Menu Close

بەشی سفر وانەی ١

ە ێستادا هیچ بیر لە وشەکان یان رێزمان یان هەر شتێکی تر مەکەرەوە تاکو دەتوانیت پیتەکان و بڕگەکان بخوێنیت  و بتوانی بلێیت ( لەفزی بکەی ) بەبێ توانای خوێندنی پیتەکانی کوری  ئەستەمە  بەشەکانی تری زمان بەردەوامی پێبدەی .

لە بەشی  سفر پیتی رومانی ( لاتینی ) هاوتا لەگەڵ ئەلفابێتی کوری زیادەکەم . بەلام من پێشنیار ئەکەم هەرکە زانیت   ئەلفابێتی کوڕی بەتەواوی و دروستی بخوێنیت وازلە پیتە لاتینەیەکان بێنیت .

بو نموونە ، لە ئایندەدا ، لەجیاتی خوێندن بەم شێوەیە :

( خوێندن بەپێچەوانەی کوردیە کە لە چەپەوە بو راستە )

قوتابخانە=(학교(hak_kyo

دەبێت بەم شێوەیە بخوێنی:

قوتابخانە =학교

هەر چونێک بێت  ئەم پیتانە بخوێنە. لە سەرەتادا لەبەرکردنیان قورسە بەلام  دەبێت لەبەر بکرێن . خوشبەختانە زمانی کوری پیتی ئاسانی هەیە . هەرچەندە بو زۆر لە خەلکی بیانی لەسەرەتادا سەیرن ئەم پیتانە چونکە جیاوازن لە زمانەکانیان .

__________________________________

سەرنج بدە ئەو پیتانەی فێرەت دەکەم لەم وانانەی بەندی سفردا رێز نەکراون بە پێی رێزبەندی ئەلفا بێتی بەلکو بە پێی سادەترین پیت دواتر پیتە ئاڵوزو قورسەکان پیشانت دەدەم. هیچ پێویست ناکات پەل بکەی  بەپێی رێزبەنی ئەلفا بێتی فێربیت  مەگەر پلان دانیت لە دوو هەفەتەی دابێت ناوی خوت تومار بکەیت بو باخچەی ساوایان ( رەوزە ) لە کوریا . من ساڵانێکە لە کوریا ژیاوم ، وە تەنها جاڕێک یارمەتی یاوم کاتێک کە نمرەی  قوتابیەکان لەناو سیستەم لە کومپیوتەر دا تومارم دەکرد لە شوێنی کار (ئیش ) _ وەک زانین رێزبەندی پیتەکان یارمەتیم دەدات ناوەکانیان زوتر بدوزمەوە. بە دڵنیاییەوە باشە رێزبەندیان بزانیت .بەلام ێستا تو زور شتی گرنگت هەیە نیگەرانی بیت . سەرەڕای ئەوەش ئەمە پیتەکانی کورین بە رێزبەندی ئەلفابێتی کە جیاکرانەتەوە بو نەبزوێنەکان و بزوێنەکان .

ㄱ ㄲ ㄴ ㄷ ㄸ ㄹ ㅁ ㅂ ㅃ ㅅ ㅆ ㅇ ㅈ ㅉ ㅊ ㅋ ㅌ ㅍ ㅎ

ㅏ ㅐ ㅑㅐ ㅓ  ㅔ ㅕ  ㅖ  ㅗ  ㅘ ㅙ ㅚ ㅛ ㅜ ㅝ ㅞ  ㅟ ㅠ ㅡ ㅢ ㅣ

______________________________________________

ئەمانەی خوارەوە کومەڵەی پیتە نەبزوێنەکانن لە زمانی کوری دا کە پێویستە لە مێشکت بچەسپێنی .هیچ رێگایێکی ئاسانی نیە بو ڕونکردنەوەیان تەنها دەبێت لەبەریان بکەیت .

پبتی کوری بەرامبەر ئینگلیزیی

_________________

ㄱ= k
ㄴ= n
ㄷ= d
ㄹ=r/l *
ㅁ= m
ㅂ= b
ㅅ= s
ㅈ= j
ㅎ=

پیتی کوری بەرامبەر بە  کوردی

___________________

ㄴ= ن
ㄷ= د
ㄹ=ر/ل *
ㅁ= م
ㅂ= ب
ㅅ= س
ㅈ= ج
ㅎ= ھ

*( ئەم پیتە زور  قورسە بەئینگلیزی بنوسرێت وە لەبەر ئەم  هوکارەیە کە کوری/یابنی  یەکان  دەنگی  پیتی   R ,  L    بە خراپی دەڵێن ( لەفزدەکەن ) لە زمانی ئینگلیزیدا . دەنگی ئەم پیتە( )    بو من لەنێواو دەنگی  R و L دایە (  واتا ر / ل  ێکی سوک ،  نە ڕ نەش ڵ یان لل هیچ لەمانە نین تەنها ر ێکی سوکە   بەلام دەنگی ل  لەگەڵدایە ، دەنگێکە نێوان هەردوو پیت دایە ). 

دەمەوێت شتێکی زور گرنگت پێ بڵێم بەر لەوەی بەردەوامیت. خەلک بەردەوام پرسیارم لێدەکەن دەڕبارەی لەفزدەکنی پیتەکانی کوری ،وە چون پیتەکانی کوری بە نایابی بخوێنن بە بەکارھێنانی پیتەکانی ئینگلیزی  (لاتینی)

هیج ڕێگایەکی نایابانە نیە بو خوێندنەوەی پیتەکانی کوری  بەکارھێنانی پیتەکانی ئینگلیزی ( یان دەنگەکان ). لەسەرەتادا یارمەتیت دەدەن  بو لەبەر کردنی پیتەکانی کوری . ئەو پیتانەی ئینگلیزی لەسەرەوە بە گشتی  دەبینیت بەکاردێن بو پیشاندانی ( خوێندنەوەی ) پیتەکانی کوری بەرامبەر یان . لە کاتێکدا لە  سەرەتا دا یارمەتیت دەدەن بو ئەوەی دەنگی  گشتی  پیتەکانی کوری لەبەریبکەیت بە بەکارهێنانی پیتەکانی ئینگلیزی ( یان کوردی ) _ دەبێت لەبیرت بێت  کە دەنگەکانی کوری زور جیاوازن لە دەنگەکانی ئینگلیزی یان کوردی . نەک تەنها دەنگەکانی کوری جیاوازن لە دەنگەکانی ئینگلیزی _ بەڵکو دەنگەکانی ئینگلیزی بە پێی ئەو کەسەی قسەدەکات جیاوازە ( بەهۆی شێوەزاڕەکان )  بویە ،هیچ رێگایێکی تەواو دروست نیە بو خوێندنەوەی دەنگەکانی کوری بە ئینگلیزی .بو نموونە زور بەی جار دەڵێیت

“K” and “G” بە کاردێت بو خوێندەوەی “ㄱ.”
“D” and T    بو خوێندنەوەی “ㄷ”.   یان
“R” and “L”(  بو خوێندنەوەی “ㄹ”   یان

ڕاستیەکە ئەوە  هیچ لەم پیتانە لەگەل دەنگی کوری پیتەکانی بەرامبەری ناگونجێن بە تەواوەتی . تەنها رێگا  کە بزانیت  بە ڕاستی چونە دەنگەکانی کوری ئەوا گوێگرتنیانە . هەوڵدان بو خوێندنەوەی پیتەکان بە پیتەکانی ئینگلیزی ( کە لەفزیان دەگورێت بەپێی قسەکەرەکە ) هیچ بەکەڵک نایێت . بەدرێژا وانەکانمان ( نەک تەنها ئەم بەندە ، بەلکو لە بەندەکانی داهاتوودا ) بە هەزارەها  فایلی دەنگی بەستراوە بە وشەکان و پیتەکان و نموونە رستەکان دەبینیت . باشترین رێگا کە بتوانیت بیکەی گوێگرتنە لەو دەنگانەی کە تومارکراون ( ریکۆرد کراون ) هەڕ چەندت پێکرا بو ئەوەی گوێیەکانت رابێنیت لە سەر دەنگە ڕاستەقینەکان.

هەڕچونێک بێت ئەم پیتە ئینگلیزیانە یان کوردیانە بەرامبەر بە کوری  بەرکار بێنە تاکو یارمەتیت بدات بو لەبەرکردنیان هەتا لێرە بەلام هەرگیز بیرنەکەیتەوە ئەم پیتانە رێک وەکو یەکن .

دواتر بزوێنە سەڕەکیەکانن کە پێویستە بزانیت . دووبارە. هەرچیت کردووە بیکە بو ئەوی پیتە ئینگلیزیکان کە نوێنەرایەتی دەکەن بو ئەوەی یارمەتیت بدەن فێریان بیت (یانیش پیتی کوردی )

ㅣ = i

ㅏ = a

ㅓ = eo

ㅡ = eu

ㅜ = u

ㅗ = o

____________________

ㅣ=ی

ㅏ ئا یان ئە

ㅓ=ئۆ

( لاتینکراوە وەک ئۆ بەلام نێزیکترە لە ئاھ ی

ئنگلیزی)

ㅜ = و

ㅗ = ۆ

سەرنج بدە سێ بزوێنەرەکانی سەرەتا ستونی کێشراون ، وە ئەو سێیانەی  خوارەوە بە ئاسوویێ کێشراون ، بو تێگەیشتنیکی باشتر سەیری  وێنەکانی دوایان بکە .

لەو وێنەیەدا دەبێت ئاشکرابێت کە ئەوانەی لای چەپ نوسراون بە شێوەی ستونی کێشراون ، وە ئەوانەی لای راست بە شێوەی ئاسویێ کێشراون . جیاوازیکە زور گرنگە چونکە ئەو رێگایەی  هەموو  پیتەکانی کوری دەنوسرێن پەیوەستە بە بزوێنەرەکە ئایا ستونی نوسراوە یان ئاسوی .

با سەیری بکەین چون دەنوسرێت .

زمانی کوری دەنوسرێت لە نێوان” بولکەکان ”  کە یەک برگە دروستەکات . یەک بلوک هەمیشە یەک برگەی هەیە . بولکەکان هەمیشە یەک لەم شێوانەی خوارەوە دەکێشرێن .

یاسا گرنگە کان کە دەبێت بیزانیت دەربارەی ئەم پێکهاتانە :

  1. ژمارە  ” 2″ هەمیشە بزوێنە . هەمیشە هەمیشە
  2. ژمارە “1,3 (هەندێک جار 4 ) نەبزوێنە . هەمیشە
  3. ئەو بڵوکانەی  کە بزوێنە  ئاسویەکان لێ پێکهاتوون هەمیشە یەک لەم دوو  رێگایانە دەکێشرێن .

4 .    ئەو بڵوکانەی  کە بزوێنە ستونیەکان لێ پێکهاتوون هەمیشە یەک لەم دوو رێگایانە دەکێشرێن .

ێستا کە یاساکان دەزانیت ،تەنها پێویستە نەبزوێن و بزوێنەکان کۆبکەینەوە بو دروستکردنی بڵوکەکان ،بو نموونە ئەگەر بمەوێت بڵێم ( bab)(  بەب ) :

هەنگاوی 1 : دەسنیشان بکە ئایا بزوێنەکە ئاسویە یان ستونی .لێرەدا ( a  (ㅏ  ستونیە  بویە ێمە ئەمە بەکاردێنین :

هەنگاوی 2: دیاری بکە ئایا برگەکە بە نەبزوێن کوتادێت.بەلێ . کەواتە پێویستە 1,2,3 پربکەینەوە . کەواتە دەبێت ئەمە بەکاربێنین :

هەنگاوی 3 : پێتە سەرەتایەکە دابنێ “( b (ㅂ“ , ب  پیتە ناوەندەکە“ (ㅏ) ئە a “ وە پیتی کوتای “ㅂ)b)  بو ناو  1,2 و 3  بە رێزبەندی .

با هەندێک ڕاهێنان لەسەری بکەین بەر لەوەی کوتایی پێبێنین :

ㄱ = k
ㅏ = a
ㄴ = n

ㄱ = ک
ㅏ = ە
ㄴ = ن

بەستوونی  ریزکراوە  (هێلی جووتراوە ㅏ

بویە ئەگەر برگەی لێچاکەین ئاوا دەنووسین간) kan)

ㅂ = b
ㅓ = eo
ㅂ = b
ㅂ=ب

ㅓ =ئۆ
ㅂ=ب
ㅓ بەستوونی هێلکراوە  بویە ئەگەر برگەی لێچاکەین ئاوا دەنووسین: (법)beob

ㅈ = j
ㅜ = u

بە ئاسوی هێلکڕاوە ،بویە ئەگەر برگەی لێچاکەین ئاوا دەنووسین : 주 (ju) جو

ㅈ = ج
ㅜ=و

ㅎ = h
ㅗ = o
ㅗ  بە ئاسویێ هێلکڕاوە
: 호 (ho)
ㅎ = h
ㅗ = o
ㅗ بە ئاسویێ هێلکڕاوە بویە ئەگەر برگەی لێچاکەین ئاوا دەنووسین  : 호 (ho)  هۆ
ㅎ= ھ
ㅗ= ۆ

خشتەکانی خوارەوە هەموو پیتەکان کە خوێنراون ( باسکراون ) لەم وانەیەدا ، و چون دەگونجێن بو دروستکردنی برگەکان .

خشتەی یەکەم تەنها ئەو برگانە پیشاندەدات کە  بەبێ پیتی نەبزوێنی کوتای دروستکراون . بە لێکردنەوەی( بە گوڕینی) نەبزوێنی کوتای , ئەتوانین زور برگەی تر لێی دروستکەین,  ئەوانەش کەمێک خوارتر دەخەینە ڕۆ .

کە سەیری ئەم خشتەیە دەکەین , گرنگە بزانین چون هەر بزوێنێک دووانە دەبێت لەگەل نەبزوێنێک .  ئەم خشتەیەت پێ پیشاندەدەم و ( خشتەی لەدوایدا دێت ) بو ئەوەی ڕێگەت پێبدەم  ئاشنا بیت لەگەل پێکهاتی برگەی کوری . تێبینی بکە ئەم پێکهاتانە وشەی تەواو نین و پێویست نین , و هەنێک جار زیاتر لە برگەیێک پێویستە بو دروستکردنی وشە .

نۆ(٩) خشتانەی بەدوادادێن وەکو خشتەی سەرەوەیە . هەرچەندە . لە هەر خشتەیێک دا یەک نەبزوێنی تایبەت بەکارهاتووە وەک کوتا نەبزوێنی برگەکە . دووبارە , ئەم خشتانەت پێ پیشاندەدەم بو ئەوە خوت ئاشنا کەیت لەگەڵ پێکهاتە جۆراوجۆرەکان کە لەوانەیە دروستکرابێت  بە پیتەکانی ئەم ڕۆ کە فێریبویت . پێویستە بە تایبەتی  بەدوای   ئەو شێوازانەی کە هەر پیتێک هەیتی بەگەرێت . تو هیچ پێویستناکات ئەم پێکھاتانە لەبەریبکەیت _   کە  لە رێگای پەڕەبێدانی  خوێندنی زمانی کوری بە سروشتی بوت دێت .

کوتا نەبزوێن : ㅂ

کوتا نەبزوێن : ㅈ

کوتا نەبزوێن : ㄷ

귿
믿 먿

کوتا نەبزوێن : ㄱ

کوتا نەبزوێن : ㅅ

굿
릿

کوتا نەبزوێن : ㅁ

کوتا نەبزوێن: ㄴ

کوتا نەبزوێن : ㅎ

کوتا نەبزوێن ㄹ

ئەمە بەسە بۆ  ئەم وانەیە ! هیوادارم زور لێت نەشێوابێت .

بۆ وانەی دابێت سەیری  هەنێک پیتی زیاتر دەکەین !

بو لێرە من پێشنیارت دەکەم چەند پێتبکرێت  ڕاهێنان لەسەر دروست کردنی بڵوکی زیاتر بیکە . بو چەند روژێک ئەوەی لەم وانەیەوە فێربویت هەمووی  بخوێنە , دڵیابەوە کە لە هەموو شتێک تێگەیشتیت ,بەلەوەی برونیە وانەی تر , دەبێت بتوانیت :

  1. بزوێن ز نەبزوێنەکانی ئەمڕۆ فێربیت بیانناسیتەوە .
  2. بتوانیت بڕگە دروستکەیت بە پێکەوە دانانی  پێکهاتەی  بزوێن و نەبزوێن .

لە وانەی دووەم بەردەوامی پێبدە.