Menu Close

ئامرازە یاریدەدەرەکانی زمانی کۆری 이/가

 PDF بێبەرامبەر لێرە کلیبکە

وشەسازی

بۆ ئاسانکاری وشەکان جیاکراونەتەوە بۆ ناوەکان ، کارەکان ، هاوڵناوەکان وەهەروەها هاوڵکارەکان .

ئەتوانیت لێرە فایلی PDF بەوردەکاری و زانیاری زیاتر دەستبکەوێت .

ئەتەوێت ڕاهێنان بە مێشکی خۆت بکەیت بو ناسینی ئەم وشانە ؟  هەوڵدە وشەکانی ناو لیستی وشەسازی بدۆزێتەوە لە ناو  Word Search .

ناوەکان :

나라 = وڵات

가방 = جانتا

창문 = پەنجەرە

잡지 = گۆڤار،بلاوکراوه

= ژوور

냉장고 = سهڵاجە، ساردكەر، بەفرگر

  = سەگ

강아지 = سەگی بچووک

교양이 = پشیله

= جرج، مشک

=  پێنووس

전화기 = تەلەفون

커피 = قاوە

식당 =  خواردنگە ،چێشتخانە

건물 = بینا ,تەلار

텔레비전 = تەلەفزیۆن

미국 = ئەمەریکا

캐나다  = کەنەدا

호텔  = هۆتێل

학교  = قوتابخانە

은행 = بانک

: هاوڵکارەکان

= ناوەوە

= سەرەوە

= خوارەوە

=  تەنیشت

                         پێشەکی

لە وانەی رابردوو دا یاریدەدەرەکانی سادەی کۆری فێربویت. بۆ پێداچوونەوە،  فێربوویت کەوا :

~는 یان ~은

بەرکادێن بو پیشاندانی بکەرەکە یان کەسی/ شتی سەرەکی لە

ڕستەدا

~를 یان  ~을

بەرکادێن بو پیشاندانی بەرکارەکە لە ڕستەدا .

بۆ نموونە لەم ڕستەدا ” من هەمبەرگرێکم خوارد “

“ئەز”  بکەری رستەیە

“هەمبەرگر” بەرکارە

“خوارد ” کارە

لەم وانەیەدا تو فێری یاریدەدەرەکانی ~ ~이/가  وە بەتایبەتیی چون بەراوردەکرێن لەگەڵ ~는/은. لەهەموو باردۆخێکدا ،~이 بە ناوەکانەوە دەنووسێت کە کۆتا پیت نەبزوێنە ( وەک ~은) وە ~가 بە ناوەکانەوە دەنووسێت کە کۆتا پیت بزوێنە ( وەک ~는). بۆ نموونە:

책 بە نەبزوێن کۆتایدێت (ㄱ) ، کەواتە“~이”زیادکراوە : “책이.”

소파   بە بزوێن کۆتایدێت  (ㅏ)، کەواتە “~가” زیاد کراوە: “소파가.”

بەڵام لە چ بارودۆخێکدا دەبێت ئێمە ~이/가 بەکاربێنین ؟

بەر لەوەی بگەین بەوە ، دەمەوێت فێرتبکەم چۆن وشەی “있다” بەرکاربێنی لە ڕستەدا. با دەستپێبکەین.

                    있다:کە خاوەنی شتێک بیت   

وشەی “있다”  زۆر مانای هەیە . بۆ فێرکاری سەرەتای، ئێمە دەتوانین ئەم مانایانە سادە و گشتی بکەینەوە بۆ شێوە یان

بەرکارهێنان :

있다 = کە خاوەنی شتێک بیت

있다 = کە لە شوێنێک بیت

با باسی بەرکارهێنانی یەکەم بیکەین ، ( چاوگی هەبوون) لە زمانی کوردیدا بەرکاری لەگەڵ دێت وەک :

من پێنووسێکم هەیە.

من ئۆتۆمۆبیلێکم هەیە.

ئەم بەکارھێنەرە لە زمانی کۆریدا هاوڵناوە ،ئەمە لەم خالەدا  بۆ فێرکارەکان قورسە سەری لێدەربێنن. ئەمە لەبەر هۆکارێک گرنگە بۆت.

لە وانەی 1 فێربوویت کە ڕستەکانی هاوڵناو تێیدابێت نابێتە بەرکار. بەم شێوەیە وشەیەکێت نابێت کە ~을/를 پێیەوە بنووسێت ئەگەر وشەی پێشبینیکراو هاوڵناوە لە رستەکەدا( چۆنکە ~을/를  پیشاندەری بەرکارە لە ڕستەدا)

ئەگەر ئەمە حاڵەتەکە نەبێت ئەوانەی خوارەوە دەکەین:

من پێنووسێکم هەیە.

من 는   پێنووس 을 있다

나는 + 펜을 +있다

나는 펜을 있다= من پێنووسێکم هەیە

هەرچەندە ڕستەکانی سەرەوە دروستنین.  있다  هاوڵناوە وەهەروەها ناتوانێت کار بکاتە سەر بەرکار ، بۆیە بەکارهێنانی ~을 لەسەر “펜” دروستنیە. ئەتوانین ~이/가 لەجیاتی ~을/를 بنووسێنین بە برکارەوە لە رستەی 있다 تێدابێت. ئەمە یەکێکە لە بەکارھێنانی یاریدەر ~이/가؛ کە بۆ پیشاندانی شتێک کە کەسەکە” هەیەتی” لە ڕستەدا کە 있다 تێیدابێت.  سەیری ڕستەکانی خوارەوە بکە:

나는 펜이 있다 =  من پێنووسێکم هەیە
(나는 펜이 있어/ 저는 펜이 있어요)

나는 차가 있다= من ئۆتۆمۆبیلێکم هەیە
(나는 차가 있어/ 저는 차가 있어요)

나는 잡지가 있다 = من گۆڤارێکم هەیە
(나는 잡자가 있어/ 저는 잡자가 있어요)

나는 가방이 있다 = من جانتایێکم هەیە
(나는 가방이 있어/저는 가바이 있어요)

دووبارە  تێبینی بکە ~을/를 بەکارنەهاتووە بو پیشاندانی بەرکارەکە کە کەسەکە “هەیەتی” لەجیاتی ~이/가 بەکارهاتووە.

لە بیرت بێت  نموونە ڕستەکانی وانە 1 ، 2 ، 3 و 4  نەکراونەتە سەر شێوەی فرمان . لە کاتێکدا  یەک / دوو شێوەی فرمانکردن دانراوە لە کەوانەکانی خوارەوە بۆ هەر نموونە رستەیێک ، رێزمانی ناو ئەم فرمانکراوانەدا زور ئاڵوزە بۆ تۆ کە  تێبگەیت  لە ێستادا. بۆ ێستا تەنها سەرنجبدە سەر چی لەم چوار وانەی یەکەم دا پیشاندراوە بەر لەوەی نیگەرانی فرمانکردنی ڕستەکان و بەکارھێنانی زاراوەی رێزگرتن بیت.

                دیاریکردنی شوێن یان کات : ~

لە وانەی ڕابردوو دا تو فێربوویت چون یاریدەدەرەکانی ~은/는  و ~을/를 بەکاردێنی بۆ پیشاندانی  مەبەستێ وشەکان لە رستەی کۆریدا. یاریدەدەری ~에 بەکاردێت بۆ پیشاندانی وشەیێکی دیاریکراو لە ڕستەدا. بەتایبەتی،  ~에 نواندنی شوێنێک یان کاتێک دەکات. کاتێک بەکاردێت بۆ ناساندنی شوێنێک، هەر وەک وشەکانی هێل لە ژێرکراو لە ڕستەکانی خوارەوە دەبێت.

من لە قوتابخانەم

من چووم بۆ پارک

من چەشپەڕێکم لە دیوارەکە دا

من ئاوم کرد ناو لیترەکەدا

من منداڵی ساوا کردە ناو بێشکەکەدا

هەروەها بەکاردێت بو پیشاندانی کات کە تێیدا شتێک روودەدات. ئەمە وەک وشەکانی هێل لە ژێرکراو لە ڕستەکانی خوارەوەیە:

من نانی بەیانیم خوارد لە 10:00

من شەممە دەڕۆم بۆ قوتابخانە ( ێمە هیچ ئامرازێک بەکارنایێن لەگەل رۆژی هەفتەکان )

من لە ساڵی 1990 لەدایک بوومە

بەڵێ دەکرێت ~에 دووجار لە ناو ڕستەدا بێت. بۆ نموونە، وەڕگێرانی کۆری هی ڕستەی( من چووم بۆ پارک لە 10:00)  ~에 بە  “پارک”وە” 10:00 “

زۆر شت دەبێت باسبکرێت لەم وانەیدا  کە چۆن ~에 دەتوانرێت بەکاربێت لە هەموو حاڵەتەکاندار. لەم وانەیدا ( لە خوارەوە) ، تو فێری ئەوە دەبیت چون ~에 بەکاردێنی بۆ پیشاندانی ئەوەی کەسێک لە شوێنێک بێت_ بۆ ئەوی ڕستەی سەرەوە ( من لە قوتابخانەم ) دروستبکەیت. لە وانەکانی دواتر کاتێک نموونەی زۆر تر و فێری وشەکان و ڕێزمانی ئاڵوزتر دەبیت، دەبینیت چون ~에 بەکاردێت لە حاڵەتەکانیتر.

بۆ نموونە لە وانەی دابێت ئێمە  ئەو ڕستەکانی  ~에 کە پیشاندانی شوێنێک کەسێک بۆی دەڕوات دەکات باسدەکەین. لە وانەی 6 ، تو نموونە ڕستەکانی کە ~에 بەکاردێت بۆ پیشاندانی کە شتێک لە کاتێکی دیاریکراوی رۆژدا روودەدات. لە وانەی 8 ، تو فێردەبیت چون ~에 بنووسێنیت بە ڕۆژەکانی هەفتە. لە وانەکانی داواتردا تو فێردەبیت چون هەموو ڕستەکانی سەرەوە دروستبکەیت.

بۆ ئێستا با تەنها سەرنجبدەین لەسەر ” من لە قوتابخانەم”  کە  پێویستدەکان  دەربارەی 있다 فێربیت.

                    있다:کە لە شوێنێک بیت

있다 هەروەها باکردێت بۆ پیشاندانی کە شتێک/ کەسێک لە “شوێنێک بێت”. لە بەشی پێشووتر، فێربوویت دەربارەی یاریدەدەری ~에  لە زمانی کۆریدا. تۆ فێربوویت کە ئەم یاریدەدەر بەکاردێت بۆ پیشاندانی شوێن و کات هی شتێک لە ڕستەدا. هەربۆیە “~에”  بەزۆری بەکاردێت لە ڕستەدا لەگەڵ “있다” بۆ دیاریکردنی شوێنی کەسێک/ شتێک.

بۆ نموونە: من لە قوتابخانەم

ئەگەر ئێمە بمانەوێت ڕستەکە بنووسنەوە بە پێکاهتە و یاریدەدەرەکان بە زمانی کۆری. ێمە ئاوا دەنووسین:

من   은  قوتابخانە  에

나는 + 학교에 + 있다

ئەمە ناپەیوەستە بۆ تۆ لە ئێستادا. بەڵام کاتێک 있다 بەم شێوەیە بەکاردێت، دووبارە وەک هاوڵناو دەبینرێت. ئەمە سەرلێشێواوە،بەڵام یان ئێستا ، هەوڵدە پشپشگوێبخەبت. من لە وانەی 5  زیاتر باسمکردووە کاتێک باسی فرمانکردنی 있다 کرد.

나는 학교에 있다 = من لە قوتابخانەم
( 나는 학교에 있어/ 저는 학교에 있어요 )

나는 캐나다에 있다 = من لە کەنەدام
(나는 캐나다에 있어 / 저는 캐나다에 있어요 )

تێبینی جیاوازی یەکجار گەورە بکە لە نێوان مانای ڕستەکانی خوارەوە، و رۆڵی یاریدەدەرەکان لە هەر حاڵەتێکدا بکە. چونکە 있다 دوو مانای جیاوازی هەیە. گورانی یاریدەدەرەکان لە ڕستەدا دەتوانێت بەخێرایی ماناکەی بگۆرێت. بۆ نموونە:

나는 학교가 있다 = من قوتابخانەم هەیە

– ئەمە مانا دەدات، بەڵام لە زۆربەی کاتەکاندا ئەتەوێت بڵێیت:

나는 학교에 있다 = من لە قوتابخانەم

나는 잡지가 있다= من گۆڤارێکم هەیە

나는 잡지에 있다 = من لە گۆڤارەکەم

( ئەمە مانا دات)

ئێمە ئەتوانین وشەکانی شوێنیش بەکاربێنین بۆ دەرخستنی شوێنی کەسێک/ شتێک بەتایبەتی کە پەیوەندی بە ناوی ترەوە هەبێت . باوترین وشەکانی شوێن ئەمانەن:

안 = ناو

위 = سەر

밑 = خوار

옆 = تەنیشت

뒤 = پشت

앞 = پێش

ئەمانە ئەو وشانەن کە لەدوای ناو دادەنرێن بۆ دەرخستنی شوێنی بەرکار کە پەیوەندی بە ئەو ناوەوە هەیە. یاریدەدەری

.یەکسەر بە وشەکانی شوێنەوە دەنووسێت “~에”

بۆ نموونە:

학교 앞에 = لە پێش) لەبەردەم قوتابخانە )

사람 뒤에 =  لە دواوەی کەسەکە

집 옆에 =  لە تەنیشت خانووەکە

저 건물 뒤에 =  لە دواوەی ئەو بینایە

ئەم دروستکردنانە ئەتوانرێت بەکاربێن وەک شوێنی دیاریکراو لە ڕستەدا:
나는 학교에 있다 = من لە قوتابخانەم

나는 학교 앞에 있다= من لە بەردەم قوتابخانەکەم
(나는 학교 앞에 있어 / 저는 학교 앞에 있어요)

با هەندێک ڕستە درووستبکەی:

나는 학교 뒤에 있다 = من لە پشتەوەی قوتابخانەکەم
(나는 학교 뒤에 있어 / 저는 학교 뒤에 있어요)

나는 학교 옆에 있다 = من لە تەنیشت قوتابخانەکەم
( 나는 학교 옆에 있어 / 저는 학교 옆에 있어요)

나는 은행 안에 있다 =  من لەناو بانکەکەم
(나는 은행 안에 있어 / 저는 은행 안에 있어요)

개는 집 안에 있다 =  سەگەکە لەناو خانووەکەیە
( 개는 집 안에 있어 / 개는 집 안에 있어요)

고양이는 의자 밑에 있다 =  پشیلەکە لە ژێر کورسیەکەیە
(고양이는 의지 밑에 있어 / 고양이는 의지 밑에 있어요)

식당은 은행 옆에 있다 = خواردنگا کە لە تەنیشت بانکەکەیە
(식당은 은행 옆에 있어 / 식당은 은행 옆에 있어요 )

호텔은 학교 옆에 있다 = هۆتێلەکە لە تەنیشت قوتابخانەکەیە
(호텔은 학교 옆에 있어 / 호텔은 학교 옆에 있어요)

تۆ فێربوویت ک ~이/가 دەتوانرێت بە ناوەکانەوە بنووسێتەوە لە ڕستەدا بو دەرخستنی بەرکار کە کەسەکە “هەیەتی” ~이/가 دەتوانرێت بەکاریشبێت بۆ دەرخستنی بکەری ڕستە ، هەروەک ~는/은. جیاوازییەکە چیە؟ لە بەشی دابێت باسدەکەین.

               وەک نیشانەی بکەر   ~/

یەکێک لە زەحمەت ترین شت بۆ فێرکارەکانی زمانی کۆری لە تێگەیشتنی جیاوازی نێوان یاریدەدەرەکانی ~는/은 وە ~이/가. پێشتر تۆ فێربوویت کە دەبێت ~이/가 بەکاربێنی لەگەل بەرکار کە کەسێک “هەیەتی” کاتێک   “있다 ” بەکاردێنیت.

زیاد لەمەش ~이/가 فرمانی زیاتر هەی کە دبێت دەربارەی بزانیت.

لە وانەی 1 تۆ فێربوویت کە دەبێت ~는/은  زیادبکەی لە بکەری ڕستە. بۆ بەکارهێنی لە نموونەدا بە بەکارهێنانی ڕێزمانی پێشوتر باسمان کرد لەم وانەیدا. تۆ ئەتوانییت بڵێی:

고양이는 집 뒤에 있다=
پشیلەکە لە پشت خانووەکەیە(고양이 집 뒤에 있어 / 고양이 집 뒤에 있어요)

لەم ڕستەدا ، تێبینیبکە کە یاریدەدەری ~는/은 بکەری رستە “پشیلە” دەردەخات.

هەرچەندە ڕستەی سەرەوە دەشێت بەم شێوەیەش بنووسرێت:

고양이가 집 뒤에 있다 =  پشیلەکە لە پشت خانووەکەیە
(고양이 집 뒤에 있어 / 고양이 집 뒤에 있어요 )

دەتوانرێت  هەردوو ڕستەکان ڕێک هەمان مانا و هەستی هەبێت.  من وشەی “دەتوانرێت”دووپات دەکەمەوە ، چونکە لە هەندێک حاڵەتدا مانای هەردوو ڕستەکان رێک هەمان مانایان هەیە. بەڵام لە حاڵەتەکانیتردا مانای هەردووکیان بە وردی جیاوازبێت.

 هۆکاری چونیەکی هەردووکیان:

고양이는 집 뒤에 있다 = پیشەلەکە لە دواوەی خانووەکەیە

고양이가 집 뒤에 있다 =  پشیلەکە لە دواوەی خانووەکەیە 

~이/가 وەک ~는/은,

.لە بکەری ڕستە وە زیادکراوە

لە هەندێک حاڵەتدا ، هیچ جیاوازیەک نیە لە مانا یان هەست دا لەنێوان زیادکردنی~이/가 یان ~는/은 لەسەر بکەرەکە.

هۆکاری ئەوەی بۆچی دەتوانرێت بە وردی جیاوازبن :

~는/은 ئەرکی دەرخستنی ئەوەی کە شتێک لەگەڵ شتێکیتر بەراوردەکرێت . ناوی کە  “~는/은” زیادکرابێت لەوەی بەراوردکراو. لەم نموونەیەدا :

고양이는 집 뒤에 있다 = پشیلەکە لە دواوەی خانووەکەیە

قسەکەرەکە دەڵێت کە پشیلەکە لە دواوەی خانووەکەیە ( لە بەراوردکردنی شتێک کە دواوەی خانووەکە نەبێت). زەحمەتیەکە ئەوەیە کە لێرە تەنها رستەیێک هەیە؛ کە هیچ دەقێک ناداتە گوێگرەکە بۆ ئەوەی تێبگات کە “پیشلەکە “لەگەڵ چی بەراوردەکرێت. هەرچەندە ئەگەر دەقێک بو ئەمە دروست بکەم کە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بگونجێت. دەتوانرێت ئەمە بێت ” سەگەکە لە ناو خانووەکەدایە ، و پیشەلەکە لە دواوەی خانووەکەیە”

هەرچەندە، وتنی:

고양이가 집 뒤에 있다 =  پشیلەکە لە دواوەی خانووەکەیە

… بە سادەی راستیێک دەدوێت ، و “پشیلەکە” لەگەڵ هیچ شتێک بەراورد ناکرێت.

نموونەیەکی تر:

커피가 냉장고에 있다 = قاوەکە لەناو بەفرگرەکەیە

(رستەکە بەسادەی  دەریدەخات قاوەکە لەناو بەرفگرەکەیە ، وە هیچ مەبەستیکی بەراوردکرنی نیە)

커피는 냉장고에 있다 = قاوەکە لەناو بەرفگرەکەیە

(ڕستەکە بەسادەیی دەریدەخات کە قاوەکە لەناو بەرفگرەکەیە. هەروەها دەکرێت مانای ئەوە بدات کە قسەکەڕەکە هەوڵدەدات شوێنی شتێکی تر دیاریدەکات. بۆ نموونە، لەوانەیە چایەکە لەسەر مێزەکە بێت ،بەڵام قاوەکە لەناو بەرفگرەکەیە).

            _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _

لەوانەیە پرسیار بکەیت کە بۆچی  “안” بەکارنەهاتووە ئەگەر ێمە بڵێین قاوەکە لەناو بەرفگرەکەیە. لە بارودۆخی ئاوادا کە شوێن باسکراوە کە بزانیت  “لەناو” شتێک دایە. “안” دەتوانرێت لاببرێت. ئەتوانیت چونیەکیەکان بینیت لە بەکارهێنانی” 안” و بەکارنەهێنانی لە ڕستەکانی خوارەوەی کۆری و کوردی:

커피가 냉장고에 있다 =  قاوەکە لەناو بەرفگرەکەیە

커피가 냉장고 안에 있다 = قاوەکە لەناو بەرفگرەکەیە

             _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _

لە هەردوو جووتە نموونەکان ( بەکارهێنانی ~는/은 یان ~이/가)، وەرگێڕانەکە ناگۆڕدرێت بە گۆرینی ئامرازی یاریدەدەری بکەر. بەڵکو تاکە شت کە دەگۆڕێت  هەستی زور ورد یان جیاوازییەکی کەم کە شتێک بەڕاوردکراوە.

تێبینی بکە تایبەتی ” بەراوردکردن” کە  ~ 는/은 لە خۆدەگرێت دەتوانرێت لە ڕستەی زۆر ئاڵوزتر بەکاربێت ،وە دەتوانرێت بە رێسا رێزمانەکانی تریش بەکاربێت_  کە پێشترهیچ لێ نە تخوێندەوە لەسەری. لە وانەکانی داهاتوودا، نەک تەنها نموونەکان دەبینیت لە زیادکردنی ئاڵۆزی دانانی ئەم چەمکە، بەڵکو بەکارهێنانی لەگەڵ رێسا و بنچینەکانی رێزمانی بە وردی باسدەکرێت. دەبێت ئەمەت لەبیربێت نموونە ڕستەکانی هێنراون لەم ئاستەدا یەکجار سادەن  کە باوەرناکرێت و رەنگدانەوەی رستەکان ناکات کە  ڕەنگە لە لە خەڵکی کۆری گوێتلێبێت. قسەی راستەقینە زۆر ئاڵۆزترە و هەندێک جار یەکگرتنێکی ئاڵوزی زۆری دەستەواژە و رێسا رێزمانەکانەکانن.

وانەکانمان زۆر ناڕواتە لەناو بەکارهێنانی فرە دەستەواژەکان دا هەتا  وانەی 24. دروستکردنی رستەکان  زیاتر لە یەک دەستەواژە ( بەشە ڕستە) لێک دوورکەوتنوە و داپچاڕاوی درووستەدکات کە هێشتا کەرەستەکانت پێنیە رەفتاری لەگەڵدا بیکەیت. من هانت دەدەم کە ئەو وانەی سەرەوە نەخوێنیت.

بەڵکو، هانت دەدەم کە ئەم زانیاریانە لە مێشکدا هەڵیبگریت ، تا وەکو دەگەیت بەو ئاستە.

هەرکە بەرەوە پێش چوویت لە ڕێگای وانەکانمانەوە ، تۆ هەردوو “~는/은” و “~이/가”  دەبینیت کە بەکارهاتوون وەک بەکەرێک لە هەزارەها نموونە ڕستەکاندا کە ئێمە دەستەبەرمان کردوون. بە نێزیکی هەموو نموونە ڕستەکان وەک یەک ڕستە نووسراون ( بەبێ هیچ پشتینە ، دەقی پێشوو یان ڕوونکردنی باردۆخەکە) هیچ ڕێگایەک نیە بڵێیت ئەگەر شتێک بەڕاوردکراوە  لەگەڵ_ وە بەم شێوەیەش _ بەکارهێنانیان زوربەی کات لەخۆوە. لەگەڵ ئەوەشدا_ هەر یەک لە نموونە ڕستەکانی کۆری لە هەموو وانەکانماندا هەمیشە لە لایەن قسەکەڕی کۆریەوە وردبینرکراوە بۆ ئەوەی دڵنیاییەوە کە هیچ شتێک هەڵە نیە یان نادروستە.

سەرەڕای ئەوە جیاکەرەوەی باسمان کرد لەم وانەیدا، هەندێک باردۆخی تر هەن کە لەوانەیە گونجاوتر بێت~이/가 یان~은/는 بەکاربێنی. من ناتوانم بەم رێزمانەی دیاریکراوە ( کەمی وشەکان)  و ئەو تێگەیشتنەی تۆ لەم خاڵەدا هەتە باسی تەواوی جیاوازی نێوان ئەم ئامرازی یاریدەدەرانە بکەم. مەبەستی ئەم وانەیە ئەوەیە تێگەیشتنێکی گشتی سەبارەت بە ~이/가 بدات، و بەراوردکردنی لەنێوان   ~는/은 پێت بناسێنێت.

لەم خاڵەدا من  پێم خۆشە کە بەردەوامی بدەیت لە وانەی 3 بۆ ئەوەی بەردەوامی بە ڕێسا رێزمانەکانی دیکە بدەیت پێویستە تێگەیشتنێکەت لە زمانی کۆری بە گشتی قووڵ بکەیت.

لە وانەی 17 و 2 ئێمە دەگەڕێنەوە بۆ ئەم کێشەیە و نقومی زۆرتر ڕێگا دەبین بۆ ئەوەی بتوانین جیاوازی نێوان فرمانەکانی ~이/가 ~و  는/은  بکەین. من دەمەوێت دووپاتی بکەمەوە من نامەوێت تۆ ئێستا ئەمانە بخوێنیت، بەڵام دەبێت بزانیت  جیاوازی  ~는/은 ~이/가 هێشتا زۆرتر لە وەی باسمانکرد ماوە.

ئەگەر تا ئێستا نە گەیشتووتە وانەی 17 ( بە تایبەتی ئەگەر هێشتا وانەی 3   نەتخوێندووتەوە)  ئەوەی باسدەکرێت لە وانەیە لێی تێناگەیت. تێگەیشتنی جیاوازی نێوان ~이/가 و ~는/은 گرنگە بەڵام ( لە ئێستادا) گرنگتر نیە لە تێگەیشتنێ بابەتەکانی تری ڕێزمانی کۆری. من ناتوانم لەمەزیاتر جەخت بکەوە _ تێگەیشتنت لەمانە لەگەڵ بەرەو پێشچوونت لە زمانی کۆری بە گشتی بەرەو پێش دەچێت.

شتە باشەکە ئەوەیە،  خۆ ئەگەر هەڵە بکەیت لە بەکارهێنانی ~이/가 و ~는/은 ( یان لەبەرئەوەی لێت شێواوە یا خود هێشتا نەگەیشتووتە وانەکانی تر) 99.9%  لە کاتەکەدا گوێگرەکە دەتوانێت لە تۆ بگات کە هەوڵی چی دەدیت بۆ دەربڕینی. هەروەها ئەگەر گوێ لە قسەی کەسێک بگریت، تۆ دەتوانی لێی تێبگەی کە هەوڵی چی دەدات بڵێت ، بێگوێدان  ئەگەر بەکارھێنانی ئاڵۆزتر هی ~이/가 و ~는/은 . تێگەیشتنێ ئەم دوو یاریدەدەرانە دەربارەی

جياوازىيەكى كەمە و بەئاستەم هەست پێكراوە  و مانای ڕستەکە کتوپڕانە ناگۆڕدرێت.

هەڵەکدرنی لەنێوان یاریدەدەرەکانی تر، هەرچەندە دەبێتە هۆی لێک تێگەیشتنی کەسانیتر. بۆ نموونە بەکارهێنانی ~를/을 لە جیاتی ~는/은  ( ڕەنگە بەزۆری) ببێتە ھۆی ڕستەکەت ئاڵوزبکات و لێی تێنەگەن.

ئەمە بەسە بۆ ئەم وانەیە. تکایە هەموو زانیاریەکان لە مێشکدا هەڵیبگرە بۆ وانەکانی داهاتوو. ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر باسکردنی لە وانەی 17.

بۆ ئێستا تکایە بەردەوامی بدە لە وانەی 3

لێرە کلیک بکە بۆ دەستکەوتنی پەرتوکێ ڕاهێنان بۆ بەردەوامی دان بەم وانەیە

( بە زمانی ئینگلیزی)

ڤیدیویەکانی خوارەوە بەردەستن بۆ بەهێزکردنی و دووپاتکردنەوەی چەمکە کە فێرکراوە لەم وانەیدا:

Sentence Practice(1), ,(2) | Dictation (1 ) ,(2) | Reading Practice | Applying Yourself | Lesson Recap