Menu Close

Unit 0: Lesson 2

لەوانەی رابردوو سەرەکیترین پیتەکان لە ئەلفابێتی کوری دا خوێندمان . هەندێک پیتی تر ماون کە دەبێت بیانزانیت بەرلەوەی دوورتر بروین .باشە کە ێستا  ئەزانیت  چون برگە دروستبکەیت ، ئەوەی ماوە تەنها فێربوونی پیتی زیاترە.

یەکەم پیت کە فێردەبیت  کەمێک سەرلێشێواوە ، بەلام دەبێت لەبەر بکرێت بەر لەوەی  وانەکانی تر بخوێنین. پیتە نوێیەکە مان ئەمەیە : ㅇ

لەوانەی رابدوو فێربویت کە برگەکانی کوری هەمیشە یەک لەم شێوانەی خوارەوە دەنووسرێن .

هەروەها فێربویت کە ژمارە 2  هەمیشە بزوێنە و ژمارەکانی تر نەبزوێنن هەمیشە هەمیشە هەمیشە .

ئەمەش مانای ئەوە دەدات کە ژمارە  1 هەمیشە نەبزوێنە (وەهەروەها ژمارە 3  ئەگەر هەبێت ) . بەڵام ئایا ئەمە مانی ئەوە دەدات هەموو برگەیێک بە پیتی نەبزوێن دەستپێبکات ؟

وەڵامەکە : بەجورێک( نوعا ما ).

کاتێک پیتی ㅇ لە شوێنی ژمارە 1 لە ناو برگەدا دانرا ئەوا بێدەنگە ( کپە) . وە یەکەم دەنگ دەردەکەوێت بزوێنە لە شوێنی ژمارە 2. هەندێک نموونە :

안= an
운 = un
온 = on
업 = eob

안 =ئەن
운=ون
온=ۆن
업= ئۆب

بەبەکارهێنانی ئەم پیتە کپە (ㅇ) ێمە ئەتوانین لەسەر یاسای پێشووتر بروین کە فێریبویت “ژمارە 2 هەمیشە بزوێنە”

ئەوەی ئەم دەنگە جیاواز و ئاڵوز دەکات ئەوە کە دەنگ دروستدەکات ئەگەر لە شوێنی ژمارە3 دابنێین . کاتێک لە شوێنێی دائەنێین دەنگی (ng) وەکو لە ( walkiNG) هێندێک نموونە لەسەری :

강 = kang
방 = bang
깅 = king
공 = kong

ئەتوانین پیتی ㅇ لە هەردوو شوێن ژمارە 1,3 دابنێین .

앙 = ang

زیاد لەم پیتە هەندێک پیتی تر ماون کە دەبێت فێریبیت. خوشبەختانە , هەر یەک لەو پیتانەی دێن لە شێوەو و دەنگ دا زور لەو پیتانەی  پێشوتر فێربویت لەیەک دەچن . بەداخەوە ئەمەش بو فێرکەر سەرلێشێوای دێنێت  چونکە زور قوڕسە  هەردوو پیتەکان  لێک جیابکەیتەوە .

بەکۆمەڵە رونیاندەکەمەوە :

کۆمەلەی
ㄱ     ئە پیتەیە پێشوتر فێربویت k (ک)
ㄲ  پیتە نوێیەکە یە دوو ( ک )یەک بەدوای یەک دان دراون بەهێزترە (  کک
ㅋ پیتە نوێیەکە یە  , زور لە پیتە ڕەسەنەکە دەچێت  بەڵام دەنگی کھ لەگەل ھ سوک

کۆمەڵەی 

ㅂ(b) ب ) ئەو پیتەی پێشوتر فێربویت )
ㅃ پیتە نوێیەکە ، زور لە هی رەسنەکە دەچێت بەلام زور بەهێزتر لەفزدەکرێت لە سەرەتا لاتینکراوە بەم شێوەیە ( bb)
ㅍ(p) پیتە نوێیەکەیە ،, وە زور لە پیتی رەسەنەکە  دەچێت

وە نیزیک لە پیتی ئینگلیزی پ بەلام تەنانەت پ لە ئینگلیزیش دا پیتی (b ) (p) زور نزیکن لەیەک

(بڵێ pox , box وە جیاوازیان دیاربکە )

کۆمەڵەی
ㅈ (j) پیتی پێشوتر فێربویت  ج
ㅉ(jj) نوێیەکەیە ، زور لە پیتی رەسەنەکە دەچێت بەلام بەهێزتر لەفزدەکرێت
ㅊ  ch چ

ئەویش پبتە نوێیەکە ، زوڕ لە پیتی رەسەنەکە دەچێت

بەلام بە چ لاتینکراوە

نێزیکە لە پیتی ئینگلیزی بەلام لە ئینگلیزیش هەردوو پیتی ( ch , j لەیەک دەچن ) بڵێ char , jar جیاوازیان دیاربکە.

کۆمەڵەی

پیتی پێشوتر فێربویتㄷ d
ㄸ dd لاتینکراوە

بەهێزتر لەفزدەکرێت زور لە هی رەسنەکە دەچێ

ㅌ t لاتینکراوە بە

پیتی نوێیە ئەویش زور نزیکە لە ㄷ رەسنەکە

لە ئینگلیزی دا t , d (زور نزێکن بڵێ  task ,dask جیاوازەکان دیاربکە )

کۆمەڵەی
ㅅ پیتی پێشوتر فێربویت s
ㅆ (دوو ㅅ) لەتەنیشت یەک دان براون

زور لە پیتیㅅ رەسەنەکە دەچێت بەلام بەهێزتر لەفزدەکرێت لە سەرەتا دا . لاتینکراوە بە (ss)

وەک پێشتر وتم، لەلایەک , ئەم پیتانە زور لەیەک دەچن, چونکە لە و پیتانە دروست کراون کە پێشتر فێریبویت . لەلایەکی ترەوە , سەرلێشێواوت دەکەن چونکە زور لە پیتی پێشتر دەچن.

هەموو پیتەکانی نوێ برگە دروستدەکەن وەکو ئەوانی تر فێربوویت لە وانەی یەکەم . بونموونە :

ㄸ = dd
ㅏ = a
ㅇ = ng

ㅏبە ستونی هێلکڕاوە بویە ئەگەر برگەی لێچاکەین ئاوا دەنووسین (땅 (ddang

ㅌ = t
ㅗ = o
ㅇ = ng
ㅗ  بە ئاسویێ هێلکڕاوە بەیە ئەگەر برگەی لێچاکەین ئاوا دەنووسین( 통(tong

خشتەی خوارە وەکو خشتەی وانەی یەکەم پیشنات دەدات , چون  پیتەکانی لەم وانەویەدا فێربویت بگونجێ ( لێکیبدەیت )بو دروست کردنی برگەکان .

خشتەی یەکەم هەموو پیتەکانی نوێ ( پیتەکانی وانەی ١ فێربویت ) پیشاندەدات بەبێ نەبزوێنی کوتای .

دووبارە هیچ لەمانەی خوارەوە  پێویست ناکات لەبەریبکەیت ،لە کاتێکدا گرنگەهەموو ئەم پێکهاتانەی ئەم برگانە  بیناناسیت . هەموو ئەمانە لە وشەکاندا ئەتوانت بیاندووزیتەوە هەروەها ,تێبینی بکە ئەتوانیت گوێلە هەر نەبزوێنێکی نوێ لەگەل بزوێنەکانی هەتا ئێستا فێربویت بیانگریت .

تەنانەت بو کەسێک کە چەندەها ساڵە فێری کوریبێت ،زور قورسە جیاوازی لەنێوانیان ㄱ,ㄲوㅋ;

ㅈ,ㅉ,وㅊ , ㅂ, ㅃ,و ㅍ ; ㄷ,ㄸوㅌ  وە ㅅ,ㅆ دابیکات ئەگەر کەسێکی کوری ئەناست داوای لێبکە ئەم پیتانە بەکاربێنێت لە وشەدا بە ئەوەی لەسەری رابێیت جیاوازیان دیاربکە ی  بەلام لەئێستادا پێویستی نیە بیکەیت

بونموونە هەوڵبدە جیاوازی لەنێوان دیاربکەیت  ئەم سێ پیتانەی خوارەوە :

لەکاتێکدا زور ئاسانە جیاواز لەنێوان ㄲ لەگەڵ ئەوانی تر دا بکەیت ،ㄱ,ㅋ لەبنەڕەتدا دەنگیان وەکو یەکە .

لە وانەی رابدوودا  جورەها خشتەم   دروستکرد بو ئەوی هەموو برگەکان  پیشناتت دەم کە دەبێت لەو پیتانەی وانەی یەکەم فێرمکردیت  دروست بکرێت . ێستا لە وانەی دووەم لەگەل ١٠ پیتی نەبزوێنی زیاتر, پیشاندانی هەموو برگەکان شتێکێ نا  پێویست و زیادە . لە جیاتی ئەوە من خشتەیێکم درووست کردوە کە  هەموو پیتە کانی بزوێن و نەبزوێن بەرکارهاتبێت لەگەل پیتی ‘ㅇ’ وەک کوتا نەبزوێن .

وەکو لە وانەی پێشوتر  کردوومە _ ئەگەر برگەیێک لە خوارەوە وشەیێک بێت , خەتلەبنی کراوە و رەنگکڕاوە . ئەگەر کلیکی لەسەر بکەیت ئەوا وەرگیرانی ئینگلیزی دێتە سەر شاشە کە.

هیوادارم زور سەرلێنەشێواوبێت.  چونکە هێشتا هەندێک پیتی تر ماون فێربابیت ، لە وانەی دابێت کوتا پیتەکان فێردەبیت کە پێویستە بزانیت بەر لەوەی فێری وشە و ڕستەی ڕاستی بیت . بەر لەوەی بروین بو وانەی دابێت . دەبێت ئەمانە بزانیت .

  1. پیتە نەبزوێنەکانی نوێ بناسیتەوە کە فێریبویت .
  2. بتوانیت بڕگە دروستکەیت بە پێکەوە دانانی  شێوەی بزوێن و نەبزوێنەکان .

بەردەوامی پێبدە لە وانەی دابێت

For one week only, purchase all six Unit PDFs for $40 instead of $60!