن :

ㅋ: 키옄

ㅌ: 티긑

(ㅅهەمان دەنگی نەبزوێنی نیە وەک ئەمە . هیچ سەرلێشێواوندن لێرە نیە . )

تێبینی بکە پیتەکانی سەرەوە لەسەر شێوەزەکەمان دەڕوات . ،و ناوی دروستیان ئەمانەن :

ㅋ: 키읔

ㅌ: 티읕

جووتە پیتەکانی کوری

لە  بەشی  سەرەوە ، تو فێری نەبزوێنەکانی سەرەکی کوری بوویت . من بەئەنقەست شیکردنەوەی جووتە نەبزوێنەکانی  دادێت لابردووە :





وشەی “جووت” لە زمانی کۆریدا 쌍 ( وەرگیراوە لە هانجا کاراکتەر 雙) ناوی هەر یەک لە وانەی سەرەوە هەر ناوی لەدوای یەکی تاکیانە . ، بەڵام لەگەڵ  “쌍” لەپێشدا دەووترێت ، بۆ نموونە :

ㄲ: 쌍기역
ㄸ: 쌍디귿
ㅃ: 쌍비읍
ㅆ: 쌍시옷
ㅉ: 쌍지읒

بزوێنەکانی کۆری

بزوێنەکانی کۆری “ناویان” نیە  “ناوی ” بزوێنەکانی کۆری هەمان بێژانیەتی (هەمان دەنگیەتی )  هەر پیتێکی بزوێن لەگەل پیتی بزوێنی کپ ㅇ لەپێشیەتی .

ئەگەر گوێ لە بێژانی هەر یەکەیان بگریت . ئەوا دەبێتە “ناوی” کە ئاماژەی پێکراوە . زور نامۆیە  ئاماژە بە بزوێنەکان بە ناوی خویان :

ㅏ = 아

ㅐ = 애

ㅑ = 야

ㅒ = 얘

ㅓ = 어

ㅔ = 에

ㅕ = 여

ㅖ = 예

ㅗ = 오

ㅘ = 와

ㅙ = 왜

ㅚ = 외

ㅛ = 요

ㅜ = 우

ㅝ = 워

ㅞ = 웨

ㅟ = 위

ㅠ = 유

ㅡ = 으

ㅢ = 의

ㅣ = 이

دووبارە  نامۆیە بە ناوەکانیان  ئاماژە بەم بزوێنانە بکرێت ، هەرچەندە باوە دیاریکردن نێوان بزوێنەکان بکەیت کە هەمان دەنگیان هەیە بە دابەشکردنیان بو هەر پێکھاتەکانیان (پاڕچەکانیان ) . باوترین باری ئەمانە ئەوە  کاتێک جیاوازی  دەکەیتە نێوان ㅔو ㅐ. بۆ. نموونە ئەگەر کەسێک بڵێت ناوی “헤진”  وە پێوەیستە بنووسیت ، تو نازانیت بنووسیت “혜진”, “해진”  یان “헤진”.  لەم حاڵەتەدا پێویستە  جیاوازی بکەیتە نێوان   ㅐ, ㅔ و 예 دووبارە ئەتوانیت دیاربیکەیت لە ڕێگار دابەشکردنی بزوێنەکان بۆ پێکهاتەکەیان .

بۆ نموونە :

بۆ ئاماژەکردن بە ㅐ,ئەتوانیت بڵێیت  “아이.”

بۆ ئاماژەکردن بە ㅔ, ئەتوانیت بڵێیت  “어이.”

بۆ ئاماژەکردن بە ㅖ , ئەتوانیت بڵێیت “여이.”

تێبینیی بکە ㅐو ㅔبە شێوەیەکی ڕەسمی  جیاوازن ، بەڵام بە گشتی هیچ کەس جیاوازی لە نێوانیاندا نایکەت .

ㅖ بەئاشکرایی جیاوازە . بەڵام کاتێک لە دوای نەبزوێنێک دێت هەندێکجار وتنی لاردەبێت بو ئەوەی دەنگی وەک ㅐو ㅔ لێبێت .

من بە مەبەست  ㅒ زیادت کردووە ( کە دەنگی وەک ئەوانی ترە ) ٫ بەڵام ئەم دەنگە کەمتر باوە و ناوی  “햬진”  بوونی نییە. هەرچەندە 해진, 헤진 و 혜진 دروستە .

چونیەکی لە وتنی دەنگی ㅐ وㅔ زۆربەی کات دەبێتە هۆی سەرلێشێواوندن تەنانەت بو کۆریەکانیش . زۆر وشەهەن کە ڕێنووسیان ڕێک وەك یەکن بێجگە جیاوازی لە پیتیㅐ و ㅔ.

بۆ نموونە :

결재하다 = پەسەند دەکات
결제하다= دەدات (پارە )

کاتێک ئەم وشانە دەنووسن ،لەوانەیە بەخویان بڵێن “ئاھ ، ناتوانم بەبیرخوم بێنمەوە ئایا 아이 یاخود 어이”

لەگەڵ جیاوازی کردنی ㅐو ㅔ ( و هەندێک جارㅖ )    دەگمەنە کە پێویستە  پێکهاتە بەشەکانی بزوێنە جیاوازەکان رێنووسی بکەیت.

ئەمە هەموو شتێکە بو ئەم وانەیە !

کلیک لێرە بکە بۆ گەڕانەوە بۆ بەندی سفر